کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەگەر دەوڵەت گرنگە؟

Saturday, 08/07/2017, 14:14


نیشاندانی دەوڵەت وەک حەسایەکی سحری و تەرخانکردنی ماشێنێکی زەبەلاح لە راگەیاندن و هەڵسوڕاندنی بەزەبری پارە، بەر لەوەی راستییەکی باوەرپێکراوی تێدابێت، لە خشتەبردنی خەڵکە بە کردارێک کە خودی ئەو عەقڵیەتەی ئاراستەی ئەم کارە دەکات، نەک باوەریان بە خۆیان لەقە، بەڵکو بەتەمای ئەنجامدانی کارێکن کە هێندەی تر هەرێمی کوردستان دەخاتە ریسکەوەو ئەگەریش مەترسی لەسەر ژیانی خۆیان دروستبێت، بەئاسانی جێمان دەهێڵن.
------------------------------
راستە بەدیلی ئایندەی هەرێمی کوردستان لە دەوڵەت و سەربەخۆیی زیاتر نییە، بەڵام نەک بەو شیوازەی ئێستا کە هەڵگرانی دروشمی سەربەخۆیی و دەوڵەت، مەترسین لەسەر بەهاکانی ژیان و پرۆسەی سیاسی و هەموو شتێکی کوردستان. چونکە ئەگەر لەسەر ئەو ریتمەی ئێستا دەوڵەت هاتە بەرهەم بێگومان گرەنتی نییە، بەهاکانی مرۆڤایەتی و ئازادی و کەرامەتمان لە خەتەرێکی راستەقینەادا نەبیت، ئاخر ئێمە ئێستا دەوڵەت نین و سیادەی تەواومان نییە جاسوسی بەسەر تەلەفۆنەکانمان و ژیانمانەوە دەکرێت، کە بەیاساکانی هەرێم و عێراق قەدەغەن، ئەی دوای دەوڵەت دەبێت چی رووبدات؟!
ئەگەر دەوڵەت گرنگەو بارزانی هێندە بە پیداگرییەوە باسی دەکات، خێرە خانەوادەکەیان هەموویان هەڵگری پاسۆرتی ئەمریکین و بەزۆری لە ئەمریکا دەژین؟ بۆ ئەوەی خەڵکی سادەی کوردستان نەکەوێتە ژێر هاشوهوشی ریفراندۆم بۆ کارێک کە مەترسییەکانی زیاترن لە ئیجابیاتەکانی، چەند زانیارییەک لەسەر کوڕو کەسوکاری مەسعود بارزانی بڵاودەکەمەوە، ئەوسا بارزانی دەتوانێت بەرچاوروونی بەخەڵکی کوردستان بدات، کە بۆچی خانەوادەکەی لەئەمریکان؟، بەڵام بۆ بەمانەوەی لە کورسییەکەی هەرێمی کوردستان دەخاتە چارەنووسێکی نادیاری پر لە مەترسییەوە؟.
هەریەک لە کورەکانی بارزانی، مەسرور و موکسی و وەیسی و مستەفا و هاوسەرو منداڵەکانیان هەڵگری پاسپۆرتی ئەمریکین و ساڵانە لە کاتی منداڵبوونی هاوسەرەکانیان دەنێردرێنە ئەمریکا بۆ ئەوەی لە نەخۆشخانەکانی ئەو وڵاتە ناوی منداڵەکانیان تۆمار بکرێت، چونکە بە گوێرەی یاساکانی ئەمریکا هەر کەسێک لەسەر خاکی ئەمریکا لەدایک ببێت دەبێتە خاوەنی رەگەزنامەی ئەمریکا. مەنسور بارزانی کوریشی کە لەو نازو نیعمەتە بێ بەشکرابوو، چەند ساڵ پێش ئێستا ژنی دووەمی لە ئەمریکا هێنا بۆ ئەوەی بیتە خاوەنی رەگەزنامەی ئەمریکی، بەڵام ئەوە لەسەر ئێشەیەک و کیشەیەکی خێزانی بترازێت ئەنجامێکی نەبووم کەسەر ئەنجام لە کۆتایی ٢٠١٥ ئەو کاتەی هێشتا مەترسی لەسەر کەوتنی هەولێر مابوو، مەنسور بارزانی بە ٣٠ سی دەفتەر دۆلار، هەقی پێنج ساڵ مانەوەی لە دوورگەیەکی ئەمریکا کڕی!
نێچیرڤان بارزانیش هاوشێوەی ئامۆزاکانی، منداڵەکانی هەڵگری رەگەزنامەی ئەمریکین و منداڵەکانیان لە ئەمریکا لە دایکبوون، سیداد بارزانی و هەردوو هاوسەرەکەی خەریکی هەمان کاربوون و منداڵەکانیان لە ئەمریکا لەدایکبوون، نەک هەر ئەوان، بەڵکو براکانی نێچیرڤان و زۆر کەسی تری بنەماڵەی بارزانی و غولام و دەستوپێوەندەکانیان، کە پێویست بەناو هێنان ناکات، هەڵگری پاسۆرتی ئەمریکن کە زۆربەیان بە پارەیەکی زۆر و بەکرینی ئوتێل و ڤێلا بەدەستیان هێناوە!.
لەوەش با بگەرێن کچ و کورەکانی بارزانی و بنەماڵەی بارزانی لە ئەمریکا دوا مۆدێلی مارسیدس لێدەخورن و بەردەوام لەیانە فارسییەکانن و لەگەڵ هونەرمەندە فارسەکان دەمێنەوە. ئەی کەوایە منەتی چی بەسەر خەڵکدا دەکەن کە دەوڵەتمان بۆ دروست دەکەن؟.
فەرموون ئەوە مێژووی ئازادیخوازی و بزوتنەوە رزگاریخوازەکانی دونیا هەر لە جەزائیری و فەڵەستینییەکان و هیندییەکان و باشوری ئەفریقا و دەیان شوێن و وڵاتی تر، بزانن کامیان سەرکردەکانیان خەریکی بەدەستهێنانی پاسپۆرتی ئەمریکی و بەریتانی و فەرەنسی بوون؟ و گەلەکانیان لەتەنگانە جێهێشتبێت وەکو ئەو جێهێشتنەی مەلا مستەفا لەدوای هەرەسی شۆرشی ئەیلول خەڵکەکەی جارێک لەعێراق بۆ سەدام و بەعس جێهێشت و جارێکیتریش لە ئێران. ئاوارەکانی بۆ ساواک جێهێشت؟!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە