کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


زەقی گۆڕان لە وتاری بارزانیدا

Tuesday, 18/07/2017, 21:33


ئەوەی بارزانی لە برۆکسل کردی، بارتەقای ناشیرنی پەکخستنی پەرلەمان بوو، ئەولەکاتێک کە چوبوە پەرلەمانی ئەوروپا بۆ ئەوە چوبوو، پشگیری نێونەتەوەی بۆ ریفراندۆمە نایاسایەکەی بارتەقای هزری پاوان خوازی خۆی لەحەزی شەخسی پەیدابکات، ئەو لەدوای کۆدەنگیدا دەگەرا، بەڵام بەداخەوە نەک هەر نەیتوانی کۆدەنگی بەدەست بێنێت لەسەر ئاستی پەرلەمانی ئەوروپا، وەک باسدەکرێت لە ٧٥٠ پەرلەمانتار لەوێ ٢ پەرلەمانتار لە پێشوازی دابوونە، ئەم دوانەش هەرزوو رووبەرووی رەخنەی توندیان کردوە لەسەر پرۆسەی سیاسی لەهەرێم. 
ئەوان باش لەپرۆسەی سیاسی هەرێم تێگەیشتون، لەخۆی زیاتر دۆخی هەرێم شارەزان، نەک پێشوازیان لێنەکرد بەڵکو بەم هەڵوێستەیان راستەوخۆ پێانراگەیاند کە ئەوان نایانوێت پێشوازی لەکەسێک بکەن، کەبۆتە ئازار و کێشە بۆگەلەکەی، بۆتە سەرچاوی نەهامەتی و تێکدان و هەڵوەشاندنی ئاشتەوای کۆمەڵگەی کوردی لەم هەرێمە، بۆیە ئەوان نایانەوێت نەخۆیان و نەگەلەکانیشیان لەبەرچاوی دونیا بەدانیشتن لەگەڵ کەسێک کە بۆتە تێکدەری پرۆسەی سیاسی لەوڵاتەکەی. هەروەها ئەوان باش تێگەیشتون کە ئەوبانقانەی پرکراون لەدۆلار هی کێن و گەلەکەشیان خستۆتە سواڵ ئەوان باش لەدۆخی کورد شارەزان، بارزانیش وایدەزانی گەلانی ئەوروپا وەک راگەیاندنی حیزبەکەی و هەندێک لە زورنا ژەنەکانی حیزبەکان دەکەونە دوای نەیزانی ئەوێ دایکی دیموکراسیە، لەوێ مرۆڤی وەک ئەو لەخۆ ناگرێت نامۆیەپیی.
هەرئەوش وایکرد بارزانی توشی هەڵچونی دەرونیبێت و رووبەرووی بەرچەکردار بێتەوە، ئەو پەرچەکردارەی کە بەهۆی نایاسای پۆستەکەی و دەست بەسەرداگرتنی کورسی سەرۆکایەتی هەرێم و پەکخستنی پەرلەمان، رازی نەبوونی گۆران بە دووبارە داناەوەی وەک سەرۆکی هەرێم، بارزانی باش ئەم دۆخەی بۆدەرکەوت لە ئەوروپا توشی چ گرفتێک بووە، بەهۆی پۆستەکەیەوە ئەمەش وایکرد بەروی گۆراندا بتەقێتەوە. 
تەقینەوەی بارزانی لە ئەوروپا بەرووی گۆراندا، تۆمەتبارکردنی بەکودەتا و بەشداری نەکردنی شەری داعش و تێکدانی ئاسایشی هەرێم، بەڵام هەموو خەڵکی کوردستان و ئەوپەرلەمانی لێشیەوە قسەیکرد، باش دەزانن گۆران هێزێکی مەدەنیە و شەریش بەهێزی راهێنراودەکرێت، نەوەک بەخەڵکانێک کە بۆرۆژێک دەستیان چەکی نەگرتوە، لەولاشە هەموویان دەزانن کودەتا لەپەرلەمان ناکرێت، بەڵام ئەم قسەی بارزانی ئەوەی سەلماند لەوێ کەخەونی قوڵی هەیە بۆمانەوەی لەم پۆستەدا، مانەوەش لەم پۆستەدا خەونی دیموکراسی ئازادی دەخاتە مەترسی وەک لەهەرێم ئەم مەترسیانە لەسەر ئازادی رۆژ لەدوای رۆژ لە زیادبوندایە. مەرتسیەکانیش لەسەر ئاسایشی نەتەوەی بەمەترسی لەسەر ئازادی دادەنرێت، هەروەها ئەوکەسانەش دەبنە مەترسی کە هێزی چەکداریان لە ژێردەستدایە.
ئەگەر بەوردی تەماشای ئەوزەقیەی  بارزانی بکەین بەرامبەر بەگۆڕان تێدەگەین، کەگۆران لەناساندنی بارزانی بەدۆستانی کورد و دۆستانی ئازادی و دیموکراسی دەورێکی باڵای بینیوە، ئەوەش وایکرد کەس پێشوازی لێنەکات، ئەوەش لەبری ناساندنی دۆسیەی کورد و مەترسیەکانی تورکیا و ئێران و وڵاتانی عەرەبی لەسەر دۆزی رەوای کورد، خستنەرووی مێژووی رابردوو لەسەر کۆمەڵکوژی کورد لە ئەنفال و کیمیا باران، کەوتە دژایەتی بزوتنەوەیەکی مەدەنی . بە تاوان بارکردنی گۆران،  روی رستەقینەی خۆی هەڵماڵی لەئاست یار و نەیار ، ئەوەشی بە میللەتی کورد راگەیان کە گۆران نوێنەری راستەقینەی جەماوەرە لەکوردستان، 
ئەگەر بەوردی لێی رابمێنین تێدەگەین مانەوەی لە پۆستەکەیدا، زۆر پێگرنگترە لە مەترسیەکانی سەرگەلەکەمان، بێ یاسای زۆر لاپیرۆزترە لە بەیاسای کردنی دامەزراوەکانی حکومەت، بونی چەکداری حیزب و بنەمالەی زۆر لا باشترە لە هیزی نەتەوە و نیشتیمان، بۆیە یەکەم کاریدا رووبەروی گۆران بویەوە، چونکە ئەوقەناعەتەی لا رونبویەوە بەیەکجاری کە گۆران مل بۆ بەناسایکردنی هیچ دامەزراوەیەک نادات، 
گۆران بۆ ئەوە دروست بوە، کە دامەزراوەکانی حکومەت رێکبخات و بونیاتی کۆمەڵگایەکی شارەستانی دابنێت و هیچ بنەماڵەو سەرۆک خێڵک حوکمی هەرێم نەکات، بەڵکو بەپێی تواناو لێهاتوی هەر مرۆڤێکی خاوەن بیری بەتوانە دەتوانێ خزمەت بکات و بگات بەتەواوی پۆستەکان، هەموو خێڵ و بنەماڵەکان لەدابونەرتی کۆمەڵەیەتی رێزی خۆی بگیرێت، ئەوەی بارزانی لەوێ گوتی پەرچەکرداری دووساڵی رابردوویەتی ، کە هەموو رێگاکانی تاقیکردوە تاگۆران رازیبکات بەمانەوەی خۆی لە پۆستەکەیدا، بەڵام گۆران دەرگای یاسای و خەباتی دیموکراسی وەک داینەمۆی گەیشتنی گەل بەمافەکانی خستە خزمەت بارزانی و ئەویش رەتیکردوە. لەبەرئەوەی بەپێی یاسا هەموو ئەوداوایانەی دەیکات رەتدەکرێنەوە.
ئەوەی کە بارزانی لە برۆکسل کردی، دۆستانی کوردی خستە سەرقەناعەتی کولی کە دیموکراسی ئازادی و هێزی نیزامی لە باشوری کوردستاندانیە، بەڵکوو ئەوەی هەیە سیاسەتە بەحەزی شەخسی و بونی هێزی بنەماڵو خێڵ و حیزبە، هەروەها خەونی هەتاهەتای سەرۆک بوون و برسیکردن و لەناوبردنی میللەت و رێگری کردن لە خوێنی تازە کە لەهەوڵی خزمەتکردنی کۆمەڵگایاندان. بۆیە بەرەنجامەکەی چونێکی بێ ئەنجام و گەرانەوەیەک بوو بەدەستی بەتاڵ و گەورەکردنی درزی ململانێکانی لەهەرێمە. 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە