لەماوەی ٦ مانگدا تاوانەکانی پارتی ویەکیتی دوو ئەوەندە بەرزبۆتەوە
Tuesday, 18/07/2017, 21:56
شوبات بۆ مافەکانی مرۆڤ، لەناوەوەو دەرەوەی وڵات خۆبەخش و بێلایەن و پیشەییانە کاردەکات لەسەر تۆمارکردنی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لەهەرێمی کوردستان و بەدواداچون دەکات لەسەر تەواوی پێشێلکارییەکان و ناوەندە جیهانیەکانی لێ ئاگاداردەکاتەوە بەتایبەت تیرۆرە سیاسیەکان کە لەلایەن دەسەڵاتەوە ئەنجامدەدرێت و هەوڵدەدات (کەس و لایەنی سیاسی) ئەنجامدەر ئاشکرابکات بۆ ڕای گشتی.
١٧ی شوبات بۆ مافەکانی مرۆڤ، تەواوی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لەهەرێمی کوردستان پۆڵێن دەکات بۆ دووجۆر: راستەوخۆ و ناراستەوخۆ. جۆری یەکەم ئەو پێشێلکارییانە دەگرێتەوە کە ڕاستەوخۆ دەسەڵات لێی بەرپرسەو ئەنجامی دەدات نمونەی تیرۆری سیاسی و تەقەکردن لەخۆپێشاندەران... جۆری دووەم ئەو پێشێلکارییانە دەگرێتەوە کە ناراستەوخۆ بەرپرسیار دەبێت وەکو خۆکوشتن بەهۆی هەژاری و کوشتنی ژنان و گیان لەدەستدانی هاونیشتیمانیان لەڕێگەی هەندەران...
لەم راپۆرتەدا، ١٧ی شوبات تەنها جۆری یەکەمی تۆمار کردووە کە بریتین لە (٢١١) ڕووداوی پێشێلکاریی بەرامبەر رۆژنامەنوسان، چالاکوانان، خۆپێشاندەران، پێشمەرگە، مامۆستایانی ئاینی، ئەندام پەرلەمان، لایەنگرانی پەکەکە، هەڵکوتانەسەر کۆڕ‌و سیمینار، داخستنی رێكخراوەکان و خەڵكی سڤیل وەك تیرۆرکردن، زیندانی کردن، ڕفاندن، ئەشکەنجەدان، هەڕەشە و ترس و تۆقاندن لەهەرێمی کوردستان کە لە سەرەتای مانگی یەك تا کۆتایی مانگی شەش لەلایەن دەسەڵاتەوە ئەنجامدراون بەجۆرێك لە سنوری پارێزگای هەولێر ١١٨، پارێزگای سلێمانی ٤٠، پارێزگای دهۆك ٤٣، وە لە پارێزگای کەرکوك ٤ ڕووداوی پێشێلکاریی تۆمارکراون.
رێژەى ئەو پێشێلکارییانەی کە ئەنجامدراون لەلایەن دەسەڵاتەوە لە شەش مانگى رابردوودا بەرامبەر بە چین و توێژە جیاوازەکان بەراورد بە ساڵى رابردوو ڕووى لە هەڵکشان کردووە، بەجۆرێك بەرامبەر بە خۆپێشاندەران و چالاکوانان زیاتر لە٦٠ ڕووداوی پێشێلکاریی بووە. مامۆستای ئاینی زیاتر لە ٥٠. رۆژنامەنوسان زیاتر لە ٥٠. شەڕڤانان و لایەنگرانی پەکەکە زیاتر لە ١٥، داخستنی رێكخراوەکان ٢، هەڵکوتانەسەر کۆڕ‌و سیمینار ٣، وە چەند ڕووداوێکی تری پێشێلکاریی بەرامبەر بە پێشمەرگە و خەڵكی سڤیل ئەنجامدراون. هەروەها ، ٣ رۆژنامەنوس گیانیان لەدەستداوە بەجۆرێك رۆژنامەنوسێک تیرۆرکراوە و ٢ رۆژنامەنوسى تریش شێوەی مردنەکەیان تەمومژاوییە.
مانگی یەک:
١/١
عیسا بارزانی لەدەڤەری بارزان هەڕەشەی کوشتنی لێ‌کرا.
٢/١
لە خۆپێشاندانەکەی هاوشارییانی چەمچەماڵ لەبەرامبەر نەبونی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان و کەمی کارەبای نیشتیمانی لە شارۆچکەکەیان، هێزێکی زۆری ئاسایشی یەکێتی تایبەت و ڕاهێنراو پەلاماری خۆپێشاندەرانی دا‌و ٢٥ لەڕێکخەران و بەشداربووانی خۆپێشاندانەکە دەستگیرکران و سوکایەتی زۆریان پێکراو ژمارەیەکیان بەلێدان و بە زەبری هێز دەخرێنە ناو ئۆتۆمبیلی هێزە ئەمنیەکان و دەبرێنە ئاسایش. پاش ٦ کاتژمێر ئازادکران. ناوی بەشێك لە خۆپیشاندەرە دەستگیرکراوەکان: هەڵەت ڕەشید ، عەلی مەحمود، فەرحان مەهدی، یوسف خەلیل، کاوە حەیدەر، هەڵۆ نازم، شاخەوان فایەق، محەمەد کۆزەبۆرە، محەمەد عەدنان، هۆگر بەهادین.
هەروەها، ستافی کەناڵی KNN پەیامنێر ئاری لوقمان حکیم و کامێرامان هێمن ئەحمەد لەلایەن هیزێکی پۆلیسەوە کە لە سلێمانییەوە هێنرابوون پەلاماردران و سوکایەتیان پێکرا و ریگریان لێ‌کرا لە روومالکردن و دەستگیرا بەسەر کەلوپەلی رۆژنامەوانیان .
هەمان ڕۆژ لە دهۆك، ئاسایشی پارتی هەڵیكوتایە سەر بارەگای رێكخراوی (یەزدا)، كە رێكخراوێكی تایبەتە بە بەجینۆساید ناساندنی كەیسی ئێزیدییەكان و بۆ ماوەی چەند رۆژێك داخرا.
٥/١
نارنجۆکێکی چێنراو لەژێر ئۆتۆمبیلەکەی مامۆستا ئاکۆ حەمە خەسرەو دادەنرێت، ئەم هەوڵە تیرۆریستەی حزبی دەسەڵات لەم دەڤەرە دەگەڕێتەوە بۆ بەشداریکردنی مامۆستا ئاکۆ لە خۆپێشاندانەکەی رۆژی دووشەممە ٢ی ١ لە چەمچەماڵ هاوکات ناوبراو یەکێك بووە لە ڕێکخەرانی خۆپێشاندانەکە.
١٠/١
ڕێگریکرا لە هەردوو پەرلەمانتار سۆران عومەر و عەلی حەمە ساڵح لە بازگەی پردێ بۆ ناو شاری هەولێر.
١٣/١
لە هەولێر پارتی مامۆستای ئاینی نیاز نوری دوورخستەوە لە وتاردان.
١٥/١
چەند چەکدارێکی پارتی لە باعەدرێ هەڵیانکوتانە سەر ماڵی ڕۆژنامەنوس کاروان حاجی باعەردی و ڕفاندیان، پاشان لە ناوچەی پارتی ئەشکەنجەیەکی زۆردرا بەجۆرێك لوت و دەست و قاچی شکێنرا. دواتر، ئێوارەی هەمان ڕۆژ ئازادکرا. هۆکاری دەستگیرکردنەکەی پۆستێکی ڕەخنەیی بوو لەسەر بەرپرسانی دەڤەرەکەو پارتی بەتایبەت لەسەر پرسی کۆمپانیا نەوتیەکان.
هەمان ڕۆژ لەهبهردهڕهش، هێرش كرایه سه‌ر تیمی ڕۆژنامه‌وانی کەناڵی کەی ئێن ئێن لەلایەن ئاسایشی پارتی بەجلوبەرگی مەدەنییەوە.
مانگی دوو:
٦/٢
ئاسایشی پارتی چونەتەسەر مالی مامۆستایه‌كی ئاینی ( نه‌جمه‌دین حه‌سه‌ن ) و ده‌ستگیریان كردووه و تاکو ئیستاش چارەنوسی نادیارە.
٧/٢
مەلا حەسیب پێشنوێژ‌و وتارخوینی مزگەوتی مەلا رەسول لە سلێمانی فەتوانی کوشتنی ئەو کەسانەی دا کە چوونەتە سەر ئاینی زەردەشتی و کاتێکی دیاریکراوی بۆ دانان تاکو بگەڕێنەوە سەر ئاینی ئیسلام ئەگەرنا کوشتنیان حەڵاڵە.
١٤/٢
ئاسایشی پارتی لە ھەولێر لەکاتی بەڕێوەچوونی کۆڕێکی ئەکادیمیا بۆ مامۆستا (پافیل کەمال) ڕێکخستبوو لە ژێر سەردیری (شۆرش و دابرانی مێژویی لە ھزرو کەسایەتی ئۆجەلان)دا. ئاگاداریان کردن کە نابیت ئەم کۆرە بەڕێوەبچێ، بە بیانوی نەبوونی مۆڵەت لە کاتیکدا ئەکادیمیا وەک ڕێکخراوێکی مەدەنی مۆڵەتی فەرمی لە فەرمانگەێکخراوە ناحکومیەکان وەرگرتووە و ماوەی ساڵ و نیوێکە لە ھەولێر کار و چالاکی ئەنجام دەدەن .
١٥/٢
دوو گه‌نجى ڕۆژئاواى کوردستان ڕۆژى ١٥ى شوبات ویستیان به‌شدارى ڕێپێوانى درێژمه‌وداى گه‌نجان بن بۆ شارى هه‌ولێر، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌کانى پارتییه‌وه ده‌ستگیرکراون و ئه‌شکه‌نجه دراون. ئەم دوو گەنجە ناویان (ئه‌حمه‌د حاجى جم‌و) و (شڤان یوسف ئیسماعیل)ە، ڕۆژى ١٥ى شوبات ویستویانه به‌شدارى ڕێپێوانى ١٥ى شوبات ببن، له نزیک پردێ سوارى ته‌کسیه‌ک ده‌بن، به‌ڵام شۆفێرى ته‌کسیه‌که، که ناوى (سه‌باح ئیسماعیل)ه هه‌ردووکیان ڕاده‌ستى ئاسایش ده‌کات.
١٧/٢
كاتژمێر ٨ ی شەو له‌شارۆچكه‌ی مه‌سیف - پیرمام، بازرگانێكی نزیك لە منصور بارزانی بەناوی (شڤان مه‌حمود شڤان ئاغا شانه‌ده‌ری) له ماڵه‌كه‌یدا له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی ده‌مامكداره‌وه به‌ر گوللـه ده‌درێت و یه‌كسه‌ر گیان له‌ده‌ست ده‌دات.
١٨/٢
لە هەولێر محمد امین احمد ناسراو بە حمە ئیرانی برای شەهید عامر ڕۆژی دووشەممە هێزێکی ئاسایشی پارتی لە دیانە هەڵدەکوتنە سەرماڵیان و دەیڕفێنن، و مۆبایلی خۆی وخێزانەکەی دەبەن. پاشان، هەڕەشەیان لێدەکەن کە لەژێر چاودێریدان و نابێت هەواڵ بەکەس بدەن. دوای پێنج ڕۆژ لە پزیشکی دادوەری لەشاری هەولێر پەیوەندی دەکەن بە خاڵی ناوبراو پێیڕادەگەیەنن کە ناوبراو لەپزیشکی دادوەری هەولێرەو کوژراوە . دوای ڕۆشتنی کەسوکارەکەی لەگەرمیانەوە بۆ پزیشکی دادوەریی هەولێر دەبینن کوڕەکەیان بەڕوتی کەشوێنی ئەشکەنجە بە لاشەیەوە بووە لەژورێك لەگەل کەسێکی تر فڕێدراوە بەکەلەپچەیی و ئەڵقەیەك لەملیدایە.
٢٥/٢
شیفا گەردی رۆژنامەنوس و پێشکەشکاری کەناڵی ڕووداوگیانی لەدەستدا لەڕووداوێکی تەمومژاویدا.
لە هەولێر ئەندامانی تەڤگەری ئازاد (خالید محمد و ماهیر عه‌زیز و پێشتریش خالید عبدالرحمان موسته‌فا) ئازاد كران. ئەم سێ ئەندامە لەچەند ڕۆژی ڕابردوو بەبێ بونی هیچ تۆمەتێك دەستگیرکرابوون لەلایەن هێزەئەمنیەکانی پارتی.
٢٨/٢
نشوان صلاح کارمەندێكی هاتووچۆیە لە شاری زاخۆ بەبێ دادگایی کردن و هیچ تۆمەتێك لە زیندانی تەسفیراتی زاخۆ بەندکرا. پاش هەفتەیەك ئازادکرا.
مانگی سێ:
٣/٣
پارتی لەڕێگەی (پێشمەرگەی رۆژئاوا) هێرشی كرده سه‌ر كوردانی شه‌نگال و لایەنگرانی یەپەگە کە بووە هۆی شەهیدبوون و برینداربوونی رۆژنامەنوسان و خۆپێشاندەران.
٤/٣
له‌شاری هه‌ولێر ٣٢ كه‌سایه‌تی و چالاکوانی ده‌ستگیركرد لەدیارترینیان رۆژنامەنوس سوارە مام محمود ، چالاکوان هاوڕێ کوردی، محمد کیانی بەهۆی بەشدارییان لە خۆپێشاندانێکی هێمنانەدا کە دژ به‌شه‌ری نێوان پارتی (رۆژئاوا) و یەپەگە بوون. پاش هەفتەیەک لە رۆژانی جیاواز ئازادکران جگەلە ٧ کوردی باکور و رۆژئاوا.
٨/٣
له ئاكرێ، دلبرین شێروانی لە کەناڵی کوردسات و گوهدار زێباری لە کەناڵی ئێن ئاڕ تی بۆ ڕوماڵی توپبارانه‌كانی سه‌ر گوندی مه‌سیحیه‌كان چوون بۆ چیای گاره،له‌لایەن هێزێكی ئاسایش رێگریان لێكرا.
هەمان ڕۆژ، به‌هۆی هه‌ڵویسته‌كانی گوته‌بیژی ته‌ڤگه‌ری ئازادی كوردستان ( تارا حوسین ) وه‌زاره‌تی پیشمه‌رگه هاوسه‌ره‌كه‌ی تاراحسین بەناوی هه‌ردی حه‌مه سالح دوای ٢٠ سال پیشمهرگهبونی بریاری ده‌ركردنی بۆده‌رچووه و داواكراوه كه‌ده‌بیت له‌هه‌ولێریش برۆن.
١٣/٣
بەرپرسی میدیای گۆڕان لە مەکۆی قەزای دوبز بانگهێشی ئاسایشی یەکێتی دەکرێت و هەڕەشەی لێدەکرێت
١٤/٣
ته‌قه‌ی له‌خۆپیشانده‌ران كرد و نازی نه‌زیفی شه‌هید كرد‌و ١٥ تری برینداركرد
١٥/٣
له‌هه‌ولێر ، ئاسایشی پارتی ده‌زگای ستانده‌ری داخست.
١٧/٣
لە دهۆك، ساڵه خهتیف سه‌روكی مالی كوردی ئیزیدی رفێندرا لەلایەن هێزەئەمنیەکانی پارتی.
له‌هه‌ولێر ، ئاسایشی پارتی هه‌ڵی كوتایە سه‌ر كۆریكی شعری هۆزانڤان هه‌لۆ سامی کە له‌سه‌ر شه‌نگال بوو. سوکایەتییان بە ئامادەبوان کرد‌و کۆڕە شعریەکەیان پەکخست.
١٩/٣
هێزێکی دەمامکدار مامۆستایەکی ئاینی دەڕفێنێت لە ناحیەی حاجیاوای سەر بە قەزای ڕانیە
٢٠/٣
نەشمیل محەمەد رۆژنامەنوسی کەنالی کوردستان تی ڤی لەسلێمانی پەلاماردەدرێت و لێی دەدرێت بەهۆی پیشەکەیەوە
٢١/٣
پارتی رێگری لە سەدان هاوڵاتی کرد لە بازگەكانی قەسرێ و گۆجار کەبەشداری ئاهەنگی نەورۆزی قەندیل بکەن. هاوکات، ئازاری چەند چالاکوانێکی دا لەوانە سەردار قادر شێخە.
٢٢/٣
دوای برینداركردنی لە٣/٣ روژنامه‌نوس نوژیان ئورهانی روژنامه‌نوس بەدەستی تەقەکەرانی پارتی له٢٢مانگ شه‌هید بوو.
٢٦/٣
ئاسایشی پارتی له‌چۆمان چالاکوان سالار چۆمانی ده‌ستگیركردووه چونكه به‌شداری ئاهه‌نگی قه‌ندیلی كردووه . پاش ٢٤کاتژمێر ئازادکرا.
٣١/٣
له دوای ئه‌وه‌ی دلهاد كه‌مال جومعه له ههولێرتاكسیهك داده‌به‌زێت ٤ كارمه‌ندی ئاسایشی ده‌یرفێنن و ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌ده‌ن ودوایی په‌یوه‌ندی به دایك وباوكیه‌وه ده‌كه‌ن كه بێن كوره‌كه‌یان به‌رنه‌وه وپێشیان ده‌لێن كه له سه‌ر پرسێكی كومه‌لایه‌تی ئه‌وه‌یان به سه‌ر هێناوه.
مانگی چوار:
١/٤
ئاسایشی یەکێتی بەعسی ئاسا هەڵسوکەوتی کرد لەبەرامبەر هاندەرانی یانەی شێروانە پەلاماری هاندەرانی دا.
٥/٤
ئاسایشی یەکێتی لە کەلار بەرگری لە تاوانبارێكی ئەنفال دەکات و هێرش دەکاتە سەر گردبونەوەیەك کە دژ بە ئازادکردنی ئەم تاوانبارە ئەنجامدرابوو.
هەمان ڕۆژ لەگەڕەکی کەسنەزانی شاری هەولێر، هێزێکی ئاسایش هەڵدەکوتنە سەر ماڵی مامۆستایەکی ئاینی.
٩/٤
نەوزاد یاسین لەسەر کەیسی وەداد دھۆکی لە زیندانی پاراستن لە دهۆک ئەشکەنجەیەکی زۆر درا.
١٢/٤
لەسەنتەری شاری هەولێر، فەرهاد پیرباڵ سوکایەتی پێدەکرێت و تێیهەڵدەدرێت لەلایەن دوو چەکداری سەر بە پارتی.
هەمان ڕۆژ، لەشاری کەرکوك.لایەنگران و کادیرانی پارتی و یەکێتی هەڵیانکوتایە سەر نوسینگەی کەناڵی NRT لەو شارەو هەوڵی سوتاندنی بیناکەیانداو ته‌قه لە نوسینگه‌کە کرا لەلایەن پاسه‌وانه‌كانی پارێزگار و هەڕەشەی کوشتن لە کارمەندانی ئەو کەناڵە کرا.
٢٣/٤
هاوڕێ اكبر حەمە رفيندراوه و موبایله‌كه‌ی داخراوه و هیچ زانیاریه‌ك له‌باره‌وه‌ی نیه، هاورێ ئه‌كبه‌ر له‌هیزه ره‌شه‌كه‌ی لهمهلبهندی كه‌ركوكی یه‌كیتی ده‌وام ده‌كات.
مانگی پێنج:
١/٥
بەفەرمانی پاراستنی پارتی دیموکراتی کوردستان زیندانییەک لە زیندانەکانی شاری دهۆک دەسوتێنرێت و دواتر گیان لەدەست دەدات. کە ساڵێك لەمەوبەر زیندانییەکە بەناوی (ع،ج، نێروەی) بەتۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر لەلایەن ئاسایشی شاری دهۆک دەستگیر کرابوو.
٣/٥
ئاسایشی مەسف هەڵدەکوتنە سەر ماڵی روژنامه‌نوس ئیبراهیم عه‌باس بۆ دەستگیرکردنی بەڵام ناوبراو لەماڵ نەبوو.
٤/٥
لەنیوەشەوداو کاتژمێر ١:٣٠ی شەو، روژنامه‌نوس ئیبراهیم عه‌باس دەستگیررا بەبێ ئاگادارکردنەوەو نوسراوی دادگا، لەبەرواری ٦/٥ ئازادكرا.
٨/٥
له‌شاری هه‌ولێر میدیاكاری كوردی روژههلات و بێشكهشكاری به‌رنامه‌ی سه‌یران و سه‌فه‌ر بهگوللـهیهك كۆتایی به‌ژیانی هاتووه له‌م باره‌وه پۆلیسی هه‌ولێر ده‌لیت خۆی كوشتووه و كه‌نالی كوردساتیش لهبهینامهیهكدا ده‌لیت لهروداویكی ته‌مومژاویدا كۆتایی به‌ژیانی هاتووه.
٩/٥
ئاسایشی یه‌كیتی بواری نه‌دا كه پژاك حەوتەمین سالیادی شه‌هیدانی ٩ گولان بكه‌نه‌وه كه‌به‌ده‌ستی كۆماری ئیسلامی ئیران له ٢٠١٠ له‌سیداره‌دران.
١٤/٥
پەیامنێرى NRT لەهەولێر دەستگیرکرا بەهۆى ڕوماڵی گردبونەوەى دەرچووانى زانکۆ. پاشان ئازادکرا.
١٥/٥
پۆليسێك كوژرا بەناوی سەپان و تاکو ئيستا بکوژانی دەستگیرنەکراون کەسی بکوژ ناوى دکتۆر قارەمانه و لەگەڵ كورەكەى ئەم پۆليسه دەکوژن.
١٧/٥
عبدالستارشیخانی ئەندامی مەڵبەندی یه‌كێتییه، مانگێک له‌مه‌وبه‌ر رەخنەی لە کۆسرەت رسول لە فەیسبوک گرتوه، لەگەڵ ئەم رەخنە گرتنەیدا ، موچەکەی بە فەرمانی شاڵاو کۆسرەت ره‌سول ڕاگیراوه، دوای چەند رۆژێک رێگری لێکراوە بچێتە مەڵبەند هەر بە فەرمانی شاڵاو کۆسرەت . پێان ووتوە تۆ زمان درێژیت کردووە دەبێت بچیتە ماڵی کۆسرەت رسول و داوای لێبوردنی لێ بکەیت ، بەڵام ئه‌و ئه‌ندام مهلبهندهی یه‌كیتی رەتی کردۆتەوە داوای لێبوردنی لێ بکات و بە ئاسایی زانیوە کە رەخنە بگرێت ، ۲٠ رۆژ پێش ئه‌وه‌ی لێی بدەن هاورێکانی پێیان ووتوە ئاگاداربە لە دواتن ، لە ماڵ نەهاتۆتە دەر تا ئێوارەی ۱۷ ی ۵ ، شەش چەکدار رێ‌یان پێ گرتووه و لێیاندا وه سەریان شکاندوە ، لە کاتی لێدانە کە پێیان ووتوە دەت تۆپێنین ئەوجارە زمان درێژی بکەیت ، شایه‌نی باسه ئهوچەکدارانهی لێیان داوه به‌پیی زانیاریه‌كانی مالپه‌ری ١٧ شوبات پاسەوانی شاڵاو کۆسرەت رهسولن .
١٨/٥
كادیریكی پارتی هه‌ره‌شه‌ی كوشتن له ئومێد ئه‌حمەدی شاعیر ەكهی هه‌ولێر ده‌كات
١٩/٥
لە سۆران، ئاسایشی پارتی رێگەی بە پرسەی ماتەمینی نەوشیروان نەدا و سوکایەتی بەو گەنجانە کرا کە ئامادەکاری مەراسیمەکە بوون.
٢٠/٥
لە گردی زەرگەتەی شاری سلێمانی گەنجێکی خوێن گەرم بەناوی شڤان، تفێکی کردە ناو چاوی قوباد تاڵەبانی، پاسەوانەکانی قوبادیش هێرشیان کردە سەرگەنجەکە و برینداریان کرد.
٢٢/٥
لە کفری، ئارام به‌ختیار رۆژنامه‌نوس و پەیامنێری کەناڵی NRT دەستگیرکرا بەهۆی ئامادەکردنی ڕاپۆرتێك لەسەر سزادانی ١١ساڵ زیندانی بەسەر ئەو کەسەی کە لەبەر نەبوونی دابی و شیری دزی بوو.
٢٣/٥
سه‌ركه‌وتی كوبه لهههواداریكی گۆڕان ده‌دات چونكه گوڵه‌كه‌ی نیچیرڤان بارزانی لابردووه لەسەر گۆڕی نەوشیروان مستەفا.
٢٨/٥
لەئامێدی، هۆگر سەلیم کادیری یەکێتی دەستگیرکراو پاشان بۆ شوێنێکی نادیار بردرا. لەبەرواری ٢٩ی ئایار ئازادکرا.
لە کۆتا هەفتەی مانگی ئایاردا، ٥٠ مامۆستای ئاینی دوورخرانەوە لە پێشنوێژ و وتاردان لە مزگەوتە جیاوازەکانی شاری هەولێر.
مانگی شەش:
١/٦
لە هەولێر كاتژمێر 11 ی سه‌ر له به‌یانی هێزێكی ئه‌منی سه‌ر به پارتی رێكخه‌ری گردبوونه‌وه‌ی كه‌یسی دورانهكانی حكومه‌تی هه‌رێم به‌رامبه‌ر كومپانیای دانا غاز (هێمن مامه‌ند) رفاندیان و به‌زوری بلاوهش به چالاكوانان كرا. هەمان ڕۆژ ئازادکرا.
١/٦
پۆلیسی مەركەزی ئازادی هەڵيان كوتایە سەر ماڵی چالاکوان (زانیار جومعە) بۆ دەسكيركردنی دوای ئەوەی دكتۆر كەيلان سكالای لەسەر توماركردبوو لەبەرئەوەی ناوبراو ساڵی پار بەهۆی بەهەڵە كوشتنی دووهاولاتی شاری كەركوك لە نەخؤشخانەی ئازادی بۆ نارەزایی دەربڕین دژ بەوحالەتە قوراوی كرده سه رخۆی.
١/٦
لە قه‌زای ئاكرێ هه‌والگری پێشمه‌رگه لەگه‌ل ئاشایشی ئاكرێ ١٣ پێشمه‌رگه دهستبەسهردەكهن
١٣/٦
لە هەولێر مقدم هێمن مەلا خالید نعمت شوانیه ومقدەمی ئاسایشە بەرپرسی ئاسایشی تەیراوەیە ، هەڕەشەی گوێ بڕین لە دانیشتووانی شاری هەولێر کرد گەر دژی ریفراندۆم بوەستنەوە.
٢٠/٦
پۆلیسی هه‌ولێر مه‌سعود عه‌بدولخالقی ده‌ستبه‌سه‌ر كردوو و دەزگای ستاندەر داخرا. درەنگانی شەوی هەمان بەروار مه‌سعود عه‌بدولخالق ئازادکرا.
٢٦/٦
لەشاری سلێمانی، پاسه‌وانێكی تایبه‌تی مه‌لا به‌ختیار له‌شاری سلێمانی كوژرا.
هەمان ڕۆژ، کەسوکارى هاوڵاتییەک دەڵێن، ٨ مانگە کوڕەکەیان لەلایەن هێزە رەشەکەی یەکێتییەوە ڕفێنراوە، هونەر سەڵاح مانگی دەی ساڵی ڕابردوو لەلایەن کەسانێکەوە کە حەوت ئۆتۆمبێلی سەربازییان پێبووە لە ڕێی بەغدا ڕفێنراو لەو کاتەوە هیچ سۆراخێکی نیە،کەسوکاری هونەر هێزه ڕەشەکەی یەکێتی بە فڕاندنى کوڕەکەیان تۆمەتبار دەکەن و دەڵێن دوای ڕووداوەکە ئۆتۆمبێلەکەى هونەریان لە مەڵبەندی دووی یەکێتی بینیوە. لەدایکبووی ساڵی ١٩٨٧ و باوکى دوو منداڵە، پێشتر کارمەندی پۆلیسی کەرکوک بووە و ماوەی ساڵێکە وازی هێناوە.
٢٧/٦
کاتژمێر ١٠:٣٥ی شەو، هێزێکی ئەمنی لەشاری ڕانیە هەوڵی ڕفاندنی گەنجێك دەدەن پاش ئەوەی ڕەتی دەکاتەوە لەگەڵیان بڕوات بێ نوسراوی فەرمی دادگا. هێزەئەمنییەکان دوای کاتژمێرێك سەردانی خانەوادەی گەنجەکەیان کردووە و داوای لێبوردنیان لێکردوون و پێیان ڕاگەیاندوون کە بەهەڵە بووەو بەهۆی ڕەنگی سوری تیشێرتەکەی بەهەڵە دەستگیریان کردووە لەبری تاوانبارەکە کە زانیاری‌یان هەبووە لەو گەڕەکەدا بووەو هەمان جلکی لەبەربووە!
تا کۆتایی مانگی شەش، یەپەگە رایگەیاندووە کە ٩ شەڕڤانیان لەلایەن ئاسایشی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە دەستگیرکراون. هەروەها، بە فەرمانی ئاسایشی گشتی هەولێر ڕێگری لە تیمی ڕۆژنیوز كرا کە بۆ كاری ڕاگەیاندنی سەردانی هەولێریان دەکرد کە بۆ ٤-٨ جار لەبازگەکانی پارتی ڕێگرییان لێدەکرا لە چوونە ناو هەولێر و پاشان ڕەوانەی سلێمانی دەكرانەوە.
ڕێکخراوی ١٧ی شوبات بۆ مافەکانی مرۆڤ
٩ی تەموزی ٢٠١٧
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست