هیچ کاتێک بۆ ناسینی بنەماڵە درەنگ نییە
Saturday, 08/07/2017, 21:09
سێ تایبەتمەندی مەلا مستەفا و کوڕو نەوەکانی لەهیچ سەکردەکانی تری کورددا نیە، یان ئەگەر هەشبێت زۆر زۆر دەگمەنە.
١/ کوردکوژی و خۆفرۆشی و خیانەت.
٢/ دەستپسی و دزی و راوروت.
٣/ هەوەسبازی و چاوحیزی و بەدواکەوتنی نامووسی کەسانی نزیکیان و ئەوانەی دەیان ناسن و تەعدای سێکسی لەژنانی غولامی و کوێلەکانیان.
دڵنیام تاکە کەسێک نییە گومانی لەو راستانە هەبێت. چونکە ئەو دوو ساڵەی دوایی، زۆر راستی بۆ خەڵکی دەرکەوت کە ئەم بنەماڵە کە بەنانی خیانەت گەورەبوون و هەر بەو نانەش درێژە بە مانەوەی خۆیان دەدەن، چۆن گورگێک بوون لە پێستی مەردا.
خوێنەرە بەردەوامەکانم دەزانن کە من یەک ساڵە شانازی ئەوەم پێبڕا پەردە لەسەر دەیان کاری بنەماڵە لابەرم کە هەرچی حزبی سیاسی هەیە لەبەر هەر هۆکارێک بێت بەناوی خوازراویشەوە نەیانکردووە. ئەمەش ئەنجامەکەی ئەوەیە کە چۆکم بە مەسعود بارزانی و بنەماڵەدا و نەوێرن دەست بۆ ژیانم بەرن لەکاتێکدا من لە هەولێرم و رۆژانە بێ هیچ ترسێک دێم و دەچم.
چونکە :
١/ ئاستی زوڵم و بێ ئەخلاقی مەسعود بارزانی و پیاوانی بنەمالە لە مەسیف هێندە گەورەو ناهەقی بوو، ناوێرن و ناشتوانن دەست بۆ ژیانم بەرن.
٢/ لە کاتی دەستگردنم زانیان میدیای سەربەرزی سلێمانی و بەشێک لە میدیای هەولێر چەندە پەرۆشی ژیان و کەرامەتی رۆژنامەنووسی بوێرن.
٣/ رای گشتی خەڵکی کوردستان بەتایبەت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان چۆکیان بە بنەماڵەداداو مەسعود بارزانی لەترسی ئەو بوێرییەی خەڵکی کوردستان، سێ نوێنەری ناردە ئاسایش. کە ئامادەی هەموو شتێک بوون، بەڵام ئەوە من بوو کەرامەتی خۆم و خەڵکی کوردستانم پێ لە بەرژەوەندی ماددی و رەفاهیەت گرنگتر بوو.
٤/ پشتوانی نێودەوڵەتی بەتایبەت رێکخراوە نێودەوڵەتییە کاریگەرەکان، نیشانی بنەمالەیاندا کە ئەوە سەردەشت و ویداو عەبدول تاهیر شەریف و سۆرانی مامە حەمەو .... هید، نین نامەردانە تیرۆریان بکەن و کەیسەکانیشیان بەلارێدا ببەن.
ئەو مهتەراتەی بنەماڵە، هەزاران توانای بەشەری کۆیلەکانی خۆی و ملێونان دینار و سەدان هەزار دۆلاری تێدا بەهەدەر دەدا، بە درۆی چەواشە و داتاشینی بوختان و دروستکردنی ئەکاونت و مەسنجەری ساختە و نووسین وشەی وا سوک تەنها لە پیاوە هەوسبازەکانی بنەماڵە بەتایبەت نێچیرڤان و نیهاد و مەنسور و موکسی و وەیسی و دلۆڤان و رەوان و ... پیاوە مێبازەکانی تریان دەوەشێتەوە، هیچ نین جگە لەوە خەفەتەی خستومەتە جەرگی بنەماڵە، کە نەیانتوانی هاوشێوەی فەرەیدوون جوانرۆیی و جەوهەر نامیق و حیمایەکان زەعیم عەلی و ئەدیب چەلکی پاراستن و پلنگ و غازی ئەتروشی و وەحید کۆڤلی و کوشتنی لە پشتەوەی بایز پیرۆت و محەمەد رەزگەیی و مستەفا سور و وەستا فەتاح و ملازم محەمەد و دەیانی تر. جێبەجێ بکەن و دوایی شین و رۆرۆی لەسەر بکەن.
بەڵێ بەشانازییەوە ئێستا، ئیبراهیم عەباس لە هەولێرەو بەنووسین و شیاکاری و وتارو دیمانە بووێرەکانی و بڵاوکردنەوەی بەڵگەنامەکانی ژووری عەمەلیاتی راگەیاندنی بارزانی کە ژانە زگی خستۆتە ناو هەناوی بنەماڵەی خیانەتکاری بارزانی و لە بێ چارەیان ترسنۆکانە دەستیان داوەتە درۆی لە خۆیان روو رەشتر لەپەیج و سایتەکان کەمن بەوە گەوەرتر دەبم.
بیرتان دەخەمەوە ئیبراهیم عەباس کۆتایی بە جەبەررووت و زوڵم و زۆرەکانتان هێنا، بەجۆرێک وەکو چەندان کەس بۆیان نووسیووم گەر من لە چەکی هەزاران کۆیلەتان نەترسم، لە دروستکردن ئەکاونت و مەسنجەری ساختەی وەکو جەمادەنە سورە ساختەکانتان ناترسم .
غەرور نەیگرتووم بڵێم کاری نامەردانەتان لەدەست نایەو ناتوانن پلانی کوشتنم جێ بەجێ بکەن، بەڵام باجێکی لەسەر دەدەن، لێرەوە خەڵکی کوردستان دەکەم بە شاهێد کە گەر کارێکی واتان کرد نەک خۆتان ئێسک و پروسکی مردووەکانیشتان لە گۆڕدێنەوە دەرەوە ناموستان دەکەوێتە دەست خەڵکی کوردستان.
دڵنیاتان دەکەم زەخیرەی چەندان کتێبم لەسەر وردترین و هەستیارترین زانیاری بنەماڵە و حزەبەکەتان پاشەکەوت کردووە، کە لەکاتی پێویست بڵاودەبنەوە، کە هەقیقەتەکانتان وەکو خۆی بەخەڵکی کوردساتن دەگات، ئەو هەقیقەتەی بەسن بۆ ئەوەی خەڵک شەرم بکات چیتر دواتان بکەوێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست