کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


موچەو ماستاو

Thursday, 03/08/2017, 7:07


خۆى ئەگەر ریفراندۆم بۆ دەوڵەتە وەک پاشا و دەست و پێوەند و موچە خۆرانى بەر سێبەر دەیڵێن، کەس لارى لە بوونى دەوڵەت نیە، بەڵام ناکرێت خەڵکانێک باسى دەوڵەت بکەن، کە تا تەوقى سەریان لیپە لە نادادى و گەندەڵى.
---------------------------------
دەوڵەت بە کەسانێک دروست دەکرێت کە لانى کەم قوربانى بە خۆى بدات وەک خەڵک بژى، وەک خەڵک هەستێ و دانیشێت، لە ناو خەڵکا بێت ، کێشە ئەوە نیە کە پاشا حەزى بە دروستکردنى دەوڵەتە کێشە ئەو هەموو ماستاو چى و موچەى ریفراندۆم خۆرەیە ، کە لە میدیاکان و کەناڵەکان و لێرەو لەوێ جنێو دەدەن و هەڕەشە دەکەن، راستى من گومان دەکەم ئەمانە راسپێردرابن بۆ ئەوەى خەڵک توڕەو نیگەران بکەن ، ئەم موچە خۆرو ماستاوچیانە خەریکە هەموو پێوەرەکانى مرۆیى بوون دەخەنە ژێر پێوە ، ئاخر من گوێم لە قسەى مەلایەکى موچە خۆر بوو ،پێشتر زۆر حورمەتیم دەگرت ، ئەو دەیگوت ئەرکە بە بەڵێ دەنگ بدرێت ، گوێم لە بابایەکى تر بوو ئەویش زووتر وەزیرو بانگخواز بوو، وا قسەى دەکرد کە واز لە هەموو ستەم و نادادیە بهێنین و چەپڵە بۆ ریفراندۆمەکەى پاشا لێدەین ، لە کاتێکا کەس تا ئێستا نازانێ ریفراندۆم بۆ چیە " مەگەر چوار کاف " ئەو مەلا مامۆستایەى کە بانگەشەى دەنگدان بە ریفراندۆم دەکات گوتویەتى  نوێژو رۆژو لە دەستبەسەریدا ناگاتە خودێ ، ئەفەندم ئەدى بۆ دەیان ساڵە ئەوەت نەدەگوت ، ئەوە بیرتچوو باسى نادادى و ستەممت دەکرد ، ما ژێر دەستى کووەبابى بابم .
با راستیتان پێبڵێم هیچ قسەکردنێک کە بە دڵى  دەسەڵات بێت بە بەلاش نیەو نرخى خۆى وەردەگرێت ، کەواتە لەوە دڵنیا بن ئەگەر مەکتەب سیاسیەکى دێیەکەى ئەمبەر بە دڵى گەورەى دێیەکەى ئەوبەر قسەى کرد تاقیبى گیرفانەکانى بکەن ، بازدان و پەڕینەوەى هەر باباو بەرپرسێکى دێیەکەى ئەمبەر بۆ ئەوبەر نرخ و سەوداو مامەڵەى خۆى هەیە ، توودینتان کەسێ بۆ دایکى خۆى بێوەفا بێت چاوەڕێى ئەوەى لێدەکرێ بۆ دێیەکەى ئەوبەر فریاد ڕەس بێت ، یان کەسێ لە پڕ شەق لە هەموو رابردوى خۆى هەڵدات و خۆى باوێتە ئامێزێکى ترەوە ، مرۆڤ لە دۆخى ئاوا دەبێت شەرم بیگرێ .
ئەوە خۆ مامە شێخیش ئیعلانى حەربى کرد ، واى ئەگەر مام شێخ رەزا زندوو دەبوو ، ئاخر برا تۆمەتى بە داعش و مەفرەزە خاسە نیشاندانى ئەوانەى دەیانەوێ لە سڕو تڕى ریفراندۆم بگەن ، کەى بەڕیشى تۆ ڕەوایە ، ئەوەندەى من تۆم دەناسى هەمیشە پێم وابوو دەبێت داکۆکى لە خەڵکى رەش و رووت بکەى ، هەر ئەو خەڵکەن سبەى کۆشکى بلورین تێکدەدەن ، ئەوان کە دەیانەوێ ئایندەى خۆیان ببینن ، بۆ دەبێ داعش و مەفرەزە خاسە بن و داعش و مەفرەزە خاسە ڕەسەنەکانیش بە " بەڵێیەک " ببنە تێکۆشەرو نیشتمان پەروەر . 
لەو رۆژانە رۆشنبیرێکى بە حساب خوێن سەوزیش کە بەڵێنى داوە لە حاڵەتى رێکەوتنى دوو رەنگى سەوزو نیلیدا زەرد بچێتەوە هەندێ قسەى هەلەق و مەلەقى لێرەو لەوێ کۆکردبوەوە ، بۆ ئەوەى لەوڕێیەوە لەو رۆشنبیرانە بدات کە تێبینیان هەیە ، ئەو قسەى زۆر نەشیاوى فڕێدابوو ، مارکس زندوو با خۆى دەیزانى چى لێدەکرد ، داخم لە هیچ نیە دلخم لەو کۆمۆنیستانەیە بوونەتە ناسیونالیزمى عەیار 24 ، ئەوانە کاتى خۆى دەیانگوت "نەتەوایەتى  شەرمەزاریە بۆ بەشەریەت " خۆش ئەوەبوو ناسیونالیزم و پاترۆیدیان تێکەڵ دەکرد ، کەس لە خۆم لە پێش تر نازانم بۆ خەمى دەوڵەت ، لێ تا مردن دژى ستەم و ستەمکارى و نادادى و گەندەڵى و درۆم .
بڕوخێ ماستاوچى  ، بڕوخێ موچەخۆرى سەنگەر گر ، درود بۆ پێکەوە ژیانى ئەقڵانى .
کابرا پێى وتم واز لە دروشم بێنە!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە