کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هەڵوێستێکی بەیناوبەینی لەسەر ریفراندۆم

Saturday, 15/07/2017, 10:01


لەمەر ریفراندۆمەکەی بارزانی لە نێو چەپ و کۆمۆنست و ئازادی خوازان و رۆشنفکراندا بەبێ ئەوەی کرێکاران و خەڵکی هەژارو برسی و زەحمەتکێش ئاگاداربن، دوو هەڵوێست و لێکدانەوەی جیاواز سەرقاڵی باس و نوسین و تەفسیرن، کەسێ بە "لێکدانەوەی مارکسی" و سیاسەتی کۆمۆنستی، و لێکدانەوە قوڵ، کەسێ تر بە  سادەیی و هەست و ئحساسی دڵسۆزی بۆ سەربەخۆیی یا دژایەتی و تورەیی لە پارتی، سایتەکان و فەیسبوکیان بە ووتار و تێکست و کۆمێنت وروژاندووە.
ئەوەی راستی بێت لەم نێوەدا تیاماوم، گەر لەم بارەوە سەرنجێک بدەم ئاخۆ قوڵ و مارکسی و کۆمۆنستیە یان سادەو دڵسۆزیە، ئەوە نازانم با خوێنەر دادوەر بێت، بەڵام ووتم با منیش بەردێک فرێدەمە ناو گۆمەکەوە بزانم چی ئەقەومێ.
بۆخۆم مەیلم ئەوەیە کە لایەنگری لەو بۆچون و هەڵوێستانە بکەم کە لە دژی پارتین و گاڵتەیان بە ریفراندۆم دێت، چونکە ناهەقیان نیە، ئاخر بارزانی و پارتی ٢٦ساڵە چیان بەم خەڵکە نەکردووە، خۆ نارەزایەتی و تورەیی لەخۆیەوە نەهاتووە، ئەم خەڵکە گوناهی چیە تەواوی ژیانی ماڵی بارزانی و حزبێکی وەک پارتی بەسەریەوەبێت، بەڵام نایشارمەوە تا ئێستا تەنها باسی مەیلی خۆم کردوە نەک هەڵوێست، چونکە تەواوی ئەو هەڵوێستانەی دژی ریفراندۆمەکەی بارازنین لە شوێنێکدا بەبێ لێکدانەوەی قوڵ یا سادە بێدەنگ راوەستاون، بۆچی گیریان کردووەو ئاخر نازانم بۆ ناڵێن "بروخێ بارزانی".. بەکورتی و کوردیەکەی لەسەر هەڵوێستی دژی ریفراندۆم منیش تیا ماوم چونکە بەو جۆرەی مەسەلەکە تەنها دەچێتە سەر دەورو جێگەورێگاو سەروکوێلاکی بارزانی و پارتی ئەوە دەبێت خۆمان ئامادەکەین و کۆبکەینەوە و بچینە ناو شەری مان و نەمان لەبەرامبەر بارزانی و پارتیدا، بەلام دژی ریفراندۆم هیچ بۆن و بەرامەو تام و زەوقی روخانی بارزانی نەکردووە، دەی منیش ناهەقم نیە تیا بمێنم.
هەڵوێستی دووەم بەوەی کێشەی نەتەوایەتی وەک بارێگی گران لە سەر شانی خەڵک لابەرێت و دەخوازێ و هەوڵ ئەدات پرۆسەی ریفراندۆم بگورێ بە قازانجی دەوری خەڵک، وەک هەمو ئەو کەسانەی کە رق وگینەو تورەییمان هەیە لە بارزانی و پارتی مەیلم بۆ ئەم بۆچونە پێ گرانە، بەلام لەلایەکیشەوە کە هەوای بۆگەناوی کوردایەتی ئەدرێ بەسەرو چاومدا لەسەر هەڵوێستەکەیان تیان ماوم ناتوانم بڵێم باش نیە، بەلام دودڵیەکەم لەوەدایە کە دەورو کارکردیان لە ناو پرۆسەی ئەم ریفراندۆمە بە قازانجی خەڵک تروسکایی بەدی ناکرێت.
جا ناهەقم مەگرن کە بڵیم هەڵوێستەکەم بەیناو بەینیە، پێم وایە نمونەشمان کەم نەبێت.

عادل ئیبراهیم

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە