ئەگەر ڕیفراندۆمان پێنەکرێت خۆ پێمان تێکدەرێت
Friday, 14/07/2017, 9:51
وتەیەکی جوانی ئینگلیزی هەیە، کە دەڵێت:
پڵنگێک کە مرۆڤێک دەخوات دەڵێن دڕندایەتییە، بەڵام کە مڕۆڤێک پڵنێک دەکوژێت دەڵێن ئازایەتییە!.
-------------------------
گەڕانەوەی بۆ جەهالییەت هەروا ئاسان نیە خۆی لە خۆیدا ماجەرانێکی دەوێت بەڵام ئەوەی ئەمڕۆکە لە سیاسەتی سەرانی کوردی باشوردا دەگوزەرێت هیچ پێویستی بەو ماجەرانە ناکات چونکێکە ئێستاکەی لەنێو قوڵپی جەهالییەتدا قوڵپدەدات، ئاخر چۆن مڕۆڤ شەرمەزار نابێت کە سەرۆکێکی ئاوا هەبێت! ئەم پیاوە لەوە دەچوو چووبێت بۆ سوڵحی عەشایری یاخود دەیویست کێشەکانی ژن بە ژنێک چارەسەربکات نەک دۆزی گەلێک! .
بەرزانی ئەوەندە ئازا نەبوو تاکو پڵنگێک بکوژێت، ئەوروپایش ئەو پڵنگە دڕندەییە نییە تاکو گەلی کورد بخوات و مافەکانی پێشلکات. بەرزانی دەیتوانی ئەوە بە تورکەکان بڵێت یان لەگەڵمانبن یاخود لە دژمان نەبن دەبوایە بەرزانی بچوایە لا قەشدەرەکانی خۆی لە ئەنقەرەو ئەو باسوخواستی سەربەخۆیی بکردایە بۆ ئەردۆغانێکان. تۆ ئەگەر نەتوانیت دیوارێک هەڵچنیت تێکیشی مەدە بائەو دیوارە کۆنە کە کەلتوورو مێژوو شارستانی گەلێکە بمێنێتەوە وەک خۆی، تێکی مەدە بیکەیت بە موڵکی خۆت. ئەم کابرایە بۆ هەڵپەی ڕیفراندۆمیتی هەڵبەتە ئەم پرسە مویەکی تورکەکانی تێدایە! کە داعش هات بەرزانی گوتی: ئیتر ئێمە دراوسێ وڵاتێکیترین کە مەبەستی دەوڵەتو خەلافەتەکەی داعش بوو! واتە ئەم کابرایە راستەوخۆی عیترافی بە دەوڵەتی خولافایی داعشکرد کەجارێکە هیچ نەببوو! ئەو پیاوە دەیوست دڕندەیەکی وەک داعش بکات بە دراوسێ ئێمە کە خەونی ئەردۆغانێکان بوو کە دەیانویست ئەمە ڕووبدات بەڵام خۆشحالانە ئەوە ڕوونەدا ئەویش بەهۆی هێزی هاوپەیمانانی نیودەوڵەتی ئەمریکاو ئەوروپا بوو هەر بۆیە ئەوروپا ئەو پڵنگە دڕندەیە نیە تاکو کورد بخوات بەڵکو ئەوە خودی کوردو خۆیەتی کە پیاوێکی وایکردووە بە سەرۆکی خۆی بەم ڕۆژگارە گاڵتە بە هەست ونەستی تاکی کوردەوە دەکات.
ئەو مێزەی بەرزانی و یاوەرەکانی لەسەر دانیشتبوون لە مێزی سەوداو معامەلە دەچوو نەک لە مێزی دۆزی گەلێک کە لەوەتەی هەیە خەون بە سەربەخۆییەوە دەبینێت، ئەم پیاوە کەی لەوە دەگات کە کورد دەچێتە هەر شونێک ئاڵای کورد لەوێیە گەمژە بۆ تێناگەیت کە تۆ وەک دەوڵەتێک کیانت هەیە ئەوروپا و ئەمریکا بۆیان دروستکردوویت نەک ئەردۆغانێکان! ئەم کابرایە بە کۆمەڵێک گلەییو بوغزەوە چۆتە ئەوروپا کەچی باسی لە سەربەخۆییدەکات! لە جیاتی ماڵی کورد ڕێکخاتو دهێت ماڵی کورد تێکدەدات! کاتێکیش ناوی گۆرانی دەهاتە سەر دەمی قورگی دەگیراو و چاوەکانی سورتر دەبوو! تۆ کاتێک باسی سەربەخۆیی دەکەیت کە ماڵی کوردت ڕێکخستبێت نەک شێواندبێتت! بەرزانی دەبوایە دەستی یەک بە یەکی تاکی کوردی ماچکردایە بۆ دروستکردنی دەوڵەت کە دەبووە سەروەری بۆی نەک قاچی تورکەکان ماچکات بۆ مانەوەیان لە خاکی باشوردا! پیاوێک ئەو هەموو ترسو دڵڕاوکێیەو ئازارەی خستبێتە نێو دڵی هەموو تاکێکی کوردەوە جێموتمانەی گەلێک نابێت! بەرزانی وایدەزانی ساڵەکانی ١٩٢٠ کە ئیتر کە نەوتت هەبوو دەبیت بە دەوڵەت! ئاخر چونکە ئەمانە بە هەموو تەمەنی ژیانیان نە ئەلفوبێ مەکتبیان خوێندەوە نە کارو کاسپییەکی ڕەنجی شانی خۆی خواردووە وادەزانن ئیتر ئەمە هەموو شتێکە! ئەوروپا چۆن دەنگ بە دەوڵەتێک دەدات کە لە پاشەڕۆژێکی نزیکدا ببێتە سەر ئێشە بۆ خۆی؟ چۆن دەنگ دەدات بە دەوڵەتێک کە دوایی ڕوخاندی سەدامەوە تاکو ئێستاکە تاک و خێزانی کورد بە لێشاو وڵاتەکەیان بەجێدهێڵین؟ تۆ ئەگەر ماڵێک جوان و دڵگیرو هێمنو هەبوو کە ئەندامەکانی خێزانەکەت هەست بە ختەوەریکەن نەک نیشتیمان چۆڵناکەن و جێهت ناهێڵن بەڵکو شانازیتیشت پێوەدەکەن! ئایا ئێوە ئەوەتان کردووە تاکو ئەوروپاو ئەمریکا پشتتان لێکات؟ ئەمەریکا لەو زیاتر چیترتان بۆ بکات؟
شێخی نەمر هەشتا ساڵ لەمەوبەر نامەیەکی جوان دەنوسێت بۆ نەتەوە یەکگرتوکان داوای سەربەخۆییان لێدەکات بۆ کوردستانی جنوبی کەچی دوای ئەو هەموو ساڵە پیاوێک نەبێت بتوانێت دوو تاکە دێر بنوسێت و باسی دوزی کوردکات؟ ئۆجەلان لە نەورۆزدا لە ئامەد نامەکەی جیهانێکی هەژاند! نامەیەکی وا جوان پڕ لە هزرو شارستانییەت کەچی پیاوێکی وەک بەرزانیان ڕەوانەی پرسی سەربەخۆی کورد کردووە! تێناگەم بۆ دەبێت هەمیشە تاکە جوانەکانی نیشتیمان بەدەست نەگبەتیو تێهەڵدانو ماڵوێرانییەوە ئاوارەبن و نەفامکان و گێلەکانیش هەمیشە لەسەر سفرەی حازربن؟
پارتێکان و بەرزانێکان دەڵێن: هەر کەسێک دەنگ نەدات بە ڕیفراندۆم خائینە! بەهەمان شێوە هەر خۆیان بوو دەیانگووت هەرکەسێک دەنگ نەدات بە دەستوری عێراقی خائینە! ئەمەتان لەچی ئەوەتان لەچی! ئەوە بۆ هەمیشە خائینێکە بۆ بەشە دڵسۆزەکە و تاکە جوانەکانی نیشتیمان دەمێنێتەوە سەروەرێکانیش بۆ ئێوە؟ لەکاتی دەنگدان بە دەستوری عێراقی حیزبەکانی کوردو سەرکردەکانیان بە خۆیانو یەک سوپا سیخورو ڕۆژنامەژەنگی خۆیانەوە دەیان قیژاند هەر وەک ئێستاکە هەر کەسێک دەنگ نەدات بە دەستوری عێراقی خائینە بۆی نییە بێتەوە باشور ئێستاکەیش بەهەمان شیوە هەمان دەهۆڵو زورنامان بۆ لێدەدەن.
زەمەن هەر زەمەنی دەهۆڵو زورنایە
دەلالێیە، دەلا لۆیە
ڕۆژ، ڕۆژی پیاوی هینە
ئەم سەدەیەیش سەدەی دۆلار و پەترۆڵە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست