کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هۆکاری هەرەسی جەبارێکی وەک یەکێتی سۆڤێت (بەشی یەکەم)

Sunday, 25/06/2017, 13:35


بۆ ئەوەی وێنە نموونەیەکی زەڵاڵ (ڕون) لە بیرکردنەوەی کۆمەڵگ کان بهێنینەوە و بەباشی هەڵسەنگاندنی بۆ بکەین ئەوا دەبێت بزانین کە ١٦ ئەپرلی ساڵی ١٨٨٩، کورپەیەک لەدایک بوو، ناویانا "چارلی چپلن"، لەهەمان ساڵ و مانگیشدا هەر ٤ ڕۆژ دوای لە دایک بوونی چارلی چاپلن، کۆرپەیەکی تر لە دایکبوو، ناویانا "ئادۆڵف هیتلەر" ، یەکەمیان بە کردەوە ئەخلاقی و ویژدانی هەموو تەمەنی خستەکار بۆ ئاسوودەیی گەلان و توانی خەندە بخاتە سەرلێوی تەواوی گەلانی جیهان، بەڵام کۆرپەی دووەم بە کارە بێویژدانیە و بێ ئەخلاقیەکانی سەرجەم جیهانیانی هێنایە گریان.
بەڵام نە چارلی تەنها بوو، نە هیتلەریش، ئەگەر خەڵک نەبوونایە، با چارلی چاپلن بۆخۆی بە تەنهابا کۆمێدیترین کەس بوایە، بەهەمان شێوەش با هیتلەر دڕنندەتر بوایە، خەڵک پشتگیریان نەکردایە، هیتلەر هیچی بۆ نەدەکرا. چارلی پەردوەردەی مارکسی، هیتلەریش پەروەردەی دیموکراسی، چوونکە هیتلەر لەباشترین هەلومەرجی دیموکراتیانە،هەڵبژاردنەکانی بردەوە. واتا ئەگەر ئەڵمانەکان دوای ئەوەی سەدان "بسمارک، فرێدریش ئێنگلس، لودویک فیۆرباخ، فرێدریش هێگل، ڕۆزا لوکسمبۆرگ" بەدونیا هێنا، ئەمە سەڕای ئەوەش کە ئەڵمانیا پێشتر لە جەنگی جیهانی یەکەمدا سووتێنرا.
ڕاستیەکی حاشاهەڵنەگرمان لەبەردەستدایە کە کۆمەڵگای ووڵاتانی ئەوروپی و لێکچووی ئەوان، کە ئاین دەسەڵاتی لێسەندراوەتەوە مرۆڤانەترن و ڕێز تەنانەت لە گیاندارەکانیش دەگرن و تێگەشتنیان هەیە بۆ مرۆڤی کەم ئەندام وئاگادارن کە ئەوان زیاتر پێویستیان بەیارمەتی هەیە، تاوانێکیان ئەنجام نەداوە، کەچی "دۆناڵد ترامپ"دێتەسەر تێڤی بەئەوپەڕی نامەردانە و سەرسەریانە سووکایەتی بە کەم ئەندامان دەکات و لاساییان دەکاتەوە،کەچی خەڵک چەپڵەی بۆ لێدەدەن، هەڵبژاردن دەباتەوە، خەڵک ئاوڕێک لەوە ناداتەوە کە هەڵسووکەوتی ترامپ هەڵسوکەوتی سەرسەریانە، سبەی سووکایەتی بە ئەوانش دەکات. 
لە بیریشمان نەچیت کە مەنتاڵیتێتی مرۆڤ هەر هێندیە هێشتا کە هەتا چارلیەک بە دنیا دەهێنن سەدان هیتلەر پەروەردە دەکەین. هەر هەموو دەزانین کە بەنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی دوو چەتەی بێویژان بێ ئەخلاق، کەچی هێشتا دەریایەک نەک خەڵکە نەخوێندەوارەکە، بەڵکوو ڕۆشنبیرەکان دەبنە داهۆڵ، خەڵک چەواشە دەکەن.(خوێڕ و شەيلاتیەک خۆی لە ناز و نیعمەتی هۆڵەندەدا لێی کەوتووە لە فەیسبووکەی دەنووسێت تەحەمولتان هەبێت با مەسعو دەوڵەتەکەی ڕابگەیەنێت، لەهەموو کەسیش باشتر دەزانێت کە مەسعود بە کەڵەگای پەرلەمانی پەکخستووە، دەستی دوژمنی گەیاندۆتە بینەقاقای سەرسەخترین دوژمنی گەلەکەمان، ئەو دەزانێت کە گەل هەرگیز ناهەمواری وەک ئەمڕی بەخۆیەوە نەدیتوە، تەنانەت لەسەردەمی خوێنخۆرترین دەسەڵادارەکان کەسەدام بوو) چوونکە ئەوەی زانست ئەڵی ٢٥٠ ملێۆن ساڵ( هەر سێ ئاینەکە ئاینی جوولەکە،کریستیان، ئیسلام مێژووی مرۆڤ لەسەر زەوی بە ٩٠٠٠ دادەنێنن،چونکە ئادەم نزیکە ٩٠٠٠ ساڵی ڕابردوو لە بەهەشت دەرکرا لەسەرخواردنی سێوێک،هاتنە سەرزەوی،پێش ئەدەم حەوا مرۆڤ لەسەر زەوی نەبووە، زەوی بوونی نەبووە) لەمەوبەر مرۆڤ نە ترس، خۆشی و ناخۆشی نەبووە، واتا ئەوبەشەی"لامبیک لۆبێ" کە بەرپرسە لە خۆشی و ناخۆشی، ترس،کینە لە مێشکیدا دەستی بە گەشە کردن نەکردووەو ونەیبووە. واتا مرۆڤ ئاژەڵێکی دڕنندە بووە، هەرچەند دوای ئەوگەشەسەندنەو دروستبوونی ناوەندی (ترس، خۆشی ناخۆشی، ڕقو کینە) هێشتا هەتا "عبدوکەریم قاسمێک" لەدایک دەبێت، سەدان خوێنخۆری وەک مەسعود مستەفا و جەلال تاڵەبانی دێنە مەیدان، لەوەش ترسانکتر، کەسانی وەکوو شەهیدعەبدوکەریم قاسم تەنها ٣ ساڵ دەسەڵاتی گرتە دەست، کەچی نموونەی خوێنخۆری وەک بنەماڵە مستەفا بارزانی ٧٠ ساڵە خوێنی گەل دەمژن. مەبەستمە کە بڵێم هێشتا مرۆڤایەتی نەگەیشتۆتە گەشەی تەواو و پێویست. بڕوانە ئەم لینکە و بزانە کە شەهید عەبدوکەریم چ مرۆڤ دۆستێک چ خزمەتکارێکی خەڵک و خاک بووە.
باسکردنی کەسایەتیەکی وەک شەهید عبدوکەریم قاسم بێکۆتاییە، دێننەوە سەر ئەم کەساتییە.
ئەم دوو لینکەش باس لە گەشەی مێشکی مرۆڤ دەکات، بەتایبەت، ئەو بەشەی کە بەرپرسە گەشی مێشک "لامبیک لۆب".

زۆر دوورنا تەنها تاکۆتای ٦٠ کان،ئاغاکان، مەلاکان،شیخەکان، هێندە دڕنندەو جانەوەر بوون سەرانە و باجیان بۆ هەموو کردارێکی خەڵکە ڕەش و ڕووتە دانابوو، ئیتر هەر لە پووشانە تا دەگاتە سوورانە، "سورانە" واتای هەرکاتێک زاوا بیویستایە کە بووک بگوازێتەوە، یەکەم شەو بوکێیان دەبردە لای جەنابی ئاغا تابەدەسی موبارەکەی بوکێی سوور بکردایە، واتا بیکردایە بەژن. بە دڵنیایەوە هەتا بەرەو دواوە بەگەڕێننەوە ئەوا دەبینن کە دڕندایەتی دەسەڵاتداران قێزەونترو جانەوەتربووە. شۆڕش و ڕاپەڕینی "زنجیەکانی ساڵی ٨٦٩ بۆ ساڵی٨٨٣" لەدەووروبەری بەسراو ئەهوازی ئەمڕۆ، دژی بە خەلیفەی عەباسی ئیسلامی بەڵگەیە. تەنانەت ڕوخاندنی ئیمپراتۆریەتی ساسان، هەروەها گرێکیەکان،هۆکاری سەرەکی ئەو باجە و سەرانە قورسەبووە، نەک هێزێکی وەک تەیری ئەبابیل کە ساسان و گرێکی ڕووخاندبێت. دەقی نامەکەی "سەعد کوڕی وەقاس"، هەروەها "ئێباس" ئەوە دەسەلمێنن کە باج سەرانەی دەسەڵاتدارن هێندە بەرزە کەژیانی بۆ خەڵکی نەهیڵاوەتەوە، بۆیە گەلانی ئێران دژ بە دەسەڵاتی ساسان وەستان و هاوکاری عەرەبە ئیسلامیان کرد، بەهەمان شێوە،" ئێباس کە قەشەیەکی کریستیانە" دەقی نامەکەی بۆ "محمەد کوڕی عەبدوڵڵا" ئەڵی قەیسەری گرێک هێندە دڕنندەیە کە ژیانی گڕیکیەکانی کردۆتە دۆزەخ، بۆیە بۆ ڕووخاندنی دەسەلاتی قەیسەر پێوست بە لە شکر کێشی گەورە ناکات، توڕەیی خەڵکەکە خۆی گەیشتۆتە ئاستی تەقینەوە،بۆیە کاتێک کە لەشکری عەرەبەکان دەکاتە نزیک دەسەڵاتی ساسان، سەربازانی ساسان هاوکاری عەرەبەکان دەکەن، بەهەمان شێوە سوپای گرێکیش، بۆیە ساسان و گرێک کەووتنە ژێر دەسەڵاتی عەرەبەکان، بڕوانە" گەڕانەوە بۆ سەرەتای ئیسلام". (هەروەها قورئان لە "سورەی فیل"دا داکۆکی لە کەعبە دەکات و بە پەڕەسێلکە بەرد بەردەداتەوە بەسەر لەشکرەکەی ئەبرەهەدا و لەشکرەی ئەبرەهە دەکاتە تەرسەقوول، کەچی. هەردوای ئەو ڕووداوە، ٤ جار کەعبە خاپوردەکرێت و پەڕەسێلکەکان دەنگیان نامێنێت).

بێگوومان دەسەڵاتداران هەمیشە لەسەنگەری چەساوندنەوەی گەلانندا دەسەتەوەستان نەوەستاوون، هەمیشە لە فێل ساختەچێتی خۆیان نەکەووتوون، هەربۆ نموونە هەموو دەبینن کە جەلالی و مەلایی وەک هەباشە بەربوونە داکرمان و وێرانکردنی خەلک و خاک،کەچی دەریایەک نوسەری سەرسەری و دەربارە، بۆ تاوێکیش لە نامەردی خۆیان نەکووتوون، ئەم ڕەوشەش لەهەمووکوون قوژبێکی جیهاندا بوونی هەیە بۆ نموونە، 
١٧فێبریوەری٢٠١١، لەپڕ خۆپیشاندان لە تەواوی لیبیا کڵپەی ستاند، هەر لەپڕێش دەزگای مەدیاییە زەبەلاحەکانی جیهان، معەمەر قەزافیان وەکوو ئەژدیهایەکی خوێنخۆر وێناکرد، ئەوەی کە بە بیری مرۆڤدانەدەچوو بۆ قەزافیان دروست کرد، دەیان سەدان کیژۆڵە هاتنە سەر ئەکرانی تێڤیەکان گازندەی خۆیان گەیاندە جیهان کە دەستدرێژیان لێکراوە، ئیتر دەم هەراشەکانیش هاتنە پێشەوە کەگوایە ترسانکترین و دڕنندەترین سەرۆکی جیهانە، خەڵک برسیەو سامانی گەل بە فیڕۆ دەدات بۆ دابین کردنی خۆشگوزارانی خۆی، کۆتایەکەشمان دیت، کەبەدەستی کۆمەڵیک شەيهد دکرا.

بەڵام لە ڕستیدا، پێچەوانەی مەدیاکانی جیهان دروستبوو، چوونکە ئەوەی شەهید قەزافی بۆ گەلانی لیبیای ئەنجامدا لە مێژوودا مەگەر ستالین و عبدوکەریم قاسم، ئەنجامی دابێت، چوونکە گەورەتین پڕۆژەی ئاوادانی بۆ لیبیەکان بەرهەم هێنا،هیچ لیبیەک نەیدەزانی کرێ خانوو و ئاو کارەبا مانای چی، تەلەفۆن بە خۆڕایی بوو،بەنزین لەئاو هەرزانتربوو. تەنانەت بێکارەکانیش مووچەیان هەبووە، سەرسەخترین دوژمنی سیستێمی سەرمایەداریبوو. بۆ زیاتر زانیاری بڕوانە ئەو لینکەی خوارەوە،
بۆیە ئەوەی کەبۆ "نیکۆلای چاوچیسکۆ"یان سەرۆکی ڕۆمانیا لە مەدیاکاندا باسکرا،جێگای گوومانە،مەبەستم نیە،کە بڵێم ئەوەی لەهەواڵەکاندا بیستمان هەرەهەمووی دروستکراوبوو،بەڵکوو ئەم ڕاستیانە هەیە، کە شەهید عبدوکەریم قاسمیش، بە شێوەی قەزافی خزمەتێکی جوانی گەلانی عێڕاقی کرد، زۆربەی هەرەزۆری پڕۆژەئاوادانیەکانی سەراپای عێڕاق هەرهەمووی لەپڕۆژەکانی شەهید عبدوکەریم قاسمە، بە بەنداوی دەربەندیخان و دوکانەوە، بە کارگەی جگەرەی هەڵەبجەو سلێمانیەوە، سەراپای پردەکانی باشوور و کوردستانیش، هاوشێوەی بوهاتن دروستکردنەکانی بۆ قەزافی، بەریتانیاو ئەمەریکاو ئیسرئیل دەیان سەدان بوهتانیان بۆ شەهیدقاسم دروست کردو لە دادگایەکی شانۆگەریدا گوللەباران کرا.
کەچی مەدییا جیهانی هەرگیز باسی بنەماڵە بۆگەنەکەی شای ئێران، ئوردوون،مەغیرب، لەهەر هەموویان دواکەووتوور وەحشیتر بنەماڵەی ئاسعود،کە بێئەخلاقترین بوونەوەری سەرزەوین نەکرد. تا ئێرە بیرکردنەوە گەلان و تێگەیشتنیان بۆ ژیانی سیاسییە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە