Thursday, 10/08/2017, 23:34
بەنیسبەت مامۆستایانی ئایینی ھیچ جیاوازیەك لەنێوان شەرواڵ و مەندیلدا نیە، شەرواڵ عەورەت دادەپۆشێ و مەندیلیش ڕەمزەو پێی دەناسرێتەوە.
ئینجا دوێنێ كە مەندیلیان بە مەلایان داكەندووە وەك ئەوە وایە شەرواڵیان پێ داكەندبن.
ئەو مەلایانەی دوێنێ بەشداری كۆبوونەوە بێ شەرمەكە (مەسعود بارزانی)یان كردبوو حەرامیشیان خوارد، جگە لەوەی كەلەگەڵ بێ شەرعی كۆبوونەوە، نیوەڕۆخوانێكی چەوری پڕ لەكەباب و قۆزی بەرخ و تەشریبی بەگۆشتی گوێلكیان ھەڵلوشی، كەچی ڕۆژانە ئەو مەلایانە خەڵكی برسی و بێ ئیش و بێ سفرە دەبینن.
بەپارەی دزراوی ئەم میللەتە دەعوەتی خۆسەپێن و دزو جەللادو جەردەیەك بوون.
كەچی جومعە نیە باسی حەرام نەكەن، بەڵام ھەم حەرامیان خوارد ھەمیش بەیعەتیان بەدزو بكوژدا.
وەك ئەوە وایە دەعوەتی (موسەیلەمەی كەززاب و حەججاجی یوسفی سەقەفی و ئەبوجەھل بن) و بەیعەتی پێ بدەن.
حەتمەن لەدەستپاكی و عەدالەت بە (عومەری كوڕی عبدولعەزیز)و لەقارەمانی و پاڵەوانیش بە(خالیدی كوڕی وەلید) دەیشوبھێنن.
دەعوەتی تیرۆریستێك بوون، كەدەستی سورە بەخوێنی ھەزاران ڕۆڵەی ئەم نیشتمانە.
ھەر لەڕۆژنامەوان و نوسەرو خەباتكارانی گەریلا ھەتا خوێنی سەركردەكانی كورد.
وەك ئەوە وایە دەعوەتی (بارزان تكریتی و عودەی وئەبوعەللاء)بن.
دەستە بەخوێنەكەشی ھەر میراتی مەلا مستەفای باوكیەتی، بكوژی سلیمانی موعینی.
ئاخر من گلەییم لە بارزانی و ھەوادارە بێ دینەكانی نیە، بەس تۆ وەرە بەناوی میراتگری پێغەمبەر(د.خ)و نوێنەری خوداوە دیفاعكاری بێ شەرعی و دزو چەتە بیت، ئەوە عەجیب و غەریبە.
ئاخر بەس بمزانیبا مەلا چ ئیشی لەگەڵ دەوڵەتی ناسیۆنالیستە؟
خۆ ئەگەر بەڕاستی دینداربن دەبێ ئیدیعای خەلافەت بكەن.
یان كە بەڕاستی مەلاو دیندارن و واریسی (محمد د.خ)ن بۆچی پێیان نەگوت: دزی و چەتەیی و درۆو دەلەسە و تیرۆری جەستەو بیر، جینۆسایدی ژیان و مەعیشەت، قەتڵوعامی ئومێدو ئاوات و داھاتوو بەسە.
ئاخر مەلا، مێزەری پیرۆزی مەلا كەی بۆئەوە دەشێ لەژێریەوە بەیعەت بۆ دكتاتۆر بدەی؟
ئای یاشێخ ڕەزا:
مەلای نامەلا سمێڵ كلگە گا
بەمەندیل مەلا بەھەیكەل مانگا
لەترسی خوا نەبا یەك دەستم (......)
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست