دەزگای ستاندەر و نمونەی ترسنۆكێك
Tuesday, 15/08/2017, 2:49
داخستنی دەزگای ستاندەر بێ ئەوەی پشت به هیچ بریارێكی دادگا ببەستێ، ویژدانی هەمو نوسەرێكی خاوەن هەڵوێستی جوڵاند و لە شاری هەولێر شەپۆلیكی نارەزایی بە ئیمزا كۆكردنەوە دژ بەو بریارەی پارتی و بارزانی دەستی پێ كرد.
لۆ ئەو هەلمەتەیش پەیوەندی بە چەندین مامۆستای زانكۆكانی هەولێر كراوە، بەلام ئەوەی جێگەی شەرمەزاریه ترسنۆكی ئەو مامۆستایانەیە كە ئامادە نەبون بە ئیمزایەكیش دژی ئەو بریارە بوەستنەوە. یەكیك لەو مامۆستایانەیش كە پەیوەندیمان پیوە كرد و ترسنۆكانە وتی وەلامتان ئەدەمەوە و تائیستاش بێ دەنگە، دكتۆر مەغدید سەپان بو كە ناسراوە بە مەغدید گڕاوی. ئەم بەناو دكتۆرە كە بە قسەی خۆی سالی 1993 لە روسیا دكتۆرای هیناوە، ماوەیەكیش بە پاڵپشتی پارتی لە سالی 2004ەوە بوو بە سەرۆكی بەشی راگەیاندنی كۆلیژی ئادابی زانكۆی سەلاحەدین، تا ئیستا چەندین ماستاوی خەست و خۆڵی لۆ مەسئولە پارەدارەكان كردیە.
ئەوەی دووچاری شۆكی كردم، لەدوای خۆپیشاندانی گەیت و هۆمۆسێكسوێڵەكانی سوید، مەغدید سەپان چەندین پۆستی لایەنگری لە والەكەی خۆی لە فەیسبوك بلاوكردۆتەوە كە بە شانازی ئەزانێ ئاڵای كوردستان لەناو خۆپیشاندەراندایە! بەڵام ئامادە نییە پشتیوانی نەك لە خۆپیشاندان بەڵكو لە هەڵمەتی ئیمزاكۆكردنەوە لۆ دەزگایەكی راگەیاندن لە شارەكەی خۆی بكات!
کلیکی وێنەکە بکە:
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست