کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پارتیی لە ئیستاوە خۆی ئامادەکردەوە، کە فۆڕمی دەنگدان بۆ ریفراندۆم بە (بەڵێ) پڕبکرێتەوە

Tuesday, 08/08/2017, 20:34


کاروان جەلال بەڕێوەبەری گشتی لە کۆمسیۆن 500 فۆرمى بەنایاسایى پرکردۆتەوە
--------------------------------
کاروان جەلال کارگیرى لقى2 ، کە هاوکات پۆستێکى  لە (هەولێر) بۆ داتاشراوە بە ناوى بەڕێوەبەری گشتی لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردن و راپرسی. بە پیى رینمایەکانى سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران دەبێت بەرێوەبەرى گشتى 25 سال بەبى دابران هەموو پلەکانى فەرمانبەرى بریبێت و هیچ پێشینەیەکی خراپى نەبێت و سزاو تاوانى نەبێت ئەوکات دەکرێتە بەرێوەبەرى گشتى، بەڵام کاروان جەلال هیچ کارێکی ئیداریی و فەرمی نەکردووە و شارەزایی لە کار و بەڕێوەبەرایەرتییدا نییە، کەچی پارتیی ئەم کەسەی بۆ ئەو پۆستە داناوە، کە بەهەموو تەمەنى رۆژیک نەک فەرمانبەر نەبووە، جگە لەوە خاوەن پێشینەى خراپ و تاوان و فەزاحەتى ئەخلاقی زۆرە!
ئەوەی جێگای باسە، کۆمسیۆن بریارى دامەزاراندنى حەفتا هەزارکەسى راگەیاند، هەر لە ئیستاوە کاروان جەلال، دەستى کردووە بە پرکردنەوەى 500 فۆرم، سەرجەمیان خوشک و برا و برازا و ئامۆزا و خزم  و کەسوکارى خۆیین لەگەڵ هاورێکانی خۆی هاوڕێی کەسوکار و براکانی، هەروەها ئەوانەی لە ناو رێکخراو، ناوچە، لقەکانی پارتییدان، پەیمانی بە هەموویان داوە، ئەگەر دەنگ بە (بەڵی) بدەن، خۆی لە بری ئەوان فۆڕمەکان پڕ بکاتەوە، ئەوا لە پێشانگاى سەیارە، سەیاریان بۆ دەردەهێنێت، بۆ ئەمەش فۆرمى گرێبەستى بۆ پرکردوونەتەوە و بەلێنى پیان داوە گرێبەستى هەمیشەییان بۆ بەجێى بگەیەنێت.
کاروان جەلال بەڕێوەبەری گشتی لە کۆمسیۆنی باڵای  سەربەخۆیی هەڵبژاردن و راپرسیی

ئەو وێنانەی خوارەوەش وێنەی ئەوانەیە کە لە هەر ئیستاوە کاروان جەلال خەریکی ساختەکارییە و لە ماڵەوە دانیشتووە و فۆڕمە ساختەکان بە (بەڵێ) پڕ دەکاتەوە.



کەسوکار و خزم و هاوڕێیکانی کاروان، کە بۆ خاتری سەیرەیەک لە ئیستاوە دەنگ بە (بەڵێ) دەدەن

ئازاد نانەکەلى/ پەیامنێری کوردستانپۆست / هەولێر

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە