کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نەوت و ڕیفراندۆم

Tuesday, 01/08/2017, 11:56


پەتکە و زاڵبە،ناکۆکى بنیێرەوە و حکومدارى خۆت بکە
مەسعود بەرزانى کە وردە وردە تەمەنى دەچیێتە سەرەوە خەیاڵتى دورودریێژى هەیە، بە دروشمى (هەرچى زووتر باشتر) دەیهەویێت یەک لە دواى یەک ئارەزووەکانى خۆى بە دى بهیێنیێت، هەرچى دەسەڵتى بەهیێزتر دەبیێت ئارەزوى تاک ڕەوى زیاتر دەبیێت.
لەباتى ڕاویێژکار و کەسانى بە ئەزمونى نیشتیمانى، کەسانى ماستاوچى و بیێئەزمون و بەرژەوەندى خواز لە دەورى بەرزانى و سفرەى خوانى حکومەت کۆبونەتەوە بە وتنى (بەلێىێ قوربان) ژیانى میللەتیێکى پیێنج ملیۆنیان تا لیوارى مەرگ بردووە.
بەدروشمى خۆشگوزەرانی و ئاوەدانى و بەرزکردنەوەى داهاتى تاک نەوتى هەریێمیان سەربەخۆیانە هەناردە کرد، کە ئەم سیاسەتە تاک ڵیەنەى پارتى و بنەمالێەى بەرزانى بووە هۆى هەژارى و پشیێوى  و کۆچى هەزاران هاونیشتیمانى و هەلێوەشاندنەوەى سەدان خیێزان و سەرگەردانى و بیێکارى و لە ناوچونى هەزاران گەنج لەم نیشتیمانە بیێخاوەنەدا، بیێئاگا لە ئەزمون و میێژووى تالێى وڵتان، کاتیێک حکومەتى ئیێران لەسەر دەستى (د.موسەددەق) بڕیارى خۆمالێى کردنى نەوتى ڕاگەیاند بووە هۆى لە ناوچونى حکومەتەکەى (د.موسەددەق) لە دەیەى پەنجاى سەدەى ڕابردوو.
کاتیێک بڕیارى هەناردەى نەوتیش لە ڵیەن هەریێمەوە درا، هیچ زەمینە سازیەک نەکرا لە ئەگەرى بڕینى بودجەى هەریێم لە ڵیەن ناوەندەوە سەرئەنجام ئەو قەیرانە ئابوریەى بە دواى خۆیدا هیێنا کە تا ئیێستاش حکومەتى بیێباک نەیتوانیووە کە لیێنەکانى پڕبکاتەوە، باجدەر و قوربانى ئەم بڕیارە هەلێەیە میللەتى بیێدەسەڵتە و سودمەندى پارەى نەوتى هەناردەکراو چەند کەسیێکن کە بنەمالێەى بەرزانى پیێشڕەویان دەکات.
بە ناوى بەرزکردنەوەى داهاتى تاک میللەتیێکیان برسى کرد، بەناوى پاشەکەوتەوە فەرمانبەریان نیوموچە و ناچار بە دووکارى و قەرزدارکرد،بەناوى ئاوەدانیەوە سەرجەم پڕۆژە خزمەتگوزاریەکانیان بیێبودجە و پەکخست، میللەتیان لە سەرەتایى ترین ماف بیبەشکرد کە دابین کردنى ئاو و کارەبایە.
بەناوى هەلى کار سەدان گەنجیان ئاوارە و بیکار کرد.
ئیێمە لە هەریێمیێک دەژین کە خالێیە لە دیموکراسى و چارەنوسمان بە دەست یەک ڵیەن و یەک سەرکردەى نەخویێندەوارەوەیە کە کەسانى دەوروبەرى تەنها (بەلێىێ قوربانى) بۆ دەکەن و هیچ کەسیێکیان زاتى (نە) یان (هەلێەى) وتنیان نیە لە ئاستى ، پشتگیرى سیاسەتە هەلێەکانى دەکەن، بارودۆخى میللەتە هەژار و برسیەکەى بە سەرۆکە نەخویێندەوار و بیێئاگاکەى ڕاناگەیەنن، 
بیێگومان ڕاپرسى بۆ ڕیفراندۆم مافى سەرەتایى هەموو میللەتیێکى ژیێردەستە و خاک زەوتکراوە. لەئیێستادا لە ژیێر هەر دروشمیێکدا ناوهیێنانى ڕیفراندۆم کوشندەترین هەلێەى سیاسیە و بە (ئەنجامدانى ڕیفراندۆم ، ڕاپرسى، مافبوننمان) ژیان و چارەنوسى میللەتیێک دەخاتە مەترسى  نیوان وڵتانى هاوسیێوە.
تۆ کە بیست و پیێنج سالێە حکومڕانى دەکەیت نەتوانیووە زەمینەى ئابورى بڕەخسیێنیت چۆن ڕوت هەیە باس لە ڕیفراندۆم دەکەیت.کە باشتر لە هەموان دەزانیت ئەو دراوسیێیەى کە تۆ نەوتى ئەم میللەتەت بۆ ماوەى پەنجا سالێ بە کەمترین نرخ پیێداوە یەکەم کۆسپى ڕیفراندۆمەکەتە. تۆ کەتا ئیێستا سەرجەم کاڵ و بەروبومەکانت لە نیێوان سنورى دوو وڵتى دوژمنتەوە هاوردە دەکەیت چون جورئەتت هەیە باس لە ڕیفراندۆم بکەیت. تۆ کە بەرهەمى کوشتوکالێى و پەلەوەرى هەریێمە پینج ملیۆنیەکەت بۆ دابین نەکریێت ڕیفراندۆمەکەت یەک کیلۆ تەماتە ئەرزشى نیە.تۆ کە هەموو بەرهەمیێک هاوردە دەکەیت و نەتوانیووە ڵیەنى ئابورى و سەربازى و کشتوکالێ بۆ میللەتەکەت مسۆگەر و بەهیز بکەیت چۆن ناوى ڕیفراندۆم دەبیت بیرلە مەترسى و ئەگەرى و داخستنى نیێوان سنورى وڵتانى دوژمن ناکەیتەوە کە گشت پرسى کوشندەترین بڕیار دەبیت بۆ گەلەکەت.
من دەزانم بە ئەنجامدان یان نەدانى ئەم گشت پرسییە کاریگەرى خراپ لە ژیان و گوزەرانى هیچ بەرپرسیێک جیێناهیێلێیت  بەڵم وەکو بڕیارى هەناردەى نەوت باجدەرى سەرەکى هاونیشتیمانیانى ئەم نیشتیمانە بیێخاوەنەیە کە لە ژیێردەستى بەرپرسى نا بەرپرس ڕۆژى ناهەموارى بە شەوى تاریک دەسپیێریێت.
دەبیێت سەرانى پارتى و بەرزانى بزانن کاریگەریە نیێگەتیڤەکانى دواى گشتپرسى بۆ ڕیفراندۆم هاوشیێوەى 31ى ئاب پەلێەیەکى ڕەش دەبیت بە تەویێلێى بنەمالێەى تاک ڕەوى بەرزانیەوە و ئەگەرى شۆڕشیێکى سپى نزیکترین گریمانەیە.
دواین پرسیارم ئاڕاستەى سەرۆکى ماوەبەسەرچوو دەکەم کە ئایا تا ئیێستا توانیوتە ڕەزامەندى یەک دەولێەت بۆ گشت پرسى بەدەست بهیێنیت یان نە جا دەلێیێم بەلێى بۆ گشت پرسى، بەڵم بەداخەوە هاوسىێ دۆستەکەت دوژمنى سەرەکى بڕیارە تاک ڕەوەکەتە.
لە کۆتایدا دەلێیێم بەرزانى چارەسەرکردنى قەیران بە قەیرانیێکى دیکە کورسیە لەرزۆکەکەت ئارام و سەقامگیر ناکات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە