Monday, 10/07/2017, 16:01
ئەمڕۆ لە شارى هەولێر چالاکوان وهونەرمەند ئومێد ئەحمەد لهلایەن ئاسایشى سێتاقانەوە دهستگیرکراوە و لەوێشەوە رەوانەى ئاسایشى گشتى کراوە. سەرچاوەیەکى ئاگادار بە ١٧ شوباتى راگەیاند کە ناوبراو لەرێگەى ئازاد خورانى موختارى گەرەکى سێتاقانى ههولێرەوە بەناوی ئازاد خورانی بانگکراوە لەوێشەوە وەک بۆسەیەک ئاسایشى سێتاقانیان ئاگادار کراوەتەوەو هاتوون ئومید ئەحمەدیان دهستگیر کردووە و رەوانەى ئاسایشى هەولێر کراوە. لهویشهوه بو اسایشی گشتى براوه و بە مالباتەکەشیان گوتووە تاخۆمان ئاگادارتان دەکەینەوە بەدوای ئومید مەهین .
شایەنی باسە ئومید ئەحمەدی شاعیر لەسەر ئەو پارچە شعرەی بلاوی کردوتەوە وەهەلویستەکانی کەبەردەوام بويرانە لەنیو هەوليرەوە داکۆکی لەمافەکانی خۆی و گەلەکەی کردوە لەجەند سالی رابردودا ٥ جار هەرەشەی لیکراوە و ئەوە جاری دووەمە ناوبراو لەلایەن هێزە ئەمنیەکانى پارتیەوە دەستگیربکرێت .. وەبەپیی زانیاریەکانی مالپەری ١٧ شوبات تائیستا زیاتر لە ٢٥ پاريزەری هەولير ئامادەیان دەربریە کەداکۆکی لەوگەنجە بويرەی شارەکەیان بکەن
بۆزانیاری زیاتر لەسەر هەلویست و هاودەنگی خەلکی ئازادیخواز بۆ ئەو شاعیرە گەنج و بويرەی هەولير سەیری ئەو لینکەی خوارەوە بکە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست