کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کاک ناسر رەززازی خەڵک گێل و بەکرێگیراو و تێنەگەیشتوو نییە

Thursday, 22/06/2017, 20:53


ماوەیەک لەوەی پێش لە سەر رووپەڕی کوردستانپۆست گرتە ویدئۆیەکی ناسر رەززازیم دیت و بیست. لە قسەکانیدا وادیارە گلەیی لە تاقمێک / گێل / دەکا کە خراپ لە ئاخاوتنێکی ماوەی رابوردووی ئەو حاڵی بون. من کارم بە ئاخاوتن و بابەت و ناوەرۆکی ئەو گفتە ویدئۆیە نییە. کە چەند راستە و چەند ناڕاستە. ئەوەیە کە بۆ من جێگای پرسیارە ئەوەیە کەسێک کە خۆی بە هونەرمەند و دەنگخۆش و کەسایەتییەکی ناسراو دەزانێ. بە خەڵک بڵێ گێل.! رەخنە گرتن لە ناو کۆمەڵگای کوردستاندا بۆتە قەلەمندارێی بێ بەختی. بۆتە سەرەتایەک لە ئاست بێ حوورمەتی وجنێوی پیس وچاوەووان نەکراو. کەسێک رەخنە لە سەرکردەیەک بگرێ تووشی لێزمە وبارانی تیرو شیران دەبێتەوە کە وەک تەرزەی خاکەلێوە بە سەر رەخنەگردا، قسەی قۆڕ وبێ مانا دەبارێ.
ساڵی ١٩٧٢ (ئەگەر راستم نووسیبێ)  من لە شاری سنە دەژیام و دەرسم دەخوێند. ئەو کات بۆ یەکەمین جار بە گووتنی گۆرانی / ئای چەندەم خۆش دەوێی / لە پڕ ناسر رەززازی ناوبانگی دەرکرد. دەنا کەس نەیدەزانی کێیە وخەریکە کام ئیشە بۆ بژیوی ژیانی خۆی وەک زۆربەی خەڵكانی دیکە لە شاری سنە. ئەگەرهەڵە نەبم یەکەمین جار مەڕحومی عەلی مەردان ئەو ئاوازەی ستڕیوە. ژیان دەوران دەورانە و زۆری نەخایاند گەلانی ئێڕان بە کوردیشەوە لە لایان زلهێزەکانەوە وەک گیژداغ کرابن وابوو شایان بۆ رووخاندین و خومەینیان بۆ قوت کردینەوە.
رۆژهەڵاتی کوردستانیش بوو بە مەیدانی رمبازێنێ چەپ و راست و کومونیست و مائۆییزم و ئیسلامیزمی قۆرە سیاسی. ئەو کاناسرەی خۆشن ئاوری لێدەباری وچوو لە جیاتی چەکی هونەردەشانی بکا، چەکی کۆمەڵەی مائۆییستی دەشان کردوە کەسی لە خۆی بە شۆڕشگێڕتر نەدەزانی. گووتنی سروودی شۆڕشگێڕی بوو بە قیلی کەوای سپی بۆ ئەو کوڕ خاسە و بە قەولی خۆی یەکێک بووە لەو کەسانەی بۆ یەکەمجار سروودی شۆڕشگێڕی گوتووە و گەنجەکانی هانداوە تا چەکی کۆمەڵە هەڵگرن و تارانمان بۆ بڕووخێنن. کەس هەیە لێی بپسێ کوا بەرهەمی گوتنی سروودە شۆرشگێڕيکانت؟ ئەگەر نازانی من پێتدەڵێـم : بچۆ بۆ زڕە گوێزی باشووری کوردستان دەیانبینی.!
زۆری نەخایاند گەنجە هەناسە ساردەکانمان لەببەیکیان بە ئاغای ڕەززازی گووت و دەستیان دایە چەکی شۆڕشگێڕی تا چینی کڕێکارانمان بۆ رزگار بکەن (ئەو لەببەیکەی کە قاسملوو کاتی خۆی بۆ خومەینی کوتی کە دیتمان بە داخەوە چێ بەسەرهات).بنە ماڵەی منیش لە وسروودە شۆڕشگێڕیانە بێ بەش نەکران وبراکانم مفت وەدووی سروودەکانی ئاغا ناسر کەوتن وگیانیان فیدای ئەو رێبازە کرد کە ئێستێ ٣٧ ساڵ دەبێ لە کەمپەکانی زڕەگوێزی باشووری کوردستان سەوزەڵەمان لۆ دەچڕن.! بۆیە دەڵێن ئەگەر زۆر هات قەباڵە بەتاڵە!
ئاغا ناسریش زۆر زوو چەکی کۆمەڵەی فرێداو ئێستیش بە رۆژی رووناک لە رابوردووی خۆی پەژیوانە وکاری لێکۆلێنەوە لە ئاواز ومەقامی کوردی وسیاسەت وچوونە قەندیل وپۆشینی جلوبەرگی گریلاییە و،،، کە ئاش دەگێڕێ. ماڵی ئەو کەسانەشی کە بە سروودی شۆڕشگێڕی ئەو بەرێزە بە سێ چەپەی بە قوڕ گیرا بوو بە بزووتی بای نەهامەتی دەگەڵ خۆی بردیە ناکوجائابادێکی دورە دەستی بێ بەختی.
ئێستێش دێ بە رۆژی رووناک بە خەڵک دەڵێ: گێل وبەکرێگیراو! لە راستیدا درۆ ناکا. خەڵکی پێ گیلە. چون بۆ خۆی لە حاڵی حازرداتوانیوەی خۆی دەرباز بکاو تا رادەیەک بە خەڵک بڵێ ئەوەی من لە رابوردووداکردم هەڵە بوو. ئێوەش با تووشی هەڵە نەبن. واوێدەچی بای، بادانەوەی ئاغا ناسر زۆر بە گوڕە وکاریگەری خۆی کردوە.هەر کەس دەتوانێ لە ژیانیدا بگۆڕدرێ بەڵام بە مەرجێک بە ئاشکرا بە خەڵک نەڵێ: گێل وتێنەگەیشتوو بە کرێگیراو. لەوەش بترازێ کاک ناسر دەڵێ: هەموو ئینسانێکی ناودارو بە ناوبانگ دوژمنی هەیە / هەر کەس رەخنەی لێگرتی بە دووژمنی مەناسە تۆ ئەگەر نیمچە ناوێکت هەیە لە سای سەری ئەو خەڵكە هەژارەیە/. دیارە مەبەست خۆیەتی کە ناودارو بە ناوبانگە. لەو وڵاتەی کە من لێی دەژیم کەسی وادەناسم کە خەڵکی ئێڕەیە وتەمەنی ٥٦ ساڵە، بەڵام تائێرە نزیکەی ٤٠ کتێبی زانستی وفەلسەفی وکۆمەڵایەتی وبواری سیاسی نووسیوە هێشتا بە خۆی ناڵێ من بە ناوبانگ وناودارم لەحاڵێکدا هەر ئەو مرۆڤە لە دوو بابەتی گرینگی زانستیی مێژوویی دا خاوەنی دوو پلەی پڕۆفیسۆڕییە. لە کۆمەڵگاکانی پێش کەوتوودا دەنگ خۆشی وهونەر دەبێتە هەوێنی وڵاتپارێزی ونرخی هونەریش بەرەو هەڵکشآن دەچێ. لە لای ئیـمە ئەو ئەرکە گرینگە بە پێچەوانەیە!
وەسسەلام

بابەتی دیکە لەسەر ناسری رەززازی:





نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە