کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سپیكردنەوەی پارە چیە؟

Friday, 07/07/2017, 20:31


سەرانی دز لەناو پارتی و یەكێتیدا، بۆ ئەوەی پارە نایاساییەكانیان بەیاسایی بكەن، ئەم ڕێگایانە دەگرنەبەر:
١- كەل و پەلی وڵاتانی ڕۆژھەڵاتی بەتایبەت وڵاتی چین دەكڕن و دەیگوازنەوە بۆ وڵاتانی ئەوڕوپا، لەوێ بەكەمتر لەنرخی كڕین دەیفرۆشنەوە، بۆنمونە; ئەگەر بایی ١٠٠ ملیۆن دۆلار شت بكڕن دەیدەنەوە بە ٥٠ ملیۆن، ئەو پارەیەی وەدەستیان دەكەوێ دەبێتە پارەیەكی یاسایی كەلەڕێگەی بازرگانیكردنەوە دەستیان كەوتووە.
ھەرچەندێك بێت بۆ ئەوان كێشە نیە، چونكە ماھیەی كڕینی تێدانیەو وەكو خاوە دەیخەنە حساب بانكی و تەنكەی گیرفان.
٢- ساڵانە دەیان سەفەر دەكەن، لەھەر سەفەرێكدا بۆیان ھەیە ھەتا ٢٠,٠٠٠ دۆلار لەناو جانتاكەیان بێت، تەبعەن ئەوە بۆ دزە بودەڵەكانە، واتا ئەگەر مەسئولێك لەساڵێكدا بیست سەفەری توركیا، جورجیا، قبڕس، یاخود وڵاتانی ئەوڕوپا بكات، دەتوانێ ٤٠٠,٠٠٠ دۆلار ببات، بۆ بردنە دەرەوەی پارەش ھەمیشە خاوخێزانی یان برادەرانی دەبات، ھەریەكێك ٢٠,٠٠٠ دۆلاری بۆ دەگوازنەوە، بۆ نمونە; مەسئولێك ساڵانە ٢٠٠ كەس بەگەشت دەنێرێتە دەرەوە، دەكاتە ٤,٠٠٠,٠٠٠ دۆلار، لەوێش بەناوی گەشتەوە دەیخەنە بانك و ئیتر پارەكە سپی دەكەنەوە، لەم ھەموو ساڵەدا خەزێنەكەی لەملیار دۆلار تێپەڕ دەكات.
٣- بەقاچاغ بردنی پارەش ڕێگەیەكیترە، ئێستا قاچاغی بە ئینسانەوە دەكرێت، ئیتر پارە ئاسانتریشە.
لەژێر باری كامیۆن و كەشتیەكان دەیگوازنەوە، پڕۆتۆكۆڵێك لەگەڵ مافیایەك دەكەن، كە دەتوانێ پۆلیسی بازگەكان و گەڕۆكەكانی دەریا بكڕن و ڕازیان بكەن.
بۆ نمونە; بڕی ١٠ ملیار دۆلار دەبەنە دەرەوە، لەو بڕە مافیاكان ٢ ملیار وەردەگرن، پۆلیسیش ١ ملیار، ٧ ملیار دەمێنێتەوە، كە پارەكە گەیشتە جێگەی مەبەست ئینجا كێشەی بانك دێتە گۆڕێ، تەبعەن ناتوانن شتی پێ بكڕن تاكو بەیاسایی نەكەن.
ئینجا لەوێش لەگەڵ مافیاكان پارەكە دەخەنەگەڕ، بەماوەی ساڵێك مامەڵەی پێوە دەكەن بەزەرەرەوە، چونكە ھەمیشە مافیا براوەیە.
دەرئەنجام پارەی ماوە ٥ ملیار دەمێنێتەوە، ھەرچەندێك بێت بۆ ئەوان قازانجە.
خۆ نەوتی ھەرێمیش ھەر بەنایاسایی دەفرۆشرێت، لەڕێگەی مافیاكانەوە، چونكە حكومەتی عێڕاق لەسەری ڕەزامەند نیە، بۆیە فۆڕمی یاسایی وەرناگرێت.
ئەگەر بیرتان بێت، ساڵی ٢٠١١ لەوڵاتی توركیا ٦ ملیار دۆلاری بەرپرسەكانی ھەرێم دەستی بەسەرداگیرا، كە لەنێو قوتی ئاوی تەماتەو ژێر باری كامیۆن و كەشتیەكان حەشاردرابوو، بۆیە بلۆك كرا چونكە نێوان حكومەتی توركیا و حزبی دەستەڵاتداری ھەرێم تێكچوو.
٤- بەرپرسەكان لەدەرەوەی ھەرێم وەبەرھێنان دەكەن، یەكێتیەكان لەئێران و پارتیەكانیش لەتوركیا، ئەو دوو وڵاتە لەگەڵ پارەی نایاسایی كێشەیەكی ئەوتۆیان نیە، گرنگ لەوڵاتەكیانیان خەرج بكرێت، لەگەڵ سەرمایەدارەكانی ئەو دوو وڵاتە ڕێك دەكەون، پارەداركردنی پڕۆژەكان لە بەرپرسەكانی ھەرێم و قەباڵەو حەواڵەو ئەمنیەتی پارەكەش لەسەرمایەدارەكانی ئەو دوو وڵاتە، پێكەوە دەچنە نێو پڕۆژە، لەھەر پڕۆژەیەكدا سەدا ٦٥ زیاتر لەپڕۆژە نێوخۆییەكان باج دەدەن بە دەوڵەت، ئەوەی دەمێنێتەوە پارەیەكی یاسایی و بێگەردە، دەتوانن لەڕێگەی بانكیەوە حەواڵەی ئەوڕوپای بكەن.
ئەگەر لەھەر پڕۆژەیەكی وەبەرھێناندا ١٠ ملیار دۆلار خەرجی بێت بۆئەوان ئاساییە ٥ ملیار دۆلار زەرەر بێت، چونكە دواجار ٥ ملیار دۆلار پارەی سپیكراوە وەدەستھاتووە.
٥- ڕێكخراوەكان بەشێكن لەوەسیلەی سپی كردنەوەی پارەی نایاسایی، لەھەرێم بەناوی دەعمی ڕێكخراوی مرۆیی پارە دەنێردرێتە دەرەوە، ھەموو ئیجرائاتی قانونی بۆ دەكەن، ئەگەر ١ ملیار دۆلار بنێرن، لەوبڕە بەپێی پڕۆتۆكۆڵێك چەند ملیۆن دۆلارێك دەدەن بەڕێكخراو ئەوەی دەمێنێتەوە پارەیەكی سپیكراوەی یاساییە، پارتی دیموكڕاتی كوردستان بۆ ئەم مەبەستە چەند ڕێكخراوێكی تایبەتی دامەزراند، گەورەترینیان دەزگای خێرخوازی بارزانیە، كە لەڕێگەی حساب بانكیەكی تایبەتەوە پارەداری دەكەن، پارەكانیش بەبیانووی ئەمنیەتەوە دەنێرنە دەرەوەی ھەرێم و لەوێشەوە پارەكان دەگوازنەوە سەر حساب بانكیە كەسیەكان.
٦- بەبیانووی كڕینی كەل وپەلی خزمەتگوزاری حكومی، پارە دەگوازرێتە دەرەوەی ھەرێم، بۆ نمونە; سەد ئۆتۆمبێلی كەپسی خاشاك لەوڵاتێكی ئەوڕوپی دەكڕن بەپارەی نەقد، بۆ ھەریەكێكیان ٢٥٠,٠٠٠ دۆلار تەرخان دەكەن، بەڵام ئەوان نرخی ھەریەكێكیان لەسەر حكومەت بە٥٠٠,٠٠٠ دۆلار حساب دەكەن، ئەو پارە زیادەیە بەشێوەیەكی یاسایی گەیشتۆتە ئەوڕوپاو لەوێ ئەم دەست وئەو دەستی پێدەكەن تا دەبێتە پارەیەكی كەسی.
٧- ڕێگەیەكی تری سپی كردنەوەی پارە ھاوبەشیكردنە لەگەڵ سەرمایەدارەكانی دەرەوەی ھەرێم، شەریكەی بیانی دەھێننە ھەرێم، كارداری دەكەن، پارە نایاساییەكانی خۆیان لەگەڵ پارە یاساییەكانی ئەوان تێكەڵ دەكەن و دەیخەنە پڕۆژەوە، بەماوەیەكی كەم، قازانجی دەرھاویشتەی پڕۆژە بەڕێژەیەكی بەرچاو زیاد دەكات، ئینجا دەینێرنە دەرەوە بۆ ھەڵگرتنی لەبانكە ئەوروپیەكان، بۆ نمونە; لەپڕۆژەیەكی ھاوبەشدا لەگەڵ شەریكەیەكی بیانی، ١٠ ملیار دۆلار دەخەنە گەڕ، دوای ساڵێك ١٠ ملیار فڕێ دەدات، جگە لەماھیە، لەگەڵ خاوەن شەریكە دەیكەن بەنیوە، خاوەن شەریكەكە پارەكانی خۆی و پارەی بەرپرسەكە بەیەكەوە دەباتەوە ئەوڕوپاو دیخاتە بانكەوە، تەبعەن ئەوە پارەی قازانج نیە، بەڵكو بەھۆی پارە وەگەڕ خراوەكە پارەی تر دەھێنن و ناوی لێدەنێن قازانج، بۆیە ھێنانی ئەم ھەموو شەریكەیە بەشتێكی ئاسایی مەزانن.
٨- خەرجیە سەربازیەكان، بەبیانووی كڕینی كەرەستەی سەربازی دەیان ملیار دۆلار براوەتە دەرەوە، بۆ نمونە گرێبەستێك بەبڕی ٥٠ ملیار دۆلار لەگەڵ وڵاتێك واژودەكەن، بەڵام كەرەستە ھێنراوەكان بایی ٢٥ ملیارن، تەبعەن بۆ ئەو جۆرە كەرەستانە دەبێ حكومەتی عێڕاق ڕەزامەند بێت، بۆیە ھەردوولا بەر لەحوكمی عەببادی ڕێكدەكەوتن، بەیەكەوە پارەیان تەرخان دەكرد، بەشێوەیەكی یاسایی پارەیان لەوڵات دەبردە دەرەوە، لەوێ لەگەڵ شەریكەكانی دروستكرنی چەك دەكەوتنە گفتوگۆ، ھەر پارچە چەكێك بەلەسەدا ٥٠ زیاتر دەیانكڕی، شەریكەكە دانسی دەكرد بۆ ئەو جۆرە مامەڵانە، واتا لەكۆی پارەی ماوە بەرپرسەكان زیاتر لە ١٢ ملیارو نیو دۆلاریان بۆ دەمایەوە.
ساڵی ٢٠١٦ لەئەمریكا ٢٠٠ ملیار دۆلاری بەرپرسە عێڕاقیەكان بلۆك كرا، كە لەڕێگەی نایاساییەوە دەستیان كەوتبوو، بەھۆی شەراكەت لەگەڵ شەریكە بیانیەكان سپیان كردبۆوە، ھەربۆیەش ھیچ كامێكیان دەنگیان لێوە نەھات تاكو پارەی وڵاتانی تر ئاشكرا نەبێت، كە بەشی مسعود بارزانی لەم دۆسیەیەدا نزیكەی ١٠ ملیار دۆلار بوو.
٩- لەڕێگەی كاری دیبلۆماسی و لۆبی كردنەوە.
ئەو پارانەی كە دەست یەكێتی و پارتی كەوتوون، بەبیانووی لوبی كردنەوە لەڕێگەی كاری دیبلۆماسی دەیانناردە دەرەوە، گوایە پشتیوانی بۆ كورد وەدەست دێنن، تەنھا لەماوەی سێ ساڵدا دا نزیكەی ١٥ ملیار دۆلار براوەتە ئەمریكا، لەوێ لەجیاتی دروستكردنی پەیوەندی كورد-ئەمریكا بەناوی كەسیەوە مامەڵە بەبەشێكی زۆری ئەو پارانەوە دەكرا، بۆ پشتیوانی حزب بەكاردەھێنران، فەرموو ئێستا ھەردوو حزب بەسەدقات لەحكومەت دەوڵەمەندترن، خەزێنەی حكومەت بەتاڵەو ئەوانیش پڕن.
ئەگەر سپیكردنەوەی پارەی دزراو نەبوایە منداڵەكانی مسرور بارزانی ساڵانە ١٠ ملیۆن دۆلار خەرجی خوێندن و گوزەرانیان نەدەبوو.
١٠- سەربەخۆیی فرۆشتنی نەوتی ھەرێم: حكومەتە ١٩ ساڵیەكەی نێچیرڤان بارزانی بە بەغدای گوت; ھی خۆم دەخۆم و ھی تۆش دەخۆم.
بەغداش گەمژە نیە خۆ، پیاوانە بودجەی لەسەدا ١٧ی ھەرێمی بڕی.
تەبعەن حكومەتی ھەرێم  بۆیە دەستی برد بۆ فرۆشتنی سەربەخۆیی نەوت، بۆ ئەوەی باشتر بتوانێ بدزێ، سەرەتا پێیان وابوو بەغدا سەدا ١٧ەكەش دەنێرێت، گوتیان ئەویان نیوەو نەوتی ھەرێمێش ھەمووی دەخەینە باخەڵ، بەڵام بەغدا عاقڵتر بوو، گوتی: ئەگەر پارەی فرۆشتنی نەوتی ھەرێم نەگەڕێننەوە بەغدا یەك دینار بودجەی ھەرێم نادەین.
بێ گومان حەقی شەرعی و یاسایی خۆیانە.
سەرانی ھەرێم، بەڕێگەی فرۆشتنی نەوت لەڕێگەی شەریكەی كۆمۆ، كە بەتوركیادا دەیناردە دەرەوە، بۆ ھەربەرمیلێك لەسەدا ٤١ی دەدا بەتوركیا، كە لەو ڕێژەیەش سەدا ٦ی دەچێتە گیرفانی ئەردۆگان، ئەوەی ترم لە ڕاپۆرتێكیتردا ڕوون كردۆتەوە.
بەھۆی سەربەخۆیی فرۆشتن، پارەی نەوت لەبانكەكانی توركیا ھەڵدەگیرێت، ڕۆژانە ١.١٥٠.٠٠٠ بەرمیل دەفرۆشرێت، بڕی تێكڕای مانگانە دەكاتە ٣٤.٥٠٠.٠٠٠ بەرمیل نەوتی فرۆشراو.
بڕی داھاتی مانگانە دەكاتە ١.٦٢١.٥٠٠.٠٠٠ دۆلار، لەبەرامبەر ئەو بڕە زۆرەی دەدرێتە توركیا، دەوڵەت ئەركی سپی كردنەوەی پارە جێ ھێڵراوەكان ھەڵدەگرێت.
ئەم ڕێژەیە بەدەرە لە داھاتی نەوتی فرۆشراو لەڕێگەی تانكەرو داھاتی گومرگی خاڵە سنوریەكان و باجی نێوخۆیی.
بەھۆی سیاسەتی سەربەخۆی فرۆشتنی نەوت، توانیویانە زۆرترین داھاتی ناشەرعی كۆبكەنەوەو لە بانكەكانی توركیاش سپی بكەنەوەو بیكەن بە پارەی یاسایی.
فەرموون سەیری نیو موچە بكەن، خۆ ئەو داھاتە بەشی موچەو تەواوی خزمەتگوزاریەكانی ھەرێم دەكات، بەڵام بۆ ئەوەی پاشەكەوتی خۆیانی لێدەركەن لەحەقی ھاوڵاتی دەگێڕنەوە، ئەوەش مودمین بوونە بەدزی و ململانێی دەوڵەمەندبوونیانە.
١١- شەریكەی دانە گاز شەریكەیەكی ئیماڕاتیە، بەداوەتنامەی خودی نێچیروان بارزانی ھاتۆتە كوردستان، بەسەھمی لەسەدا ٢٥ی نێچیروان، دوای كارداركردن و قازانجی زۆر، بۆ ئەوەی پارەكانی ھاوبەشەكەیان ببەنە دەرەوەو جێگەی شەریكە توركیەكان بكەنەوە بۆ ڕازیكردنی توركیاو بەردەوامیدان بەو پەیوەندیە ناشەرعیەی نێوان پارتی-توركیا مۆڵەتی كاركردن لەدانە گاز دەسەننەوە، (ھێنانی شەریكەی توركیش لەبەرخاتری مەسعود بارزانی مامیەتی زیاتر).
دانەگازو نێچیر بارزانی سكاڵا لەحكومەتی نێچیروان دەكەن، وەك مەتەڵ وایە.
با ڕونتری بكەمەوە، نێچیرڤان دەعوا بەدانەگاز لەسەر حكومەتی ھەرێم تۆمار دەكات، لەھەرسێ جەلسەدا براوەبووە، تائێستا داوای ٢٦ ملیار دۆلار لەھەرێم دەكات، لەكۆی ئەو ٢٦ ملیار دۆلارە سەدا ٢٥ دەبێتە موڵكی نێچیرڤان بارزانی، كە بەبێ سانسۆر و بێ ھیچ بەربەستێك ئەو پارەیە بەكەماڵی ئیسراحەت دەگوازرێتەوە بۆ بانكەكانی ئیماڕات و ئەمریكاو بریتانیا، بەپێی ئیتفاقی سەھمی شەراكەت بڕە پارەكەی نێچیرڤان بارزانی دەچێتە سەر حسابەكەی.
كە سپی كردنەوەیەكی بێ بەربەستەو بەئاسانترین شێوە بەیاسایی دەكرێت.
واتا خەڵكی كوردستان قەرزداری نێچیرە وەك ئەوەی قەرزداری شەریكە نەوتیەكان بێت.
نێچیر بارزانی بەبێ ئەوەی با لەگوێچكەكانی بدات ئەو ھەموو پارەیەی میللەت تاڵان دەكات.
جا بزانن ئێمە توشی چ نەھامەتیەك كراوین لەماوەی حوكمی ئەو دزو تاڵانچیانە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە