کورته وه‌ڵام/ 22 بۆئه‌م گشتپرسییه دۆڕاوه
Sunday, 25/06/2017, 22:34
پێشتر له‌چه‌ندین بۆنه‌و نوسینما وتومه: (راگه‌یاننی سه‌ربه‌خۆیی پێویستیی به‌گشتپرسینیه) خۆ ئه‌م باشوری کوردستانه به‌گشتپرسی نه‌لکێنراوه به‌ئیراکی ئه‌ره‌بیه‌وه تابه‌گشتپرسی لێیجیابێته‌وه. ئه‌م گشتپرسییه پێشنیارکراوه‌ش، ڤایرۆسی دۆڕاننی له‌گه‌ڵ خۆ‌یا هه‌ڵگرتوه! بابزانین چۆن؟
به‌بڕوای من:
1- که‌مینه‌کانی ناو باشور، به‌وانه‌ی ناو هه‌رێمو که‌رکوکو ناوچه کوردییه‌کانیتری ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم که‌ئه‌خه‌مڵێنرێن به15%ی دانیشتوان، ده‌نگ بۆسه‌ربه‌خۆیی کوردستان ناده‌ن.
2-گۆڕانخوازه‌کان، به‌به‌راورد به‌کورسیێه‌کانی په‌رله‌مانیان، رێژه‌یان ئه‌گاته 24%، دێز ئاسا‌و له‌ڕقی پارتی، ده‌نگ بۆسه‌ربه‌خۆیی ناده‌ن.. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانیش کارابکرێته‌وه‌و دو وه‌زاره‌ته‌که‌شیان بدرێته‌وه‌و سه‌رکردایه‌تییه‌که‌شیان بریاری ده‌نگ بۆسه‌ربه‌خۆیی بدا، ئه‌وا جه‌ماوه‌ره‌که‌یان نه‌ک هه‌ر ده‌نگ بۆسه‌ربه‌خۆیی ناده‌ن، به‌ڵکو به‌چاوی ره‌خنه‌و گومانه‌وه ئه‌ڕواننه سه‌رکردایه‌تییه‌که‌ی خۆیان!
3-یه‌کێتیی خاوه‌ن 18کورسیش، که‌به‌دو باڵه‌وه، هه‌میشه له‌سه‌ر دو په‌ت یاریئه‌که‌ن، نیوه‌ی ده‌نگی ئه‌مانیش فت. ئه‌وه‌تا هه‌ر له‌ئێستاوه که‌وتونه‌ته مه‌رجدانان بۆبه‌شداربون له‌و گشتپرسییه‌دا! ئه‌وه‌شمان بیرنه‌چێ ئه‌مان خاوه‌نی ئه‌و فه‌رموده‌یه‌ن که‌ئه‌ڵێ (ده‌وڵه‌تی کوردی خه‌ونی شاعیرانه). بۆیه به‌لایه‌نی که‌مه‌وه رێژه‌ی 50%ی ده‌نگی ئه‌مانیش فت.
4- کۆمه‌ڵ هه‌مان هه‌ڵوێستی گۆڕانی دۆستیانی ئه‌بێو 6% ه‌که‌ی ئه‌مانیش ئێوه‌خۆش.
5- ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی دوای راپه‌ڕینیش، له‌ئێستاوه ئه‌ڵێن: له‌چیمان که‌مه، لێمان تێکمه‌ده‌ن. ئه‌مانیش به‌لایه‌نی که‌مه‌وه 1% یه‌کیان بۆدانێو فت.
ئیتر باباسی خه‌ڵکه برسی‌و ناڕازییه‌کانیش نه‌که‌ین که‌له‌لایه‌ک به‌ده‌س بێ موچه‌ییو بێ کارییه‌وه ئه‌ناڵێننو له‌لایکیتریشه‌وه به‌چاوی خۆیان جه‌رده هه‌ڵگڕاوه‌کانی هیزب ئه‌بیننو نه‌فره‌ت له‌هه‌مو داواکاری‌و پێشنیارێکی هیزبه‌کان ئه‌که‌ن!. دیاره چه‌می ناوچه‌ی زه‌ردو یه‌کگرتوش بێ چه‌قه‌ڵ نابێ.
به‌وجۆره: 15+24+9+6+1=55%ی میلله‌ت، به‌لایه‌نی که‌مه‌وه، ده‌نگ بۆسه‌ربه‌خۆیی ناده‌نو گشتپرسییه‌که ئه‌دۆڕێو پرسی سه‌ربه‌خۆیی 100ساڵی‌تر ئه‌داته دواوه! واتا ئه‌م گشتپرسییه ئه‌بێته سایکس بیکۆیه‌کیتر. باوه‌ڕیشناکه‌م پارتی‌و یه‌کێتی ئه‌م راستییه نه‌زانن. ئه‌ی بۆچی ئه‌م گشتپرسییه دۆڕاوه ئه‌که‌ن!؟
له‌وه‌ڵاما به‌کورتی ئه‌ڵێم: ئه‌م گشتپرسییه، یا بۆمژینی رقی خه‌ڵکه له‌گه‌نده‌ڵییه‌کانیان، یا ئه‌شێ ئه‌مانیش هه‌ر سه‌ربه‌خۆییان نه‌وێ، به‌ڵام بۆموزایه‌ده‌و بۆئه‌وه‌ی له‌و قسه‌یه‌ش رزگاریانببێ که ئه‌وترێ ئه‌مانه پیاوی دروستکردنی ده‌وڵه‌تنین به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی تائێستا چه‌ندین هه‌لی سه‌ربه‌خۆییان له‌ده‌سداوه، ئه‌یانه‌وێ به‌م گشتپرسییه دۆڕاوه، خۆیان له‌و ره‌خنه‌یه قوتارکه‌نو کڵاوی خه‌تاکه‌ش بکه‌نه سه‌ر میلله‌تو بڵێن ئه‌وه‌تا میلله‌ت خۆی سه‌ربه‌خۆیی ناوێ!! ئاخر ئه‌وانه که‌ی له‌پرۆگرامیانا به‌ندێک هه‌یه بۆسه‌ربه‌خۆیی!؟ ئه‌و (مافی دیاریکردنی چاره‌نوس)ه‌ش که‌جارجار‌خۆیانی پێوه بائه‌ده‌ن، تیغێکی دو ده‌مه‌و ئه‌شێ بۆپێکه‌وه‌ژیانیش له‌گه‌ڵ داگیرکه‌رانا به‌کاربهێنرێ. ئنجا سیاسه‌ت جه‌مسه‌ری زۆره، به‌دوری نازانم ئه‌م گشتپرسییه دۆڕاوه، ده‌ستێکی ده‌ره‌کیی نه‌یاری له‌پشته‌وه‌بێ بۆئه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆییه‌که‌ی پێ زینده‌به‌چاڵبکرێ!. ئه‌ی وانیه؟ ئه‌ی هه‌ر په‌لێکی ناوخۆ به‌ده‌س نه‌یارێکی ده‌ره‌کییه‌وه‌نیه؟؟.
ڤایرۆسێکیتریش بۆ له‌بێشکه‌داخنکاننی ئه‌م گشتپرسییه ئه‌وه‌یه: ئه‌مڕۆ ته‌نیا 3مانگی ماوه‌و 3سانتیمه‌تر زه‌مینه‌سازی بۆسه‌رکه‌وتنی گشتپرسییه‌که نه‌کراوه! تائێستا گشتپرسییه‌که هه‌ر قسه‌ی روته‌و قسه‌ش ناچێته گیرفانه‌وه.
*
به‌هیوام من هه‌ڵه‌بمو گشتپرسییه‌که زۆرینه‌ی ده‌نگبێنی بۆسه‌ربه‌خۆیی. ئه‌وه‌ش دوباره‌ئه‌که‌مه‌وه که ئه‌م قوماری گشتپرسییه، نه‌کردنی باشتره له‌کردنی. له‌نه‌کردنیا هیوایه‌ک بۆسه‌ربه‌خۆیی هه‌رئه‌مێنێ. له‌دۆڕاننیا مایه‌که‌مان ئه‌بێته مایه‌ی پیازفرۆش! به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ر کرا، ئه‌وا شه‌ڕه‌و یه‌خه‌ت ئه‌گرێ – ئه‌گه‌ر نه‌یکه‌ی خوا ئه‌تگرێ. بۆیه پێویسته سه‌رنجی ئه‌م خاڵانه بدرێ:
ا)سه‌ربه‌خۆیی خواستی میلله‌ته، هی هیچ که‌سو هیزبێک نیه. با که‌س له‌رقی ئه‌م یا ئه‌و ده‌نگ به‌مانه‌وه له‌گه‌ڵ دوژمنی داگیرکه‌ر نه‌دا. ئه‌نفاله‌کانتان بیرنه‌چێ!.
ب)ئه‌گه‌ر دیوی ناوه‌وه‌ی ئه‌م گشتپرسییه بۆئه‌وه‌یه هیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان تاوانی نه‌بونی ده‌وڵه‌ت له‌کۆڵ خۆیان بکه‌نه‌وه‌و بیخه‌نه ئه‌ستۆی میلله‌ت وه‌ک له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌یه‌کما بۆکرد! ئه‌وا با زۆرینه‌ی میلله‌ت ده‌نگبدا بۆسه‌ربه‌خۆییو ئه‌وسا بزانین ئه‌مانه هینی ئه‌و باره‌ن!؟ یا وه‌ک هه‌لیمه‌خان، ئه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆنه‌رێته‌که‌ی جاران؟ کوردواته‌نی ئه‌و خوه‌ی گرتویانه به‌شیری، ته‌رکیئه‌که‌ن به‌پیری؟ ئه‌وه‌ش مه‌رجه که‌ئه‌بێ راگه‌یاننی سه‌ربه‌خۆییه‌که نه‌که‌وێته دوای هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌که‌ی کۆتایی ئه‌مساڵ! ئه‌گینا کێ باوه‌ڕ به‌وه‌ئه‌کا گشتپرسییه‌که موزایه‌ده‌نه‌بوه!؟ یا بۆئه‌وه نه‌بوه چه‌ن ده‌یه‌یه‌کیتر درێژه به‌ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان بده‌ن؟.
پ)وه‌ک وه‌ڵامێ بۆ ئه‌وانه‌ش که (نان)یان له‌سه‌ربه‌خۆیی لاچاکتره! ئه‌ڵێم: تێربونی چینه برسییه‌کان، هه‌ر له‌ژێر سایه‌ی سه‌ربه‌خۆییدا دێته ئه‌نجام، نه‌ک له‌ژێر باری دیلێتیا.
ت)باشترین به‌ربه‌ستیش له‌ئه‌گه‌ری نیازی خراپی هیزبه گه‌نده‌ڵه‌کانو داگیرکه‌ران، ئه‌وه‌یه زۆرینه‌ی میلله‌ت ده‌نگ بۆسه‌ربه‌خۆیی بدا. به‌وه میلله‌ت براوه‌و ئه‌وان دۆڕاو.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست