راپۆرتێکی گرنگ ومەترسیدار
Friday, 14/07/2017, 20:23
چاوەش ئۆغلو نهێنی گالتەجاڕیی ریفراندۆمی ئاشکراکرد.
ئێمە لەوەتەی ٢٠١٤ ەوە بە پشت بەستن بە ئارگۆمێنت و شرۆڤەی گەورە نوسەرانی ئەمەریکی وئەوروپی ، باس لەوە دەکەین کە ئاکەپە دەیەوێت لە ریگای پارتییەوە باشوری کوردستان بکات بە باکوری قوبرس ، لێ بە هۆی پرۆژەیەکی دیکەی کە داعش بوو ، ئەم پرۆژە تەنها لە چوارچێوەی میدیاکانی ئاکەپە-پارتیەوە قسەی لەسەر دەکرا.
نەها و دوای شکستی پرۆژەی ئاکەپە-داعش -پارتی بۆ گۆڕینی نەخشەی سیاسی لە بەرژژەوەندی ئاکەپە ، بۆیە پرۆژەی گاڵتەجاڕیی ریفراندۆم کەوتە واری جێبەجێکردنەوە .
ئەوەتا چاوەش ئۆغلو لە کەنالی رەسمی TRT تورکی، ئیمشەو بە ئاشکرا باس لەو پرۆژەیە دەکات و پشتیوانی خۆی بۆ گاڵتەجاڕیی ریفراندۆم دووپات دەکاتەوە و ئامانجەکانی ئاشکرا دەکات کە ئەمانەن:
١ـ وەک باکووری قوبرس لە بەردەستی خۆماندا بێت و تورکیا باڵادەستی تەواوی بە سەریەوە هەبێت.
٢ـ تورکیا ئازاد بێت لە بەکار هێنانی خاکی باکووری عێراق بۆ لێدان و قەلاچۆکردنی پەکەکە.
٣ـ دەبێت لە چوارچێوەی ڕێکەوتنێکی نوێدا، هێزەکانی تورکیا لە باکووری عێراق بمێننەوە و ژمارەشیان زیاد بکرێت .ئێستا بەدەیان هەزار سەربازی تورک زنی زەردیان داگیرکردووە و ئێستا دەیانەوێت ژمارەکە زیاد بکەن وبیکەنە فەرمی گوایە پارتی دەنگی خەڵکی لەگەڵە ، دەنگی بە بەڵێ بۆ پرۆژەی گاڵتەجاڕیی ریفراندۆم داوە!.
٤ـ لە ئەگەری جوڵاندنی هێز لە لایەن ئێرانەوە بۆ خاکی عێراق و سوریا، تورکیا بتوانێت هێز بجوڵێنێت و خاکی باکووری عێراق بەکار بهێنێت.
ئەمەو چەندەها ئامانجی دیکە کە دایرە خۆی دەبینێتەوە لە دابینکردنی ووزە و تالانکردنی نەوت وگازی خەڵکی کوردستان لە رێگای پارتییەوە.
دەبێ ئەوەش لە بیر نەکەین کە پارتی وئاکەپە گرێبەستی ٥٠ ساڵەیان بۆ تالانکردنی نەوت وگاز بەسەر خەڵکی کوردستان سەپاندووە.
لەم ئاشکراکردنەوە ئەوە دەردەکەوێت ، کە بۆ لەمەودوا وێرای تالانکردن ، دەبێتە گۆڕەپانی شەرێکی قورس کە باجەکەی خەڵکی کوردستان دەیدەن.
بە کورتی تورکیا دەیەوێت باشوری کوردستان بکاتە شەرگەی خۆی دژی کورد و گەلانی ناوچەکە.
پاش ئەو ئاشکراکردنە ، نابیت هیچ تالکێکی کورد رازی بێت بەو گاڵتەجاڕییە !.
ئەم ریفراندۆمە بریتییە لە پیلانی ئاکەپە-پارتی دوای داعش، هەرچی زووە هێزەکان بە کۆنکریتی رەتی بکەنەوە.
سەرچاوەکان:
- کەنالی رەسمی دەوڵەتی ئاکەپە TRT
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست