سه‌باره‌ت رێنوس و رێزمانی کوردی (توێژینه‌وه‌یه‌کی زمانه‌وانی)
Wednesday, 05/07/2017, 19:48
به به‌رواری4/3/2017 ئیمێڵێکم له‌به‌شی زمانی کوردی کۆلێجی په‌روه‌ده-به‌غا پێگه‌یشت سه‌باره‌ت کۆنفرانسی ناوبراو. بۆئهومهبهسسته توێژینه‌وه‌یه‌کم بۆناردن سه‌باره‌ت رێنوسو رێزمانی کوردی. له6/4/2017دا ئه‌م وه‌ڵامه‌م پێگه‌یشت:
به‌ڵام به‌هۆی خراپیی باری ته‌ندروستیمه‌وه، نه‌متوانی خۆم ئاماده‌ی کۆنفرانسهکهببم. داواملێکردن به‌ڕێز پ.د.وریا ئومه‌ر ئه‌مین له‌جیاتی من پێشکهشیبکا.
ئه‌مه ده‌قی توێژینهوهکهمه، له‌گه‌ڵ ئه‌م سه‌رنجانه‌دا:
1- هه‌وڵێکه بۆپێشخستنی زمانی کوردیی شیرینمان.
2-رێنوسو رێزمانی ئه‌م نوسینه‌م به‌پێی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه نوسیوه.
3-داواکارم خوێنه‌ره‌وه‌ی خۆشه‌ویست ئاگادارمبکا ئه‌گه‌ر هه‌ر تێبینییه‌کی هه‌بێ له‌سه‌ر توێژینه‌وه‌که.
4-به‌هیوام په‌یڕه‌وی ئه‌م توێژینهوهیهبکرێ.
کورته‌ی توێژینه‌وه‌که
سه‌باره‌ت رێنوسو رێزمانی کوردی
له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا سه‌باره‌ت رێنوسو رێزمانی کوردی، چوار بیروڕای تازه‌و داهێنه‌رانه پیشاندراوه.
به‌پێی رای یه‌که‌م، ئه‌توانرێ په‌رتوکێکی 700لاپه‌ڕه‌یی به 594 لاپه‌ڕه بنوسرێ، واتا15%که‌متر. به‌هه‌مان قه‌باره‌ی پیتهکانو ژماره‌ی وشهکانو هه‌مان مهبهستو بیروڕاکانو له‌سه‌ر هه‌مان قه‌باره‌ی کاغه‌ز. به‌وه‌ش ئه‌م ئه‌نجامانه ده‌سته‌به‌ر ئه‌بن: تێچو و کێش‌و ئه‌ستوریی په‌رتوکه‌که، به‌هه‌مان رێژه 15% که‌مئه‌بنه‌وه.
رای دوه‌م، پیشنیارێکه بۆنه‌هێشتنی خاڵ‌و سه‌روژێر له‌نوسینی کوردیا. به‌وه‌ش رێنوسی کوردی جوانترئهبێو نوسین به‌کاتێکی که‌متر ئهنجامئهدرێ.
رای سێیه‌م، سه‌باره‌ت چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی پیته نامۆکانه له‌زمانی کوردیا.
رای چواره‌م، سه‌باره‌ت جێگه‌ی (ناو)و (کار)ه له‌رێزمانی کوردییا که پێویسته جێگه‌ی ناو هه‌مێشه بکه‌وێته پێش جێگه‌ی کاره‌وه، به‌ڵام ئێستا به‌هه‌ڕه‌مه‌کی، هه‌ر نوسه‌رێ به‌جۆرێ، پێش‌و پاشی ئه‌خا!.
----------------------------------------
ملخص البحث
فی هذا البحث، أربعة اراء جدیدة ومبتکرة حول املاء وقواعد اللغة الکوردیة.
یتضمن الرای الاول امکانیة تقلیص کتاب من 700صفحة الی 594 صفحة بنفس حجم الاحرف ونفس حجم الاوراق وعدد الکلمات ونفس الغایة والافکار. وبذلک نتوصل الی نتیجة مفادها تقلیص الکلفة ووزن وسمک الکتاب بنفس النسبة المذکورة أعلاه.
ویتضمن الرئی الثانی اقتراحا لازالة الاشارات والنقاط علی او تحت الاحرف الکوردیة. فیؤدی ذلک الی تقلیص الوقت للکتابة ویزید من جمالیة الاملاء والاحرف الکوردیة.
ویعالج الرای الثالث مشکلة الاحرف الغریبة فی اللغة الکوردیة.
وفی الرئی الرابع اشارة الی موقع الاسم والفعل فی قواعد اللغة الکوردیة. اذ یجب ان یأتی الاسم اولا ثم الفعل. لکن بعض الکتاب یتصرفون بهذه القاعدة بشکل عشوائی، فمنهم من یقدم الفعل علی الاسم وغیره بالعکس.
Research summary
In this research, four new and innovative opinion on spelling and rules of Kurdish language
The first opinion includes the possibility of reducing a book from 700 pages to 594 pages (i.e. 15%) while keeping font and page size, number of words, purpose and idea all the same. Resulting of reduction in cost, weight and thickness of a book by the same percentage mentioned above.
Second opinion includes a proposal to remove the diaresis on or under the letters of the language. This shall result in reduction of writing time and increase the aesthetic of spelling and letter in the language.
Third opinion resolves the issue of using foreign letters in the language.
Fourth opinion refers to the position of name and verb in the grammar of the language. Where name should come first then followed by a verb. This addressed the issue of randomizing this rule by some writers, where some uses the verb before the name and others conversely.
سه‌باره‌ت رێنوس و رێزمانی کوردی
هه‌نێ بیروڕا
-رێنوسێکی یه‌کگرتو، هه‌نگاوێکه به‌ره‌و رێزمانێکی یه‌کگرتو
-رێزمانێکی یه‌کگرتو، پێویستییه‌که بۆزمانێکی یه‌کگرتو
رای یه‌که‌م – پاشه‌که‌وت لهڕێنوسا:
سروشتی مرۆڤ وایه، هه‌میشه خوازیاری کورتکردنه‌وه‌و پچوککردنهوهیه، ئهورێگهیهی جاران به‌سه‌دان کاژێر ئهتبڕی، ئێسته به‌یه‌ک کاژێر ئه‌یبڕی. له‌خانویه‌کی 800 مهتردوجاوه ئهگوێزیتهوه بۆخانوچکهیهکی 80 مه‌تردوجا، هه‌مو دنیا لهمۆبایلێکدا پچوککراوهتهوه، ئهورۆمانهی به 500 لاپه‌ڕه ئه‌نوسرا، ئێسته به 50 لاپه‌ڕه ئه‌نوسرێ. ئێسته‌ش به‌گرتنه‌به‌ری هه‌نێ رێگا، ئه‌توانرێ نوسین به‌جۆرێ کورتکرێته‌وه کهپهرتوکێکی 700 لاپه‌ڕه‌یی )نیو A4) به594 لاپه‌ڕه‌ی هه‌مان(نیو (A4و به‌هه‌مان قه‌باره‌ی پیت font و هه‌مان وشهکانو هه‌مان مهبهستو بیرۆکه‌کان بێته‌به‌رهه‌م. واتا 15%که‌مئه‌بێته‌وه
سه‌ره‌تا، لابردنی ئهوپیتانهی بنوسرێن یانهنوسرێن، وه‌کیه‌که:
A-پیتی (و) به‌پێی دهنگهکانیانو رۆڵیان،پێنج جۆر واو له‌زمانی کوردیاههیه کهئهتوانرێ به‌مجۆره ناویانبنرێ:
1-واوی کورت، که‌خۆی لهوشهگهلێکا ئه‌نوێنێ، وه‌ک: کوڕ، ورد، کورد، وشه، هه‌ڵگورد، به‌راورد.
2-واوی مه‌نگ، وه‌ک: ماستاو، سوێر، کوێر، ناوبه‌ناو، شه‌کراو، خوار، ئاو، شیاو، دیوار، لێوار.
3-واوی کراوه، وه‌ک: زۆر، ئۆغر، شۆڕ، واژۆ، خۆر، نیوه‌ڕۆ.
4-واوی درێژ کهههنێ به‌دو واو(وو) ئه‌ینوسێ، وه‌ک: سوور،دوور،توور، وورد، وورده. ووتن.
5-واوی لکێن1(عطف) وه‌ک: شار‌و دێ، نان‌و ماستاو، جوان‌و ناشیرین، گه‌وره‌و پچوک.
ئێسته، کێشه‌مان له‌گه‌ڵ واوهکانی 1،2،3 نیه. ئه‌توانین کورتکردنه‌وه له‌جۆری 4،5دا بکه‌ین به‌م دو رێیه:
1- واوی جۆری چواره‌م، واوی درێژ، وه‌ک واوی کورت به‌یه‌ک واو بنوسرێ، چونکه به‌یه‌ک یا به‌دو واو بنوسرێ، هه‌ر وهکیهک ئه‌خوێنرێته‌وه‌و یه‌ک واتای هه‌یه، بۆنمونه: وورد یا ورد، ووشیار یا وشیار، سروود یا سرود، سنوور یا سنور، وهکیهک ئه‌خوێنرێنه‌وه. ته‌نیا له‌هه‌مو زاری کرمانجیی ژێروی زمانی کوردیا، دو سێ وشه‌ی وه‌ک (کوڕ و کووڕ)، (چون و چوون) هه‌ن که بۆئه‌وه‌ی لهیهکجیاکرێنهوه، پێویسته دوه‌میان به دو واو بنوسرێ، بائه‌و چه‌ن وشه‌یه هه‌ر به‌دو(وو) بنوسرێ، ئه‌وانیتر به‌یه‌ک (و).
وه‌ک سه‌رنجێ، کۆڕی زانیاریی کوردیش2، لهبریارێكیا، لایه‌نگری ئه‌وه‌بوه که‌هه‌مو واوێکی سه‌ره‌تای وشه به‌یه‌ک واو بنوسرێ نه‌ک به‌دو واو.که‌چی بۆ(ر)ی سه‌ره‌تای وشه، لایه‌نگری ئه‌وه‌یه چوکڵه‌ی لهژێرابێ، له‌کاتێکا ئهوچوکڵهیهی رێی سه‌ره‌تای وشه، ببێ یانه‌بێ، وهکیهک به‌ڕێی کهڵهو ئه‌خوێنرێته‌وه، واتا هه‌مو رێیه‌کی سه‌ره‌تای وشه به‌ڕێی کهڵهو ئه‌خوێنرێته‌وه.
2- واوی جۆری پێنجه‌م، واوی لکێن(عطف) که له‌نێوان دو وشه، یا دو ده‌سته‌واژه، یا دو رسته‌دا دێ بۆ بهیهکهوهلکاننیان، وه‌ک: من‌و تۆ، شاری گه‌وره‌و شاری پچوک، نانه‌که‌م خوارد‌و چایهکیشم به‌سه‌ریا کرد، براکه‌ی من‌و براکه‌ی تۆ هاوڕێن، داره‌که‌م بڕی‌و سوتانیشم، پڕوخڕ، تهسکوتروسک، زهویو ئاسمان، رهشو سپی، سهربانو بنبان، شهشو هه‌شت.. ئه‌بینین له‌نوسینی په‌یڕه‌وکراوی ئه‌مڕۆدا، دو بۆشایی ئه‌که‌وێته ئه‌مدیوو ئه‌ودیوی واوی لکێنه‌وه (من و تۆ). ئه‌توانین بۆشایی یه‌که‌م نه‌هێڵین، وه‌ک (من‌و تۆ، رهشو سپی، شهشو هه‌شت، ژن‌و مێرد، نازهنینو نازدار) به‌ڵکو ئه‌توانین هه‌ردو بۆشاییه‌که نه‌هێڵین وه‌ک: (من‌وتۆ، ره‌شوسپی، شهشوههشت) به‌ڵام کاتێ وشه‌ی لکێنه‌ر به‌واو کۆتاییهاتو وشه‌ی لکێنراویش هه‌ر به‌واو ده‌سیپێکرد وه‌ک: شاڵاو + وریا، راو + وازی، چاو + ورگ.. نابێ هه‌ردو بۆشاییه‌که نه‌هێڵرێ. واتا به‌مجۆره بنوسرێن: (شاڵاوو وریا، راو‌و وازی، چاوو ورگ، گوشراوو وشک) نه‌ک: (شاڵاوووریا، راوووازی، چاووورگ، گوشراوووشک).
د.که‌مال میراوده‌لی ئه‌م واوه بههاولک (conjunction ) ناوئهباو به‌جیاش له‌دو ئاخاوتنه‌که ئه‌ینوسێ، وه‌ک: جگه‌ره ده‌کێشێ و دهشخواتهوه3.
B-پیته‌کانی ک،د،ت:
1-پیتی(ک) له‌کۆتایی وشه‌دا، چاویلێبپۆشرێ، ئه‌گه‌ر پیته بزوێنی(ێ)بکه‌وێته پێش کافه‌که، واتا مه‌به‌ستمان یه‌ک شتبێ نه‌ک زیاتر، وه‌ک: (دارێ له‌جیاتی دارێک، شاخێ له‌جیاتی شاخێک، کچێ له‌جیاتی کچێک، کوڕێ له‌جیاتی کوڕێک).
2-پیتی(د) له‌ناو زۆر وشه‌دا نه‌نوسرێ، وه‌ک: (مناڵ له‌جیاتی منداڵ، به‌ئاسمانا له‌جیاتی به‌ئاسماندا،ئه‌ڵیم له‌جیاتی ده‌ڵێم، ئه‌خۆم له‌جیاتی ده‌خۆم) به‌ڵام به‌دوای پیته‌بزوێنی (ه،ێ) وه‌ک پاشگر، ئه‌بێ داله‌که هه‌ر بنوسرێ، وه‌ک: (لهسهرچاوهدا، له‌کوێدا، له‌ناو ئاوه‌که‌دا، به‌کۆڵانه‌که‌دا). ئه‌م پیته له‌ڕوی ئاوازmelodie یشه‌وه، پیتێکی زبره‌و چه‌ن بتوانین بیگۆڕین به‌پیتێکی نه‌رم، باشتره. چونکه به‌لابردنی، وشه‌که به‌ئاوازێکی خۆشتر یه‌ته گوێ.
3-پیتی(ت)ش، له‌کۆتایی وشه‌دا، نه‌نوسرێ. (وه‌ک ئه‌خوا نه‌ک ئه‌خوات، ئه‌ڕوا نه‌ک ئه‌ڕوات، ئه‌چێ نه‌ک ئه‌چێت، چوی نه‌ک چویت، بوی نه‌ک بویت، ئه‌نوی نه‌ک ئه‌نویت) چونکه بنوسرێو نه‌نوسرێ، یه‌ک مهبهستو واتا ئه‌دا به‌ده‌سته‌وه. به‌ڵام کاتێ (ت) واتای خاوهنداریبو(تملک) ئه‌بێ بنوسرێ، وه‌ک: (پاڵتۆکه‌ت له‌به‌رکه، جله‌کانت بشۆ، کراسه‌که‌ت مه‌دڕێنه، پشیله‌که‌ت برسییه‌تی، مناڵه‌که‌ت بنوێنه).
C-وشه لێکدراوهکانو پێشگری: (ئه‌م، ئه‌و، له‌و، کهپهیوهستبن به‌کاته‌وه)و پێشگری: (له، به، بۆ و ئامڕازی لاریبون):
1-وشه لێکدراوه‌کان، یا ناساده‌کان، وه‌ک وشه‌یه‌کی ساده به‌سه‌ریه‌که‌وه بنوسرێن. بۆنمونه: (به‌فربارین نه‌ک به‌فر بارین، یهکیهک نه‌ک یه‌ک یه‌ک، دودو نه‌ک دو دو، چلچل نه‌ک چل چل، دڵخۆش نه‌ک دڵ خۆش، دڵشاد نه‌ک دڵ شاد، ده‌سبڕین نه‌ک ده‌س بڕین، سه‌رئێشه نه‌ک سه‌ر ئێشه، قه‌ره‌داخ نه‌ک قه‌ره داخ، کونه‌کۆتر، نه‌ک کونه کۆتر، سه‌رزل، نه‌ک سه‌ر زل، گاوان نه‌ک گا وان، لێکترازان نه‌ک لێک ترازان)و زۆریتر.
2-پێشگری (ئه‌م، ئه‌و، له‌و) په‌یوه‌ست به‌کات، به‌سه‌ریه‌که‌وه بنوسرێن وه‌ک (ئه‌مساڵ نه‌ک ئه‌م ساڵ، ئه‌وساڵه نه‌ک ئه‌و ساڵه، ئه‌مڕۆ نه‌ک ئه‌م ڕۆ، ئه‌وکاته نه‌ک ئه‌و کاته، له‌وکاته‌دا نه‌ک له‌و کاته‌دا). به‌ڵام ئامڕازی ئاماژه بۆ که‌سێ یا بۆ شتێ، جیاوازه، وه‌ک: (ئه‌م کوڕه، ئه‌و به‌رده، له‌و جۆره) به‌جیا بنوسرێن په‌سنتره نه‌ک به‌سه‌ریه‌که‌وه.
3-پێشگری له، به بۆ. وه‌ک (له‌سه‌ر مێزه‌که، به‌چاوی تۆ، به‌چه‌ن؟ بۆخۆمان، بۆتۆ باشه، به‌به‌رچاوی منه‌وه، به‌یارمه‌تی، بۆجوانی، له‌شه‌ڕا، له‌خه‌وا،له‌به‌ر تۆ، له‌ئاوا، لهههڵچونا، له‌ترسا) به‌سه‌ریه‌که‌وه بنوسرێن.
4- ئامڕازی لاریبون(نفی) به‌جیا نه‌نوسرێ، به‌ڵکو بلکێنرێ بهوشهکهی پێشییه‌وه، وه‌ک (سالار زیرهکنیه) نه‌ک (زیره‌ک نیه) هه‌روه‌ها بنوسرێ: (چابوکنیه، پاڵهواننیه، سهرخۆشنیه. داره‌که درێژنیه، به‌ڕه‌که پاننیه) چونکه بهسهریهکهوهبێ یا نه‌بێ، هه‌ر یه‌ک واتا ئهبهخشێو وهکیهکیش ئه‌خوێنرێته‌وه. هه‌روه‌ها بزوێنی ئه‌رێ وه‌ک (زیره‌که، چابوکه، پاڵه‌وانه) بهسهریهکهوهبێ.
به‌کورتی: هه‌تا بتوانین وشهکانو پیته‌کان له‌یه‌کده‌ین، باشتره. به‌مه‌رجێ نه‌بێته هۆی زیان له‌واتا، یا سه‌رلێتێکدان. نوسه‌ر خۆی ئه‌توانێ ئه‌و بریاره بدا.
نابێ ئه‌وه‌ش به‌گرفت بزانین که به‌گرتنه‌به‌ری ئه‌و رێگایانه، واتا بهلهیهکدانی وشه یا پیت، وشه زیادله‌پێویست درێژئه‌بێته‌وه.. له‌ڕێنوسی زمانی ئه‌لمانیا، بۆنمونه،وشه هه‌یه به 21پیت ئه‌نوسرێ وه‌ک: ERZIEHUNGSMiNISTERIUM4 وشه‌یتر هه‌یه بهدێڕێ ئه‌نوسرێ.
به‌م هه‌نگاوانه، سه‌ره‌ڕای نه‌هێشتنی مه‌ودا(space)ی زیاد، په‌رتوکێکی 700لاپه‌ڕه‌یی ئه‌بێ به594لاپه‌ڕه. واتا 15%که‌متر بهخهمڵاننی من، بڕێ زیاتر یا که‌متر. ئه‌وه‌ش ئه‌م ئه‌نجامانه‌ی لێئه‌که‌وێته‌وه:
1-تێچو(کلفه)ی په‌رتوکه‌که به‌هه‌مان رێژه که‌مئه‌بێته‌وه. ئه‌مه بارسوکیهکه بۆگیرفان.
2-کێش(وزن)ی په‌رتوکه‌که به‌هه‌مان رێژه که‌مئه‌بێته‌وه. ئه‌مه‌ش بۆهێنانوبردن ئاسانتره.
3-ئه‌ستوریی په‌رتوکه‌که به‌هه‌مان رێژه که‌مئه‌بێته‌وه. به‌مه‌ش جێگه‌یه‌کی که‌متر له‌ناو کتێبخانهکانا ئه‌گرێ.
به‌وجۆره، سه‌ره‌ڕای پاشه‌که‌وت لهکاتاو که‌مکردنه‌وه‌ی تێچونو کێش‌و ئه‌ستوری، زمانه‌که‌مان زیاتر ئه‌بێته زمانێکی نهرمونۆڵ، واتا زمانێکی رهوانو مۆزیکی.
جگه له‌و رێگه‌یانه، ئه‌گه‌ر واز لهدرێژدادڕیش بێنین له‌نوسینا، ئه‌وا په‌رتوکه 700 لاپه‌ڕه‌که، ئه‌بێته که‌متر له500لاپه‌ڕه.
ئێسته وه‌ک کارێکی ئه‌زمونگه‌یی(مختبری) بابزانین هه‌وڵه‌که‌مان سه‌رکه‌وتوه؟ بۆئه‌و مه‌به‌سته، دێڕه نوسینێکی مامۆستا نوری عه‌لی ئه‌مین6 کهجێگهدهستی له‌رێزمانی کوردیا دیاره،به‌نمونه ئه‌هێنینه‌وه، وه‌کخۆی، به‌مه‌ودا (سپێس)هکانیشیهوه، ئه‌ینوسینه‌وه. دوایی دوباره به‌ڕێنوسی پێشنیارکراومان دایئهڕێژینیهوه:
راناو ووشه‌یه‌که له زمانی کوردی دا ، ده‌ورێکی گرنگ ده‌بینێت ، له‌بری که‌سێ ، یان شتێ به‌کارده‌هێنرێت له ئاخاوتندا ، که‌سه‌که ، یان شته‌که ده‌شێت له پێشه‌ه‌وه ناوی هێنرابێت، یا
راناو وشه‌یه‌که له‌زمانی کوردیا، ده‌ورێکی گرنگ ئه‌بینێ، له‌بری که‌سێ، یاشتێ به‌کارئه‌هێنرێ لهئاخاوتنا، که‌سه‌که، یاشتهکه ده‌شێ له‌پێشه‌وه ناوی هێنرابێ، یا
ئه‌بینین له‌و تاکه دێڕه‌دا که‌درێژییه‌که‌ی 33 سانتیمه‌تره، 5سانتیم پاشهکهوتئهکرێ. واتا له15%. که‌واته ئه‌نجام رێک وه‌ک ئه‌و خهمڵاننه ده‌رچو که‌له‌سه‌ره‌تای ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا ئاماژهیبۆکراوه.
رای دوه‌م-خاڵ‌و سه‌روژێر
ئێمه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ رێنوسێکی جوان‌و پێشکه‌وتومان هه‌بێ، ئه‌بوایه یائه‌بێ واز لهچوکڵهو سه‌رو ژێر‌و خاڵ بێنین وه‌ک بۆئه‌م پیتانه دانراون (ئ، ب، پ، ت، ج، خ، ڕ، ز ،ش، غ، ف، ق، گ، ڵ، ن، ۆ، وو، ێ ) چونکه ئه‌و چوکڵهو سه‌رو ژێر‌و خاڵانه، وه‌ک رێنوسی کوردی ناشیرینئهکهن، کاتیش بهفیڕۆئهدهن، له‌به‌رئه‌وه‌ی لهنوسینیانا ئه‌بێ ده‌ست ههڵگێری بۆدانانی ئه‌و خاڵانه له‌سه‌ر یا له‌ژێر ئهوپیتانهدا، ئه‌وه‌ش کاتێکی زیاتری ئهوێو کاتبه‌فیڕۆدانه! بۆیه لهجیاتیئهوانه، چاکوجوان وایه، هه‌مو پیته‌کان ساده‌بن، واتا ههرپیتێ سهربهخۆییو شێوه‌ی تایبه‌تیی خۆی هه‌بێ به‌بێ خه‌توخاڵ. دیاره ئه‌وه له‌کاتی ئێسته‌دا به‌م پیتانه ناکرێ که به‌پیتی ئه‌ره‌بی ناسراون. به‌ڵام هه‌رکات رێنوسمان کرا به‌پیتی لاتینی، یا به‌داڕشتنی پیتی تایبه‌ت به‌زمانی کورد، ئه‌وه ئاسانئهبێ.
داڕشتنی پیتی تایبه‌تیش به‌زمانی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک، پێویستییه‌کی نه‌ته‌وه‌ییانه‌یه. چونکه هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک کۆمه‌ڵێ تایبه‌تمه‌ندیی خۆی هه‌یه جیاواز لهنهتهوهکانیتر. جا ئه‌و داڕشتنه، یا له‌هه‌مو رویه‌که‌وه جیاواز‌و سه‌ربه‌خۆیه، یا یه‌ک له‌ویتره‌وه یا له‌وانیتره‌وه وه‌رگیراون به‌ده‌سکارییه‌وه. ئێسته کورد به‌دو جۆر پیت ئه‌نوسێ، ئهرهبیو لاتینی. هیچیان به‌ته‌واوی گونجاونین بۆزمانی کوردی. یه‌که‌میان به‌هۆی ئه‌و هه‌مو سه‌رو ژێر‌و خاڵه‌وه له‌سه‌رو له‌ژێری وشه‌کانا، وه‌ک له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان بۆکرد. دوه‌میان به‌و هۆیه‌وه که له‌پیتی لاتینیا هه‌نێ ده‌نگ به‌زیاتر لهپیتێک ئه‌نوسرێ وه‌ک پیته‌کانی (چ ch، ش sh، ژ zh) که‌ئه‌وه پهسننیه. چ پێویسته!؟ ئه‌توانرا کاتی خۆی بۆ ئه‌و 3 پیته، 3 وينه‌ی جیاوازیان بۆ بکێشرایه.
بۆیه پێویستیمان به‌داڕشتنی پیتگه‌لێکی گونجاو له‌گه‌ڵ زمانی کوردی هه‌یه. ئهوداڕشتنه نوێیه‌ش، کێشه‌ی نێوان خوازیارانی پیتی ئهرهبیو خوازیارانی پیتی لاتینی ناهێڵێو به‌بێ شه‌ڕو دوبه‌ره‌کی، ئه‌بینه خاوه‌نی رێنوسێکی یه‌کگرتو بۆهه‌مو کوردستان. ئه‌وه‌ش کارئاسانی‌و هانده‌رێکه بۆزمانێکی یه‌کگرتوی کوردی کهئاواتی هه‌مومانه.
رای سێیه‌م –پیته نامۆکان به‌زمانی کوردی:
1-پیته کوردییه ره‌سه‌نه‌کان بریتین له: ئ، ا، ب، پ، ج، چ، خ، د، ر، ز، ژ ،س، ش، غ، ف، ڤ، ک، گ، ل، ڵ، م، ن، و، ی، ێ.
2-پیته نامۆکان بریتین له: ث، ح، ذ، ص، ض، ط، ظ، ع، ق.
پیته نامۆکان به‌هه‌ر هۆیه‌که‌وه‌بێ تێکه‌ڵ زمانی کوردی بون، به‌ڵام ساز‌و ره‌وان نایه‌نه گوێ! بۆیه نامۆن به‌زمانی کوردی. ئهوپیتانه زیاتر بۆناو به‌کارهێنراون وه‌ک: که‌وثه‌ر، حه‌سه‌ن، ذونون، صالح، فاضل، طالب، نظام، عه‌لی، قادر.هه‌روه‌ها تێکه‌ڵ زۆر وشهیتریشبون.
بۆبژاری ئهوپیتانه، لههۆنراوهیهکا، که‌ئه‌مه به‌شێکێتی، وتومه:
پیتگه‌لی نامۆ
کوردیی، زایەڵەی سۆز‌و ئاوازە، چۆپیو ئاهەنگە
بەوپیتانە، وەی، باری سەرشانە، کێشی لاسەنگە
بۆگێڕانەوەی بەشێ لەماڵو مڵکی خاوەن ماف
حێ، بە هێ کەن و، عەین بە ئەلف و، کاف لەجێگەی قاف
ئەو شەشەیتریان، بێمەرجو سەوا، دەرهاون لەماڵ
یا شەبەیخونی بێگانەبەدەر، یا راپێچی چاڵ
ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ش که به‌پیتی لاتینی ئه‌نوسن: پیته نامۆکان هه‌ر به‌پیتی زمانه‌که‌ی خۆیان ئه‌نوسن، وه‌ک: Hesen, Salh, Fazl, Talb, Nidam, Ali, Kadir,Omer, Arab,
به‌ڵام چونکه کورد لهباشورو رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، پیتی ئه‌ره‌بی به‌کارئه‌هێنن، ئه‌و پیته نامۆیانه، هه‌ر به‌ده‌نگه‌کانی خۆیان، تێکه‌ڵ به‌زمانی کوردیبون. ناسکیو مۆزیکی زمانه‌که‌شیان شێوانوه. له‌به‌رئه‌وه پێویسته ئێمه‌ش ئه‌و پیته نامۆیانه، وه‌ک ئهونهتهوانهیتر، به‌پیتی ره‌سه‌نی خۆمان بنوسین به‌مجۆره: ث>س، ح>ه، ذ>ز، ص>س، ض>ز، ط>ت، ظ>ز، ع>أ، ق>ک.
ئێسته کێشه‌ی زۆرمان له‌گه‌ڵ پیته‌کانی ث،ح،ذ،ص،ض، ط، ظ، ع ئهوهنهنیه. خه‌ڵکی خه‌ریکه به‌خواستی خۆی روی لێوهرئهگێڕێ. ته‌نانه‌ت (ح)و(ع)یش خوازیاریان که‌مبۆته‌وه‌و به(هێ)و(ء) دهرئهبڕرێن. هه‌نێ جاریش به‌عومه‌ر ئه‌وترێ هۆمه‌ر، عثمان-وه‌سمان، یا-وسو. ناونانی مناڵه‌کانیشمان به‌کوردی، ته‌نگی به‌ناوه ئه‌ره‌بییه‌کان هه‌ڵچنیوه. له‌و باوه‌ڕه‌دام دهساڵێکیتر، ناوی ئه‌ره‌بی له‌ناومانا نامێنێ. مه‌گه‌ر لای وشکه موسوڵمانه‌کان، یا له‌و ناوچه داگیکراوانهی زمانی کوردیی تیا کهدهغهیه.
ئه‌وه‌ی ئێسته کێشه‌ی گه‌وره‌یه، پیتی (ق)ه. ئه‌م پیته به‌ناخی زمانی کوردیا رۆچوه‌و زۆری ئه‌وێ بۆلهڕهگوڕیشه ده‌رهێنانی. به‌داخه‌وه کۆڕی زانیاریی کورد به‌پیتێکی کوردیی پێناسه‌کردوه به‌هه‌نێ به‌ڵگه‌ی لاواز5 ، له‌کاتێکا زۆر به‌ڵگه‌ی پێچه‌وانه هه‌یه. له‌وانه:
1-ژماره‌یه‌ک له وشه قافدارهکان کوردینین، وه‌ک: قه‌ت له قط، هه‌ق له حق، قسه له قصه، قوت‌و قوطیهوه هاتون. قرته کرته‌یه، قرته‌قرت کرتهکرته. وشه‌ی قسه هه‌ر کوردینیه، کورد ئه‌ڵێ وته. سێ ئامۆژگارییه‌که‌ی زه‌رده‌شت: بیری چاک، وته‌ی چاک، کرداری چاک. قه‌ڵه‌و که‌ڵه‌وه. کهڵهو لهکهڵهوه هاتوه واتا گه‌وره یا زله وه‌ک که‌ڵه‌گا.
2-له‌هه‌نێ زاری کوردیا(ق) گۆڕاوه به(ک) یا به(خ) وه‌ک وشه‌ی قه‌زوان که له‌زاری لوڕیا پێیئه‌وترێ کوڵان، قوڕ پێیئه‌وترێ خه‌رگ.
3-له‌هیچ زمانێکی رۆژئاواییا قاف نیه.
4-ئه‌م پیته ئه‌وه‌نه زبره، له‌هه‌نێ وڵاتا وه‌ک: سوریا به‌هه‌مزه دهرئهبڕرێ(ئهئولهک له‌جیاتی ئه‌قول له‌ک). له‌ناو هه‌نێ کۆمه‌ڵگه‌ی ئیراک بۆته گ (گه‌واد له‌جیاتی قه‌واد، گوم له‌جیاتی قوم، ئهگوللهک له‌جیاتی ئهقوللهک، تگدهر له‌جیاتی تقدهر) له‌ناو فارسا بۆته غ (ئاغا نه‌ک ئاقا). زمانی تورکی له‌زمانی کوردی وێرانتربو به‌پیتی قاف. به‌ڵام کهپیتهکانی ئهوزمانه کران به‌پیتی لاتینی، پیتی قاف هه‌موی کرا بهکاف. ئێسته له‌تورکیا ناتوانرێ (ق) بهدهمدابێ. راسته بۆماویه‌ک، جورێ گرفت‌و شۆک دروستئه‌بێ، به‌ڵام زۆرناخایه‌نێ ئه‌بێته ئاسایی.
رای چواره‌م-جێگه‌ی ناو‌و فرمان له‌زمانی کوردییا:
سروشتی زمانی کوردی وایه، له‌ڕسته‌دا هه‌میشه ناو ئه‌که‌وێته پێش فرمان، وه‌ک:
دارا دو داری بڕی، دروستنیه بوترێ دو داری بڕی دارا.
من‌و براکه‌م پێکه‌وه ئه‌چین بۆسه‌یران. دروستنیه بوترێ ئه‌چین بۆسه‌یران من‌و براکه‌م.
ئێمه هه‌ردوکمان لهخهوابوین که ئازاد هات بۆلامان.
ئه‌وان یارمه‌تیی هه‌ژاران ناده‌ن.
هه‌نێ رسته به‌ڕواڵه‌ت له‌رسته‌ی فرمانی ئه‌چێ، واتا فرمان پێش ناو که‌وتبێ!! وه‌ک:
چوم بۆبازاڕ، به‌ڵام ئه‌مه‌ش هه‌ر رسته‌ی ناوییه، ناوه‌که راناوێکی دهرنهبڕراوه که‌که‌وتۆته پێش فرمانه‌که. واتا: (من) چوم بۆبازاڕ. دوایی ئه‌و منه لابراوه به‌مه‌به‌ستی کورتکردنه‌وه. به‌وجۆره:
چوین، واتا ئێمه چوین.
چوی، واتا تۆ چوی.
چون بۆ سه‌یری یارییه‌که، واتا ئه‌وان چون.
ئه‌نجام
بێگرتنهبهری ئه‌و رێگایانه، له‌م ئاژاوه‌ی رێنوسو رێزمانه‌ی ئێسته له‌ئارادایه، رزگارماننابێ. نه‌ک هه‌ر ئێسته، به‌ڵکو له‌ئاینده‌و له‌هه‌بونی ده‌وڵه‌تێکی یهکگرتوشا. پیتگهلێكی یه‌کگرتو، به‌ردی بناغه‌ی رێنوسێکی یه‌کگرتوه. رێنوسێکی یه‌کگرتوش، به‌ردی بناغه‌ی زمانێکی یه‌کگرتوه.
له‌کۆتاییا،دو سه‌رنج:
1-له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا، هه‌مو ئه‌وخاڵانه‌ی له‌باره‌یانه‌وه دوام، له‌م نوسینهما پهیڕهومکردون ، کهپیایاچومهوه، هیچ گرێ‌و کۆسپێکم تیانهدی. به‌ڵکو هه‌ستمکرد نوسینێکی رهوانو ساز‌و خۆش ده‌رچوه. هیچ زیانێکیشم بهزمانهکهمان نهگهیانوه. لهگهڵئهوهشا ئه‌بمه سوپاسگوزاری هه‌ر به‌ڕێزێ ئه‌گه‌ر بۆڕایهکی جیاواز، په‌نجه‌کانی درێژکا بۆرهخنهو باری سه‌رنجی خۆی.
2-له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا، هه‌وڵمداوه زۆر به‌کورتی مه‌به‌سته‌کانم ده‌ربڕم، چونکه توێژینه‌وه‌که‌م بۆمامۆستاو که‌سی شاره‌زا له‌زمانی کوردیا نوسیوه، نه‌ک خوێنکاری سه‌ره‌تایی یا که‌سێ که‌تازه بیه‌وێ فێری کوردیبێ. به‌هیوام ئه‌گه‌ر دهرفهتبو، ئه‌م توێژینه‌وه‌یه بکه‌مه بناغه‌یه‌ک بۆپهرتوکێ کهڕاڤهو شیکردنه‌وه‌و نمونه‌ی زیاتر بگرێته‌خۆ. هه‌روه‌ها له‌ده‌رگای شێوه‌زاری کرمانجیی سهروشبدهم.
***
پهراوێزو سه‌رچاوه‌کان:
1-واوی لکێن(عطف) ئه‌و واوه‌یه که‌ئه‌که‌وێته نێوان دو وشه، یا دو ده‌سته‌واژه، یادو رسته‌وه بۆبهیهکهوهلکاندنیان، بۆیه من ناومنا، واوی لکێن. دیاره ئه‌وه وه‌رگێرانی ناواتهیی (حرفی)ی وشه‌ی (عطف)نیه، به‌ڵکو وه‌رگێرانێکی واتهییهو به‌ئاسانی تێیئه‌گه‌ین. هه‌ر لێره‌دا (ترجمه حرفی)م کرد به(وه‌رگێرانی ناواتهیی) که هه‌نێ ناویانناوه وه‌رگێڕانی پیتی، یا وه‌رگێڕانی پیتبه‌پیت.
2-بڕوانه نامیلکه‌ی رێنوسی کوردی به‌پێی بڕیاره‌کانی کۆڕی زانیاری عیراق ده‌سته‌ی کورد 1987 ل9
3-فه‌رهه‌نگی رێزمانی کوردی- د. که‌مال میراوده‌لی سلێمانی 2007. ل32.
4-- Deutsch fur Araber –STEPPAT - KLOPFER ل 2
5-هه‌ندێ له بابه‌ته کێشه‌داره‌کان له ڕێزانی کوردی‌دا کۆڕی زانیاری عیراق. ده‌سته‌ی زمان‌و وێژه‌ی کوردی. 1985 ل.14
6- نوری عه‌لی ئه‌مین-ئه‌رک و شوێنی راناوه که‌سی یه‌کان له ((ئاخاوتنی کوردی))دا) 1986ل5.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست