کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بە بەلگەوە نهینى نوسراوەى 523 تانکەرى بەنزینى کوالیتى خراپ، کە هاوردەى سلیمانی کراوە

Tuesday, 01/08/2017, 10:14


 لە رۆژانى جەژن کۆمپانیاى قەیوان زیاتر لە 500 تەنکەر بانزینى کوالیتى خراپى هاوردەى سلیمانى کرد و هەموو لایەنەکان ئاگاداربوون، بە بزووتنەوەى گۆرانیشەوە بەڵام بیدەنگیان هەلبژارد.
-------------------------------------
چەندین ساڵە لە باشورى کوردستان کۆمەلیک بازرگانى چاوچنۆک و نەفسنزم خەریکى هینانى بانزینى کوالیتى خراپ و ژەهراوین بۆ هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی بۆ  سلێمانی، دیار ترینیان ئەو 42 تانکەرەبوو، کە مادەى (بینزى ـ سەرەتانى ) بوو لە لایەن کۆمپانیاى ساوز کوردستان، بەرپرسەکان بواریان دا بیتە کوردستان  و پاشان بەبى ئەوەى غەرامە بکریت، گەرایەوە ولاتى ئیران.
وەک ئەرکیکى ئەخلاقى منیش کە فەرمانبەرێکم لە یەکێک لەو دەزگایانە و لەسەر کوالیتى کۆنترۆلى گەرمیان بە پیویستم زانى بە بەلگەوە ئەو نهینیە ئاشکرا بکەم هەتا جاریکى تر ئەوەى هەولى دا بۆهینانى بەنزین و ئەوەى پشتگیرى کرد لە کۆمپانیا چاوچنۆکەکان بە فراوانى ریسوا و شەرمەزار بکرین. لە هەلبەت لە رۆژانى جەژن لەکاتیک دەوام نییە کۆمپانیاى قەیوان بە فرسەتى زانى بانزینکى کوالیتى خراپ کە مادەى (R.V.P) کەى بەرزە و بە پیى رینمایى و رینجى وەزارەتى سامانە سروشتیەکان نابیت داخل بکریت و ئەو بنزینە دەبیتە هۆى سوتانى فیول پەم و بگرە زۆربەى جار دەبیتە هۆى سوتانى ئۆتۆمبیلەکەش.

وەک بینیتان تا ئیستا بە پیى ئەو بینانە بیت لە تۆڕى کۆمەلایەتى فەیسبووک زۆرترین سەیارە نەک فیولپەیمپیان سوتا، بەڵکو گریش دەگرن، دەبێت ئەوەش بڵێم، کە خۆشبەختانە لەسەرەتاى هینانى 100 تانکەر لە جۆرى خراپى کۆمپانیاى قەیوان بەریز غالب سەرۆکى لیژنەى سامانەسروشتییەکان  لە پاریزگارى سلیمانى لە لاپەرەى خۆى لە تۆرى کۆمەلایەتى فیسبوک بڵاوى کردەوە ، دلخۆش بووین بەو هەڵوێستەی،  بەڵام دواجار کۆمپانیاى قەیوان، نەک 100 تانکەر بەڵکو 523 تانکەرى داخل کرد و لە ژیر بیانووى کتابیک کە نەک وەزیر و بریکاى وەزیر بیکات بەلکو بە تەلەفونێکی بەریوەبەرى گشتیش نەى کرد و تەنیا یاریدەدەریک بەناوى (گەیلان جمال) بەتەلەفۆنى هەڤالى بەریوەبەرى گشتى، کە لە ولاتى تورکیاوە داوای کرد، کە تانکەرەکان مەرەخەس بکەن، واتە کاکى بەریوەبەرى گشتى لە کاتی سەفرە و سیاحە، هاتە سەر خەت و خەمى کۆمپانیاى قەیوان وای لێکرد، واز لە سەفەرەکەی بهێنێت ، تا قەیوان زەرنەکات و دەبیت کاریان بۆبکات ؟!
(هەڤاڵ)ی بەڕێوەبەری گشتیی

ئەوەى جیگاى نیگەرانیمان بوو ، ئەوەى چاوەریمان دەکەرد بەریزان دکتۆر غالب و على حەمە سالح و سۆران عومەر کە هەرسیکیان ئاگاداربوون ریگرى لەو بەنزینە بکەن، بەلام دواجار بەداخەوە بیدەنگیان هەلبژارد و بنزینەکە داخلى سلیمانى بوو گوایە چاک دەکریت!
ی. بەڕێوەبەری گشتی (گەیلان جەمال)

باشە ئەگەر چاک دەکریت بۆچى رۆژانە بانزیزنى کۆمپانیاکانى تر دەگەڕێنەوە گوایە (R.V.P) بەرزە ؟ ئایا ئەوانیش ناتوانن چاکى بکەن؟ ئەى بۆچى ئەو گەیلانە و هەڤالى بەریوەبەرى گشتى لە وەزارتى سامانە سروشتیەکان نوسراو بۆ کۆمپانیاکانى تر ناکەن؟ کە ئەواەى بنزینەکەیان R.V.P بەرزە و فیتپەم دەسوتینیت وەک قەیوان؟ بەلام لە راستیدا دیارە کە کۆمپانیاى قەیوان هاوکارى مانگانەى هەریەک لە بەریوەبەرە گشتیەکانى وەزارەت بگرە هەتا دەگاتە حەمە حسیب بەریوەبەرى سوتەمەنى سلیمانى و بەشیک لە فەرمان بەرانى خالە سنوریەکان ،
ئەوەی جێگای سەرسوڕمانە سەبارەت بە سۆران عومەر و على حەمە سالح، کە هەموو ئەو زانیارییانەیان لەلایە، بەڵام تا ئیستا نەیان توانى یەک رەخنەش بکرن لە کوالیتى خراپى بنزینى قەیوان؟ ئەمە هەموومانیان خستۆتە گومانەوە، چونکە دەڵێن ئەمانیش لە ژێرەوە پشکیان هەیە و بۆیە بێدەنگن، هیوادارین بەدیریکیش بیت بۆجاریک روون کردنەوەکیان هەبیت لەسەر ئەم بابەتە . داواکاریشم کەوا کوردستانپۆست بەدواداچوون لەسەر ئەمە بکات، تا رۆڵی سۆران عومەر و عەلی حەمە ساڵحمان بۆ ئاشکرا بکەن.
لە خوارەوە تەماشای  نامەی فەرمییەش بکەن:


تێبینی: وێنەی ئەو تەنکەرانەی سەرەوە لە ئەرشیفەوە وەرگیراوە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە