تۆ بڵێیت (كورده‌كانی مالكی)یش هه‌بن ؟
Friday, 28/07/2017, 3:14
له پاش روخانی سه‌دام و قۆناغی حوكمی شیعه‌گه‌رایی و باڵابونی هه‌ندێك كه‌سایه‌تی به هۆی وه‌ركرتنی پله‌و پایه‌وه، ره‌فتاری جۆربه‌جۆر و ململانێی سه‌رسورهێنه‌ر و كرده‌وه‌ی سیاسی و دابونه‌ریتی نوێی كۆمه‌ڵایه‌تی و جیاوازی وا سه‌ریهه‌ڵداوه كه له قاموسی هیچ گه‌ل و نیشتمانێكدا نیه . ئه‌وه باسی مه‌زهه‌بگه‌رایی و ملكه‌چبون بۆ وڵاتانی ده‌وروبه‌ر و فه‌رمان وه‌رگرتن له لایه‌نی ده‌ره‌كی و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی به‌ده‌ر له ده‌وڵه‌تی عیراق باس ناكرێت . ئه‌وه‌ی لێره‌دا مه‌بستمه له عیراقدا شتی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ی رفتاری كه‌سایه‌یتیه سیاسیه‌كان و چۆنێتی ركابه‌ری و كێبركێ و كرین وفرۆشتنی كه‌سه‌كان ده‌بینیت و هه‌ر رۆژه و گوێت له زاراوه‌یه‌كی سیاسی داتاشراوی نوێ ده‌بێت . پاش ئه‌وه‌ی له ماوه‌كانی پێشوو گوێمان له زاراوه‌ی سونه‌كانی مالكی بوو،له‌م ماوه‌یه‌دا گوێمان له زۆر راوبۆچونی سه‌یرتر ده‌بێت، ئه‌ویش قسه له‌سه‌ر كورده‌كانی مالكی (اكراد المالكی) ده‌كرێت و خه‌ریكه ده‌بێته زاراوه‌یه‌كی سیاسی هاوشانی سونه‌كانی مالكی( سنة المالكی ) .
مالكی له‌م هه‌ڵبژارنه هه‌موو توانای خۆی ده‌خاته‌گه‌ر تاوه‌كو بگه‌رێته‌وه بۆ سه‌ر پۆسته‌كه‌ی خۆی كه به تۆپزی و ده‌ردانی هاوكێشه‌كان لێیوه‌رگیرایه‌وه، وا ئێستاش چه‌مكی زۆرینه‌ی سیاسی یان نیشتمانی ( عه‌ره‌بی شیعه و عه‌ره‌بی سونه وكورد) هاتۆته نێو رسته و بۆچونه‌كانی خودی شه‌خسی مالكیه‌وه، كه باش ده‌زانێت ده‌توانێت له‌م رێگه‌یه‌وه زاڵبونی حوكمی شیعه بسه‌پێنێت و خاڵی لاوازی پێكهاته‌ی سونه و كورد به‌كاربێنێت بۆ به‌كارهێنانیان وه‌ك پاشكه‌وته و جێبه‌جێكردنی پلانه‌كانی له‌مه‌ر عیراقی پاش هه‌ڵبژاردنی داهتوو، بۆیه هه‌واڵ و قسه‌وباسه‌كانی به‌غدا وا راده‌گه‌یه‌نن كه مالكی ئیستغلالی ناكۆكیه‌كانی نێوخۆی كوردستانی كردووه و كۆمه‌لێك خه‌لكی له كوردانی خۆمانی بۆ مه‌رامه‌كانی رازی كردووه، كه ئێستا شان به شانی سونه‌كانی مالكی ئه‌وانیش بونه‌ته كورده‌كانی مالكی . له‌م جۆره كاره‌كته‌رانه له مێژووی عیراقدا زۆر بوون، چ ئه‌وانه‌ی كورد بوون و موسته‌عره‌ب بوون و له زه‌مانی مه‌له‌كیه‌وه به‌كارده‌هێنران یان سه‌دام چه‌ندینی به پێدانی پله و به‌رپرسیارێتی كارتۆنی به‌كارده‌هێنا و چه‌ندین مه‌رامی سیاسی خۆی به‌و كاره ده‌پێكا .
بۆیه هه‌ر له‌م كاته‌وه كه زۆر زووه حوكمی راستی له‌سه‌ر ئه‌وه بدرێت به‌ڵام ئه‌وه‌ی هه‌ست ده‌كات له‌و باره‌وه هه‌نگاوێكی ناوه به باشی بیری لێ بكاته‌وه و، با باش بزانێت بارودۆخی كوردستان گۆراوه و ئیستا هه‌رێمێكی فدیراڵیمان هه‌یه به ده‌سه‌لاتی جیاوازه‌وه و ئه‌وانه‌ی به تموحی شه‌خسی یان هاندانی حزبی له‌م كاره نزیك بونه‌ته‌وه بیرێكی قوڵی لێبكه‌نه‌وه و بزانن كه كورد وه‌ك سونه نیه و ئه‌گه‌ر سونه‌كانی مالكی گوڕێكیان به ده‌سه‌ڵات و پێگه و قورسایی ئه‌م پیاوه داوه ئه‌وا كورده نزیكه‌كانی مالكی ناتوانن وه‌ك سونه بكه‌ن و ته‌نها له‌زه‌ره‌ر زیاتر هیچ شتێك به كورد ناگه‌یه‌نن و هیچ ئه‌گه‌رێكی پێشبینیكراو نیه كه كورده‌كانی مالكی رۆڵێكی ئه‌وتۆ له سیاسه‌تی دوارۆژی عیراق و كوردستان ببینن . ئه‌وه‌ی گرنگه لێره‌دا باس بكرێت ده‌بێت بزانرێت ئه‌وه‌یه‌هه‌ندێك هه‌ڵه‌ی ته‌كتیكی زه‌ره‌ری ستراتجی لێده‌كه‌وێته‌وه و ئه‌وانه‌ی به‌م ره‌فتاره ناكۆكیه نێوخۆییه‌كان ببه‌نه به‌غدا جگه له په‌شیمانی هیچ شتێكیان لی چاوه‌روان ناكرێت و له ئامانجه‌كانی گه‌لی كوردستان دوور ده‌كه‌ونه‌وه، بۆیه هیوادرام ئه‌گه‌ر هه‌نگاوێكیش له‌وباره‌وه نراوه تا زووه په‌شیمان ببنه‌وه پێش ئه‌وه‌ی وه‌ك سونه‌كانی مالكی چۆن بێزراون لای پێكهاته‌ی سونه‌كان ئه‌وانیش له‌ناو كوردا قێزه‌ون نه‌بن . هیوادارم له‌ئه‌مرۆ به‌دواوه قه‌ت گوێبیستی زاراوه‌ی كورده‌كانی مالكی ( اكراد المالكی ) نه‌بم .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست