Sunday, 13/08/2017, 16:50
محەمەد هەورامی کادێری پێشکەوتویی دەزگای زانیاریی و سەرنووسەری گۆڤاری لڤین |
- محەمەد هەورامی لە هەمانکاتدا سەرنووسەری (میللەت پرێس)ە، کە بە سپۆنسەری لاهور شێخ جەنگی و دەزگای زانیاری دەردەکرێت، هەروەها (کورد میدیا)یش بەڕێوە دەبات، با لێرەوە خوێنەر خۆی ئەو گرێکوێرەیە بکاتەوە، کە جۆری پەیوەندیی لڤین و ئەحمەد بەو دەزگای زانیاریی لە کوێدا گرێی لێدراوە! من قسە ناکەم تەنیا ئەو پرسیارە دەکەم، کە ئایا ئەمانە چۆن پێکەوە لە ناو سەبەتەیدا کۆبوونەتەوە و نێوانیان هێندە خۆشە؟ ئەوەشمان بیرنەچێت ئەحمەد میرە لە هەموو بۆنە و جێژنی لەدایکبوون و ژنهێنان و شووکردنی ئەندامانی بنەماڵەی تالەبانی و برایم ئەحمەد لە زۆربەی کاتەکاندا حزوری هەیە و کارتی داوەتنامەی بۆ دەچێت شارپرێسەکەی کەمال رەئوف - کەمال رەئوفی خاوەنی شارپریش بەوە ناوبانگی دەرکردووە کە وەکو ماری برسی سەر بە هەموو کونێکی تاریکی دەسەڵاتداران و بەرپرسەکاندا دەکات، تا تالەبانی مابوو، لەبەر دەرگاکەی ئێشکی دەگرت و چاوەڕوانیی چوونە ژوورە بوو، هەرچەندە پێشتر وەکو چەپ و کۆمۆنیستەکان، رای لەسەر نەوشیروان باش نەبوو، بە پیاوکوژی شیوعییەکان ناوی دەهێنا، دوایی بە گردی زەرگەتەدا هەڵزنی، ئەگەر بۆ وێنەگرتنێکیش بێت لە نزیکەوە دەیویست نەوشیروان ببینێت، دوای ئەمانە چووە لای پیسترین پیاوی میتی تورک و پەیوەندیی لەگەڵدا پەیدا کرد، خۆی لە رێبوار وەلی نزیک کردەوە، پێکەوە هاوبەشی بەرنامەیەکی تەلەفیزیۆنی کرد، هەموو ئەمانە تەنیا بۆ خاتری پارە و دەستکەوتی مادیی بوو. - ئەو سەرچاوەیەی کە زانییارییەکانم لێی وەرگرت، زۆر دڵنیا نەبووم مەبەستی لەو دوانە کامیان بوو (کەمال رەئوف، یان شوان محەمەد)، گوایە بە پێدانی ئایفۆنێک مانشێتی هەواڵیان گۆڕیوە. ئیتر کەسێک هێندە سوک بێت بۆ ئایفۆنێک راگەیاندنێک بخاتە خزمەتی بەرپرسێک و خۆی و قەلەمەکەی بفرۆشێت، دەبێت بۆ دەستکەوت و پارەی زیاتر چی خراپتری لێبوەشێتەوە؟ رەوشتی راگەیاند و میدیای ئەهلی پیس تێکچووە، تەنیا بۆتە دەزگایەک بۆ بازرگانییکردن و رەوشت تێێدا ونە! - بەرهەم ساڵح و کۆسرەت رەسوڵ، دوو بەرپرسی ناو یەکێتیین و چاویان لە گیرفانی کەمال رەئوفە، هەر کاتێک بزانن وەکو خۆی گیرفانیشی سووک بووە، ئەوا یارمەتی دەدەن و بۆی پڕ دەکەنەوە. شارپرێس لە ژێر کۆنتڕۆڵی ئەواندایە، بە زەنگی تەلەفونێک چیان بوێت پێی دادەنێن، چییان بوێت لایدەبەن، لەلایەن ئەمانەوە مانگانە پارەیان پێدەدرێت، هەر ئەو هۆکارەشە کۆسرەت رەسوڵ تا ئیستا وەکو مەلا بەختیار و هەندێک لە بەرپرسەکانی تر، راگەیاندنی تایبەت بەخۆی نییە، لە رێگای ئەم سێبەرانەوە پەیامی خۆی رادەگەیەنێت، رێنماییەکانی بۆ بەجێدەهێنن. (پەیامێک لەلایەن کۆسرەت رەسوڵ) ئەم تایتڵەی سەرەوە دەربڕین و داهێنانی میدیا ئەهلییەکانە بۆ کۆسرەت رەسوڵ بەکاری دەهێن، کە لەم چەند ساڵەی دواییدا، بۆ قسەکانی کۆسرەت هێنایانە ناو راگەیاندنە کوردییەکانەوە. پەیام تەنیا بۆ پێغەمبەران بەکاردێت، چونکە پێغەمبەران واتە (پەیامبەران) پەیامی خودایان پێیە و بە مرۆڤایەتی رادەگەیەنن، میدیای ئەهلی بەم شێوەیە بەرپرس و سەرانی کورد بە خەڵکی دەناسێنن و پیرۆزیان دەکەن. سپی میدیای شوان محمەد - سپی میدیاش کە خاوەنەکەی شوان محمەدە، ئەمیش وەکو کەمال رەئوفی شارپرێس وایە، بە موو لە یەکیان لانەداوە، هەمان سیاسەت و هەمان کاری راگەیاندن دەکەن، بە پارە هەموو شتێک دەڵێن، وەکو کەسانی نزیکی ناو ئەو دوو دەزگایە باسی دەکەن، دەڵێن، کە شار پرێس لەلایەن بەرهەم ساڵح و کۆسرەتەوە تەمویل دەکرێت، بەڵام سپی میدیا زیاتر بەرهەم ساڵح یارمەتی دەدات، ئەگەر جاران خەندان بە راگەیاندنی بەرهەم ساڵح ناسرابوو، ئیستا سپی میدیا جێگای گرتۆتەوە و چەندین جار مانشێتیەکانیان لەلایەن بەرهەم ساڵح و ماڵی تالەبانی بۆ دانراوە و بە پارە هەواڵێان فرۆشتۆتەوە، تەنانەت چەند جارێک خەڵکی پەیوەندیی پێوە کردوون لەسەر بەرپرسەکان، هەواڵ و زانیاری پێداون، بەڵام کەمال رەئوف و شوان موحەمەد بڵاویان نەکردۆتەوە، بەرپرسەکانیان لێ ئاگادارکردۆتەوە، ئیتر بە پارە و دەستکەوتی مادیی فرۆشتوویانە، کەمال رەئوف یەکێکە لەو کەسانەی کە هەواڵێکی لەسەر عیماد ئەحمەد بە بڕێک پارە لابرد. هەر بەرپرسێک پارەی بەمانە دابێت،هەموو شتێکیان بۆ کردوون. - ئەو راپۆرتە هەواڵەی کوردستانپۆست لەسەر شوکردنی کچەکەی د. بەرهەم بڵاوکرایەوە، بەرهەم ساڵح بەمە زۆر تێکدەچێت، بۆیە شوان محەمەدیش، گوایە چاکەی بۆ دەکات و لە نرخی راپۆرتە هەواڵەکەی کوردستانپۆست کەم دەکاتەوە، نەزانانە بەو ناونیشانەی خوارەوە بابەتێکی لەسەر کچەکەی بەرهەم ساڵح نووسی، هێندەی دیکە سەرنجی خەڵکی بۆ لای راپۆرتە هەواڵەکەی کوردستانپۆست رادەکێشێت.(کلیکی ئەو ناونیشانەی خوارەوە بکە). بەرهەم ساڵح بەمە ئەوەندەی دیکە توڕە و هار دەبێت، چونکە نایەوێت لەوە زیاتر بابەت لەسەر شووکردنی کچەکەی بخوێنێتەوە، دوایی لە دانیشتنێکدا لەناو کۆمەڵێک خەڵکدا کە شوان محەمەد زەنگی زۆری بۆ لێدەدات و ئەم وەڵامی ناداتەوە، بەرهەم دەڵێت: ئەم بێ ئەقڵە (واتە شوان محەمەد) هەر تەلەفونم بۆ دەکات منیش وەڵامی نادەمەوە. نەبەز گۆران وەکو نمونەی قەلەمفرۆشێکی گومانلێکراو نەبەز گۆران وەک پێی خۆشە پیاوی هەموو کەسێک بێت، ئاواش بە لایەوە گرنگ نییە، کەسەکان کێ بن، تەنیا دەیەوێت پارەی بدەنێ، هەروەها ئەگەر تۆپەڵێک هۆنراوە و رۆمانی نووسی، بەمەش یارمەتی بدەن و بۆی چاپ بکەن! نەبەز گۆران زۆر پەلەیەتی دەیەوێت بە زووترین کات لە هۆنراوەدا وەکو شێرکۆ ناوبانگ دەربکات، وەک بەختیار عەلی رۆمان بنووسێت، مەرجی لەسەر خۆی دانەناوە کە دەبێت زمانێکی نووسینی باشی هەبێت و هونەر و هەستی راستگۆیی لێبچۆڕێت! بۆ ئەمە لە فەیسبوکدا کەسێک بە ناوی (Biryar Ozêr) بە کۆمێنتێک ئاوا باسی نەبەز گۆران دەکات: - ئێستا، کە سەعات 7:53 ی ئێوارەیە، سەرێکی واڵەکەی نەبەز گۆرانمدا، دەبینم لە چوار سەعاتدا 5 شعری بڵاوکردووەتەوە، بە کوردییەکەی هەر ئەمڕۆ چەندین تێکستی بڵاوکردووەتەوە، ڕۆژانی پێشتریشم سەیرکرد بەهەمانشێوە... ئاخر خۆ تۆ مەعمەلی شعوری شیعریت نییە، ئەی قەرار نییە لە دایکبوونی شعرێک بەقەد منداڵبوونێک زەحمەت بێت..؟! ئەو دەمانەی نەبەز گۆران وتاری سیاسیش دەنووسێت، دەیەوێت هەموومان ئاقڵ دابنیشین و گوێی بۆ بگرین، بەڵام پێموانییە هەستە ئەدەبییەکەی بەشی نووسینی شیعرێک بکات و بگاتە ئاستی قەڵەمەکەی لە سیاسەتدا. ------------------------ - نەبەز گۆران ئیستا لە نووسینگەى شاناز براهیم ئەحمەد دەوام دەکات و ئەو نووسینانەى شاناز زۆربەیان نەبەز بۆیان دەنووسێت، یان پیایاندا دەچێتەوە. - نەبەز گۆران لە سەرەتاى شەڕى ناخۆ پاسەوانى حسین کەلارى بوو، ئیستا حسین کەلارى قائیممەقامى دەشتى هەولێرە. نەبەز گۆران پاش ئەوەی لە پاسەوانى دوور کەوتەوە، پەنای بۆ نووسین برد، سەرەتاى کارى نووسینى لە هەفتەنامەى هاوڵاتى بوو لە هەولێر، لە هەمانکاتدا لای لیوا عادل بۆتانى جیگرى بەڕێوەبەرى ئاسایشى گشتى لە هەولیر کاری بۆی دەکرد، لە ئاسایشى گشتى پەیوەندی راستەوخۆی بە محمد سلیم مزورى بەرپرسى نوسینگەى تایبەتەوە هەبوو، بە فەرمانى عیسمەت ئەرگوشى بەریوەبەرى ئاسایشى گشتى لە ریگاى عادل بۆتانى لە بەرپرسانى پارتیان دەدا هەتا دواجار کەوتە دژایەتى سەرۆ قادر و پشتیوان سادق و چەند بەرپرسیکى تر ئیستاش گومان دەکرێت لینکى بەردەوامی لەگەڵ پاراستندا هەبێت و لەو نێوەندەدا یاری دەکات، سەردەمێک کە لە گردەکەی زەرگەتە بوو، نەوشیروان مستەفا گومانی لێکرد، رایسپارد دووری بخەنەوە، چونکە گومان دەکرا هەندێک لە زانیارییەکانی گۆڕان لای ئەوەوە دزەی کردبێت. نەبەز گۆران یاری سیخوڕی منداڵانە زۆر دەکات، سەردەمیک خزمەتى کۆسرەت رەسوڵى دەکرد و گۆڤاریکى بەناوى (جیهان) دەردەکرد، بۆخۆى باسى دەکرد، گوایە لەلایەن کاک کۆسرەتەوە تەمویلى مادى دەکرێم، ئیستاش وەک دەبینن قەڵەمەکەى لە بەرژەوەندى شانازی برایم ئەحەمەد و باڵى دەسترۆیشتوى سەر بە ئێرانە لە ناو یەکێتى و زمانی فارسیش باش دەزانێت. چەند پەیجێکی جۆراو جۆری لە نێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و فەیسبوکدا هەیە، هۆنراوە و پەخشان دەنووسێت و دڵی کچانی پێ رادەکێشێت، زیاتر لەسەر ئەمە قسە ناکەم. - شوان داودی پەرلەمانتاری ئێستای یەكێتی، بۆ هاوڕێیەكی خۆی دەگێڕێتەوە، کە كاتی خۆی پارتی لە نەبەز گۆرانی دابوو، ئەمان وەك سەندیكای ڕۆژنامەنووسان دەچنە لای كەریم سنجاری بۆ داكۆكیكردن لە نەبەز گۆران، كەریم سنجاریش پێیان دەڵێت، راوەستن ئیستا وەڵامتان دەدەمەوە، ئیتر زەنگێک لێدەدات و دەرگاوانەکە بە دەنگییەوە دێت، پێێ دەڵێت فەرمو؟!، کەریم سنجاریش دەڵێ: نەبەزم بۆ بانگ بكە، نەبەز گۆران دێتە ژوورەوە و رەنگی تێک دەچێت، کەریم سنجاری بە بەرچاوی ئەمانەوە لە زەرفێكی داخراوی پێدەدا و دەڵێت: کاک نەبەز ئەوە موچەی دوومانگت. - لە کۆتاییدا ماوە بڵێم کە میدیای ئەهلی بۆ ئەوە دروستبووە، کە نووسین و قەلەم سوک و ناشرین بکات، ئەم نووسەرانەش، کە لە دەوریان کۆبوونەتەوە، بۆ بێ بەهاکردنی نرخی نووسینە، تا وەکوخاوەنەکانیان ئەو ئەرزشەی نەمێنێت و خەڵکی لێدوربخەنەوە و گومان لە نووسین و لە نووسەر و لە هەموو شتێک بکەن. سەرنج لەو وێنەیەی خوارەوەش بدە، نەبەز گۆران لەگەڵ (دارا)ی سکرتێری تایبەتی هێرۆ دانیشتووە، وێنەکە وەڵامی زۆر پرسیار دەداتەوە. |
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست