کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کورته‌ وه‌ڵام 24 بۆسایکس عه‌بادی

Friday, 21/07/2017, 20:56


ئه‌بادی له‌ 18/7/2017دا رایگه‌یان :
-من پشتگیری له‌سایکس بیکۆ ناکه‌م، به‌ڵام کوردستان به‌شێکه‌ له‌ئیراک!
+شه‌ل نیه‌و پای شکاوه‌! له‌سایکس بیکۆوه‌ بۆسایکس ئه‌بادی.
-ئه‌مه‌و‌ێ ببم به‌کورد.
+چۆن کوردێ؟ جاش یا باش؟ 
-ئه‌گه‌ر هه‌مو سنوره‌کان هه‌ڵبوه‌شێنینه‌وه‌، ئه‌ی ئێمه‌ بۆکوێ بڕۆین؟
+به‌سه‌ربه‌خۆیی کورد ، سنوره‌کانی ئێوه‌ هه‌ڵناوه‌شێته‌وه‌، ته‌نیا سنورێکی تازه‌تان له‌شیمال حه‌بیبه‌وه‌ ئه‌بێ به‌کوردستان. 
-به‌رژه‌وه‌ندیی کورد ئه‌وه‌یه‌ که‌به‌شیکبن له‌ئیراک.
+به‌رژه‌وه‌ندیی کورد ئه‌وه‌یه‌ به‌شێکبێ له‌‌کوردستانی گه‌وره‌، به‌رژه‌وه‌ندیی ئیراکیش ئه‌وه‌یه‌ به‌شێکبێ له‌ئه‌ره‌بستانی گه‌وره‌. ئه‌م پێکهاته‌ تێکه‌ڵه‌ نامۆیه‌، بوه‌یه‌کی ناسروشتیو ناڕه‌سه‌نه‌و به‌رهه‌مهێنه‌ری خوێنڕشتنو ئازارو مه‌رگه‌!.
-کورد له‌ئیراک ئێستا هاوڵاتیی پله‌ یه‌کن.
+ئه‌گه‌ر نیوه‌ی فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانتانو نیوه‌ی دژه‌ ئاسمانییه‌کانتانو نیوه‌ی چه‌که‌ زه‌مینییه‌کانتانمان بده‌نێ که‌ له‌ماوه‌ی 90ساڵی رابوردودا به‌پاره‌ی سامانی کوردستان کڕراونو ده‌ستیش له‌ناوچه‌ کوردستانییه‌ داگیرکراوه‌کان هه‌ڵگرنو داهاتیش به‌ڕێژه‌ی پێکهاته‌کان دابه‌شکرێ، ئه‌وسا ئه‌شێ ببینه‌ پله‌ یه‌ک. ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌رێکه‌ له‌کێڵگه‌ی ئه‌م ئیراکه‌دا هه‌رگیز سه‌وزنابێ.
-نه‌ له‌به‌غدا دیکتاتۆری هه‌یه‌، نه‌ پێویستیشئه‌کا له‌کوردستان میلیشیا هه‌بێ.
+له‌کوردستان ته‌نیا پێشمه‌رگه‌ هه‌یه‌، له‌ئیراک، جگه‌ له‌سوپا، چه‌ندین میلیشیای حه‌شدی شه‌ئبیو حه‌شدی ئه‌شا‌ییری هه‌یه‌!.
به‌کورتی، وته‌کانت، له‌توندکردنی ته‌وقی دیلێتی له‌گه‌ردنماناو سایکس بیکۆیه‌کیتر به‌ولاوه‌ چییترنین. بیانخه‌ره‌وه‌ ناو جه‌واڵه‌که‌ت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە