جەژنانەی كۆسرەت رەسوڵ بۆ كوردستان چی بوو؟
Thursday, 29/06/2017, 22:45
پێداگری كۆسرەت رەسوڵ بۆ هێنانەوەی گەنج بۆناو دەسەڵات، بەرهەمەكەی وەرگرتنی پۆستی وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن بوو بۆ –دەرباز-ی كوڕە هەرزەكارەكەی، چونكە نزیكەی (20) كۆمپانیای زەبەلاحی تایبەت بە نیشتەجێكردن (خانوو و شوقە) و دروست كردنی ڕێگاوبان بەناوی جۆراوجۆر هی دەوروبەری كەسانی نزیكی كۆسرەت رەسوڵن.
جەژنانەی ئەمساڵی كۆسرەت رەسوڵ بۆ خەڵكی كوردستان، بەپێی ئاماری تەندروستی گشتی هەرێم، گیان لەدەستدانی (12) هاوڵاتی و برینداربوونی (61) هاولاتی بوو بەهۆی كارەساتی رێگاوبانەوە كە كوڕەكەی وەزیرییەتی!
لە ماوەی دەستبەكاربوونی وەك وەزیری ئاوەدانكردنەوە، هیچ جادە و رێگایەكی تازە لە هەرێمی كوردستان دروست نەكرایە، تەنانەت لەسەر رێگای سلێمانی-دووكان واتا لەو جێگایەی كە -ڕێباز كۆسرەت- لەگەڵ چەند ئافرەتێكی گوماناوی بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەوە گیانی لەدەست دا، رۆژ بەرۆژ بەرەو خراپی ئەچێ و دواكارەساتیش گیانلەدەستدانی -7- حەوت هاوڵاتی بوو كە ئەمرۆ وێنە دڵتەزێنەكانیان بلاوكرایەوە. تاكە پاساوی كۆسرەت رەسوڵ بۆ خراپی ئەو رێگاوبانە، هەروەكی زۆرجار لەملاولا باسی ئەكرد حساب نەكردن بوو لۆ جەلال تالەبانی چونكە ماڵەكەی لەوێیە!. بە كورتی مەسەلەكە سوكایەتیە بە ماڵی مام جەلال چونكە ماڵەكەی لە شارۆچكەی دوكانە.
ئەوەی خەڵكی زۆر توڕە كردیە، ئێستا هەمو ساڵێك هەر ئۆتۆمبێلێ بۆ تازەكردنەوەی ساڵانە بڕی (200.000 تا سێ ملیۆن) دینار وەرئەگرن، دینارەكیشی لۆ چاككردنی رێگاوبان سەرف نەكراوە.
هۆكاری سەرەكی مانەوەی دەرباز كۆسرەتیش وەك پۆستی وەزیر، ئەو هەقیقەتە تاڵەیە كە پارتی بەردەوام ئەو وەزیر و مەسئولانەی یەكێتی كە ڕۆڵێكی زۆر خراپیان هەیە و ئەزمونێكی ناشرینی حكومڕانیان نیشان داوە، لەسەر دەسەلات ئەیانهێڵێتەوە بۆ ئەوەی سیمای یەكێتی زۆر لەوە ناشرینتر پیشان بدات كە ئێستا هەیەتی.
بەڵێ... كۆسرەت رەسوڵ بە داهاتی نەوتی شیواشۆك و چەندین ملیار دۆلار داهاتی سەردەمی سەرۆكی حكومەت تێری نەخوارد، بە كۆمپانیاكانی رێگاوبان تێرناخوات مەگەر گڵ چاوی پڕ بكاتەوە!.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست