بێ خاڵەکان!
Saturday, 22/07/2017, 11:22
رووناکبیری کورد ئەگەر هەموو رٶژێک بیکەیە تەنگە دەبێتەوە پاڵو.ئەوڕۆلە سەر رووپەری سایتێکی کوردی لە /٢١/٧/٢٠١٧ / چاوم بە باتێک کەوت کە کەسێک بەناوی/ ب / نووسیبووی! ئەو کەسە دەتگووت خەنجەری مووکاری لە ئاست دڕندەترین دوژمنی کورد بەکار هێناوە. بەو واتایە ئەگەر زێدەڕۆیی نەکەم داگیرکاریش هەر نەو شیوەیە باسی کۆنگرەی نەتەوەیی دەکا! لە باشووری کوردستان لە ماوەی ٢٦ ساڵ دەسەڵاتی ئۆخلۆکڕاتەکانی سەردەم دەردەکەوێ کە خەڵکی ئاسایی ناو کوچە وبازاڕ هەم لە بەرپرسی دەسەڵات وهەمیش لە زۆربەی رووناکبیری کورد هەم فیداکارترە و نەجیب ترە.
خاوەنی ئەو بابەتە کاک / ب / لە سەر ناوی: ڕاوێژی بێ دەست نوێژ کۆنگرەی نەتەوەیی وەک درۆ گەورەکەی نەتەویی بون. دەخوازێ بڵی لە دوو رۆژی ڕاوێژی کۆنگرەی نەتەوەیی دا جگە لە درۆ هیچی دیکەیان نەکردوە.! ئەو زڕە نووسەرە پێی وایە دەرگای حەوت زیندانی مەزنی بۆ کورد بە دەستی خۆی کردۆتەوە کە دەلێ: پاڕتی کرێکارانی کوردستان / پ،ک،ک، / دامەزرێنەری کۆنگرەی نەتەوەیی بووە و / کە، نە، کە / ش پاشکۆی هەمان ڕێبازی پ، ک، ک، یە! (لەوە باشترە کە پاشکۆی ڕیبازی مەلامستەفای ساواکی کوڕەکەی نییە) هەروەها بۆ بەکارهێنانی وشەی / ڕاوێژ / وشەی / کاوێژی / بەکار هێناوە.!یانی ئەو دوو رۆژە لە شاری سلێمانی تەنیا کاوێژیان کردوە! ئەو مرۆڤە بە نرخانەی کە لەو دوو رۆژەدا لە رێگی دوورنزیک بەشداری ئەو کۆنفڕآنسە بون بە ماڵات پێناسە کردوە!
خامەی ئەو زڕە نووسەرانە لە باشوور بۆتە ناوەندی قەلەمندارێی خاکساری و بێبەختی بۆ نەتەوەکەمان.ئەو دەعبایە رەخنە لە دوو رۆژ ڕاوێژی ک، ن، ک دەگرێ لە شآری سڵێمانی ودەلێ: رێزیان لە ئاڵای کوردستان نەگرتووە قسەی خێریان بۆ ئیرادەی خەڵکی باشوور نەگووتوە! هەروەها بۆ باسی ڕێفڕآندۆم وسەربەخۆیی کوردستانیان نەکردوە؟
ئەوەیە وشەی بێ گەش و سیس، نەتەوەیەک رێک ٢٦ ساڵە لە سەر شەیتانە بازاڕی ئاڵا و دەوڵەتی کوردی و سروودی نەتەوەیی و شەهید و پێشمەرگە خەریکە دواهەناسەکانی ژیانی رۆژانەی دەکێشی. بەشێک لە وڵات بۆتە گۆڕەپانی رمبازێنی سپای تورک وسپای قودسی کۆماری ئیسلامی، کە چی ئەو زمان کورتە باس لە شتێک دەکات کە ١٨ ساڵە ک، ن، ک، بەتەواوی هێزی خۆی حەولی بۆ دەدا.
شەیتانی شەڕ ئەگەر دەدەمی کەسێک تفی هەر وەک ئەو زڕە نووسەرەی لێدێ. ئاسمانی خاکی باشوور رۆژانە نەهامەتی لێدەبارێ، ژن دەکوژرێ، گەنجەکان ڕادەکەن، برسیەتی، شەڕ، دزینی نەفت و پارەی نەفتی خەڵکی هەژار و سەدان گرفتی دیکە بەرۆکی ئەو خەڵکەی گرتووە کە چی کاک بێخاڵی باس لەوە دەکا کە نابێ سیستمی سەرۆکایەتی ڕەچاو بگیرێ . چون کاک مەسعود توانای دزینی کردن وترۆری خەڵكی ناڕازی لێ کەم دەبێتەوە!
٢٦ ساڵە / بە چوار ساڵ شەڕی خۆدرێنیشەوە / هیچ دەراوێکی روون شک نابرێ بۆ دوارۆژی ژیانی خەڵکی هەژار. ئەگەر کۆنگرەی نەتەوەیی دەستکردی پ، ک، ک، بێ وئەوان سازیان کردبێ بۆ من جێگای شانازییە. ئەو راگەیاندنی ئەرکێکی نەتەوەییە بۆ پێشە رۆژ. ٢٦ ساڵە دەوەری زەرد و سەوز بە فیتی داگیرکارهەڵدەسووڕی کەچی نووسەری گێژداغکراو رەخنە لە بەستنی ڕاوێژی کۆنفڕآنسی نەتەوەیی دەگرێ و پێی دەڵێ: کاوێژ نەتەوەیی! ئەوەیە خامە ی نووسەرێک کە بۆ بڕێک پارە وەک کوێلەیەک هان دەدرێ و بێ حورمەتی بە هەستی نەتەوەیەک بکا کە دەسەڵاتدارانی کورد لە باشور، کەمتر لە دووژمن ئازاریان نەداوە. هەروەها نەتەوەیەک بە چەنگ دەسەڵاتی گەندەڵ، ئەوەندە زامدار کرابێ کە ئاوات بۆ سەردەمی دڕندەیەکی وەک سەددام بخوا !
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست