کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نۆرەی داوی پارڵمانە!

Wednesday, 02/08/2017, 23:10


هەر حێزبێک، هەر سیاسەتمەدارێک، هەر کەسێک باوەڕوو متمانەی سیاسی وکۆمەڵایەتی بە دەسەڵاتی بنە ماڵەی بارزانی بکا من هیچ گومانم نییە لەوان کەمترە. مەلای باوکیان لە کۆتایی تەمەنی تائەو کاتەی توانی کورد بە کوشتب دا وای بە سەرهات کە ساواکی شآی ئێڕانیش باوەڕی پێنەدەکرد! تا بە شەو سنوری تێپەرآند ولە ئامریکا سەری نایەوە.شآی ئێڕانیان بە ڕاوێژی گوادولوپ وهاوکاری زلهێزەکان دەرپەڕآندورووخاندیان. هەلێکی باش بۆ کوڕوکوڕەزای مەلای خەتێ هەڵكەوت. کۆماری ئیسلامی کردنیان بە قیاددەمووەقەت ودەگیان حیزبەکانی رۆژهەڵاتی وڵاتیان بەردان. هەر چەند ئەوانیش لە هەمبانەی سیاسی خۆیاندا وەک دەهۆڵی بەتاڵ دەچوون کە دەنگیان لە دورەوە خۆشبوو.
٧١ ساڵە مەلای بابی و مەسعودی کوڕی سەردێوەزمەی حیزبەکەیانن وناوی خۆیان ناوە / پاڕتی دێمۆکڕاتی کوردستان /! لە هەموو دەعبایەک دەچن جگە لە دێمۆکڕاتیک بون. ڕکونی وخۆپەرەستی ئەو بنەماڵەیە لە سەر تان وپۆی کۆمەڵگای دواکەوتوو سنوری خۆی تێپەرآندووە. لەو ٧١ ساڵەدا ٧١ جار هەنگاوی کوردخوازانەیان بۆ کێشەی کورد هەڵنەگرتووە. لە ملکەجی بۆ دوژمن وداگیرکاریشدا نۆرەی کەس نادەن. بۆیە سەفەری ئەو دواییە بارزانی بۆ بڕۆکسێل وەک سەفەری کابرایەکی تاجر دەچووکە لە مامڵەدا شکستی خواردبێ.
ئێستێ ماوەیەکە بە خێرایی لە ژێڕ گوشآری دەرەکی دەخوازن دەرگای چەقەخانەی پارڵمان بکەنەوە!دەڵێن: بە بێ هیچ مەرجێک حازرین دەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان ئاشت بینەوە وهەمیسان بەڕێز دوکتور یوسف بێتەوە پارڵمان. دەست بکەنەوە بە داڕشتنی یاسا بۆ چۆنیەتی دابەشکردنی شکستی بارزانی لە ئاست رێفڕاندۆم. تا پێش ٢٥/٩/٢٠١٧ بزوتنەوەی گۆڕان هەر گرێبەست یان قەرارێکی سیاسی دەگەڵ سەر چەتەکانی بنە ماڵەی بارزانی واژۆ بکا، یانی بە دەستی خۆی گۆڕی خۆی هەڵدەکەنێ.! ئەو دزیانەی ئەو چەند ساڵەی کە کراون حەوجێی بە شەریکە دزە. بۆیە بارزانی لە شەریکە دز دەگەڕێ تا نەهامەتیەکانی کە بە سەر خەڵکی هێناوە دابەشی بکا!
٢٥/٩/٢٠١٧ یان رێفڕاندۆم دەکرێ / من دەڵێم ناکرێ / یان شکست دێنێ. لە هەر دووک حاڵەتدا گۆڕان شکستی نەخواردوە. چون دوای ئەو تاریخە دەبێ دەگەڵ رووداوەکانی ئەوکات سیاسەت دەگەڵ ئەو دزانە ئەنجام بدا.بە مەرجێک زیرەک بن وپشت بە داواکاریەکانی کۆمەڵگا ببەستن.هەرچی یەکێتی نیشتمانیشە وەک بەڕەی شڕی لێهاتووە وفززەی لێ نایە. چاوەڕوانە لافاو لە کوێ بە عەرزی دادەدا.بۆیە ناوێڕن هەڵوێستێکی سیاسی وسەردەمیانەیان هەبێ. ئەگەریش رازی بە کردنەوەی پارڵـمانن راست ناکەن وچاوەڕوانی کاتن تا دەگەڵ رووداوەکان خەریکی سازکردنی درۆی شەرعی بن.
تەڵەی کردنەوەی دووبارەی پارڵـمان پێش ئەوەی کە مەسعود بێتە سەر / تی،،ڤی / وداوای لێبوردن لە خەڵك بکا کە بۆ پارڵـمانی داخستووە کارێکی بێهودەیە. هەر کەس دەزانێ داخستنی پارڵـمان بە دەستوری ئەردۆغآن کرا. بۆ ئەوەی لە ئاوی لێڵ ماسی بگرێ. بزووتنەوەی گۆڕان بە تەواوی کومو کوریەکانی دەتوانێ خۆ لە مامڵەی درۆزنانەی سیاسەتی ئەو گورگانە بپارێزێ. ئێستێ ئاکاری سەرەکی بنەماڵەی بارزانی شکانی کاریگەریەکانی گۆڕانە پێش رێفڕآندۆم.ئەو داوەی کە بارزانی رایخستەوە بە تەنیا نییە، بە بێ ئەردۆغان ناوێرێ تەکان بخو چوون کلکیان لە بەر دەستی تورکەکاندایە!. دەبێ گۆڕان وشیار بێ وبزانێ هەلێکی باشی وەگیر کەوتووە دەنا ئەویش دەىێتە دۆستو هاوڕیی ئەو جەردانە ودەىێ ئاوێ بێنن ودەستان بشۆن!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە