کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کینە و پیلانگێڕیی لە سیاسەتدا نەوشیروان مستەفا وەک نمونە

Tuesday, 25/07/2017, 0:52


سەرچاوەیەک لە هەولێرەوە بۆی ئاشکراکردنین کەوا ئەم کتێبە بەر لە چەند هەفتە پێش کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا خرایە بازاڕ و کتێبخانەکانی هەولێرەوە، بۆ هەندێک شوێنیش بە خۆڕایی دابەش کرا:
سەرچاوەکە دەڵێت دەزگای پاراستن ئەرکی چاپکردن و بڵاوکردنەوەی ئەو کتێبەی گرتۆتە ئەستۆ ، ناوی نووسەر و  چاپخانەکەش ئاشکرا نەکراوە. کتێبەکە نرخی لەسەر نییە، هەر ئەو سەرچاوەیە دەڵێت بۆ ئەمە گومان لەسەر دوو کەس دەکرێت کە کاریان لەسەر ئامادەکردن و نووسینەوەی ئەم کتێبە کردبێت:
ئازاد جوندیانی و مەلا بەختیار
شایانی باسە ئەم کتێبە هیچ زانیارییەکی نوێی نەخستۆتە نێو کتێبخانەی کوردی، تەنیا وەک نمونە دەیەوێت ئەوە بسەلمێنێت گوایە نەوشیروان مستەفا خیانەتی لە جەلال تالەبانی کردووە، وازی لە یەکێتی هێنا و بزووتنەوەی گۆڕانی دروست کرد، ئەویش بەمەی لە فڵانە کتێبی نەوشیروان، یان فیسارە نووسیینیدا وای وتووە یان وای نەوتووە؟ بۆ هەر باسێکیش، لە هەندێک شوێندا نووسەرە نادیارەکەی ئەم کتێبە دوو سێ دێڕی نووسیوە و درێژەی پێ نەداوە!
ئەم کتێبە  بۆ کاتێکی دیاریکراو و مەبەستێکی سیاسیی حیزبیانە نووسراوە، وەک سەرچاوەکە دەڵێت کە پاش کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا ئەو  ئامانجەی خۆی نەپێکا، کە وەکو دەزگای پاراستن و پارتیی مەبەستیان بوو، هەروەها رەواجێکی ئەوتۆشی نەما، چونکە لەگەڵ دیارنەمانی نەوشیروان مستەفا ئیتر کتێبەکە لە بازاڕیشدا کۆکرایەوە.
کوردستانپۆست بۆ یەکەمجار ئەم کتێبە بە فۆرمی (pdf) دەخاتە نێو کتێبخانەی کوردستانپۆست، وەک وتمان ئەم کتێبە هیچ زانیارییەکی نوێی نەخستۆتە نێو کتێبخانەی کوردی، هەر وەک ئەوەی لایەنێک نووسەرەکەی ناچارکردبێت بە پەلەپروزێ ئەم کارە بکات و ئەویش بە بێگاری ئەمەی کردووە.
بۆ خوێندنەوەی کتێبەکە سەردانی کتێبخانەی کوردستانپۆست بکە:

کتێبخانەی کوردستانپۆست

کتێبەکە:
کینە و پیلانگێڕیی لە سیاسەتدا نەوشیروان مستەفا وەک نمونە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە