سه‌رۆك مه‌رگمان بۆ ده‌خوازێ
Friday, 23/06/2017, 20:15
دیاره كاری سه‌رۆك ته‌نیا واژۆ كردن و بڕیاردان نییه، به‌ڵكو كاری سه‌رۆكی وڵاتێك به‌ر له‌هه‌ر شتێك خۆشگوزه‌رانی هاونیشتمانیه‌كانیه‌تی.
كاری سه‌رۆك ئه‌وه‌یه كه زانی میلله‌ته‌كه‌ی برسی ده‌بێ له‌م ولات و له‌م ولات بكه‌وێت سواڵكردن بۆ ئه‌وه‌ی منداڵێكی نیشتمانه‌كه‌ی له‌برسان نه‌مرێ.
-------------------------
- كاری سه‌رۆك له كاتی پشێویدا یه‌كخستنه‌وه‌ی ناو ماڵێ نیشتمانه‌كه‌یه‌تی.
- كاری سه‌رۆك ئه‌وه‌یه نابێت قبوڵی پێشێڵ كردنی یاسای وڵاته‌كه‌ی بكات.
- كاری سه‌رۆك ئه‌وه‌یه ده‌بێ ئاگای له حكومه‌ت هه‌بێ به‌هه‌موو جومگه‌كانییه و له لێپێچینه‌وه‌دا بێت، له‌سه‌ر شه‌فافیه‌ت و دادوه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی چه‌سپاندنی یاسا و ده‌سته‌به‌ركردنی ئازادی.
- كاری سه‌رۆك ئه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكه‌كه‌ی خۆی بژی و به‌رده‌وام ساڵانه چه‌ند جارێك بێته ناو خه‌ڵك گوێ له هاوڵاتیانی خۆی بگرێ، بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه ئاگای له ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵكه‌كه‌ی بێت.
سه‌رۆك مردن شتێكی ئاساییه هه‌زاران ساله كورد گیانبازی له‌گه‌ڵ مردن‌دا ده‌كات له پێناو سه‌ربه‌خۆیی وڵاته‌كه‌ی به بێ‌وچان، باپیر و باوك و براكانمان و خۆشمان مه‌رگمان هه‌ڵبژارد له پێناو ئه‌م نیشتمانه، هێنده قوربانیمان به‌ژیانی خۆمان داوه ئه‌م ئه‌زمونه ئێستا ده‌گوزه‌رێ بۆ نوخبه‌یه‌كی دیاریكراو كه به په‌نجه‌ی ده‌ست هه‌ژمار ده‌كرێن.
مه‌رگ لای نه‌ته‌وه‌ی كورد بۆته شتێكی ئاسایی، هێند كچان و كورانی وڵات چونه‌به‌ر په‌تی سێداره كه‌م ژیان و كه‌ڵ ژیانیان هه‌ڵبژارد و گه‌رده‌نیان كرا به‌په‌تی سێداره ترسمان له مه‌رگ نه‌ماوه، ئه‌وه‌نده به‌م شاخانه‌وه له‌براسان شه‌ومان به‌ڕۆژ كرده‌وه باكمان نییه كه له‌برسان له پێناو نیشتمانه‌كه‌مان بمرین، به‌لام مردن له پێناو دروستكردن ده‌وڵه‌تێك بۆ هه‌مووان نه‌ك بۆ كۆمه‌ڵێك چه‌ته‌وه مافیای وڵات.
مردنێك له پێناو ئه‌م خاكه‌دا گه‌وره‌ترین شه‌رفمه‌ندییه، به‌لام ئه‌وكاته من و سه‌رۆك مناڵه‌كانمان به‌یه‌كه‌وه له پێناو ئه‌م نیشتمانەدا بمرین، مردنێك چه‌نده شانازییه ئێمه‌ی كورد له پێناویدا بمرین، كه ئه‌وانی پێش ئێمه به خوێنێ خۆیان دروستیان كرد بۆ ئه‌وه‌ی له گۆڕا ڕۆحیان ئاسوده بكه‌ین.
سه‌رۆك پێویستی به‌م وتاره نه‌ده‌كرد، ته‌نیا جارێك سه‌ردانی ماڵێ پێشمه‌رگه‌یه‌كی شاخ بكه كه پێداویستیه‌كانی ماڵێ خۆی بۆ قوته شیرێك ده‌فرۆشێ، سه‌ردانی ماڵێ پێشمه‌رگه‌یه‌كی به‌دیلگیراوی ده‌ستی چه‌ته‌كانی داعش بكه بزانه له‌چ بار و گوزه‌رانێكدا ژیان ده‌گوزه‌رێنن، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی هاوڵاتییەك له دووزخورماتوه‌وه بێت خان‌و بۆ مناڵێ ئه‌م دیله بكرێ ده‌بوایه تۆ بۆت دابین بكردنایە به ته‌واوی پێداویستیه‌كانی ناو ماڵ، ئه‌وه ئه‌ركی تۆیه.
سه‌رۆك ئه‌وه‌ی ئێستا له ماڵێ خاوه‌نی پێداویستیه‌ك ده‌گوزه‌رێ ئه‌وه‌ی له‌ماڵێ شه‌هیدێك ده‌گوزه‌رێ ئه‌وه‌ی له‌ماڵێ پێشمه‌ره‌گه‌یه‌كی سه‌نگه‌ر ده‌گوزه‌رێ.ئه‌وه‌ی له ماڵی كه‌مئه‌ندامێكی سه‌نگه‌ر ده‌گوزه‌رێ، ئه‌وه‌ی له ماڵی خانه نیشینێكی پێشمه‌رگه‌ی دێرین و خانه نیشینێكی هاولاتی ده‌گوزه‌رێ.ئه‌وه‌ی له ماڵێ هه‌ر هاوڵاتیێكی ئه‌م نیشتمانه ده‌گوزه‌رێ، ئایا به‌لاته‌وه مردن نییه له برسان ؟
سه‌رۆك مردن هه‌ر ئه‌وه نییه مرۆڤ گیان له‌ده‌ست بدات و ژێر گڵ بكرێ! ده‌زانی سه‌رۆك ته‌واویی خه‌ڵكی كوردستان ڕۆژانه هه‌زار و یه‌ك جار ده‌مرن و زیندوو ده‌بنه‌وه به‌ده‌ست ئه‌م سیسته‌مه سته‌مكاره‌تەوه كه ئه‌م وڵاته به‌ڕێوه‌ی دەبەن.
سه‌رۆک مرۆڤێك كه هیچ باوه‌ڕی به نیشتمانه‌كه نه‌ماو لێی، ئایا ڕاكرد ئه‌وه مردن نییه؟
مرۆڤێك كه له‌م نیشتمانه خاوه‌نی هیچ به‌هایه‌ك نه‌بێت و وه‌كو مرۆڤ سه‌یری نه‌كرێ ئه‌وه مردن نییه؟
سه‌رۆك مرۆڤێك له نیشتمانه‌كه‌ی خۆی كرێچی بێت بێگانه‌ش خاوه‌ن هه‌موو شتێك بێت، ئه‌وه مردن نییه؟
سه‌رۆك هاوڵاتیێكی ئه‌م نیشتمانه خۆزگه به دكتاتۆریه‌تی به‌عس بخوازێ ئه‌وه مردن نییه؟
سه‌رۆك ئه‌م میلله‌ته له‌به‌ر دڕنده‌یی ڕژێمی به‌عس فێری نه‌ته‌وه په‌رستی بوو، به‌ڵام به‌ر ده‌سه‌لات و حوكمی خۆماڵی كوردی بێزی له كوردبوونی خۆشی ده‌بێته‌وه.بێزی له جلوبه‌رگی كوردیش ده‌بێته‌وه ئه‌وه مردن نییه!؟
ئه‌بێت سه‌رۆك داوای چ جۆر مردنێكی تر له میلله‌ته‌كه‌ی بكات؟
بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م سوڵتانی لیزمیه زیاتر ڕۆ بچێته ناو مه‌رگی یه‌كه به‌یه‌كه‌مان.ده‌یه‌وێ ده‌وڵه‌تێكم بۆ دروست بكات به‌بێ مرۆڤ ته‌نیا ئه‌وانه‌ی تیا بژی كه ڕۆژێك برسیان نه‌بووه.
سه‌رۆك تۆ نیشتمانێكت بۆچییه كه مرۆڤی تێا نه‌بێت؟
نیشتمانێكت بۆچییه كه خاوه‌نی سه‌روه‌ری خۆی نه‌بێت؟
كورد ده‌وڵه‌تی برسی ناوێ!
كورد ده‌وله‌تێكی تۆتالیتاری ناوێ!
كورد ده‌وڵه‌تێكی بێ یاسای ناوێ!
كورد ده‌وڵه‌تی چه‌ته‌كانی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قبوڵ نییه چیتر له‌براسان بمرێ ئاغاكانیشیان له وڵاتانی تر پاره‌ی میلله‌ت له‌سه‌ر مێزی قومار بدۆڕێنن!
کورد دەوڵەتێکی ناوێ، ئه‌گه‌ر هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه له پێناو ئه‌م نیشتمانه‌دا نه‌مرین!
کورد دەوڵەتێکی دەوێت، کە به سه‌رۆكه‌وه تاوه‌كو ده‌گاته هاوڵاتیێكی ئه‌م نیشتمان ئاماده‌بن بمرین بۆ ولات!
به‌ڵام سەرۆک بێگومان ئه‌وه‌ی ده‌مرێ له برسان، بۆ نان و بۆ نیشتیمان ته‌نیا خه‌ڵكه هه‌ژاره‌كه‌یه و هیچ یه‌كیێك له منداڵه به‌ر په‌رسه‌كان له‌م نیشتمانه له‌برسان نامرن لە پێناو نیشتیمان‌دا نامرن، چونکە لە کاتی تەنگانەدا نیشتیمان جێ دەهێڵن، بۆیه ئێمه‌ش نامانه‌وێ به‌ته‌نیا بمرین و ژیانگه‌لێكی ترله‌سه‌ر خوێن و ئێسقانی ئێمه بۆ ئه‌وانه بخوڵقێنین كه هه‌موو ویستیان ئه‌وه‌یه له‌م نیشتمان بێ مرۆڤه‌دا به‌س خۆیان تێیدا بژین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست