بۆ ده‌ڵێم (نا) بۆئه‌م ڕیفراندۆمه!؟
Friday, 07/07/2017, 21:14
دوای كۆبونه‌وه‌ی بارزانی له‌گه‌ڵ به‌شێك له حیزب و لایه‌نه‌كان ڕۆژی 7 / 6 / 2017، بڕیاری دا له 25 ئه‌یلولی ئه‌م ساڵدا ڕیفراندۆمێك به‌رپا بكا بۆ جیا بوونه‌وه‌ی كوردستان و پێكهێنانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ!
سه‌ره‌تا پێویسته بڵێم من بێ هیچ قه‌ید و شه‌رتێك له‌گه‌ڵ جیابونه‌وه‌ی كوردستان و پێكهێنانی ده‌وله‌تێكی سه‌ربه‌خۆی سیكویلاری غه‌یره قه‌ومیم وه‌ك مافێكی بێ ئه‌ملا و ئه‌ولای هه‌موو میلله‌تێك، ئه‌وه مافێكی حاشا هه‌ڵنه‌گره و به هه‌موو شێوه‌ك پێویسته به‌رگری لێبكرێ، به‌ڵام پرسیاره‌كه لێره‌دا ئه‌وه‌یه ئایا ئه‌م ڕیفراندۆمه بۆ هه‌مان ئه‌و مه‌به‌سته‌یه كه باسم كرد؟
-------------------------------
بۆ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره باشتر وایه چه‌ند ڕاستیه‌ك بخه‌ینه به‌ر چاو:
1. گه‌ڕانه‌وه بۆ ڕای خه‌ڵك له پرسێكی ئاوا چاره‌نوسازدا كارێكی پێویسته، به‌ڵام :
مه‌گه‌رهه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان پرسێكی چاره‌نوساز نه‌بوو!؟، مه‌گه‌ر به فه‌رمانێكی بارزانی به‌هه‌وادا نه‌چوو !؟ وه ئه‌وه دوو ساڵه هه‌ر چوار حیزبه‌كه‌ی تر ده‌سته‌و دوعا له‌به‌ر باره‌گای بارزانی ده‌پاڕێنه‌وه تاكو كارای بكاته‌وه! ئه‌وه جیا له‌وه‌ی كاتێك ئه‌و په‌رله‌مانه كاراش بوو پرسه چاره‌نوسازه‌كان هه‌ر له دیوه‌خاندا یه‌كلا ده‌كر‌انه‌وه! بۆیه مه‌سه‌له‌ی كارا كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان كه هه‌ندێك لایه‌ن پێداگری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن ،وه‌ك مه‌رجێك بۆ به‌رپاكردنی ڕیفراندۆم، جگه له گاڵته‌جاریه‌ك به‌و لاوه ناتوانێ هیچی تر بێ ، كارا كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان مانای ئه‌وه‌یه ده‌بێ ئه‌و په‌رله‌مانه مه‌رجه‌ع بێ، واتا باڵاترین ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان بێ ، به‌ڵام له‌كوردستان یاسا وه‌ك هه‌موو چمكه‌كانی دیكه به حیزبی كراوه، واته ده‌بێ له‌خزمه‌ت ده‌سه‌ڵات و پڕۆژه‌كانی دابێ ده‌نا چ یاساكه خۆی و چ ئه‌و لایه‌نه‌ی ده‌ری كردوه ئا‌وا‌یان به‌سه‌ردێ كه به‌سه‌ریان هات ! باس له شه‌رعیه‌ت ده‌كه‌ن ، له كاتێكدا هه‌موو ده‌زگایه‌ك و دامه‌زراوه‌یه‌كی ئه‌م ووڵاته مۆركی حیزبی پێوه‌یه‌و كون و كه‌له‌به‌رێك نه‌ماوه به حیزبی نه‌كرێ و نه‌خرابێته ژێر چاوه‌دێری و به‌رژه‌وه‌ندی حیزب ، په‌رله‌مان زه‌قترین نمونه‌یه‌تی .
2. تۆ بڵێی خه‌ڵكی كوردستان له‌ماوه‌ی 26 ساڵ حاكمیه‌تی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ئه‌و ڕاستیه‌یان بۆ ئاشكرا نه‌بووبێ كه واده‌و به‌ڵێنی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته وه‌ك بڵقی سه‌ر ئاو وایه ؟ یا وه‌ك كاره‌با 24 سه‌عاته‌كه‌ی ئاشتی هه‌ورامی وایه ؟ تۆ بڵێی ئه‌و خه‌ڵكه پێویستیان به‌وه‌بێ جارێكی كه بچنه پای تاقی كردنه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ، ئه‌ویش له پرسێكی ئاوا چاره‌نوسازدا ؟ ده‌سه‌ڵاتێكی ئاوا فشه‌ڵ ، ئاوا گه‌نده‌ڵ ، ئاوا مافیایی و ئاوا بێده‌ربه‌ست له ئاقار ساده‌ترین پێداویستی خه‌ڵك ئه‌وه چۆنه ئه‌مڕۆ كه‌وتۆته غه‌می ئه‌وخه‌ڵكه‌و ده‌یه‌وێ ئاینده‌ی نه‌وه‌كانی داهاتووی بۆ مسۆگه‌ر بكا ؟ له كاتێكدا به به‌ڵگه ئاشكرا بووه له‌سه‌ری، وه‌ك د. شێركۆ جه‌وده‌ت ،كه ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانه په‌كخراوه‌كه‌ی كوردستانه ، له به‌رنامه‌یه‌كی ئێن ئار تی دا ئاشكرای كرد له %53 زه‌وی كوردستان كه‌ده‌كاته 41597 كم دووجا بۆ 25 ساڵ فرۆشراوه و ئه‌وه‌شی نه‌فرۆشراوه شار‌و لادێكانن و خانویان له‌سه‌ره!
3. ئه‌گه‌ر من كاریكاتێرستێك بام بۆ ئه‌م ڕیفراندۆمه وێنه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌رێكم ده كێشا فارغۆنی یه‌كه‌می، واته مه‌كینه‌كه‌ی ، پارتیه‌و شۆفێریش بارزانی ، فارغۆنی دوای ئه‌و گالیسكه‌یه‌كه ئه‌و ڕایده‌كێشێ ئه‌ویش یه‌كیه‌تیه ، ئه‌مجا حیزبه‌كانی كه، وه دوا فارغۆنیش ئه‌و چه‌پ و لایه‌نه كۆمۆنیستانه‌ن كه دوای هه‌ڵلا كه‌وتون و نایانه‌وێ وه‌ك چه‌پی حاشیه‌یی له‌قه‌ڵه‌م بدرێن ، وه یا هه‌ندێكیان به خه‌یاڵی ئه‌وه‌ی كوردستان جیا بێته‌وه هیچ به‌هانه‌یه‌ك به‌ده‌ست ناسیونالیزمی كورد‌و حیزبه‌كانیه‌وه نامێنێ تا شان خاڵی بكه‌نه‌وه له ئاقار داخوازیه‌كانی خه‌ڵك و ئه‌و كاته كێشه‌ی چینایه‌تی شه‌فاف تر ده‌بێ وئه‌وان ده‌توانن ئێخه‌یان بگرن وقۆڵی لێهه‌ڵماڵن به‌ره‌و سۆسیالیزم ! ئه‌م بیانوه جگه له‌ڕاكردن له به‌رامبه‌ر مه‌سئولیه‌تێكی مێژوویی كه ئه‌وان له ڕاستایدا بێده‌سه‌ڵاتن شتێكی دیكه نیه ! ئه‌و كۆمۆنیستانه‌ی ئێستاس به‌و ده‌سه‌ڵاته ده‌ڵێن مافیایی، گوایه دوای پێكهێنانی ده‌وڵه‌ته‌كه‌یان له مافیایی بوون ده‌شۆرێن ؟ كلكایه‌تی كردنی سیاسه‌ته‌كانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ، وه له پێشیانه‌وه پارتی ، وه‌ك بازدانه له بۆشاییدا !
4. له‌و ڕیفراندۆمه ، ئه‌گه‌ر سه‌ربگرێ ، ده‌سه‌ڵات كارتێكمان ده‌خاته به‌رده‌م دوو ئیختیاری تێدایه {به‌ڵێ یا نا} بۆ جیابونه‌وه ، پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ئه‌م كارته چ پێویست ده‌كا ، مه‌گه‌ر كه‌س هه‌یه دژی جیابوونه‌وه بێ ؟ مه‌گه‌ر له ساڵی 1995 دا هه‌مان پرس به شێوه‌یه‌كی نایاسایی، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا به‌ته‌مان ڕێكی بخه‌ن، نه‌خرایه ده‌نگدانه‌وه و ڕای زۆرینه‌ی ڕه‌های نه‌هێنا ، ئه‌ی بۆ جیا نه‌بوونه‌وه ؟ به‌ڵام ئه‌وان له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌دا هاتون ڕێگای ڕیفراندۆمیان گرتۆته به‌ر چونكه له‌و ڕێگایه‌وه ده‌توانن به‌هره‌به‌رداری سیاسی خۆیانی لێبكه‌ن، قۆناغی دوای داعش و هه‌وڵی سونه‌كان بۆ پێكهێنانی ئیقلیمێكی سه‌ربه‌خۆ وه‌ك ئارایشێكی نوێ ، ده‌سه‌ڵاتی كوردی ناچار ده‌كا ئه‌و كارته بخاته گیرفانی بۆ موساوه‌مه‌و پچڕینی نفوزی زیاتر له به‌رامبه‌ره‌كه‌ی، ده‌نا كارته‌كه بخه‌نه ئه‌رشیفه‌وه بۆ ڕۆژی مه‌بادا!
5. ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه ده‌زگا ئیعلامیه‌كانی ئه‌و حیزبانه، به‌تایبه‌ت پارتی ، ده‌نگۆیه‌ك جاڕده‌ده‌ن گوایه هه‌ركه‌س به‌به‌ڵێ به‌شداری نه‌كا `خائینه` لێره‌دا جێگای خۆیه‌تی هه‌ندێك بگه‌ڕێنه‌وه بۆ مێژوویه‌كی نه چه‌ندان دوور و بپرسین ته‌عریفی خیانه‌ت چی یه‌و ده‌بێ به كێ بگوترێ `خائین`!؟، ئه‌وه له‌لایه‌ك، له لایه‌كی دیكه ئێوه كه ڕیفراندۆم ده‌كه‌ن و له كارته‌كه‌دا دوو بژارده ده‌خه‌نه به‌ر ده‌م خه‌ڵك [ئا یا نا] ئیتر بۆ پێشوه‌خت فه‌رزی ده‌كه‌ن به‌سه‌ر ده‌نگده‌ردا كه ده‌بێ حه‌تمه‌ن به دڵی ئێوه ده‌نگ بدا ده‌نا ` خائینه `، تكایه بیكه‌ن به یه‌ك بژارده و با هه‌ردووك [ئا] بێت، ئه‌وه‌ش وه‌ك تازه‌ترین مۆدێلی دیموكراتیه‌ت به هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی بفرۆشنه‌وه كه حاكمه‌كانیان له شێوه‌ی ئێوه‌ن!
6. هه‌مان ئه‌و كارته وه‌سیله‌یه‌كه بۆ بێده‌نگ كردنی هه‌ر ناڕه‌زایه‌تیه‌ك كه ده‌مێكه په‌نگی خواردۆته‌وه‌و خڵافاندنی خه‌ڵكه به بابه‌تێك كه له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌وان نه‌ك جێگای هیچ ئومێدێك نیه، بگره دووباره دواخستنی ویستێكی به‌ر حه‌ققی ئه‌و خه‌ڵكه‌یه بۆ جیابونه‌وه له عێراق و پێكهێنانی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ.
7. سه‌رانی ئه‌و حیزبانه ، ته‌ئكید له‌وه ده‌كه‌نه‌و كه ئه‌م ڕیفراندۆمه بۆ جێبه‌جێ كردنی ڕاسته‌وخۆ نیه ، وه‌ك لێدوانه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی بارزانی بۆ ڕۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست ، به‌ڵام گریمان ده‌وڵه‌تیشیان دروست كرد ، كێ ده‌بێته حاكمی ئه‌و ده‌وڵه‌ته؟ مه‌گه‌ر ئه‌و هه‌زاران كۆچبه‌رانه‌ی ڕۆژانه به‌به‌رده‌وامی خۆیان به ئاوه‌كاندا ده‌ده‌ن و زوربه‌یان ده‌خنكێن، ووڵاتیان نیه!؟ ئه‌ی بۆ لێی ڕاده‌كه‌ن؟ ئه‌و خه‌ڵكه چ له وولاتێك بكا ئاینده‌ی خۆیی و نه‌وه‌كانی داهاتوی نه‌ك مسۆگه‌ر نه‌بێ، بگره به‌به‌رده‌وامی له ژێر فشاری برسی كردن و سه‌ركوت و دڵه ڕاوكێ دابێ!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست