خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ وتاره‌كه‌ی بارزانی
Saturday, 01/07/2017, 11:53
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی له‌واشنتۆن پۆستی ئه‌مریكیدا به ناونیشانی" ئێستا كاتی بڕیاردانه له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆی كوردستان"، وتارێكی ته‌مومژاوی و پڕ له نهێنی وشه‌سازی بڵاوكرده‌وه، كه هه‌ر له‌سه‌ر وتاره‌كه‌وه تا ده‌گاته دواین وشه‌ی ده‌توانی ئه‌جیندا و ئاستی باوه‌ڕی به‌خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی له‌كه‌سی بارزانی و ئه‌و بزووتنه‌وه‌ش سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات تێبگه‌ی.
ناونیشانی بابه‌ته‌كه له‌قوڵای باوه‌ڕنه‌بوون و داننه‌نان به‌گشتی كورداندا، سه‌رچاوه‌ی گرتوه‌و بێ هه‌ستكردن به‌به‌رپرسیاری خۆی به‌رامبه‌ر هه‌بوونی جوگرافیایه‌كی جگه باشوری كوردستان كه (400)هه‌زار كیلۆمه‌تر دووجایه و رووبه‌ره‌كه‌ی ده هێنده‌ی باشووری كوردستانه، قه‌تیس كردنی كورد له‌به‌شێكیدا ئه‌و په‌ڕی نابه‌رپرسیارێتیه به‌رامبه‌ر به‌دۆزێكی پارچه‌كراوی یه‌ك نه‌ته‌وه.
بارزانی به‌دیاریكردنی به‌روارێك و وه‌كو ئه‌مر و ته‌علیمات بۆ ئه‌و پارتانه‌ی كه راوێژی پێنه‌كردوون بۆ ئه‌م بابه‌ته پێداگیری خۆی له‌سه‌ر بڕیاری تاك لایه‌نه ده‌كات و به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ دان به‌وه‌دا ده‌نێت خستنه رۆژه‌ڤی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و گوایه له‌وێوه وتووێژكردن له‌سه‌ر ریفراندۆم ته‌نها ماكیاژكردنی بڕیاره‌كه‌یه، كه سه‌رچاوه‌كه‌ی روونه.
په‌یامه‌كانی په‌یوه‌ست به‌سنوور هێنده به وه‌ستایی په‌یامی پارچه‌كردن باشووری كوردستانیداوه كه ره‌نگه ئه‌گه‌ر به‌چاویی ره‌خنه‌گرێك سه‌یری بابه‌ته‌كه نه‌كه‌یت ده‌رك به‌وه‌نه‌كه‌ی. ئه‌وه‌ی وتراوه، له‌جێگایه‌كدا په‌یامه و له‌جێگایه‌كی دی‌دا ڕێ و رێبازی مامه‌ڵه‌كردنه به‌په‌یامه‌كه و له‌جێگایه‌كیشدا له‌ئه‌گه‌ری قه‌بوڵكردنی داواكاریه‌كه‌دا له‌لایه‌ن ئێراقه‌وه گه‌ره‌نتی دروستنه‌بوونی كێشه‌یه، كه دیاره مه‌به‌ست له‌مه روونه و به‌وتنی:"ئێمە بەهیچ شێوەیەك نامانەوێت كێشەكانی پەیوەست بەسنوور و ناوچەكانی جێ ناكۆك لەنێوان ئێمەو عێراقدا هەبێت كە چارەسەرنەكردنیان دەبێتە هۆی تێكچوونی پەیوەندییەكانمان لە دوارۆژدا" دان به‌وه‌دا ده‌نێت ئه‌گه‌ر بزانین مه‌سه‌له‌ی ئه‌و سنورانه ده‌بێته كێشه ئه‌وه ئاماده‌ین له‌به‌رامبه‌ر داننان به‌ستاتۆكه‌دا ده‌ستبه‌رداری بین. چونكه هه‌ر بۆخۆی دان به‌وه‌دا ده‌نێت كه ماوه‌ی ده‌ستووری جێبه‌جێكردنی ماده‌ی سه‌د و چل به‌سه‌رچوو كێشه‌كان چاره‌سه‌ر نه‌بوو، بۆیه ده‌ڵێت ئێمه ده‌مانه‌وێ ئه‌و ناوچانه بێنه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان. له‌بری پێداگیری نه‌رمبوون له‌م وتنه به‌واتایی ده‌رگای سازش كراوه‌یه. بۆیه ده‌ڵێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نامانه‌وێ مه‌سه‌له‌ی ئه‌و ناوچانه ببێته هۆكاری تێكچوونی په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئێراق. بابه‌تی سنوور له‌م وتاره‌ی بارزانیدا زۆر وتن هه‌ڵده‌گرێت بۆیه به‌وتنی نامانه‌وێ له‌گه‌ڵ هیچ دراوسێیه‌كدا كێشه‌مان هه‌بێت ده‌رگاكانی كراوه هێشتۆته‌وه بۆ زۆرشتی نه‌خوازراو.
"بەهاو دەوڵەمەندیی كوردستان لەهەمەڕەنگی و فرە پێكهاتەكەیدایە. كوردستان وڵاتی كریستیان و ئێزیدی و توركمان و شەبەكە كە ناسنامەی جیاوازی ئەو پێكهاتانە لەیاساكانی كوردستاندا دانی پێدانراوە". ئه‌مه ده‌قی به‌شێكی وتاره‌كه‌یه، زیاتر له‌شرۆڤه ته‌نها وتنی ئه‌گه‌ر ئێزێدی و شه‌به‌ك...وه‌كو ناسنامه‌ی جیاواز ببینی و دان به‌كوردبوونیدا نه‌نێیت، ئه‌وه‌ت قه‌بوڵ كردوه كه ئه‌و سه‌ربه‌خۆییه‌ی باسی ده‌كه‌ی، له‌چوارچێوه‌یه‌كی سنوورداردایه و ئاماده نیت له‌ناوخۆی ئه‌وسنوره ته‌نگه‌دا پارچه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌كه‌شت به‌كورد قه‌بووڵ بكه‌ی. به‌تایبه‌تی ناوهێنانی كوردانی ئێزیدی و شه‌به‌ك، كه به"دیین" جیاوازن، ئه‌مه‌ش ده‌توانرێت وه‌كو په‌یام بۆ هه‌وڵدانه‌كانی جه‌بهه‌به‌ندی سونه‌گه‌رایی ناوچه‌كه لێكبدرێته‌وه بۆ وه‌لاوه نانی خه‌یره سونه‌گه‌راكان.
ده‌كرێت هه‌ماهه‌نگی دژی تیرۆر و هاوبه‌شكردنی سه‌رچاوه سروشتیه‌كان(نه‌وت، گاز و ئاو)هه‌بێت، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌م وتنه ده‌توانی وا لێكی بده‌یه‌وه، تۆ من قه‌بووڵ بكه، من هێزی ئه‌وه‌م ده‌بێت، گیانی رۆڵه‌كانی نیشتیمان و سامانه‌كه‌شی بخه‌مه خزمه‌تت، كه به‌وتنی ده‌توانین له‌بازاڕی ئازاد‌دا ئه‌م مامه‌ڵه‌یه پێكه‌وه بكه‌ین. ئه‌م خاڵه كاره‌سات باره، ئه‌گه‌ر له‌دیدی سه‌ربه‌خۆیدا مامه‌ڵه هه‌بێت، واتایی جه‌وهه‌ری سه‌ربه‌خۆیی له‌كوێدا ده‌مێنێ؟!. به‌شێوه‌یه‌كی تر ده‌توانرێت بووترێت به‌قوماركردنی سه‌رخان و ژێرخان و ته‌نانه‌ت رۆحی ئه‌م گه‌له‌یه.
له‌كۆتاییشدا وه‌كو ئه‌وه‌ی ته‌واوی كۆمه‌ڵگا به‌په‌رۆشه‌وه بێت بۆ ریفراندۆم، په‌یامی ئه‌وه‌ی داوه، گرنگ نییه چه‌ند خه‌ڵك بڕوایی پێیه‌تی ئێمه ئاماده‌كاری ئه‌وه‌مان كردوه كه ده‌نگی پێویستی دیاری بكه‌ین، له‌م لایه‌نه‌شه‌وه ئه‌زموونی ئه‌وه‌مان هه‌یه و كێشه‌ی ده‌نگمان نییه، چونكه پێشتر ئه‌م كاره‌مان كردوه.
به‌گشتی وتاره‌كه‌ی بارزانی له‌رووانگه‌ی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه، قه‌تیسكردنی كورد له‌سێ پارێزگادا باڵی به‌سه‌ر په‌یامه‌كه‌دا كێشاوه‌و به‌بێ رێگه چاره‌ی كرداری له‌چوارچێوه‌ی په‌یامی هه‌رچیتان بوێ به‌گوێره‌ی دڵی ئێوه ده‌بێت، په‌یامی به‌ئێران و ئێراق داوه، خۆتان خاوه‌ن قه‌زیه‌كه‌ن له‌به‌رامبه‌ر به‌قه‌بوڵكردنی هه‌رچیتان ده‌وێ ده‌توانن به‌ده‌ستی بخه‌ن. وه‌كو تر ناونه‌هێنانی رۆژئاوا به‌په‌یڤێكیش به ئاشكرا له‌ئێستاوه بڕیاری به‌رده‌وامی دژایه‌تی كردنی ئه‌و به‌شه‌ی كوردستانه. پێداگیری كردنی له‌سه‌ر دۆست و دراوسێی گرنگی وه‌كو توركیا ده‌توانێ زیاتر هاوكار بێت، له‌ئاستێكی ژووردا په‌یامی دژبه‌ری خه‌باتی ئازادیخوازانه‌ی كوردانه له‌باكووری كوردستان.
له‌ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا كوڕووزانه‌وه و داواكردنی داننان به‌بڕیاره‌كه‌دا ئه‌و په‌ڕی بێهێزیی و نائاماده‌گی پێشوه‌خت ده‌خاته روو، كه ئه‌مه‌ش خاڵی هه‌ره لاوازی سیاسه‌ت نیشان ده‌دا و ده‌توانرێت به حه‌ماقه‌تی ستراتیژ به‌ناو بكرێت.
له‌ئاستی ناوخۆیدا په‌یامه‌كانی هێنده ئاراسته‌ی ئه‌و لایه‌نانه كردوه كه له‌ئێستادا له‌جه‌بهه‌كه‌یدان هێنده بۆده‌ره‌وه‌ی ئه‌وان نییه چونكه به‌وتنێك به‌وانی وتوه قه‌بوڵ بكه‌ن یان نا ئێمه بڕیاری خۆمان داوه، بۆنمونه هێنده سازشكارانه قسه له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك به‌تایبه‌ت و ته‌واوی ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان كردن، كه نفوسی سه‌ره‌كی یه‌كێتییه، نیشانی ئه‌وه‌یه هه‌بوونی یه‌كێتی له‌ستاتۆیه‌كدا كه ناوی لێناوه سه‌ربه‌خۆ(من بڕوام پێ نییه و ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی نییه بێته كایه‌وه) نابێت هێزێكی سه‌ره‌كی بێت و ده‌بێ وه‌كو پاشكۆیه‌ك هه‌بوونی خۆی ئیفاده بكات. په‌یامی گرنگتر له‌هه‌مووی رووی ده‌می له‌توركیا و ئێرانه كه ئه‌مڕۆ له‌سه‌رسنوره‌كان هێزه شۆڕشگێڕه كورده‌كان وه‌كو په‌ناگه درێژه به‌تێكۆشان ده‌ده‌ن. كه ده‌یه‌وێ به‌روونی به‌ڵێنی ئه‌وه‌یان پێبدات هه‌رچی پێویست بوو بۆسه‌ركوتكردنی مه‌ترسیه‌كانی سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌وان ئاماده‌ییه.
به‌گشتی په‌یامه‌كه بۆهه‌ركه‌س و لایه‌نێ بیه‌وێ په‌یامی خۆی بگرێت، واتاداره و ده‌توانێ وه‌ڵامه‌كه‌ی ده‌ست بكه‌وێ، ته‌موومژاوییه‌و له‌په‌یامی كه‌سێك ناچێت كه‌خاوه‌ن ستراتیژێكی نه‌ته‌وه‌یی بێت، ورووژاندنی نه‌ته‌وه په‌رستیه‌كه كه له‌ته‌واوی دوونیادا ده‌یان ساڵه ماوه‌كه‌ی به‌سه‌رچوه‌و له‌ئێستادا له‌هه‌ولی له‌ڕه‌گ هه‌ڵكێشانی پاشماوه خراپه‌كانین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست