لەنوسینەکەتدا بۆمەسعود بارازنی ئاماژەت بەوە داوە گوایە قیادەی بزوتنەوەی گٶڕان ڕێگربوە لەوەی گٶڕانخوزانی دەرەوەی ووڵات بچنە بەردەم پەڕلەمانی ئەوروپا دەنا سەدان گٶڕانخوازان دەچوونە بەردەم پەڕلەمانی ئەوروپا وهوتافیان دژت دەکێشا .
------------------------------
با لێرەوە ئەم هەڵە زەقەت بۆڕاست بکەمەوە: خۆگەر کاک نەوشیروان مستەفا نەبوایە تۆ و کۆی هاوڕێ هەڵبژێردراوەکانت لە بزووتنەوەی گۆڕان بۆهەرسێ خولەکەی پەرلەمانی کوردستان وعێراق نەک هەرنەدەبوونە پەڕلەمانتار بەڵکوو دەبوو ئێوەش وەک کۆی خەڵکی سڤیلی کوردستان:
- شەو تا بەری بەیان بەخەبەر بونایە بۆئەوەی نۆرەی ئاوبگرن و بەموزەغەی کارەبا تەنکی سەربانەکەتان پڕبکرادیە لەئاو.
- دەبووهەرسەعات جارێک بە ماسیحەوە بچونایە پلاکی کارەبای موەلیدەتان بەرزبکردایەوە.
- دەبو وەک خانەنشیان و موچەخۆران بۆنیوە مووچەیەک لەڕیزی دووکیلۆمەتریدا بوەستانایە.
- دەبوو سەربکەن بەکۆشی دەیان بەرپرسی گەندەڵ تا مووچەیەکی بندیوارتان بۆ ببڕێتەوە.
- دەبوو مندالەکانتان وەک منداڵانی بێبەش خەو ببینێت بەڕانی مریشکێکی بر‌ژاو یان ژەمێکی
ناو ئەوڕیستۆرانتانەی لایەنی کەم ئێوەو منداڵەکانتان هەفتەی جارێک خۆتان دەکەن بەناویدا.
- دەبوو مندالەکانی ئێوەش وەک منداڵە بێنازەکانی کوردستان لەبەر بەلەدیکەی سلێمانی و شێخەڵای هەولێرعەلاگەیان بفرۆشتایە.
- دەبوو ئیوەش لەبەرسەختی ژیان وەک ئەو سەدان خێزانانە بەبەلەمێکی کون لەدەریای ئیجەوە هەوڵی گەیشتنتان بدایە بۆ ئەوروپا جایان دەگەیشتن یان دەبوونە خۆراکی ماسیەکان.
-------------------
ئێمەی گۆڕانخوازان لەدەرەوەی ووڵات ئەوەی خۆمان پێمان گرنگ بێت بۆ گەلەکەمان ئەنجامی دەدەین بێ ئەوەی گوێ بدەینە قسەی زلی ئێوە و ئەوەی تۆ ناوت لێناوە قیادەی گٶڕان گەرچی زاراوەی (قیادەی گٶران) لەدەستوری پەسەندکراوی کۆنگرەی یەکەمی بزووتنەوەی گٶڕاندا بوونی نیە.
هەربۆ زانیاریت کاک عەلی لەدانیشتێکی هەندێک لەگٶڕانخوازانی دەرەوەی ووڵات لەگەڵ کاک نەوشیروان پێێ ووتین: خۆتان کامە شێوازی کاری سیاسیتان لاپەسەندە من پشتیوانتانم گوێش بەوانە مەدەن دژایەتیتان دەکەن .
لە کۆتاییدا دەڵێم:
تێگەیشتی کاک عەلی؟
----------------------بۆ خوێندنەوەی نووسینەکەی عەلی حەمە ساڵح----------------
عەلی حەمە ساڵح:
١. ده‌ڵێت: گۆڕان به یاسا سه‌رۆکی په‌رله‌مانی به‌رنه‌ده‌که‌وت، ده‌کرێت ناوی یاساکه بڵێیت؟ به پێی پێڕه‌وی ناوخۆ سه‌رۆک به هه‌ڵبژاردن دیاریده‌کرێت و د.یوسف به هه‌ڵبژاردن بووه‌ته سه‌رۆکی په‌رله‌مان. پارتیش ٣٨ کورسی هه‌بووه‌و ڕێککه‌وتن نه‌بوایه نه سه‌رۆکی حکومه‌ت و نه هیچ پۆستێکی وه‌رنه‌ده‌گرت.
٢-ده‌کرێت پێمانبڵێیت: له کوێی دونیا کوده‌تا له ڕێگای په‌رله‌مانه‌وه کراوه، کوده‌تا به‌هێزی چه‌کدار ده‌کرێت وه‌ک ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر په‌رله‌ماندا کرا!! په‌رله‌مان ویستی کێشه‌یه‌کی یاسایی حه‌ل بکات.
٣.تۆ له‌لایه‌ک ده‌ڵێیت: به یاسا که‌سێک دانێن، کاتێک په‌رله‌مان ویستی به‌یاسا کێشه‌ی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم حه‌لبکات، ئێوه به‌زبری هێز داتان خست.
٤.ده‌ڵێیت: به‌حیزبه‌کانم وت: که‌سێک دانێن بۆ سه‌رۆکی هه‌رێم. ئه‌وه ئه‌رکی حیزبه یان په‌رله‌مان؟، په‌رله‌مان ویستی دابنێت نه‌تان هێشت.
که‌ی ئێوه به جدی به کۆمسیۆنتان وتووه بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی هه‌رێم ، حکومه‌ت پاره‌ی بۆ ته‌رخان بکات، کۆمسیۆن بڵێت: ناتوانم. ئه‌ی بۆ ڕیفراندۆم چۆن ده‌توانێت!!!!
٥. جه‌نابت وتت: گۆڕان به‌شداری شه‌ڕی داعشی نه‌کردوه. وه‌زیری پێشمه‌رگه کێ بوو ؟ گۆڕان ٢٤ هه‌زار ده‌نگی له‌نێو هێزی چه‌کدار هێنا، هه‌زاران پێشمه‌رگه دۆست و لاینگری گۆڕانه و قارمانی شه‌ڕی داعشن. ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت هێزێکی حیزبیه گۆڕان وه‌ک ئێوه بیرناکاته‌وه‌و باوه‌ڕی به هێزی نیشتیمانی هه‌یه.
٦. وتت: ده‌یان باره‌گای پارتی سوتێندرا له لایه‌ن گۆڕانه‌وه، ده‌کرێت ناوی سێ باره‌گاکامان پێبڵێیت له‌م ده‌یانه؟
وتت: حه‌وت هه‌شه‌ت که‌سمان کوشتووه، ده‌کرێت ناوی سیانی بڵێن: دوو که‌س شه‌هید بوون چه‌کداری باره‌گاکانی ئێوه تۆمه‌تبارن.
له دوای ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی که کرا، وه‌فدێکی حیزبه‌که‌ی جه‌نابت و یه‌کێتی و یه‌کگرتوو هاتنه ماڵ کاک نه‌وشیروان، مه‌لا به‌ختیار وتی: ئێمه ته‌حقیق وردمان کرد به هیچ شێوه‌یه‌ک گۆڕان له پشت ئه‌و خۆپیشاندانه‌نه‌وه نه‌بوو..
من نازانم ئه‌و نه‌فه‌سی قسه‌کردنه‌ی دوێنێ چی بوو!
ده‌زانیت قیاده‌ی گۆڕان ڕێگای بدابا دوێنێ سه‌دان هه‌ڵسوڕاوی گۆڕان ده‌هاتنه به‌رده‌م په‌رله‌مانی ئه‌وروپاو ده‌یان وت: کوا په‌رله‌مان؟ بۆ ڕۆژنامه‌نووس شه‌هید ده‌کرێت و ئازار ده‌درێت؟ کوا نان و ژیانی خه‌ڵک، به‌ڵام وه‌ڵامی تۆ بۆ ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی قیاده‌ی گۆڕان به‌م شێوه بوو!!
---------------------------
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست