کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کۆسرەت ڕەسول ئەو پیاوەی هەولێر و یەکیتی شەرمەزار کردوە

Monday, 31/07/2017, 11:48


   مروڤ ناتوانیت  ئاماژە بەوەنەکات کەدروست بونی کەسیتی مروڤەکان بەشێکی گرنگی پەیوەستە بەپەروەردەی باوک و دایکە  وبەشیکی تریشی کاریگەری چواردەوربەریتی      ، بەلام لەهەموو حالەتیکدا مروڤەکان ماهیەتیان لەچرکەساتە هەستیارەکان دیاردەکەوێ کەگەلەکەیان پیی دەوێ ئالەوکاتەدا دەردەکەوی کە ناپاکی لەگەل دەکەن و   دروزن ،  تاوانبار و خۆپەرستن  ؟  یان قوربانیدەر و  خەلکانیکن باوک و دایکیان پەروەردەی جوانیان کردون.  چونکە ئەوانەی ئەمرو دزی و تالانی بەرامبەر ئەو خەلکە هەژارە دەکەن گومانی تیانیە بنەمالەکانیان باش پەروەردەیان نەکردون .
یەکیک لەومروڤە پیس و دوراوانەی کەئیستا رولی لەنيو قولایی سیاسی کوردستانی باشوردا هەیە ئەو کۆسرەت رەسولەیە کەماوەی چەندسالێکە  روژ لەدوای روژ وەک کرێگەرتە و جاش پارتیەک هەول دەدات میژوو وخوێنی شەهیدانی یەکیتی هەمووی لەخزمەت خۆی و جۆت کورە دزەکەی دابني و ئەوەی لەقازانجی خۆی و جواردەوروبەری  بیت سڵی لێ ناکاتەوە  دەستی بۆدەبات وناپاکی لەگەل میژویی پرلەتیکۆشان و قوربانیدانی یەکیتی  دەکات و ترسی نیە سبەی لەسەر گۆرەکەشی   خەلک چون  دەکەونە بەر نەفرەتبارانکردنی   و هەرگیز تازە هاوسیوەی نەوشیروان مستەفا و دەنگە جوانەکانی تر خەلک نەبۆی دەگریی نەئەسەفی بۆدەخوا  ،  جونکە ئەو ملپانە سیاسیە خاوەنی  هیج باوەریکی سیاسی و فیکری وئەخلاقی  نماوە و نیە ،  ئەوەی هەیەتی جون زیاتر دەولەمەند بیت و کورەکانی پیگەی سیاسیان زیاتر بیت و دەرمانی ژەهراوی زیاتر بداتە خەلکی کوردستان ....   راستی ئەوانەش بیبینن تاپیی کرا لەم هەولێرە کورە هەژار و پیشمەرگەی قارەمانی یەکیتی بەکوشتندا لەکۆتایشدا هەموو چالاکی و دەستکەوتەکانی زیرەکانە لەخزمەت خۆی دادەناو تالەبانی ئاسا ئەوەی هەڵدەکەوت لەنيو هەولیریەکاندا  لەشەرەکانی ناوخۆیی و  لەگەل پارتیدا ،  هەولی لەناوبردنی دەدائیتر ج بۆ بیشەوەی بەرەکانی جەنگ بیت یان لەپشتەوە بەچەکداریکی دەگوت لەپشتەوە  بیکوژە یان ئەوانەی نهینی ژیانی ئەو ناپاک و ملپانە سیاسیەیان دەزانی بەجۆرەها شیوە هەولی لەناوبردنیانی دەدا تاقفلیک لەنهینەکانی بدری بەلام خۆشبەختانە بەشیک لەنهینەکانی ئیستا لای چەند مەکتەب سیاسی و سەرکردەیەکی یەکیتی ماوە کەدلنیام روژیک دادیت هەموی بلاو دەکریتەوە   .
کۆسرەت هەموو ئامانجیکی ئەوەیە کار بۆپیگەیاندنی خۆی بکات و کەسیکە لەشاخ و شار نیشانی داوە تاسەر ئیسقان خۆپەرستەو دەیان نمونە  لەم بارەوە  هەیە کە نزیکترین هاوریی سیاسی و سەربازی خۆی کردوتە قوربانی  بەرژەوەندیەکانی و تادەگاتە ناپاکی کردنی لەگەل خيزانی شيهیدانی شار و ڕیکخستنەکاندا  ، وە  ئاستی ئەوەی گومانیکی گەورە  لەسەریدا هەیە کە چون زۆریک لە و هاورێیانەی لەگەلیدا دەستگیرکران زیندانی و لەسیدارەدران  بەلام ئەو ئازادکرا بۆیە   شەهیدی  سەرکردە سابیر رەسول تا کۆچی دواییشی کرد بروای بەکۆسرەت نەبوو دەیگوت گومانم لێێ هەیە .
کۆسرەت بەناوبانگە لەهەموو ململانیکان سەیری بیروباوەر و دادپەروەری و بەرژوەندی یەکیتی و وەفاداری بۆخۆینی شەهیدە قارەمانەکانی یەکیتی  ناکات بەلکو یەک ئامانجی هەیە ئەویش تەنیا خۆی لەکوي دەوەستی ،   بۆیەش چەند جاريک  هەندی نمایشی سیاسی کرد کەگوایە دژی ناعەدالەتی و سیستەمی بنەمالەیی یەکیتیە بەلام بەیەک فیکە و پیدانی دەستکەوتیک  هەلویستەکانی دەفرۆشتەوە وەک لەسالی ٢٠٠٥ کەئیمزایان لەدژی دیکتاتوریەتی تالەبانی کرد یان لەسالی ٢٠٠٩ و گەرمەی ململانیکانی گوران و یەکیتی و  تادەگاتە ناوەندی بریار هەموی لەدوادەرەنجامدا بەدەستکەوت بۆخۆی و منالە شەقاوە و ژنبازەکان  گوریەوە  تاگەیشتە ئەوئاستەی خزم و هاورییە هەرەنزیکەکانی کردە قوربانی بۆ کورە شەقاوەکەی ( شالاو )  لە دواین هەلبژاردنی کۆنگرەی یەکیتیدا ئەوەبوو بروهان سەعید سوفی خزمی و چەندین بەرپرسی تری یەکیتی نزیکی ماوەیەکی زۆر دانیشتن   بۆیە کۆسرەت ئامانی بۆکەس نیە  کەوەک ووتمان دواین بەرپرس و گروپ بەرهەمیشی گوریەوە بەدەستکەوت لەگەل مالی تالەبانی 
ئیستاش کۆسرەت بەئاشکرا وەک سەروک جاشیکی بارزانی لەنیو یەکیتی رەفتار دەکات  ئەوەی لەقازانجی پارتی بیت دەستی بۆدەبات و  روژێک بارزانی بەسەرۆک ناودەبات و روژیکی تریش لەبەرچاوی ئەو بنەمالە شەهیدە سەرکردانەی یەکیتی   کەبەبریاری بارزانی گولەباران و ئەنفالکران وەک  شەهید ڕيباز ، مەلا سولەیمان ،  یوسف بەحرکە و هاشم شەمامک و هەزاران کورە هەژارو تیکۆشەری  یەکیتی کەلەشەری ناوخودا بەکوشت دران  ،  گوشت کارمامز بۆ جەلاد و ناپاکە گەورەکەی ٣١ئاب  لەسفرەی نان خواردن دەرازینتەوە ، روژیکی تریش دەبیتە دەلالی ٣٠ حوزەیران و هەولدان بۆئوکەی کردنی کۆدەتاکەی بارتی و تادەگاتە ئەوەی وەک فازل میرانی هاوتاوانباری فرشتنی دەرمانی ژەهراوی  کەلەمیدیاکان رایگەیاند   کەکۆسرەت بەبارزانی وتوە گەر کەست لەگەل نەمینی بۆریفراندوم من لەگەلت بەردەوام دەبم  !؟  روژیکی تریش لەگەل پیاوە بجوکەکانی تری یەکیتی هەرجی دژە پارتی بیت لەنيو یەکیتیدا دەریان دەکەن و سزایان دەدەن . لەئیستاشدا کۆسرەت هەموو هەول و دەلالی وگەوادی سیاسی بۆبارزانی ئەوەیە کەبارزانی بەسەروکی هەریم  هەلبژیردریتەوە و ریفراندومە گالتەجاریەکەی بارزانی و سەربکەوینی و یەکیتی بۆئەبەد بکاتە هیزکی کارتونی پارتی وکەکۆی ئەوانەش لەسەر باج دانی ئەمروی خەلکی کوردستان و بەفیرودانی خوينی شەهیدە سەرفراز و زیندانیە سیاسی و بەهەدەردانی تەمەنی گەنجی دەیان هەزار کادیر و ئەندامی کۆمەلە و یەکیتیە .
ئەو هەولانەی کۆسرەت بۆتە هۆی ئەوەی ئەمڕۆ نەک لەنيو خەڵکی کوردستان بەگشتی وهەولێریەکان بەتایبەتی بەلکو لەنیو خودی مەلبەندی ٣ یەکیتیش وەک تاوانبار و ناپاکیک و کۆیەلیەکی هاوشیوەی فرانسو حەریری ئاسا  سەیری بکەین  جاوەریی ئەوروژە بین کەکەی دەمریت تاهەمومان وەک سەروک جاش و ناپاکەکانی  کەدەمردن یان بەسزای گەل و شۆرش دەگەیەنران دەمانوت لەکۆلمان بۆوە یان کەدەکوژرا دەمان گوت ئوخەی بەهەقی خۆی گەیشت  و هەرگیز گەل فرمیسکت بۆهەلناريژن .   

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە