دەسەڵاتی کوردی بەرەو دەسەڵاتی خوێڕیخانە دەچێت
Friday, 28/07/2017, 21:08
پەیامنیری کوردستانپۆست/ سلێمانی
تێبینی: ئەم پێناسە و ناونیشانە لە نێو مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتیمانی لە سلێمانییەوە دزەی کردووە، ئەویش کاتێک هێرش دەکەنە سەر یەکتر، ئیستاش بە بۆنەی ئەوەی شاسوار واحید دەیەوێت کوژم بە خۆی بدات و وەکو سیاسییەک رێکخراوێک بۆ خۆی دروست بکات، ئەو سەرچاوەیە ئاوای ناوهێنا.
----------------------------
سەرچاوەیەک لە نێو مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتیمانی رایگەیاند، کە یەکێک لە کوڕەکانی جەلال تالەبانی ئاسانکاری بۆ چوونی شاسوار واحیدی کەبابچی کردووە، تا چاوی بەو چەند سیناتۆرە ئەمەریکییانە بکەوێت. بەڵام لەبەر چەند هۆیەکی دیکە سەرچاوەکە نەچووە ژێر بار و نەیویست زانیاریی زیاتر و ناوی هیچ کەسێک بهێنێت، تەنیا ئەوە نەبێت، وتی: شاسوار واحیدی کەبابچی لەگەڵ بەرهەم ساڵح دەمێکە هاریکاری یەکترن و پەیوەندییان خۆشە، هەر لە منداڵییەوە کوڕی شارێکن و شانسیان پێکەوە هەیە، ئیستاش شاسوار دەیەوێت وەکو سیاسییەک شانسی خۆی تاقی بکاتەوە چونکە بەهۆی ئەو هەموو بەرپرسانەی یەکێتیی، بۆتە خاوەنی سەرمایە و راگەیاندنی خۆی تەنانەت گۆڕانیش هاریکاری شاسوار دەکات، راست نییە دەڵێن گۆڕان دژی شاسوارە، ئەمە هەمووی شانۆگەرییە، شاسوار تا ساڵی پاریش بەردەوام هەموو رۆژانی هەینییەک لە گردە پیرۆزەکەی گۆڕان دانیشتن و کۆبوونەوەی هەبوو، سەردانی کاک نەوشیروانی دەکرد، رێکەوت نییە سروەی خوشکی لە هەولێر بوو بە کاندیدی گۆڕان بۆ پەرلەمانی عێراق، شاسوار واحیدی کەبابچی ئیستا لە سایەی ئەم بەرپرسە داوێنپیس و دزانەوە بۆتە خاوەنی پرۆژە و چاڤی لاند و گوندی ئەڵمانی وکەناڵی ئێن ئاڕ تی، بە عالەمی ئاشکرا دەستی خەڵکێکی زۆری لە شاری سلێمانی بڕیوە بە ناوی پشکی چافی لاند پارەی لێسەندوون و ناشیانداوتەوە، کەسیش نییە پێی بڵێ لەل، چونکە یاسا و دادگا نایگرێتەوە، ئەگەر ئەم دەسەڵاتە لە پشتی نەبێت چۆن کارەکانی بۆ دەچێتە سەر؟
هەر ئەو سەرچاوەیە وتی: ئیستا شاسوار واحیدی کەبابچی دەیەوێت وەکو سیاسییەکیش حیزب و رێکخراوی سیاسیی بۆ خۆی دروست بکات، وەکو سیاسییەک بێتە پێشەوە و خۆی بناسێنێت، بەڵام ئەم کەسە سەرکەوتوو نابێت، چونکە هەر وەکو د. بەرهەمە، ئەگەر پێچەوانەی ئەم بۆچوونەی من شانسی لە سیاسەتیشدا کرایەوە، ئەوا هەقی خۆیەتی بڵێین: دەسەڵاتی کوردی دەسەڵاتی خوێڕێخانەیە، لەوە زیاتر هیچ ناوێکی دیکە شایستەی دەسەڵاتی کوردیی نییە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست