بۆچی خه‌ڵكه خه‌مخۆره بیلایه‌نه‌كه‌ی كوردستان له برۆسه‌ی ریفراندۆم لاته‌ریكن؟
Thursday, 22/06/2017, 22:54
دیاره خه‌ڵكانێكی خاوه‌ن قورسایی و پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیری و به توانای زۆرمان هه‌یه به‌ڵام له‌مێژه خۆیان له به‌شداری كۆی سیاسه‌تی كوردستان لاته‌ریك كردووه و، مه‌یدانی سیاسه‌ت و چاره‌نوسی ئه‌م گه‌له سته‌مدیده‌یان راده‌ستی ئه‌م كۆمه‌ڵه خه‌ڵكه حزبیه به پیرو گه‌نجیانه‌وه كردووه ودیاریكردنی دوارۆژی میله‌تیان بۆ ئه‌مانه به‌جیهێشتووه، كه یان به پێی به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی حزبی مامه‌ڵه له‌گه‌ل ئه‌م پرسه گرنگه ده‌كه‌ن یان به عه‌قڵیه‌تێكی گه‌نجانه‌ی بی شاره‌زایانه و به‌كه‌فوكوڵی هه‌رزه‌كارانه‌وه هه‌ڵوێست و قسه‌ی نادروستده‌كه‌ن و له‌وێشدا راگه‌یندنه‌كان له گواستنه‌وی ئه‌و راوبۆچونه كاڵوكرچانه، رۆڵی خراپ ده‌بینن و كاریگه‌ری سه‌لبی له‌سه‌ر رای گشتی ده‌كه‌ن .
دیاره خۆ خستنه خانه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب و خامه‌نئی به هه‌ر هۆیه‌كی نێوخۆییه‌وه بێت نیشانه‌ی هه‌ڵوێستی هه‌ڵه و كورتبینی و بیرنه‌كردنه‌وه‌یه له قۆناغێكی دوورمه‌ودا دا . ئه‌وه‌تا هه‌رچوار ده‌وڵه‌تی دراوسێ به یه‌ك ده‌نگ ته‌نانه‌ت پرۆسه‌ی ریفراندۆم وه‌ك خودی پرۆسه‌كه نه‌ك داواكاری و ئامانجه‌كه‌ی، ره‌تده‌كه‌نه‌وه، بێ ئه‌وه‌ی بڵێن ئه‌وه مافێكی سه‌ره‌تایی خه‌ڵكی كوردستانه و ده‌بێت رێز له ویست و به‌رژه‌وه‌ندیان له سنوری خۆیاندا بگرین و وه‌كو كوردیش به‌هه‌مان شێوه رێز له به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئه‌وان ده‌گرێت و ته‌نانه‌ت له مافی خۆیان زیاتر به‌رژه‌وه‌ندیه هه‌مه‌جۆره‌كانیان به‌سه‌ر گه‌لی كورددا ده‌سه‌پێنن، یه‌ڵام بێ ئه‌وه‌ی بیر له‌وه بكه‌نه‌وه كه ئێستا له سه‌ده‌ی بیست و یه‌كین و بریاردانی چاره‌نوس مافێكی سه‌ره‌تایی گه‌لانه و كاتی داگیر و دابه‌شكاری نه‌ماوه، كه‌چی ته‌نانه‌ت به زمان و مێژووی سه‌ده‌ی نۆزده و بیست مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پێكهاته و گه‌له‌كه‌ی خۆیانیشدا ده‌كه‌ن .
ئه‌وه دیاره كه ئه‌وان له‌و ساته‌وه بارودۆخ و مێژووی خۆیان رێگه‌ی پێداون ده‌وڵه‌تی خۆیان دروست بكه‌ن، تا ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت له‌سه‌ر حسابی گه‌لانی تر و وڵات و سنوری خۆیان دامه‌زراندووه و یاری به چاره‌نوسی گه‌لانی ناوچه‌كه‌وه و له پێشه‌وه‌یان كوردیشه‌وه ده‌كه‌ن، له‌یه‌كه‌م ساته‌وه‌خت و رۆژی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی خۆیانه‌وه تاوه‌كو ئێستا .
ئه‌وه‌ی بۆ خه‌ڵكانی نێوخۆی زۆر ته‌سكبینی مه‌شغوڵی كێشه نێوخۆییه‌كان و كورتبینی به‌ده‌ر له به‌رژه‌وه‌ندی باڵا و خۆخه‌ریككه‌ر به ناكۆكی و ململانێكان له هه‌ردوو به‌ره‌ی لایه‌نگر و دژه ریفراندۆمیش، وای له زۆرێك كردووه ته‌نها بیر له به‌رلوتی خۆی بكاته‌وه و به‌س و وا ره‌فتار ده‌كات بچێته خانه‌ی ته‌نانه‌ت هه‌ڵه‌ی گه‌وره و ناپاكیه‌وه .
لێره‌دا ده‌ڵێم :
*مه‌عقوله تۆ باسی سه‌ربه‌خۆیی بكه‌یت و رۆژانه گوێت له‌م لێدوانانه‌ی ده‌وروبه‌ر بێت و یه‌ك هه‌نگاو ملكه‌چی داوای خه‌ڵك نه‌بیت له‌پێناو ئه‌و دروشمه پیرۆزه و دوارۆژی میله‌ته‌كه و هه‌ر به ملهوری مامه‌ڵه بكه‌یت و ده‌ست نه‌خه‌یته ده‌ست ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی به‌دوژمنی نێوخۆی خۆت ده‌زانیت، به‌عه‌قڵ كاردانه‌وه به‌رامبه‌ر ره‌فتار و بۆچونی دوژمنانی ده‌ره‌كی و بۆ پارێزگاری له‌و میله‌ته‌ی كه موزایه‌ده‌ی به‌سه‌ره‌وه ده‌كه‌یت هه‌نگاوی زه‌مینه‌سازی و به‌رجه‌سته‌كردنی ته‌بایی و یه‌كبون بۆ پاڵپشتی ریفرادنۆمه‌كه نه‌كه‌یت و متمانه‌ی خه‌ڵك به‌و مه‌رامه‌ت زیاد نه‌كه‌یت .
*مه‌عقوڵه تۆیه‌كی خۆت به پیاده‌كاری زانستی سیاسه‌تی سه‌رده‌م و پێشكه‌وتنخواز بزانیت ته‌نها له‌سه‌ر شته لاوه‌كیه‌كان بوه‌ستیت و ته‌كتیكی رۆژانه و دوور له سیاسه‌تی سه‌رووی ده‌سه‌ڵات و عه‌قڵیه‌تی حزبی پاوانخواز وبه‌ده‌ر له به‌رژه‌وه‌ندی میله‌ت ره‌فتار بكه‌یت و به‌هه‌مان شێوه‌ی حزبی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی ركابه‌ر بجوڵێیته‌وه و داوای یاسا له یاسا پێشێلكه‌ر بكه‌یت و دوارۆژی میله‌ته‌كه بكه‌یته قوربانی ململانێی حزبی و له ره‌فتاردا خۆت به ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ به‌راورد بكه‌یت و باس له هیچ قوربانیه‌ك هه‌رچه‌ند بچوكیش بێت له لایه‌ن خۆته‌وه نه‌كه‌یت .
* مه‌عقوڵه تۆیه‌ك خۆت به‌خاوه‌ن مێژووی دروشمی مافی چاره‌نوس بزانیت و به پێی به‌رژه‌وه‌ندی حزبی و پێویستیه حزبیه‌كان و یاری هه‌مه‌چه‌شن له‌پێناو پێگه و پۆست و ده‌نگ و له‌ده‌سنه‌تدانی جه‌ماوه‌ر بجوڵێیته‌وه وهه‌ڵوێستت له‌مه‌ر پرسێكی گرنگی ئاوای تایبه‌ت به سه‌رجه‌م گه‌لی كوردستانه‌وه دیاری نه‌كه‌یت و له‌و نێوه‌دا بخولێیته‌وه .
* مه‌عقوله چاره‌نوسی میله‌ت و قۆناغێكی زۆر هه‌ستیار و گرنگی وه‌ك ئه‌مرۆ به‌ده‌ست كۆمه‌ڵێك گه‌نجی تازه‌پێگه‌یشتوی بێ شاره‌زایی و زۆر كورت بین و یاریچی به رای گشتی میله‌ت و بێ خوێندنه‌وه‌ی دڵسۆزانه‌ی نیشتیمانیانه‌ی قورس و گرنكی قۆناغه‌كه له‌به‌ر چاو نه‌گرن و ئه‌م قوناغه‌یش به ره‌فتاری هه‌رزه‌كارانه‌وه به ده‌ردی شۆرشه‌كانی پێشوو به‌رن .
لێره‌دا رووی ده‌مم ده‌كه‌مه‌وه خه‌ڵكانێك به راستی بێلایه‌نی حزبی و دڵسۆزانی گه‌ل و نیستمان و خه‌مخۆری دوارۆژی نه‌ته‌وه‌كه‌مانن و بیریاری شاره‌زای كوردن، كه زۆرێكن له كوردستان خۆیان له داخی ئه‌م ململانێ و حزبانه لاته‌ریك كردووه و حه‌شار داوه به ئالیه‌تێكی عاقڵانه‌وه جوڵه‌یه‌كی دڵسۆزانه‌ی كوردانه‌ی كوردستانیانه بكه‌ن و فشار بخه‌نه سه‌ر هه‌موو لایه‌ك به سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه‌كان به هه‌ر شێوه‌یه‌ك كه پێویست و سودبه‌خش بزانرێت رۆڵی خۆیان بگێرن .
ئه‌مانه به سه‌رجه‌میانه‌وه به گه‌نج وپیریانه‌وه، بۆ هه‌موانیان ده‌رخست كه ده‌ربه‌ستی پیلانی ده‌وروبه‌ر نین و هیچ زیانێك له شكستهێنانی ئه‌زمونی كوردستان ناكه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به هه‌ر هه‌مویان به سه‌رجه‌م حزبه ده‌سه‌ڵاتندار و خۆ به ئۆپۆزسیۆنه‌كانیشه‌وه دوارۆژی خۆیان و نه‌وه‌كانیان ده‌سته‌به‌ر كردووه و ته‌نها گه‌لی كوردستان و چینه هه‌ژاره‌كه‌یه له‌م یاریه قێزه‌ونه‌ی حزبه‌كانی كوردستان زه‌ره‌ر ده‌كات .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست