مەترسی نەکردنی ڕیفراندۆم لە ناوچەکانی مادەی ۱٤٠ بەنموونە شیعەی عێراق؟
Friday, 07/07/2017, 20:59
ئەگەر چی خەونی هەر میلەتێك ئەوەیە لە نێشتمانەکەی خۆیدا دەوڵەتێك هەبێت بۆ ئەوەی مافی هاوڵاتی بوون،ئازادی عەداڵەتی کۆمەڵایەتی بۆ هاوڵاتیانی،نیشتیمانەکەی بە یەکسانی بەرجەستە بکات، ئەم مافەش زۆر جار لە رێگای ڕیفراندۆم دەبێت واتا بۆ ئەوەی خەڵکی بڕیاری خۆی حقل مەسیر بدات، تاوەکو مافی چارەی خۆنوسین سەربەخۆی دوواتر ڕیفراندۆمەکە رۆژێكش بۆ ئەو سەربەخۆیە دیاری بکەن، جۆریکی تر ڕیفراندۆم ئەوەیە چەند هەرێمێك دەوڵەتێکی کۆنفیدراڵی پێک دێت لەوە ڕیگادا بەشیوەیەکی ئاشتان هاوڵاتیانی هەرێمە فیدڕالەکە بڕیار دەدەن سەربەخۆ دوور لە ژێر فشاری مەترسی بەشێوەکی ئاشتیانە بژین بەڵام ئەم جۆرە فۆرمە بۆ باشوری کوردستان لە هەموو قۆناغیدا کراوەیە دەبێت کورد هەر ئەو بڕیارە چارەنوسە بدات بە ناوجەکانی مادەی ۱٤٠، چونکە هەر لەو ڕۆژەیەی باشور بەعێراقە لیکێنراو کورد یاری پێکراوێکی قوربانی مێژوو بوە ئەوەشی لەم یاریەدا پشکی گەورەی بەرکەوتوە دەوڵەتە هەرێمەکانی ناوچەکە بەتایبەت عێراق ئێران تورکیا رەنگە تورك لە هەموو دەوڵەتەکانی تر مامەڵەکەی نە شیاوتر بێت لەبەر ئەوە هەموو ئەو گەلانەی لە ئێستایە لە ناوچەی ڕۆژهەلاتی ناوراستدا بونەتە قوربانی بە مافەکانیان نەگەشتوون لە سەدەی ڕابڕدوودا تورکیای کەمالی دەستی سەرکی هەبوو بێت هەر لە قڕکردنوو ئیبادە کردنوو جینۆساید،لە ناو ئەم نەتەوانەشدا تورك تەنها مەبەستێکی هەبوو کورد بەتەواوی بنبڕکات لەمەشدا چەندە بەرژەوەندیەکی مسۆگەر دەکرد، بۆیە ئەگەر ئەو ڕێفراندو دەسەلاتی کورد بەرابەرایەتی بنەمالەی بەرزانی هاوئاوەزاکانی بەتەمان لەم ساڵدا بکرێت تەنها بۆ بەرژەندی بنەماڵە هیچی کەمتر نابێت لە دەوڵەتی عێراق، کە گەلی کوردی جینۆسایدو کیما باران کرد،بەتایبەت تریش ریفراندۆمەکە ئەگەر ناوچەکەی دەرەوەی کوردستان مادەی ۱٤٠ کەرکوك، دیلا ،سلاح لدین کە ڕیژەیەکی زۆر کوردە دانیشتوانەکەی تائێستا مافی ئەوەیان نەدراوە بریاری خۆیان بدەن یان لە ناو ئەو عێراقەی بە ئێستاشەوە لە ناو دەبرین شەڕی تایەفیان دژ دەکرێت هەر بۆ بموونە جەلەولا کە بەدەست داعش گروپە تیرۆرستیەکانی تر لە ناو جەکانی حەویجە بەتایبەتیش دوزخورماتو کە لایەن هەر دوو مەزهەبەوە کراوەتە ئامانج واتا هەم داعش هەم شیعەکانی کە پلانەکانی دژی کورد زیاترە لەو ناوچە ئەگەر بەشداری لەم ڕیفراندۆمە نەکەن ئەوە هیج جیاکاری نیە لەوەی دەسەڵاتە پاوان خوازەکەی هەرێم وەکو ریکخراوە مەزهەبیەکانی سونەو شیعە ناو ناوچانەی کورد تێدایە بکریتە دیاری بەم ریکخراوانە کە هۆکاری هەموو نەهامەتیەکانی گەلی کوردن، نموونە ئەو ڕووداوانەی لە دوزخورماتو عەرەبی شیعە بەرامبەر کورد دەی کات هەموو تاوانەکەی لە ئەستۆی دەسەلاتی کوردایە بەرامبەر خەلکی ناوچەکە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست