کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڕیفراندۆم ناکرێت کش مەلیک

Wednesday, 28/06/2017, 0:25


پیاوێک ئەو هەموو گومان ‌و ترسەی خستبێتە دڵی هەموو تاکیکی کوردەوە جێی موتمانەی گەل نابێت!.
لێرەوە مەحوەلئومێکەی ماڵی مەلا موستەفا کۆتایهات و کەسێکیان تاکو شەشی سەرەتایی پێتەواونەکرا!.
------------------------------------
هەر کاتێک ئێمە بمانەویت باس لە بابەتێک بکەین و جەمسەری باسێک خواستێک بکەین دەبێت هەمیشە بگەرێنەوە بۆ ڕابردوو! هەر وەکو ئەوەی ڕابردوو  هەوێنو دەستپیکردنی داهاتوومان بێت! ئەو ڕابردووەی کە سەرکردەو حیزبەکان بە داهاتووی ئێمەوە کوشتیان هەربۆیە ڕیفراندۆم شتێک نییە کە داهاتوو بێت بەڵکو بەتەواوەتی خۆی لە ڕابردوودا هەڵکیشاوە ئەویش مانەوەی دەسەڵاتە سستەمکارەکەی باشورە!. گەلێک بە دڕێژایی مێژووی تەمەنی خۆیی‌و باوپایرانی خەون بە دەوڵەتەوە دەبینێت و قوربانی بۆدەدات، کەچی ئێستاکە لێبۆتە کابوسێک کە خەونەکانی دەشێونێت!.
یەکێک لە هەڵە کوشندەکانی بزوتنەوەی گۆران دروستکردنی حوکمەتی بنکە فران بوو کە بەدەست خۆی دیموکراسی خستە ژێر پرسیارەوە ئیتر شتێک نەما بە ناوی ئۆپۆزیسۆن، لەوەیش کوشندەتر هەڵەی حەڤدەی شوبات بوو کەنەیتوانی بیقۆزێتەوە کۆنتروڵی بەڵانسی هێز بکات لە ناوچەکەدا. گۆران بەدەستی خۆیی خۆی خستە نێو تاپوتی دەسەڵاتەوەو مەرگی خۆی ناشت، چونێکێکە هەر حوکمەتو دەسەڵات‌و پەرلەمانێک بەبێ بوونی ئۆپۆزیسۆن مەحاڵە و دیموکراسی دەخاتە مەترسییەوە لەهەر جوگرافیاو دەسەڵاتێک و ئەقڵێتێکدا ڕەخنەو ئۆپۆزیسۆن دەمکوتکرا ئیتر دیکتاتۆرەکان ڕێگەیان بۆ خۆش دەبێت بۆ خوێن ڕشتن و دەستاین سور دەبێت بە ڕۆڵەکانی خۆیان وەک ئەوەی ئەمڕۆ دەگوزەریت لە باشوردا بەناوی ئابرووی کوردستانەوە دەستیان چۆتە خوێنی ڕۆڵەکانی خۆیانو هەرکەسێکیان بە دڵ نەبێت لە ژێر شەرەفی نیشتیماندا تیرۆریاندەکەن پاش ئەوەی کە ناوەکەیشیان زرانگ ئینجا دەیانکوژن. دروستکردنی دەوڵەت بۆ خۆشگوزاری خەڵکە نەک بۆ داپڵۆسینی و برسیکردنی خەڵک، دەوڵەت کۆماندەکاتەوە نەوەک لێکمانبترازێنێت وەک پێشتر لە بابەتەکانما ئاماژەم پێدابوون.
بە بۆچوونی من ئەو کش مەلیکەی لە حوکمەتی بنکە فراواندا کرا بە پلەی یەکەم لە بزوتنەوەی گۆرانکرا. شەترنج یاخود گەمەی شەترنج بە هزر دەکردێت نەک بە هێز هەموو هێزی و سوپای دنیات لە پشتەوە وەستابێت ئەگەر عەقڵت نەبوو لەگەڵیا هەحاڵە دەرچوونت. بەڵام دەبێت ئێمە ئەوەمان لەبیر نەچێت بۆ گۆران پەلەی بووی بۆ چوونە نێو دەسەڵات؟ لە هەڵبژاردنەکاندا دەیانگووت بەرەو دەسەڵات! ئەمە هەقی خۆیان بوو هەموو رێکخراوێک و گروپ و تیپێک هەوڵی بردنەوە دەدەن بۆ خۆیان هەموویان حەزدەکەن ببنە پاڵەوانی ڕۆژگاری خۆیان بەڵام دەسەلات ئەگەر هزری لەگەڵدا نەبوو، ئەگەر پلان‌و دواڕۆژێکی نەبێت مەحاڵە سەرکەوتنی هەروەها بە پێجەوانەکەیشەوە راستە. پشت بەست بە دەستوری عێراقی لە هزری گۆرانەکانەوە هەڵەیەکی کوشندە بوو هەربۆیە ئەمڕۆکە دەسەڵات دەیەوێت بەهەر شێوەیەک بێت بایکۆتی دەستوری عێراقیکات نەک لەبەر ئەوەی کە خۆی بە عێراقی نازانێت یاخود لەگەڵ دەستوردا نییە بەڵکو ئەوە خۆیشی بوو کە واژووی دەستوری عێراقیکرد ئێستاکەیش نازانێت چۆن لێوەی رزگاربێت. بەڵکو دەسەڵات دەزانیت کە دەستوری عێراقی ڕێگرە لەبەردەم زۆر شتدا رێگەی زۆری پێنادات تاکو ئازادانە لەبازارەکانی نەوتدا سەرکش بێت لە تاڵانکردنی سەروەتی نیشتیمان. هەرکاتێکیش حوکمەتی عێراقی دەرگاکانی بە رووی هەرێمدا کردووە ئەوساکە ڕیفراندۆم ناوەکەیشی لە کولەکەی تەریشدا نابیسترێت ئیتر دەسەلاتی کوردی قوروقەپی پێدەکەن. 
ئەمرۆکە گەمەیەک هەیە بە ناوی ڕیفراندۆمەوە کە هەروا ئاسان نییە لەو گەمەیە بگەیت! بۆ ئەوەی ئێمە لە گەمەی ڕیفراندۆم بگەین دەبێت ئێمە خوێندنەوەیەکمان هەبێت بۆ عەقڵی سەرانی کورد لەو باشورەدا! خوێندنەوەیەک بۆ ئەو هەموو ڕێکخراو حیزىو پارتیانەی کە ئەمڕۆکە هەیە لە باشوردا هەریەکەیان لەلای خۆیانەوە بەجۆرێک ئەم خەڵکو نیشتیمانەیان دادۆشێوە لێدەخۆن. نیشتیمان بۆ ئەوان بۆتە سفرەیەکی پر لە خوانو خیرو بەرەکەت بۆ خەڵکەکەیشی نەهامەتی! من پێموایە خوێندنەوەیەک ئاوا بۆ سەرانو حیزبەکانی باشور زۆر گران‌و سەخت نابێت مەگەر یەکێک زۆر گەمژەبێت نەتوانێت تەفسیری ئەم دەسەڵاتە نەکات! بۆ ئەوەی لە گەمەی ریفراندۆم بگەیت سەرەتا دەبێت ئەو میژووە رەشەی ئەم حیزبانەت لەبەردەمدابێت! لە هەمووی سەیرتر ئەوەیە: دەسەڵاتێک بەئاگا بێت لە لەتکردنو لێکترازاندنی تاکی کورد لە ژیر گەمەی ڕیفراندۆمدا دەبیت خۆی ئەوە نەکات نەوەک سور بیت لەسەری! بۆ دەسەڵات سورە لەم گەمەی ریفراندۆمەدا؟ لەکاتێکدا خەڵکانێک تفو نەعلەت دەکەن لە ریفراندۆم؟ دەبێت دەسەلات چ مەرامێکی لەم ڕیفراندۆمەدا هەبێت کە ناکرێ؟ ئەی بۆچی ئەم خەڵکەی بە خۆییەوە خەریکو سەرقاڵو برسیکردووە؟ یاخود ڕیفراندۆم فێڵی دەسەڵاتە دەیەوێت لەم خەڵکەی بکات تاکو نەیارەکانی لەوێوە سوکو رەزیل ڕیسوابکات و خۆیشی ببێتە پاڵەوان و فیردۆسی ئەو خەڵکە؟ 
ڕیفراندۆم فێڵێکە لە فێڵە قێزەوەرەکانی دەسەڵاتی باشور بە هەر بوارێکدا مل شکاندنی باشور دەبێت. ئەگەر بە [نا] وەڵامی ڕیفراندۆم درایەوە ئەوا پارتی گەورەترین خزمەتی بە دووژمنان دەکات بە پلەی یەکەم کە تورکیایە! ئەگەر بە [ئا] وەڵامدرایەوە ئەوا کەس نازانێت سنوری ئەو دەوڵەتی کوردییەی کە پارتێکانی ناوی دەنێن لە کوێوە دەستپیدەکات؟ من پێموایە سنوری ئەو دەوڵەت لە سنوری دێگەڵە تێپەرناکات و هەرێم بۆ هەتا هەتایە دەبێت بە دوو زۆنی سەوز و زەردەوە دەبێت تاکو ماویشن لە ڕقەبەرایەتی یەکتریدا بن تاکو خەڵکی سەری نەپژێتە سەر خۆیشی. دەشێت چاڵدێران ئالێرەکانەدا بەجوانی ببینرێت و هێڵ و سنورو نیشانەکانی سەفەوەێکان‌و مەغۆلەکانی عوسمانێکان ببینین! ئەگەر ریفراندۆم لە سنوری هەر سێ پارێزگاکەی باشورد تێنەپەرێت ئەوا دەبیت تاکی کورد ئەوە بەبیر خۆی بهێنێتەوە کە هێڵی و زونی ٣٦ دەمێکە ڕێگە پێدراوە بۆ کوردەکانی باشور تاکو بە ئازادیی خۆیان خۆیان بەرێوە بەرن تەنانەت ئەم سێ پارێزگایەی باشور لەسەردەمی شێخی نەمریشەوە ڕێگە پێدراوە کە سەربەخۆ بێت هەربۆیە لە ساڵی ١٩٩١ لە کاتی کۆچو کۆڕەوە گەورەکەدا تەنها هێڵی ٣٦ دا بە کورد چونکە ئەوە زوونە لە ساڵی ١٩٢٢ لە لایەن ئینگلیزەکانەو دراوە بە دەولەتی عێراقی کە کورد هەمیشە دەتوانێت لە سنوری عێراقدا لەو زوونەدا خۆیان بەرن بەڕێوە! ئەی ئەم هەموو گەمەی ریفراندۆمە لە پای چی؟ پارتێکان دەیانەوێت لەوە زیاتر خۆیان بکەن بە چ پاڵەوانێک کە هەرگیز نەبوون و نای بینن بە خۆیانەوە.  ڕیفراندۆم بۆ گەوجاندنی لایەنگران‌و ئەندامانی خودی پارتییەوە لەهەمان کاتیشدا بۆ ڕیسواکردنی مێژووی تاکە جوانەکانی نیشتیمانە!. پارتی دەیەوێت خۆی لە هەموو تاوانەکان بدزیتەوە و خۆی بە ئاوی ریفراندۆم و سەربەخۆی بەشێکی خاکی کوردستان سپیکاتەوە! من پێموایە دروستبوونی دەوڵەتی کوردی مەرگی سەرانی پارتی‌و یەکێتی‌ لە پێش هەموویانەوە دەبینم! چونکە لەچوارچێوەی دەوڵەتدا دووبژاردەت هەیە یان ئەوەتا شۆرش بۆ ژیانێکی دیموکراسی یاخود قایلبوون بەوەی کە هەیە لەنێو چوارچیوەی دەوڵەتدا! کێ لە ئێمە ژیانێکی زەلیلو دەسەڵاتێکی سستەمکاری دەوەێت؟ جگە لەمانەیش دەسەڵاتی کورد هەمیشە خۆی خستۆتە باوەشو هەناوی هێزەکانی ناوچەکەوە بۆ هێشتنەوەی دەسەڵاتی بنەماڵەی خۆی، بەبێ ئەوە هێزە هەمیشە گومانی لەخۆی هەیە کەتاکو ڕۆژێکیتر تەمەنی بەردەوامبێت. هەربۆیە بە دڕێژای مێژووی ئەمانە هەمیشە پیاوی خەڵک بوون وەک لەوەی پیاوی گەل بن. جگە لەوەیش پارتی دەیەوێت هەرکەسێک دەنگی نەدا بە ڕیفراندۆم مۆری خیانەتی لێبدات!. دەسەڵاتیک هەمیشە لە هەوڵی ئەوەدا بێت تاکە جوانەکانی نیشتیمان ناشیرین‌و تیرۆرکات داوەشین‌و نەمانی باشترە لەوەی کەهەیە
لەبەروەی ئەمڕۆکە لەباشوردا سەرمایەداری زەبەلاح هەیەو هەر کەسێکیان دەگریت خاوەنی پارەیەکی زۆرو پیاوی زۆرو چەکێکی زۆرەوە دوژمنان‌و تەنانەت دەولەتانی تریش یارمەتیان دەدەن و پر چەکیان دەکەن دەبێت دەوڵەت دامەزرێنێت تاکو لەوێوە تەمەن‌و دەسەڵاتو بەرژەوەندێکانیان مسۆگەر بێت. بەڵام سەرمایەداری ئێمە بە پێچەوانەی سەرمایەداری ئەم جیهانەن ئەم سەرمایەدارانە بە خوێنی ئێمە دەوڵەمەند بوون نەک بە پلەو سەوادی خۆیان هەربۆیە ئەم عەسکەرکارییە بەردەوام نابێت و دەبێت کۆتایی پێبێت.
یەکێتی و پارتی دوو ئەجندای زۆر لەیەک جیاوازن ئەمیان خۆی لەسەر ڕۆژگارەکان پشت بەستووکردووە هەوڵیداوە هەمیشە زۆترین شەهیدی هەبێت تاکو وەک کارتێکی شؤرشگێری بەکاریان بهێنێت نەک لەپێناوی خەڵکەکەیدا بەڵکو لە پێناوی نەیارەکانیدا کە پارتییە! ئەویان کە پارتییە هەمیشە خۆی خستۆتە باوەشی دەسەڵاتەوە پیشتی بەدەسەڵاتی دەرەکی و ناوەکی بەستووە تاکو مانەوەی خۆی مسۆگەرکات بۆ نموونە: لە حەفتاکاندا خۆی خستە باوەیشی شای ئێرانەوە، دەیانجار خۆیان خستۆتە باوەشی عێراقەوە ٣١ئاب نموونەیەکی زەقی ئەم پارتێیە! لەدوای ڕاپەرینەوە خۆی خستە نێو باوەشی ئەمریکاوە ، ئەمرۆکە خۆی خستۆتە باوەشی تورکیاو ئەردۆغانەکانەوە تەنهاو تەنها بۆ مانەوەی خۆی چونکێکە ئەم دەسەڵاتە هەمیشە تەرازووی ژیان لێتێکدەچێت ئەگەر هەستنەکات هێزێک پشتگیری لێنەکات. ئێستاکە بە ناوی کۆمپانیای گەورە گەورەی نەفتەوە خۆی خستۆتە باوەشی نەیارترین وڵاتی جیهان کە ئەمریکایە دەشێت لە ماوەیەکی کەمدا خاکێکی زۆری باشور بخاتە ژێر دەستی روسەکان و تورکەکانەوە بەتایبەتی ئەو جوگرافیایەیی کە لەژێر دەسەڵاتی زوونی سەوزدایە! ئەم گەمەیە کە پارتی بەناوی دەسەڵاتەوە دەیکات گەمەیەکی ترسناکەو دەبێت هەموومان باجەکەی بدەین. ئەمەریکێکان دهێن لەو پەری دنیاوە سەدام‌و سوپایەکەیت بۆ دەروخێنن و زۆنێکو ئەزمونێکت بۆ دروستدەکەن تاکو پیادەی دیموکراسی و حوکمکەیت نەک خێر وبەرەکەتی نیشتیمان بخەیتە بەردەمی تورکەکان‌و روسەکانەوە، دەشێت ئیتر لێرەدا گەمەکە کۆتای پێبیت و ئەمەریکا کش مەلیکی خۆی لەم دەسەڵاتە گەمژەیە بکات کەتەنها بەرهەمی توندو تیژییبووە نەک ئارامی، بەدرێژای مێژووی ئەم دەسەڵات هەر توندوتیژی بوووە لەژێر شەرەفی نیشتیماندا نەیارەکانی تیرۆرکردووە. دەشێت یارمەتیدانی یەپەژە لە ڕۆژئاڤادا ئەمریکێکان دەستیان لە باشور شتبێت و ئیتر هەرگیز بروا متمانەبە باشور نەکەن بەڵام سەرئەنجام ئەمەریکێکان دەیبەنەوە دەشێت ئەمڕۆکە نا چونکێکە رووسەکان ئەو هەلەیان بۆ رەخسا بە هۆی جەنگی سوریاوە بێنەوە گۆرەپانی جەمسەرەکانی دەسەڵات! ئەمریکا توانیویانە دڵی ئەوروپیکان بۆ خۆیان بەرن هەر بۆیە لە شەری جیهانی دووەمەوە توانیویانە ئەو هەلە بۆخۆیان بقۆزنەوە بە پرۆسەی دیموکراسی بێگومانبن هەر کەسێک بتوانێت دڵی ئەوروپا بەرێت بۆ خۆیی سەرکەوتوو دەبێت بەگریمان هەر کەسیکیش توانی دڵی سلێمانی بەرێت بۆ خۆی سەرکەوتوو دەبێت! بزووتنەوەی گۆران ئەو هەلەی لەبەر دەستایە کەبتوانێت دڵی سلێمانی بەرێت بۆ خۆی ئەگەر لە کیس خۆی بدات ئەوا گەمژەییەو هەرگیز ناتوانێت بێتەوە سەر پێکانی خۆی لە دوای لەمەرگی نەوشیروان موستەفاوە هەر بۆیەیش پارتێکێان و پرۆ یەکێتێکان پەلەیانە لە سلێمانی تاکو داگیریکەن نەوەک ڕزگاریکەن لە برسێتی‌و نەهامەتی. هەر کەسێک دڵی سلێمـانی بەدەست بهێنێت بێگومانبن سەرکەوتوو دەبێت! پارتێکان دەیانەوێت خەڵکە جوان‌و ئازادیخوازەکەی سلێمانی سوککەن وەک خۆیان! تاوانباریانکەن بەوەی کە ئەمانە ڕێگرن لەبەردەم دروستکردنی دەوڵەتی کوردیدا! کاتێک شیخی نەمر لە سلێمانیدا دەوڵەتی کوردی دروستکرد لە ساڵی ١٩٢٢ خەڵکی بلەوبەرزان خەریکی هەڵماقۆو هەلوکێن بوون ئێستاکەیش دەیانەوێت خۆیمان لێبکەن بە خەمخۆڕی خاکی کوردان! ئاخر سەددام حوسێنیش وایکرد خەلکەی ئازادیخوازەکەی عێراقی تیرۆرو ڕیسواکردد تاکو لەوێوەوە هەست بە پیاوەتی خۆیکات تاکو ئاساتی کەسایەتی خۆی بەراوردکات بە خەڵکی عێراق!.
روسیا و گێڵگە نەوتێکان و گەمەی ریفراندۆم نەگبەتییەکیتری ئەم نیشتمانەیە
بە نەخیر بە ڕیفراندۆم سەرگەردانی گەلێکە کە هەمیشە خەون بە دەوڵەتەوە دەبینێت
بە بەڵێ کەس نازانێت سنوری دێبەگە و دێگەڵە دەکەوێتە کوێ دەوڵەتی کوردیەوە؟ تورکەکان خۆیان بۆچیتر ئامادەکردووە؟ بنکە سەربازێکان و سیخورێکانی تورکیا تاکو چەندیتر فرانو زۆرتر دەبن لە باشوردا؟  باشوریش تەنها بەشیک دەبێت لە خاکی بەرفراوانی داگیرکراوی سوپای تورکیا.
پارتی شەری مانەوە بە پشتی تورکیا دەکات!
ئەمەریکا گەمەکە دەباتەوە!
ئەم یاری شەترنجە ئەقڵی دەوێت نەک پیاوی دەبەنگ!
کۆتایی ئەم گەمەیە داعش نییە بەڵکو دەسەڵاتی باشورە!
روسیا و ئایدۆلۆژی کۆمۆنیست هی ئەوە نین کە متمانەی پێبکرێت تاکو سەر ئێسقان دووژمنی کوردن!
ئیسلام لە کۆمۆنیستەکان خراپتر دەسەڵاتیان هەبێت زمانت بە مەڵاشووە دەدوورن!
ترسناکترینیان ئەوەی کە خۆدی کورد کە بۆتە دووژمنیک سەرسەختی خۆی!
هیچ دەسەڵات‌و دەوڵەتێک و حوکمەتێک بەبێ بوونی ئۆپۆزیسۆن دیموکراسی دەخاتە مەترسییەوە! قسەکردنیش لە سەر بنەماکانی دیموکراسی تەنها دەهۆڵ کوتانی پیاوە پیسخۆرەکانی دەسەڵاتە!.
هەر بۆیە حوکمەتی بنکەفراوان قوریکرد بەسەر ئەم باشورو هەرێمەدا چونکێکە دیموکراسی خرایە ژێر هەرەشەی دەسەڵاتەوە!
ریفراندۆم فێڵێکە لە فێڵەکانی ماڵی بلەوبەرزان! 
پیاوێک ئەو هەموو گومان‌و ترسەی خستبێتە دڵی هەموو تاکیکی کوردەوە جێی موتمانەی گەل نابێت!.
هەروەکو چۆن پارتێکان فێری ٣١ئاب بوون! [خوویەک گرتت بە شیری بەری نادەیت بە پیری] ئەمە پەندە لەگەڵ پارتێکاندا زۆر دەگونجێت باوریش ناکەم ئەم دەسەڵات لە پێناوی مانەوەی خۆیدا سەدانجاریتر ٣١ئاب دووبارەکاتەوە بەڵام دووبارەکردووەی ئەم تاوانانە لای پارتیێکان سیاسەتەکردنە نەک ناپاکیکردن لەوەیش بەئازارتر ئەوەیە کە ئەو خەڵکەیشیان واتێگەیاندووە کە دەسەڵات سیاسەت دەکات نەک ناپاکی؟
یەکێتیش لەسەرپێی و خۆگونجاندن بە ڕووداوەکان بەم ڕۆژگارە کاوێژی باڵباڵێنی خۆی دەکات! کەچی سەیر لەوەدایە  هەموو یەکێتێکان لەسەر یەک سفرە نان دەخۆن! ئەم چۆن باڵباڵێنیکە؟ سلێمانی شارێکە یەکێکتێکان دەیانەوێت بە سپۆنسەری ڕیفراندۆم و پارتێکان دەمکووتیکەن. ئەگەر یەکێتێکان سنورێک بۆ ئەو توندتیژییەی پارتی دانەنێن لە هەولێردا کە بەرامبەر ئازادیخوازان دەکرێت و دەمکوت‌ دەکرێن‌و یاخود ناچار دەکرێن هەولێر بە جێبێڵێن‌و رووبکەنە سلێمانی لەوێشەوە لە ژێر هەر پاساوێکدا تیرۆربکرێن ئەوا یەکێتێکان دەکەونە بەر گەورەترین بەرپرسیاریتیەوەو دەبنە جێی گومانی خەڵکی ئازادیخوازان.
 یەکێک لە میکرۆفۆنەکانی کەنالی رووداو دەچێتە کەرکوکو لە پارێزگاری کەکوک دەپرسی لە دکتۆر نەجمەدینە: رووداو، تۆ وەک والی کەرکوک چۆن لە ریفراندۆم دەگەیت؟
دکتۆر نەجمەدین: من والی نیم بەڵکو من پارێزگاری کەرکوکم!
بۆچی رووداو دەپرسێت و پرسیارێکی وادەورژێنێت بە والی دەست پێدەکات؟
دەبێت بپرسین بۆچی دووژمنان هەمیشە ڕێگەیان داوە بە جاشە کوردەکان بە ئازادی بگەرێن‌و بە شۆرشگێرەکان تەنها زیندانەکان جێگەیان بێت؟
تورکیای بۆ رێگەدەدات حیزبێکی پارتی دیموکرات لە باکور دروست ببێت کەچی بە خودی هەدەپەو پکک و یەپەژە دەڵێت تیرۆلیست؟ 
ئەوەی قوبروسی دیبێت  تێدەگات کە تورکەکان چۆن ئەو وڵاتەیان داگیرکردووە، کە چۆن تورکەکان لە نێوان دوو دوکاندا بێ شەرمانە کۆنترۆڵی پاسپۆرتیان داناوە داوای پاسپۆرت لەو خەڵکە دەکەن کە دەچێتە بەشەکەی خۆیانەوە، جگە لەوەیش لە گرد و بەرزاییەکانی قوبروسدا ئاڵای تورکیاو بە گەورەی 
لەگەڵ ئەتاتورکەکاندا نەخش‌و نیگارکردوەە تاکو خەڵکانیک لە دوورەو بیانبینێت!جێگەی زۆر پێکەنینە کە لە نێوان دوو دوکاندا هەر بە مانای وشە دوو دوکان کۆنترۆڵی پاسپۆرت هەیە تەنها چەند مەترێک لەیەکەوە سنوریان جیاکردۆتەوە. لەهەموو قوبرسدا سەدا خێزانی تورک نەدەژیان بەڵام بەهۆی باری خراپی ئیکۆنۆمی یۆنانێکانەوە کە ئەو وڵاتەیان خستۆتە ژێر باری قەرزەوەو دارمانی ژێرخانی نیشتیمانی تورکەکان ئەو هەلەیان بۆ رەخسا کە قوبرس بەشێکی داگیرکەن هەر لەدوای داگیرکردنی ئەو بەشەی قوبرس کەلەساڵی ١٩٧٤دا روویدا تاکو ئێستاکە زیاد لە ٢٠٠ هەزار خێزانی هاوردەی تورک لە تورکیاوە گوێزراونەتەوە بۆ قوبرس. والێکەی کەناڵی روودا هەمان والی تورکیا لە ریفراندۆمەکەی بەرزانیدا! خستنە ژێرباری باشور بەو هەموو قەرزە زەبەلاحەوە قوبروسێکیتر بەڕێوەیە و ڕێگە خۆشکەردەبێت بۆ هاتنە ژوورەوەی سوپای تورکیا بۆ ناوی هەناوی باشور. 
روسەکان لە باشوردا خەریکی سیاستەکردنی و بازرگانین لەسەر خوێن‌و لاشەی کورد چونکێکە ئەمریکا لە ڕۆژئاڤادا خەریکی دامەزراندی بنکەی خۆیەتی دەبێت بۆ ڕاگیرکردنی بەڵانسی دەسەڵات روسەکانیش لە باشورد دەرهەق بە ڕۆژئاڤا بنکەیان هەبێتو بەشیان هەبێت لە باشور ئەم گەمە پیسەو ترسناکە لەسەر مەرگی و لاشەی تاکی کوردە هەر ئێمە دەبینە قوربانی جەمسەرەکانی دەسەڵات.
زیاد لە یەک ملیۆن کورد هەیە لە تاراوگەدا دەژین، ئەی ئەوانە کەس حساب بۆ ئەوانە دەکات؟ کوردانی تاراوگە بۆیان نەبێت دەنگ بە هەڵبژاردنەکانی باشور بدەن! ئەی چۆن دەتوانن دەنگ بە ڕیفراندۆم بدەن؟ بۆ تاکو ئێستاکە کەس باس لە کوردانی تاراوگە ناکات یاخود ئەوانە هەر لە ئەزەلدا حسابیان بۆ ناکرێت تەنها بۆ دەنگدانی عێراق بۆیان هەیە دەنگ بدەن! هەر وەک چۆن کوردانی تاراوگەیان بە دەهۆلو زورنا برد بۆ دەنگدان بە دەستوری عێراقی! ئایا بەهەمان شێوە وایشدەکەن بۆ کوردانی تاراوگە؟ ڕیفراندۆم گەمەی جەمسەرەکانی زل هێزەکانە ئەگەر سەربگرێت پارتی دەبێتە والی ئەو دەوڵەتە کەناوی ناوە دەوڵەتی کوردی بەشیکی دەچێت بۆ لای عوسمانێکان و بەشەکەیتری دەچێت بۆ لای مەلاکانی ئێران. ئێستاکە کاتی ئەوە هاتووە کە خەڵک کش مەلیک لە دەسەڵات بکات یان ئەوەتا ئیتر سەری خۆی نەیەشێنێت‌و ڕیگە بدات دەسەڵات چیدەکات بابیکات چونکە دەسەڵاتی باشور هەرگیز گوێ لە خەڵک ناگرێت، کە پرۆسەی گفتوگۆ و ڕا گۆرینەوە لە نێوان دەسەڵاتو خەڵکدا شکستی هێنا ئیتر شتێک جێگەی هیوا نابێت تەنها شۆڕش نەبێت! کە گفتوگۆ لەنێوان ئەندامەکانی کۆمەڵگەدا نەما ئیتر هیچ شتێک نرخی نابێت جگە لە سەرگەردانی نەبێت! ئێستاکە باشور وایلێهاتوە هەم لە نێوان دەسەڵاتو خەڵکدا هیچ برواو متمانەو گفتوگۆیەک نەماوە تەنانەت پەیوەندییە ساناکانیش پچراوە هەم لە نێون ئەندامانی کۆمەڵگەیشدا شتێک نییە کە پەیوەندیدار بێت بە باری ئاسای خەڵکەوە! کەواتە هەر کش مەلیکەکە بەدەستەوە ماوە یان دەبێت خەڵک لە دەسەڵاتیبکات یاخود سەری خۆی کزکات بیداتە دەست قەدەری ڕیفراندۆمەکەی دەسەڵاتەوە. ئەم گەمەیەی دەسەڵات دەیکات بەتایبەتی پارتی گەمەیەکە ترسناکو گاڵتەکردنە بە هەستو نەستی تاکی کورد کە بەدرێژای تەمەنی خەون بە دەوڵەتەوە دەبینیت هەر لەبەر ئەوەیشە کە خودی بەرزانی و پارتێکان ڕێگرن لەبەردەم دروستبوونی دەوڵەتی کوردیدا لەو باشورەدا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە