دوانزه وانه بۆ مناڵان و چه‌ند تابلۆیه‌ک
Friday, 11/08/2017, 17:20
نووسینی: رزگار ـ ئازاد مسته‌فا
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سه‌روتاری یه‌که‌م ژماره‌ی " ئاڵای سووری کوردایه‌تی " ، که" ئۆرگانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی پاسۆک"ه‌به‌م رسته پرشنگداره ده‌ست پێده‌کات : (ووشه سه‌ره‌تای کرداره و بڵێسه‌ی کاروان... ووشه دینامیته و نارنجۆک قه‌ڵای زوڵم و زۆر و زۆرداری هه‌ڵده‌ته‌کێنێ... ووشه‌ی پیرۆز و پاک راست ، بیری ره‌سه‌ن ، بیرکردنه‌وه‌ی دروست دهرسکێنێ ، نه‌ته‌وه‌یه‌ک به‌ئاگا دێنێته‌وه و چه‌وساوان ده‌وروژێنێ و به‌شخوراوان هان ده‌دات... ووشه‌ی کوردی پیرۆزیش چێوه‌ی بیری کوردایه‌تی ره‌سه‌نه ، کوردایه‌تیش چاره‌نووس و بوونی نه‌ته‌وه‌ی کورده...) .
ئه‌مه‌ش یه‌کێکه له راستییه زانستی و مێژوییه هه‌ره به‌رچاو و گرنگه‌کانی ژیان و بوونی کۆمه‌ڵایه‌تیی مرۆڤ ، رووپه‌ڕی مێژوو و رووداوه گرنگه به‌رچاوه‌کانی خه‌بات و نه‌به‌ردی نه‌ته‌وه‌کان هه‌ڵده‌ره‌وه ، ده‌بینی هه‌میشه ووشه‌ی ره‌سه‌ن پێشه‌نگی کاروان و زه‌نگی راستبوونه‌وه و راپه‌ڕین بووه... (ڤۆڵتێر ، رۆسۆ، تومپین،فیخته،مایکۆفسکی و لۆرکا) ده‌نگی دلێر و ره‌سه‌نی هه‌رگیز نه‌مری شۆڕشانی مه‌زنی " فه‌ره‌نسای گه‌وره و ئه‌مه‌ریکا و ئه‌ڵمانیا و ئۆکتۆبه‌ر و ئیسپانیا"بوون... ئه‌مان گیان و هه‌ناو و بزوێنه‌ری شۆڕش بوون...
رۆڵه‌ی هه‌ڵکه‌وتووی کوردیش "عه‌بدوڵڵا په‌شێو " ده‌نگی هه‌ره ره‌سه‌ن و سازگار و تروپکی شۆڕشی کورد و کوردایه‌تییه. په‌شێو ده‌نگی ویژدانی نه‌ته‌وه‌ی کورد و په‌یامبه‌ری بیری ره‌سه‌نی کوردایه‌تیی پیرۆزه!.
ئه‌گه "په‌شێو " کورد نه‌بووایه ، که کوردیشه " کوردایه‌تی " فه‌لسه‌فه‌ی ژیان و خه‌بات و رێبازی نه‌بووایه... پێم وایه هه‌زار هێنده‌ی "نازم حیکمه‌ت" و "مایکۆفسکی" له‌به‌رچاوان و له‌سه‌ر دڵان ده‌بوو!! به‌ڵام ئه‌و هێنده شانازییه‌ی به‌سه که چاکترین ده‌ربڕ"معبر"ی ویژدان و ده‌روونی کورده... په‌شێو ئیمڕۆ ده‌نگی هه‌ست و خواز و ژان و ژوانی نه‌ته‌وه‌یه‌کی له بیر براوه‌یه، پێغه‌مبه‌ری هه‌ستی بڵندی به خۆنازین و داوای ڕه‌وای کورده... ئه‌و له‌سه‌ر بڵندایی زاتێکی باوه‌ڕبه‌خۆ و واقعی ویست و ڕه‌وای نه‌ته‌وه‌که‌یه‌وه چاوی هیوا و ئاواتی بڕیوه‌ته " ئازادی و یه‌کسانی " کورد... که‌س وه‌ک په‌شێو رهپوڕاست و گرده‌بڕ نه‌چۆته‌وه به‌گژ واقعێکی تاڵی سه‌پێنراوی ناڕهوادا، له نێو هۆبه‌ی مهسڵهتبازی و خۆدان به‌ده‌سته‌وه و ناوهڕاستڕهویی دنیای سیاسه‌تی ئاڵۆزی بێ لۆژیکی دوێنێ و ئیمڕۆی کورددا ، وه‌ک دار سه‌روو، وه‌ک به‌ربه‌ست ، وه‌ک کێو به رووی داگیرکه‌رانی کوردستان و خۆفرۆشانی ناوخۆدا ده‌وه‌ستێته‌وه و وشه‌کانی ئاگر له‌سه‌ر پشتی داگیرکه‌ران ده‌کاته‌وه و سه‌ری نه‌ویی بووکه‌شوشه خۆرکهکانی ناوخۆ پێ نه‌ویتر ده‌کات ، چه‌ک ده‌داته ده‌ست شۆڕشگێڕان و داس بۆ جوتیار و چه‌کوش بۆ کرێکار و بیری تیژ و ره‌سه‌ن بۆ رۆشنبیران. به‌کورتییه‌که‌ی، وه‌ک تاکێکی هه‌ڵکه‌وتوو رێچکه‌ی به‌سته‌ڵه‌کی واقع و بیر بۆ تاکه‌کانی دوای خۆی ده‌شکێنێ و چاویان ده‌کاته‌وه بۆ رۆشناییه‌کی روونتر... بۆ " کوردستانێکی ئازاد و گه‌لێکی یه‌کسان ". ئه‌م رێگا سه‌خت و پیرۆزه ، وه‌ک هیچ رێگایه‌کی دی گوڵرێژ نییه... پڕ که‌ند و کۆسپ و له‌مپه‌ر و له‌وێره، به‌ڵام رێگای پیاوی مه‌رد و نه‌ترس و دلێره... هه‌میشه‌ش پیرۆزی و راستی و مه‌زنی هه‌ر رێبازێک به‌سه‌ختی و دژواریی رێبازهکهوه به‌نده... سه‌ختی و دژواریی رێبازی په‌شێویش دووجاران له رێبازی ئاسایی و عاده‌تیی خه‌ڵکی تر سه‌خت و دژوارتره ... ئه‌م له دووبه‌ره‌وه ده‌جه‌نگێ ... به‌ره‌ی داگیرکه‌ران و به‌ره‌ی بیروباوه‌ڕی کۆسمۆپۆلیتانهی خۆفرۆشانی نێوخۆ!!.
نموونه‌ی ئه‌مه ، کاتی خۆی که په‌شیو، پاش تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی تاڵ له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی محتهرهف و بووده‌ڵه و لێنههاتووهکانی کورددا ، دیتیان خۆفرۆشی و بهکرێگیراوییان ، یان به فیڕۆدان و بهرهوهههڵدێریان لێ شین بۆته‌وه.... به " دوانزه وانه " به‌ناوبانگه‌که‌ی روو ده‌کاته مناڵانی کورد، نه‌وه‌ی داهاتوو و چاره‌نوس به‌ده‌ستان، په‌رده له ڕووی دهمامککهران داده‌دڕێ و وه‌کو هه‌ن ده‌یانخاته ڕوو ، ده‌ست له‌سه‌ر ده‌رد و ژانه‌کانی کورد داده‌نێ و ئامانج و ئاوات و مه‌به‌سته ڕه‌واکانی به ڕوونی و بێگرێ و گۆڵ وه‌کو هه‌ن دیاری ده‌کات و رێگای راپه‌ڕین و شۆڕش و رێبازی دانبه‌خۆداگرتن و به‌رده‌وامی و فه‌لسه‌فه و تیۆری << کوردایه‌تی>> ره‌سه‌ن و خۆماڵی وه‌ک { تاکه رێی چاره‌نوسی کورد } ده‌داته ده‌ستیان ، تا وه‌ک هه‌موو دنیا ، مرۆڤی کورد له ژێر سایه‌ی ( کوردستانێکی ئازاد و گه‌لێکی یه‌کسان )دا وه‌حه‌سێن. به‌ڵام خۆی وته‌نی ( ده‌یان وه‌ک به‌چکه چۆله‌که سه‌ربڕی و دوانیشیان رزگاریان بوو !)... ئینجا ده‌وری مۆرانه‌ی ناوخۆ و جاش رۆشنبیران هاته پێش و ئه‌و دوانه‌ی که له‌به‌ر ده‌ستی چه‌په‌ڵی داگیرکه‌ره‌که رزگاریان ببوو، " سامی شۆڕش" ناوێکی بێ‌ئابڕوو که‌وته ئاوهڕووتکردنیان ، هه‌رچی ژه‌هراوی داخ له دڵی و کوردنهویستیی کۆسمۆپۆلیتانهی هه‌بوو رشاندییهوه به رووی سووری ئه‌و دوو کۆپله تاساوهدا!!!ئه‌مه‌ش یه‌که‌مجار نه‌بووه و دواجاریش نابیت که قاپی 'کوردپه‌روه‌ران " بگیرێت !! به‌ر له‌م به‌ر ماڵ به " کامیل ژیر" گیرا بوو له‌سه‌ر دیوانی " کوردایه‌تی " یه‌که‌ی... و سه‌ربه‌ست بامه‌ڕنیش له وه‌ڵامی شیعرێکی "ئه‌حمه‌د سه‌لام "دا که به جه‌نگاوه‌رێکی ڤێتنامی پێشکه‌ش کرابوو.. به‌وپه‌ڕی بێشه‌رمییه‌وه ده‌ڵێ: (چۆن ده‌بێ و چۆن ده‌شێ پێشمه‌رگه‌یه‌کی کورد بگه‌یه‌نرێته ئاستی جه‌نگاوه‌رێکی ڤێتنامی ؟؟!!.)... له‌م قاپگرتنهدا هه‌تا " حاجی قادری کۆیی " یش رزگاری نه‌بووه!!.
" په‌شێو " شۆڕشگێڕ و خاوه‌ن هه‌ڵوێسته، هه‌ڵوێستی شۆڕشگێڕانه‌ی ره‌سه‌ن و واقعی ... دوور له قرمه و قاوی دروشمی زڕه شۆڕشگێڕانه‌ی ساخته. په‌شێو مرۆڤدۆسته ، به‌ڵام ئه‌م مرۆڤایه‌تی مرۆڤی کورد له " کوردایه‌تی " دا ده‌بینێ، ئه‌و ناتوانێ له زاتی کوردانه‌ی خۆی هه‌ڵگه‌ڕێته‌وه و به‌رگی درۆزنه‌ی خواسته‌مه‌نی بێگانه بپۆشێ، وه‌ک رێوییه گه‌ڕه له کونی خۆ هه‌ڵگه‌ڕاوه‌کان! .ئه‌و کوردی پێ مرۆڤه، بۆیه مرۆڤایه‌تییه‌که‌ی له کوردایه‌تییه‌وه سه‌رهه‌ڵدێنێ و ره‌نگ ده‌داته‌وه..به پێچه‌وانه‌ی گۆشکراوانی بیری ناره‌سه‌نی بێگانه ، که کوردایه‌تی به تاوان و تهنگنهزهری ده‌زانن. ئه‌وانه کورد نه‌بێ هه‌موو شتێکی دین!!،،... ئه‌وانه نانی کونه‌ماسی ده‌خۆن و پاسی جرتاوا ده‌که‌ن!!
" په‌شیو" ده‌زانێ هه‌موو شۆڕشگێڕانی مه‌زنی دنیا ئه‌وانه بوون و ئه‌وانه‌ن که نه‌ته‌وه‌کانی خۆیان له هه‌موو شتێکی‌تر خۆشتر ویستووه ، مازینی و دیڤالێرا ،جیڤرسۆن و فیخته ، سه‌ن یان سه‌ن و ما‌و و گاندی و نه‌هرۆ و عرابی و ناسر ،قازی و به‌کر سدقی... که‌سانێک بوون که مه‌زنی و نه‌مرییان له خۆشه‌ویستێتی نه‌ته‌وه‌کانیانه‌وه هاتووه... " په‌شێو" ئه‌و سه‌ره‌تا به‌ڵگه‌نه‌ویسته ده‌سه‌لمێنێ که ئه‌وه‌ی نه‌توانێ نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆی خۆش بووێت ، مومکین نییه بتوانێ ببیته دۆستی نه‌ته‌وه‌یه‌کی دیکه ، ئه‌وپه‌ڕه‌که‌ی ده‌توانێ به‌کرێگیراوێکی خۆبه‌که‌مزان بێت!!.
ئه‌و به‌مجۆره له یه‌کێتی و خه‌باتی نێوگهلان ده‌گا و ده‌ڵێ:
چه‌ند حه‌ز ده‌که‌م
منی کوردیش، ئاده‌میزادێکی سه‌ربه‌ست بم
به چهلین و که‌وشی کوردی
له چیاکانی فه‌له‌ستینا چه‌کبه‌ده‌ست بم..
ئه‌دی کاکه "په‌شێو" بۆ وه‌ستاوی ؟
به‌ڵام چی بکه‌م ؟!
خۆشم ئه‌مڕۆ وا ده‌ستبه‌سته‌م
داگیرکه‌ران.. له چوار لاوه ،
ناهێڵن بجووڵێ جه‌سته‌م ..
که‌وابێ هیچ !؟
په‌شێو دێته‌وه زمان و ده‌ڵێ : نه‌خێر !!
به‌ڵام په‌یمان
هه‌زار ..په‌یمان
له دوا رۆژا،
که خۆم بینی
که‌سێکم نایه به گژا،
که خۆم بینی
له سێبه‌ری کوردستانی رزگاربووما
له‌که‌ی دیلی سڕاوه‌ته‌وه له رووما،
ئه‌وسا.. منیش ،
وه‌ک کوردێکی خاوه‌ن کیان،
چه‌ک هه‌ڵگرم
بۆ هه‌ر که‌سێک ، بڵێ : ژیان!
ئێ که‌وابێ تۆ "شۆڤێنێ" و "تهنگنهزهری"! چونکه کوڕی خۆت ناکه‌یته قوربانی کچی خه‌ڵکی...
دیسانه‌وه په‌شێو راست ده‌بێته‌وه و به پرسیارێک که وه‌ڵامی نییه قوڕ ده‌دات به‌ده‌می کۆسمۆپۆلیتانی خۆفرۆشدا و ده‌ڵێ:
بۆ شۆڤێنیم؟!!
وا ڤێتنامی ـ
بۆ ڤێتنامیان سه‌ر داده‌نێن.
فه‌له‌ستینی ـ
ده‌مرن .. ده‌ژین
بۆ هه‌ر دڵۆپه ئاوێکی
بۆ هه‌ر به‌ردێکی فه‌له‌ستین.
ئه‌گه‌ر منیش داوا بکه‌م
سه‌ربه‌ست بژیم وه‌کو پیاو
له کوردستانێکی ئازاد
نه‌ک له‌ت له‌ت و پێشێل کراو
بۆ شۆڤێنیم و خۆپه‌رستم ؟
ده پێم بڵێ، خۆشه‌ویستم،
بۆ شۆڤێنی و خۆپه‌رستم ؟!.
وه نه‌بێ ئه‌مه پاڕانه‌وه و خۆده‌ربازکردن بێت و باوه‌ڕی به مه‌سه‌له‌که‌ی نه‌بێت ! ته‌نها له‌ڕووی ده‌رخستنی ده‌م چهوتێتی و بێ مه‌نتیقیی "بیرگیر"انه‌وه ئه‌مه ده‌ڵێ. ئه‌گینا په‌شێو پڕ به‌ده‌م هاوار ده‌کات:
دۆسته‌کانم ! باش بزانن
دوژمنانم ! باش بزانن
چه‌ند باوه‌ڕم به زه‌رده‌شت و
به ئاوێستا و به خوا هه‌یه
هه‌زار هێنده‌ش
باوه‌ڕم به هه‌ڵکردنی ئاڵا هه‌یه
ئه‌مه‌ش خه‌یاڵی شاعیرانه و وڕێنه نییه. بیانه‌وێ و نه‌یانه‌وێ هه‌رده‌بێ ئه‌و به‌رده له‌سه‌ر دڵیان هه‌ڵێ، په‌شێو زه‌مینه‌ی هه‌ڵکردنی ئاڵا خۆش ده‌کات و ده‌ڵێ :
زۆر تکایه
بۆ ئه‌وه‌ی مناڵی ئێمه‌ش
بووکه‌شووشه‌یان ده‌سکه‌وێ
ـ وه‌کوو هه‌موو
مناڵانی ئه‌م دنیایه ـ
فێریان بکه‌ن،
رایان بێنن ،
تانک و تۆپی داگیرکه‌ران
تێک بشکێنن !
کاکه په‌شیو دڵنیایه له سه‌رکه‌وتن چونکه :
سه‌رده‌که‌وین .
چونکه دوێنێ ،
تۆپه قوڕێکی ده‌ستکردم
دایه ده‌ست مناڵێکی کورد ـ
ئه‌و له باتی بووکه‌شووشه
تفه‌نگێکی بچکۆلانه‌ی لێ دروست کرد!
حه‌ز به‌مه‌ش ناکات ، به‌ڵام که تاکه رێگای سه‌ربه‌ستی و ئازادی بێت ده‌بێ بگیرێته به‌ر ، ئه‌گینا:
خوا ده‌زانێ
باڵای تفه‌نگم خۆشناوێ
به‌ڵام( ته‌نیا له لووله‌ی تفه‌نگدا ئازادی چاوی هه‌ڵدێنێ )، ئاشتیمان به‌بێ چه‌ک ده‌ست ناکه‌وێ...
وه‌ک بیستوومه
ئه‌و کۆتره مانگرتووه
له ئاسمانی وڵاتێکی
بێ ئاڵادا
به شریخه‌ی تفه‌نگ نه‌بێ
قه‌ت له‌شه‌قه‌ی باڵی نادا !
ئه‌م عاشقه مه‌زنه ، له کوردستانی عیشقی پیرۆزی دابڕاوه چونکه :
خۆشه‌ویستم ..
خاوه‌ن ووشهلهم وڵاته
هه‌میشه .. هاتی .. نه‌هاته !
ئه‌یانه‌وێ
خاوه‌ن ووشه وه‌ک هه‌نگ وابێ
هه‌ر که به رووی کاغه‌زه‌وه دات ..
بمرێ.. وه‌کات !
ده‌یانه‌وێ ووشه‌کانمان ،
کۆت و زنجیر ، بۆ پێیان بێ
سایه‌ی سێداره.. جی یان بێ !
ده‌یانه‌وێ..
ووشه‌کانمان ،
بێ ده‌نگ .. بکه‌ون به روودا،
وه‌ک حه‌زره‌تی ، سمایل که‌وت ،
له‌ژێر ره‌حمه‌تی .. چه‌قۆدا !
دیاره داگیرکه‌ر له ملکه‌چی به‌ولاوه قبوڵ ناکات ، داگیرکه‌رانی سه‌ر ئه‌م دنیایه‌ن ، هه‌ر به‌وه‌وه دابین نه‌بوون سامان و دارایی کورد بدزن و خوازی خۆیانمان به‌سه‌ردا بسه‌پێنن.. ئه‌وه‌تا وه‌ک پۆله کولله به نیشتماندا وه‌ربوون.. بۆیه په‌شێو هاواریان لێده‌کا:
بارکه‌ن بڕۆن..
کانیاوه‌کان جگه له من
که‌سێکی تر تێر ئاو ناکه‌ن
................................
بارکه‌ن بڕۆن..
زه‌وی ئێمه ،
دانی ئێوه‌ی لێ شین نابێ .
............................
بارکه‌ن بڕۆن..
میوه‌ی دره‌خته‌کانمان کاڵه
ئاومان سوێره ،
هه‌نگوینمان به ده‌متان تاڵه!
ئیمڕۆ سبه‌ی هه‌ر ده‌بێ بارکه‌ن بڕۆن چونکه نه کورد باریوه و نه کوردستان ماڵی بابی ئه‌وانه، وه‌کو په‌شێو ده‌ڵێ:
له ئاسمانه‌وه نه‌هاتووم
من میوان نیم .
من میوانی
سێبهرقورسی کوردستان نیم .
به‌ر له مێژوو
کانییه‌ک بووم لێره ده‌ربووم .
به‌ر له مێژوو
ئاگرێک بووم لێره هه‌ڵبووم .
په‌شێو ته‌نها نیگاکێشێک و رێبوارێکی سهرپێینۆڕ نییه... ئه‌و ژان و ژوان پێکه‌وه ده‌بینێ.. ده‌رده‌کانی کۆمه‌ڵی کورده‌واری ده‌دۆزێته‌وه و چارهشی دیاری ده‌کات.. ده‌ستنیشانی مه‌به‌ست و رێگا پێکه‌وه ده‌کات.. وه‌کو دوو شتی دیالێکتیکی ده‌یانبینێ که ئاوێته‌ی یه‌کن و جوێ نابنه‌وه. ئامانجی ستراتیژیی بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی ده‌خاته روو و تاکه رێگای سه‌رکه‌وتن و گه‌یشتنه ئامانجیشی له‌گه‌ڵدا دیاری ده‌کات و ده‌ڵێ:
مناله‌کان !
ئێوه‌ن زه‌لکاو ده‌شڵه‌قێنن ،
ئێوه‌ن ئه‌و بوومه‌له‌رزانه‌ی
سبه‌ی کانی ده‌ته‌قێنن ،
ئێوه‌ن سبه‌ی
سنووری ده‌ستکرد ده‌شکێنن ،
قه‌فی زنجیری لێکپچڕاو
به‌یه‌کتره‌وه ده‌لکێنن
ئێوه‌ن سبه‌ی
له قامیشلی ،
له دیاربه‌کری شێخ سه‌عیدا ،
له سڵێمانیی برینداردا ،
له مه‌هابادی" قازی" دا ،
به یه‌ک فه‌لسه‌فه پێ ده‌گه‌ن
گشت تێ ده‌گه‌ن :
ئه‌وه‌ی کورد بێ ، نه‌وه‌ی نوێ بێ ،
ده‌بێ تێشووی
رێی یه‌کێتی کوردی پێ بێ .
په‌شیو وه‌کو بۆرژوا چاوچنۆکه‌کان ، بۆ ئه‌وه شین ناکات ، کوردستان له ده‌ست داگیرکه‌ران ده‌ربێنێ تا خۆی هه‌ڵی لووشێ ـ چۆن کوردستانی بێ ئاڵا و کیانیش ناوی ـ ئه‌و کوردستانی رزگار و یه‌کگرتوو و ئازادی ده‌وێ تا کورد تییدا یه‌کسان بن ، که ده‌ڵێ :
پێ ناکه‌نم ..
تا ئه‌و رۆژه‌ی هه‌ژاره‌کان
مامزی خه‌نده راوده‌که‌ن
بۆ لێوی لادێ و شاره‌کان
که ئه‌وه‌م دی ..
ئه‌وسا .. منیش وه‌کوو ئه‌وان..
وه‌کوو شنه‌ی گوڵه‌گه‌نم
وه‌کو ئاره‌قه‌ی ناوچه‌وان..
له ناخه‌وه ، پێ ئه‌که‌نم !
دواجار په‌شێو ده‌زانێ له هه‌موو لایه‌که‌وه و له‌هه‌ر بن به‌ردێکدا ، داگیرکه‌رێک ، خۆفرۆشێک ، خۆرکهیهک خۆی مه‌ڵاس داوه ، بۆیه به مناڵه‌کان... پیاوانی دوارۆژ و چاره‌نووس به‌ده‌ستانی کورد ده‌ڵێ :
مناڵه‌کان !
که وانه‌کان ده‌خوێننه‌وه
ئه‌گه‌ر رۆژ بوو ـ
له کونجێدا کپ هه‌ڵتووتێن .
ئه‌گه‌ر شه‌و بوو ـ
با چراکان کز بسووتێن .
چاک ده‌زانم ،
گه‌وره‌کانتان بتانبینن
داختان ده‌که‌ن ،
وانه‌کانم ده‌سووتێنن ،
دێن ، دووباره ،
جه‌سته‌ی حه‌للاج
ده‌ده‌نه‌وه له سێداره !
**********************
کاکه " په‌شێو" ی مامۆستا... وانه‌کانمان خوێنده‌وه و له‌به‌ر کرد، تێشووی فه‌لسه‌فه‌ی "کوردایه‌تی " مان له پشت به‌ست ، رێی ( ئازادی و یه‌کسانی ) مان گرته‌به‌ر... له‌گه‌ڵ کاروانی رزگاریدا ، له‌به‌ر تیشکی زێڕینی فه‌لسه‌فه‌ی کوردایه‌تیدا به رابه‌ریی | پاسۆک " ی پێشڕه‌و هه‌نگاو هه‌ڵدێنین ...
رزگار
باره‌گای پاسۆک
6.5.1981
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سه‌رنج
ئه‌م نووسینه‌ی سه‌ره‌وه، پێشه‌کیی ئازاد مسته‌فا" ڕزگار" ه، که له 1981 دا، له ڕۆژگارێکی سه‌ختی خه‌باتی چه‌کداریدا، بۆ کۆمه‌ڵه شیعرێکی په‌شێوی نووسیوه و مۆرکی ڕاستگۆیی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی پێوه دیاره، به‌رزکردنه‌وه‌ی وره‌ی پێشمه‌رگه ئامانجی سه‌ره‌کی بووه، نه‌ک لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی ئاکادێمییانه. له کونهئهشکهوتان نووسراوه، نه‌ک هۆڵی کتێبخانان.
مه‌به‌ست له دووباره‌بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م پێشه‌کییه ئه‌وه‌یه، ده‌قه ئۆریژناڵهکه خه‌ریکه ده‌سڕێته‌وه و له‌ناو ده‌چێ. جگه له‌مه‌ش، ئه‌م ده‌قه یادگاری گه‌وره‌پیاوێکی سه‌رکرده و کوردیزانێکی خۆڕسک و دڵسۆزی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه،
ئه‌ویش..... به‌داخه‌وه، وه‌ک چاپکراوێکی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی شاخ، هه‌ڵه‌ی چاپێ تێکه‌وتووه . لێره‌دا بێ ده‌قی ته‌واوی شیعره‌کان، به رێنووسی ئه‌مڕۆ، له چاپمان داوه‌ته‌وه. مه‌به‌ست له نه‌نووسینه‌وه‌ی شیعره‌کان بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه که‌وا خۆشبه‌ختانه سه‌رجه‌م به‌رهه‌مه‌کانی مامۆستا په‌شێو ئێستا به ناوی { پشت له نه‌و ا روو له کڕێوه} شیعری 1965 ـ 1979 و { هه‌سپم هه‌وره و رکێفم چیا } شیعری 1980 ـ 2005 له‌سه‌ر ئه‌رک و له‌ژێر چاودێری خۆیدا بڵاوکراوه‌ته‌وه و خوێنه‌ر بۆ شیعره‌کان ده‌توانێ په‌نا به‌رێته به‌ر دیوانه‌کانی.
هەڵۆ بەرزنجەیی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست