کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مسعود بارزانی و شکاندنی فلتەری ئەخلاق

Thursday, 03/08/2017, 7:37


ئەخلاق بە واتای ناوگەڵ نایەت بەڵكوو ئەخلاق پێناسەی ڕەووشتی زمان و ویژدانە.
ئەگەر بیرتان دێت،لەشەڕی کەنداودا هەموو مەدییاکانی جیهان باسیان لە هەڕەشەی لێدانی سەدامیان دەکرا، لەولاشەوە جۆرج بۆش هاتە سەر تێڤی ووتی: سەربازەکانمان فێری گەرمای بەتینی عێراق نین،بۆیە چاوەڕی دەکەین کە گەرما کۆتایی بێت،کەچی شەوی هەمان ڕۆژ زرمەیان لە بەغداد هەلستاند،ئەمە پێدەگووترێت فێڵ و تەڵکەی سەربازی. بەڵام کاتێک بنەماڵە شەهید سەردەشتیان شەهید کرد، دوایش خۆیان دەچنە ماتەمینیەکەیەوە، ئەمە پێناگووترێت، فڕوفێڵی سیاسی،بەڵکوو ئەمە بێ ئەخلاقیە، هەروەها عومەر فارسی کوردستان نێت، خۆی سەردەشتی بۆ بنەمەڵە ئاشکرا کرد،کەچی هەرخۆشی وێنەی سەردەشت هەلدەواسێت، گوایە هاوخەمە،ئەمەش دیسان هەر دوا سنوورەکانی بێئەخلاقیە.  
 لەیادی ئەنفالدا ڕۆژی ٣١ تەمزی٢٠١٧دا، مەسعودی کوڕی مەلا مستەفا هاتە سەر ئەکرانی تێڤیەکان و وەکوو هەموو جارێک دەستی دایە درۆودەلەسە،  باسی کارەساتی  ئەنفال وبرسی کردنی منداڵانی کوردستان و ێران کردنی کوردستان، هەروەها ووتیشی ئێمە قەت سەردانانەوێنن! یەکێک نەزانێت و نەیناسێت،وا تێدەگات کە مەسعودجیڤارا ڕاستەکەیە. ئەوەی کەلە چیاکانی "لە هیگوێرا" ٩ ئۆکتۆبەری ١٩٦٧ شەهید کرا، ئەفسانەی بوونی نەبووە.
پێش هەموو شتێک ، هیچ قەڵەمێک و دەوارێکیش ناتوانێت کە دڕنندەی سەدام بشارێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا لە شەڕی ئێران و عێراق مەلای و جەلالی دەستی ئێرانیان دەگرت بۆ سەر لەشکری عێراق، سەدامیش بەو کارە دەزانی بۆیە بۆ چەندین جار نوێنەری خۆی دەنێرێتە لای لایەنەکان و پێی گوتووبوون کە ئەو شەڕە شەرێ فارس و عەرەبە، شەڕی شیعەو سنیە و مێژووی ١٤٠٠ ساڵەی هەیە،ئێوە خۆتانی تێوە مەگلێنن، بەڵام کەڵکی نەبوو، چوونکە هەردوو بنەماڵە بەکرێگیراو بوون، توانای دەربزبوونیان نەبوو، ئەوکاتەی کە دواجار سوپای عێراق لە "تلال اللە اکبر" تەرمی بارزانیەکان دیتەوە، ئیتر ئەبوو کە سەدام کەللەی گرت و لە تۆەڵەدایەکەمجار ٨ هەزار بارزانی ئەنفاڵ کرد، ئەنفاڵکراوەکان تەنها نێرینە بوون،مێینەکانیان ئاوارە بوون، زۆریان لەناچاریدا دەستیان دایە لەشفرۆشی،کە بنەماڵە لەکەرەچەوە هاتنەوە،لەجیاتی دلذانەوەو قەرەبووکردنیان دانە بەدانەیان تیرۆرکرد، گوایە شەرەفی بارزانیان شکاندووە. هەروەها سەدام بە فڕۆکە پەلاماری بنکەکانی بنەماڵیان لە زێوێداو زیاتر لە ٦٠٠ کەسی نەگەبەتی تێدا کوژرا، هەر لەوێشدا"ئیدریس بارزانی" لە تەوالێتدا لە ترسی فڕۆکەکانی سەدام گیان لەدەستدا( خۆم نووسەری ئەم دێڕانە لەنزیکەوە ئاگاداری ئەو ڕوشەبووم، چوونکە لە بەندەر بوشەهر لەگەڵ هاوڕیی ئازیزم کاک نایب حەمەساڵ،"خاڵە تەیب"، ئەو پێشمەگەی کەلە کارەساتەکەی بەکربایفی ساڵی ١٩٨٢ بە برینداری کەوتە دەست بەعس، دوای بەر لێبورنی سەدام کەوت، لە بوشەهر پارەمان پێنەبوو، کە بگەڕێنیەوە بۆکوردستان، لەپڕ پیاوەکانی بنەماڵە بەتایبەتی نزیکەکانی نالە هەورامی کەووتنە کۆکردنەوەی کوردەکان بۆ جاشایەتی بۆ ئێرانی خومەینی، کەیەکی ١٠٠٠ تومەن و بلیتی پاس تا ورمێ بە خواردنیشەوە بۆ قەراگای ڕەمەزان، بە هاوڕیی بەڕێزمم ووت، ئێمە ئەوەندەمان بەسە کەبگەیەنە ورمێ لەوێ بە پێ دەچینەوە ناو زەنگ، هاوڕی بەڕیزم خەڵە تەیب دوو دڵبوو لەوەی کە دەستبەردارمان نەبن، بەکورتی بلیتی پاس و پارەکەیان داینێ ولەورمێ هەرلە گەراج خۆمانمان لێشاردنەوە). 
ئەدەهەم بارزانی حزبێکی دروست کردبو بەناوی حزب واللەی کوردستان، تەنها بۆ پەلاماری حزبی دیموکرات و چاوساغی سوپای پاسداران، ئەمەشیان لەکەس شاروە نیە زۆرینەی زۆرمان لەنزیکەوە ئەم خیانتەمان دیووە.
وەکوو هەر هەموو دەزاندنین کە سەرەتا مەسعود بارزانی پیاوی شای ئێران بوو، دوای ڕوخاندنی شا، مەسعود بوو بە پیاوی خومەینی، هەرچەند سەرەتا خومەینی ویستی کە مەسعود و ئیدریس لە سێدارە بدات، چوونکە فایلەکەیان ئاشکرابوو کە سیخوڕیان بۆ شا و سیا و موسادیش کردووە، ئەوە خەڵخڵی بوو بەپەلە خۆی گەیاندە لای خومەینی بە خومەینی گووت نەکەی بۆ خاتری خوا، ئەم بنەماڵە بە درێژای مێژوو هەر خائین خۆفرۆش بوون، ئێمەش سبەینێ بەخۆشی یان ناخۆشی شەڕ لەکەڵ کوردا دەکەین، ئەوسا پێویستیمان بە مانە دەبێت، ئەوەبوو خومەینیان ڕازی کرد. دوایش بنەماڵە کەووتنە پێش پاسداران و سەدان هەزاران خیانەتیان لەنەتەوەکەی خۆیان کرد و هەزراەها گەنج و پیری تێکۆشەریان بە مشتێ تومەنی چڵکن فرۆشت، هەروەکوو چۆن سڵێمانی موعینی، مەلا ئەولکەریمی وەرتێ کەتەمەنی لەسەرووی٧٥ ساڵیەوەبوو، کە کادرێکی کۆنی حسکابوو، بۆ بیر هینانەوە،کاتێک کە مام ئەولکەریمی وەرتێ لەلایەن بنەماڵەوە دەستگیر دەکرێت،مام ئەولکەریم لەباسەکە تێدەگات، بۆیە لە چەتەکانی بارزانی دەپاڕیتەوە کە خۆیان بیکوژن و تەرمەکی بدەن بە ساواکی شا. ئەوەی کە خۆم خوێندەمەوەتەوە لە نوسراوی کادری باڵای حدکا کاک "خدری مەڕەسنە"،نوسیوویە کە شەهید مەلا ئەولکەریمی وەرتێ گووتەیە بە چەتەکانی بارزانی"بۆخاتری الله" خۆتان بمکژن، چوونکە پیرم دەترسم بەرگەی ئەشکەنجەی ساواک نەگرم و نهێنیەکان بدرکێنم، ئەوسا ڕوو ڕەشی ئەم دنیاو ئەو دنیاش دەبم، بۆیە چەتەکانی پارتی دڵیان نەرم دەبێت خۆیان دەیکوژن و تەرمەکەی ڕادەستی ساواکی ئێران دەکەن.  
خەڵکی نەغەدە دژی خومەینی ناڕەزایی دەردەبڕن، فەرمان لە قەرگای ڕەمەزانەوە دێت کە خۆپیشاندەران گوللە باران بکەن، بەڵام سەردەستەکی پاسدارانی نەغەدە، کەس گوولە بارزان ناکات،کەلێی دەپرسن بۆ سەرپێچی دەکەیت؟ سەردەستەی پاسداران ئەڵێ: ئاخر پێم بڵێن بە ئەخلاقێکەوە فەرمانی گوللەباران دەربکەم، لەکاتێکدا دوێنی ئێمە و خەڵكی ئەم شارە خوێنمان تێکەڵ بوو لەکاتی ڕاپەڕین دژی شا. بۆیە قەرارگای ڕەمەزان تەلەفۆن دەکەن، بۆ فازڵ موتنی، فازڵ موتنی دەستبەجێ ٢١لاوی نەغەدە شەهید دەکات. پاشان مەسعود و ئیدریس پێکەوە بۆ سوڵحکردن دەچنە لای کەس کاری شەهیدان،کەبە پارە سوڵحی عەشایەری بکەن، مامەیەک ئەڵێ: پارەتان لەکوێ بوو، هەموو تمەنەکانی دنیا ئازاری ڕوڵەکوژراوەکەم ساڕێژ ناکات، مامە ڕوو لە مەسعود ئیدریس دەکات و ئەڵی بیرتان دێت کەباوکتمان ناشت، ئیوە گووتان کە قەرزاری ئیوەین و هەرگیز لەژێرباری قەرزاریتان دەرناچین، ئەوەتا قەرزەکەمان وەرگرتەوە، پارەکە هەڵبگرن بۆخۆتان ئێمە نازانین پارە خەرج بکەین.
نۆکەری و سەرشۆڕی بۆ ٤ لە دوژنمەکانی گەلەکەمان، شا، خومەینی، سەدام، تورکییای فاشی، کارەساتی هەکاری، داخستنی پەرلەمان هەروەکوو ئەوەی دوکانی مەلا مستەفا بێت،کوشتنی ڕۆژنامەنووس و برسی کردنی نەتەوەیەک ئایا ئیتر سەدانەوەنادن و سەرشۆڕی بۆ دوژمن  مانایەکی دیەکەی هەیە؟
ئێستاش بەدەهۆڵی ڕیفڕاندم،بۆ دروست کردنی قەیران دوای قەیران بۆ سەرگەرم کردن چەواشەکاری، بۆ چەقبەستنی کێشە ڕەواکەی گەلەکەمان کە دوای ڕوخاندنی سەدام نەک بەرەو پێش بڕوات، بەڵکوو بەرەو دواوەی بیگەڕێننەوە، ئەڵێن پژمەیەکی سەرۆکی ئەمەریکا پشکەکان بەرز نزم دەکاتەوە،هەربە داهۆڵی درودەلەسەی ڕیفڕاندۆم و داخستنی سنورەکان دەیان کەلەچی بوونە ملێۆنێر کە گوایە خواردن نامێنێت،بێگوومان ئەوکەلەچیانەش کەس وکارو نیزیکەکانی بنەماڵەن، ئیتر سەر شۆڕی بەچی دەگووترێت.
نوسیومەوە دووبارەی دەکەمەوە، بۆ هاوکاری کۆچە گەورەکەی ساڵی١٩٩١ شیوعیەکانی وەک "ستیوارد ڕۆد" "مەدۆنا".... هتد، هەستان بە کۆکردنەوە ١٢٠ ملێۆن دۆلار، کەچی مەسعود مەستەفا هێندە بێویژدان بێئەخلاق بوو، ئەو پارەشی قووتدا.
لینکەکە بشێلە پاشان بە ڕاست چەپدا بگەڕێ ٥ بەڵگەی دادگای بەریتانیا کە هاوڕێ دزکەی مەسعود بارزانی سسزا دەدرێت لەسەردزینی ١٢٠ ملێۆن دۆلارەکە، لەهەمووشی بێ ئەخلاقیتر بنەماڵە ماڵ بەماڵ شار بەشار ئەم دزە بێویژدانەیان لە باشووری نیشتیمان دەگێرا بەناوی دۆستی دێرینی گەلەکەمان "جێفری ئارچەر". ئیتر کەسێک قووتی برسیەکان کەلەژێر ڕەهێڵەی بەفروباراندا چاوەڕیی لوقمیەک نابێت کەنەمرێت لەبرساندا، ئایا تروساکایی ئەخلاقی تێدا بەدیدەکرێت؟!
ئیتر ناهەقی بەیانی سامی مەگرن کە ئەڵێ کارەبای هەموو کوردستانمان دابین کردووەو، بەنیازیشین بەدەرەوەی بفرۆشین، چوونکە هەر دەستەواژەیەکە کەلەدەمی مەسعود دێتە دەر، یەکسەر پێچەوانەکەی ئەرێ بکە،دەمێکە گووتوومە ئەگەر مەسعود گووتی ماست سپیە، پێویستە گوومان لە سپی بوونی ماست هەبێت، چوونکە هەڵوکەوتەکەی مەسعود وائەڵێ.
هەروەها ووشیار زێباری ئەوکاتەی کە سەفارەتی عێراقی لە دەرەوەی عێراق خەڵکی سەردەبڕی بۆ نموونە لە پاکستان کەسێکی عەرەبیان سەربڕی کە گوومانی هەبووە کە سەفیری عێڕاقی لە پاکستان کوشتوە ساڵی ١٩٨٣، گوایە کەسێک بەناوی "شاکر حسین" کە خزمی مەلا بەختیارە ئەو سەرەکەی ئەو کەسەی کە سەربە حزبی دەعوابوو، بردۆتەوە بۆ بەغداد، چوونکە ئەویش لە کاتەدا خۆی تەسلیم بە سەفارەت کردۆتەوە ەیاگووت کە شاکر هەمیشە هاتوچۆی سەفارەت دەکات و زۆربەی کوردەکانی کە ئاوارەی پاکستان زۆربەیا ئەو شاکر حسین کە خۆی خەڵکی خانەقین وهاوسەرەکەی خەڵکی سلێمانی تاوانبار دەکرد، بەو تاوانەی سەفارەتەکەی سەدام چونکە کە کەسوکارەکەی هاتن بۆ سۆراخی جەستەی کوڕەکەیان،کەسێک بەناوی ڕزگار کەرکووکی کە کوڕێکی چاو شین بوو بەکەسوکاری کەسە سەربڕاوەکەی گووتبوو بڕۆنە لای شاکر حسێن، بەلام ئەمە تەنها قسەیە، من خۆم هیچ بەڵگەیەکم بەدەستەوە نیە،ئەو شاکر حسێنە ئەو کارەی کردبێت ، چونکە ئەو کارەساتە پێش ئەوەی من بگەمە پاکستان ڕوودابوو، ئەوساڵی ١٩٨٧ لە پاکستانە بەخاو خێزانەوە، گەیشتە ووڵاتی سوید. پیاوەکانی سەفارەتەکەی سەدام لە ئەوروپا خەڵکیان دەکوشت، پێشمەرگە  بەکۆمەڵ دەسەتکەنە دەکرا، ئەوکاتەی کە بەعس گوندەکانی نیشتیمان کیمیاباران و ئەنفاڵ دەکرد، ئەوکاتەی کە زیندانیەکان بە دڕنندەترین شێوە ئەشکەنجە دەدران، ئەوکاتەی کە دایک و خوشکی ئێمە زیندانی دەکران، ئەوکاتە ئەم ووشیارە سیخوڕی سەفارەتەکەی سەدام، ئەوەش بەڵگەکان
سەرنجی ئەو ڤیدیۆیەی بدە
جگەلەوەش بەر چاوی هەر هەموومانەوە لەسەر دزی ئەم کابرا لە وەیزی دەرکرا،کەچی مەسعود دەیکاتە بەرپرسی لیژنەی گیرفاندۆم. لەکۆتایدا سەراپای ئەو هەموو تاوان و خیانەتە لە ئەستۆی جەلال تاڵەبانیدایە، جەلال تاڵەبانی نەبوایە مەسعود خۆی باوەڕی بە گەڕانەوە بۆ کوردستانی نەبوو. ئیتر داخۆ بێ ئەخلاق و ویژدان مانایەکی دیکەی هەیە؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە