کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کورد ئایدڵ و ڕیفراندۆم

Wednesday, 05/07/2017, 20:12


ئێمە باس لە حوشتر و قاپ قاپ وەیان حوشتر وشەبقە ناکەین،بەڵکو باس لە بەرنامەیەک دەکەین، گوایە هونەرییە، کە دواتر لە ژێرەوە خزمەت بە ڕیفراندۆمەکەی پارتی ئەکات، کە لە ڕێگای کورد ئایدڵەوە ئەیانەوێ هەژموونی خۆیان بسەپێنن بەسەر دەرئەنجامەکەی. ڕەنگە لای زۆربەمان قوورس بێ لە ئێستاوە بزانین کێ ئەبێتە براوەی کورد ئایدڵ ، لێ بەدڵنیاییەوە ئەتوانین بەبێ ئەوەی فاڵ بگرینەوە، یان سەیری بن باڵی خۆمان کردبێ، ئەوا بێ شك وگومان (ئاشتی عەزیز) ئەبێتە یەکەمینی کورد ئایدڵی ئەمساڵ. 
بێ گومان ئاستی ئاشتی عەزیز بە بەراروود لەگەڵ هاوڕێیانی زۆر نزیك نیە ،بەتایبەتی گەر (فەرزاد و ژیندا کۆبانی) وەك دوو دەنگ خۆش و بەشداربووی ئەو ئایدڵە سەیر بکەین. فەرزاد هەورامی گەر ئەو یاریە قێزەوەنەی پارتی نەبێ و تەزوویر ڕوونەدا ئەوا جگە لەوەی دەنگ خۆشێکی ناوازەیەو هەڵگری کەلتوورێکی دەوڵەمەندی ناوچەی هەورامانە. ئەم گەنجە سەرباری دەنگ خۆشی و شارەزایی لەزۆربەی دیالێکتەکانی سۆرانی،بادینی و کرمانجی سەروو هەیە و ئەسپی خۆی بەباشی تاودا. بەڵام دەنگ خۆشی وڕۆشنببیری هونەری بەرانبەر هزر و تێفکرینی پارتی زۆر ئەستەمە بەیەك بگەن. 
کورد ئایدڵ لەڕێگای دەنگدانەوە و ناردنی پەیام بۆ هەڵبژاردن توانی گیرفانی زۆر کەس خاڵی بکاتەوە تەنها بۆ ئەوەی لە دواجاردا براوە تەنها ٣٠ هەزار دۆلاری وەك دیاری بەربکەوێ. دیارە ئەوەی تر هەمووی ئەچێتە گیرفانی سیروان مامزبارزانی و فارووقی مەلا مستەفای دۆلارلیتار. هەر بۆیە وەك ئاشکرا کرا کە تا ئێستا ئاشتی عەزیز زۆرترین دەنگی هێناوە لەچاو ئەو ٦ کەسەی تر کەدوای ئەو دێن. ئەمەش هەڵبەت بێ مەڵام نیە کەوا چۆن و بۆچی ئاشتی عەزیز ئەو هەموو کەسە دەنگیان پێداوە. ڕاستیەکەی ئەوەیە پارتی لەڕێگای دەزگا زەبەڵاحە ڕاگەیاندکەیەوە و بە گووژمی ملیۆنان دۆلار لەهەوڵی ئەوەدایە کە ئاشتی بکەنە براوەی یەکەم و دواتر وەك ئامرازێك بەکاری دێنن بۆ ڕیفران قەرەجەکەیان.بردنەوەی ئاشتی کەخەڵکی هەولێرە پارتی وەك دەستکەوتی خۆی نیشانی ئەداو دواتر خۆی پێوە بائەدا. 
ئەمڕۆ کاتێ ئاشتی عەزیز گۆرانی چڕی ،جگە لە مامۆستا نیزامەدین کە ئاشتی بەڕاشکاوانە ووتی نەخۆشم و قوڕگم دێشێ،کەچی هەریەك لە (عەدنان کەریم وکانی) کەلەلایەن پارتی و پاراستنەوە لەهەوڵی گەورەدان بۆ ئەوەی ئاشتی عەزیز بیباتەوە  ،چەندین وەسف و سەنای ئەم کاکەیە ئەکەن. خۆ ڕۆڵی عەدنان و پارتی گەلێ بەگەورەیی دیارەو ئەزانین مەرامی پارتی چیە لەدانانی عەدنان و کانی ،بەتایبەتی کاتێ عەدنان کەریم لەسەرەتاوە هەستا بەتەنگەتاو کردنی بێژەن کامکارو قەلفڕی پێکرد. 
تەنها بۆ بیرخستنەوە ئەم عەدنانە بەپارەی نێچیرەڤان هاتە هاندەران و دواتر وەك وەفایەك بۆ پارتی دوای ڕووداوەکانی ١٧ شوباتی ٢٠١١ ، چوو بۆ لای پارتی وتەوقەی لەگەڵ هیوای بکوژانی ڕێژوان و هاوەڵەکانی ،کرد و دیاری پارتی وەرگرت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە