کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دیسان تاقمە چەکدارەکەی کۆسرەت رەسوڵ هەڵیان کوتایە سەر نووسەرێک و براکەیان فڕاند

Thursday, 22/06/2017, 18:59


پێش کاتژمێرێک لەمەوپێش، دروست لە کاتژمێری 8ی ئەم ئێوارەیە بۆ کاتی کوردستان 22 / 06 /2017 دوو مەفرەزەی تایبەت بە کۆسرەت رەسوڵ هەڵیانکوتایە سەر ماڵی نووسەر و شیکاری سیاسیی سەرتیپ جەوهەر، کە دانیشتووی شاری هەولێرە، هەر وەک لە پەیجەکەی خۆی لە فەیسبوک رایگەیاند، کەوا خۆی لە ماڵ نەبووە و براکەیان دەستبەسەر کردووە و گرتویانە.
هۆکاری ئەم  کارە تیرۆریستانەی چەکدارەکانی کۆسرەت دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە گوایە، لە سایتی لڤیندا وتارێک بە ناوێکی خوازراوەوە لەسەر کۆسرەت بڵاوکراوەتەوە و کۆسرەت گومانی خستۆتە سەر سەرتیپ جەوهەر، چەند رۆژێکە کەوتوونەتە هەڕەشەکردن لێی.
هەروەک سەرتیپ جەوهەر باسی دەکات، کە ئیستا  مەترسی لەسەر ژیانی هەیە، بۆیە ئاگاداری 
اگاداری كونسڵخانەی ووڵاتانی ئەمریكاو ئەوروپاو نەتەوە یەكگرتوەكانی کردۆتەوە، راشیگەیاندووە، كە لەوەتەی کۆسرەت رەسوڵ دەستلەملانێی پارتی دیموكراتی كوردستان دەكات و هاوئاوازن لە بەرنامەو پلانی سیاسیان، كەوتونەتە هەڕەشەكردن لە رۆژنامەنوسان لەسەر نوسین، هەر لەم هەڕەشەیان لە رۆژنامەنوسێكی دیكە كردووە.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە