کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە ................. یادتانە

Sunday, 23/07/2017, 14:44


لە کوچەی 
شاریکی غوربەتە
دانیشتوم
بە دیار
چرکەی یاداتانەوە
لە ناخەوە
بیرتان دەکەم
ئەو یادانەی
شیلەی یادی
هاورێتی  بوو
یادی لاوی و
خۆشەویستی
گۆزارشتی 
سەردەمێک بوو
پڕ لە یادی
 خۆشەویستی
ئەی  گەلە
 هەژارەکەم
ئەی  شارەکەم
لە ناخەو ە
بیرتان  دەکەم
ئە مشەو 
تامەزرۆی یادتانم
لە تروسکەی 
 دیدەی غوربەتە
لە ئاگردانی  هەستەوە
یادتان ئەکەم
ئە ویادانەی
بۆن بە هەناسەی
غوربەت و
بوون بە کەس و 
بون بە هاورێ
بوون بە خە ونی
سیمای خەیاڵ
لەم خاکە
بی  ڕەنگەدا
چوونە 
قوڵایی دڵمەوە
یادتان دەکەم
تەنها
بە یادتان دەژیم و
بە یادتان
سەر ئە نێمەوە
ئەی وڵاتم
ئەێ شارەکەم
ئەی  کەسە
هەژارکەم
ئەی هاورێیان
لە بیرتانە
رۆژانی
  خەون وخەمناکی
ئەو ڕۆژانەی
لە بەردەم  سۆزی 
هاوڕێتیدا
مۆمی یادمان
داگیرسان
زۆربەیان
هە ر بە گەنجی
لە شەرێکی 
دەستەو یەخە
مۆمی یادیان 
کوژایەوە
هەندیکیان
مۆمی یادیان
لە دەست داو
بوونە سووتوی
گڕی خەونتان
هەندێکیان
لە بەر باری
سەختی ژیان
مۆمی یادیان
لە بیر کرد و
بە بی یاد 
سەریان نایەوە
بە لام هەمووتان
لە دلمانە
جێگای  یادن
بیترتان دەکەم
بە خەمتان ئەتلێمەو
ئە و رۆژانەی
یادی
 سەردەم کوردایەتی
رۆژانی سەختی
ئەنفال و
کۆچ و 
کۆ ڕەوی  لاوی کورد
ئەو کاتانەی
بوو بە دەنگ و
گڕی هاوار 
ئیرە
دەنگی کۆردستانە
ئە بوو بە گڕ
لە شەقامە
بەرز ئەبوو
ئە بوو بە پشکۆی 
شۆڕش جەنگ و
هەر وەک و خۆی
لە دڵ خاکە
ماوەتەو
هەرچەندە
داخە کەم
  خواپیاوان
لە بیریان 
 چووتەوە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە