حەشدی شەعبی لە بیانوو دەگەڕێ
Wednesday, 09/08/2017, 20:04
تا ئێستا چەند وتارێکم لە بارەی کورتە مێژووی چۆنیەتی سەرهەڵدان ودروستبونی حەشدی شەعبی لە رووپەڕی کوردستانپۆست بڵاو بۆتەوە.(حەشدی شەعبی هەمان هیزی بەسیجە لە ئێران کە رۆژهەڵاتی کوردستانیان پێ گرتەوە).ناخوازم دووبارە بە هۆی دروستبونی ئەو هێزەدا بچمەوە.وڵاتێکی وەک عێرآق لە شیعە وسووننەو کوردو ( کوردیش بە زۆرینە سوننەن) کەمینەی بچووکی دیکەش پێکهێنراون. بەڵام ڕێژەی ٦٥ لە سەتای ئەو خەڵکە بە ئایین باوەڕمەندی شیعەن.لەوەش بترازێ جیرانی وڵاتێکن بە ناوی ئێڕان کە دوای نزیک بە ٣٥٠ ساڵ لە دەسەڵاتی شیعەی سەفەوی دووبارە کەوتۆتە دەست دەسەڵاتێک بە ناوی کۆماری ئیسلامی کە تا بینەقاقا باوەڕی بە ئایینی شیعە هەیە وبۆ پاراستنی خۆی دەست بۆ هەمووئاکارێکی شەڕ دەبا.یەکێک لە هۆیەکانی دروستبونی حەشدی شەعبی / ئەوکات بە قزڵباش ناویان دەبردن / لە ئێڕان دەگەڕێتەوە بۆ شەڕی / چالدوڕآن / لە نێوان سەفەوی وتورکیەی عوسمانی کە لە ریكکەوتی ٢٣ ئووتی ساڵی ١٥١٤ زایینی روویدا. لەو شەڕەدا شیعەی سەفەوی شکستی خوارد وسوپای عوسمانی سەرکەوت. دوای ئەو شەڕە باکوری کوردستان وباشووری کوردستان ورۆژئاوای کوردستان لە ئێران جودا بوونەوە کەوتنە دەست دەسەڵاتدارانی تورکانی عوسمانی.!
کۆماری ئیسلامی ٨ ساڵی شەڕ دەگەڵ سەددامی سوننە کرد.دوای رووخانی سەددامیش یەکەم سیاسەت ئەوە بووکە دەست بە سەر عێڕاق دابگرن وئایین بکەنە ئاتۆیەک بۆ سەقامگیریی خۆیان. بۆیە کاتی خۆی ئێران زۆر زیرەکانە لە سەرخاکی عێڕاق شەڕی راستەوخۆی دژی ئامریکا بەڕێوە دەبرد! ئەگەر سەددام بە زەبری فیشەک کوردی دەکوشت. دەسەڵاتی ئێستێێ بەغدا بە لباد سەری دەسەڵاتی کورد دەبڕێ!لە حالی حازردا کێشەی داعش زۆر بابەتی مەترسیداری وەدوا خستووە.بەڵام نیگای ئێڕان ونیگای حەشدی شەعبی لە بابەتدا یەکتر دەگرنەوە، ئەویش دەست بەسەرداگرتنی باشووری کوردستانە لە لایان حەشدی شيعی وسپای تورک، دوای تەواو بوونی داعش. لە ئەنجامدا تاران وئانکارا دەگەنە یەک بۆ شکاندنی دەستکەوتەکانی کورد.یان بە ڕاشکاوی بارزانی وەک کوێخایەک لە وێ دادەنێن تا ژێرخانی ئابووری ئەو خاکە مل بەکۆتە دادۆشن.بۆیە بارزانی رێفڕاندۆمی کردۆتە زۆڕنای سیاسی ودەیژەنێ.
یەکێک لەو بابەتانە رێفڕآندۆمی بارزانییە کە وێنەی کەڵەشێری بێوادە خەریکی خوێندنە.ئەو نابلیمەتە باش دەزانێ بە بێ دەنگ خەریکی لە کێشە سیاسیەکاندا دەیدۆڕێنێ.بۆیە پەلە قاژەیەتی کە خۆی لەو زلکاوە سیاسیەدا رزگار بکا.بە پێی یاسای نێونەتەوەی ورێکاری سیاسی لەو سەردەمەدا هەر ڕێفڕاندۆمێک بە دوو شیوە بەڕێ دەچێ.یەکیان شێوەی / دڵخوازە/ وئەوی دیکەشیان ڕێفڕآندۆمی زۆرە ملێیە. لە شێوەی دڵخوازدا نوێنەرانی کورد دەبێ لە پارڵمان بە دەنگی زۆرینە رێفڕآندۆم پەسەند دەکەن.لە شێوەی ناچاریشدا پارڵمان بۆ رێکو پێک کردنی یاساکانە بۆ یاسای بنچینەیی بۆ بەڕێوەبردنئ وڵات.لە هەردووک حاڵەتدا پارڵمان بڕیار دەدا. لە لای بنە ماڵەی بارزانیش سەرەتا رێفڕاندۆم وکاتی رێفڕآندۆم دیاری دەکرێ! پاشآن دەڵێن با پارڵمان بکرێتەوە!
ئەو ڕێفڕآندۆمەی ئێستێ کە لە سەرزارانە نە بەشێوەی دڵخوازە نە بەشێوەی لە شێوەی ناچاری وپێویست. تەنیا سەرۆک عەشیرەیەک بە فیتی ئێڕان وتورکیە دەخوازێ بۆ مانەوەی کورسی خۆی وبە خاتری دەسماڵێک قەیسەریەک ئاور تیبەرداو بیسووتێنێ. جگە لەوانەش کۆمەڵگای ناونەتەوەیی / نەتەوەیەکگرتوەکان / ودەوڵتی ناوەندی عێڕاق رازی بەو رێفڕآندۆمە نین.دەسەڵاتی ناوەندیش باش دەزانێ ئەو کارە سەر ناگرێ. ئەگەریش بکڕێ داهاتوویەکی خراپی بە دوادادێ.
" بیانووی حەشدی شەعبی"
ئەبوو موهەندیس جێگری لێپرساوی هێزەکانی حەشدی شەعبی دەڵێ: زانیاری تەواومان لە بەر دەست دایە کە کونسولی وڵاتانی سعودی وئیماڕات لە هەرێمی کوردستان هەوڵی رێکخستنەووزیندووکردنەوەی حیزبی / بەعس / دەدەن.!ئەو گووتارە چەندی راستە یان درۆ هیچ لە کارەساتەکان ناگۆڕێ.گرینگ ئەوەیە لەو کاتەدا ئەوان دەزانن بارودۆخی سیاسەت لە باشوور وەک دۆڵمەی هەڵوەشاوی لێهاتوە وباب ئاگای لە کوڕەکەی نییە، دەخوازن بیانوویەک بدۆزنە بۆ هێرشکردن سەر باشووری کوردستان. هەروەها ماوەیەک لەوەی پێش حەسەن روحانی سەرۆککۆماری ئێڕان پەیامی بۆ بارزانی ناردوپێی گوت: دەست لە
تورکیە هەڵگرە، وەرە من لە ڕێگای سووریەوە دەدگەینمە دەریا! بە مەرجێک دژی کانتۆنەکانی رۆژئاوا بجەنگی وچەکدارەکانی خۆت بەبەیە رۆژئاوا!بۆئەوێش بە دەردی باشوور بەرێ!
حەشدی شەعبی بە هەر شیوەیەک دەخوازێ گەمارۆی رۆژئاواومانەوەی خۆی لە باشووری کوردستان درێژە پێ بداو لەوێڕا رێگای دەریا بۆ ئێڕان وعێڕآق بکاتەوە. بۆیە ئێستێ لە ئامریکا باس لە ئیمپڕاتوری شیعی بە سەرۆکایەتی ئێران وعێراق بۆتە پرسی سەرەکی.پێگەکانی سپاس پاسداران لە ٥٠٠ میتری نزیک ئەو ماڵەی کە جەلال کورد کوژی تاڵەبانی تێدا دەحاوێتەوە نیشآنەیەکی دیکەیە لە مەترسی زۆر گەورەتر بۆ کۆمەڵگای باشووری کوردستان لە لایەکی دی بونی ١٨ پێگەی نیزامی تورک لە دەوەری ژێر دەستی بارزانی. ئەگەر قەرار بێ بارودۆخ هەروابێ کە دەیبینین پارڵمانیش بکرێتەوە هیچ سیاسەتێک ئاڵگۆڕی بە سەردا نایە کردنەوەی پارڵـمان وەک چەقە خانەی مزگەوت دێطە بەر چآوکە تەنیا ئاژاوەی تیدا لە دایک دەبێ وتەنیا کات بە فیڕۆدانە. بارزانی وباندەکەی لە مێژە لە وەها سەردەمێک دەگەڕێن کە شەڕێکی دیکەی نەخوازراودەگەڵ بەغداو ئێڕان ساز بکەن بۆ مانەوەی خۆیان. بۆیە رێفڕاندۆم دەبێتە بیانوویەکی نوێ بۆحەشدی شەعبی وئاڵٶزیەکانی ناوەندی دەسەڵات لە بەغدا وهەولێر.تاوانی ئەو نەهامەتیەش تەنیا کوردی هەژار دەیدا. بیانووی زیندووکردنەوەی حێزبی بەعسیش تەنیا هەڕەشەیەکی لە سوننەی عێڕاق وپەیڤێکی بێ بنەمای درۆزنانەیە بۆ راگشتی خەڵكی شیعە ئایینی عێڕاق. ئەوەی کە قازانجی لێدەکا زیاد بوونی چەکدارەنی حەشدی شەعبیە بۆ دەسەڵاتی ناوەندی بەغدا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست