کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پاڤێڵ تاڵەبانی بە تەلەفۆن هەڕەشە لە هەندێک لە سەرکردایەتییەکانی یەکێتی دەکات

Sunday, 18/06/2017, 0:38


ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی بە سایتی کوردستانپۆستی ڕاگەیاند:
دوای ئەوەی ئێمە وەکو 22 ئەندامی سەرکردایەتی 5 ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی دژی تەسلیمبوونی یەکێتی بە بنەماڵەی بارزانی دەنگمان هەڵبڕیوە، کەچی پافێڵ تاڵەبانی لە ژێر کاریگەریی مەلا بەختیار، تەسلیمی پارتی بووە، ئەویش بەهۆی گرتە ڤیدیۆ سێکسییەکانی لە ئوتێلێکی ناوداری هەولێر و لە هەندێک شوێنی دیکە، کە لەگەڵ کەسانی ()دا خەریکی رابواردن و ئەو جۆرە چالاکیانە بووە کە ئێمە بەو سیموڵە ئاماژەی پێدەدەین، ئەمەش بە ڤیدیۆ و سکایپ گیراوە، هەمووی دەست پاراستنی پارتی کەوتووە، لەوانە دەنگە تۆمارکراو و گرتەی ڤیدیۆی تێدایە مرۆڤ تووشی شۆک دەکات، بۆیە مەلا بەختیار ناچار بووە سەر بۆ پاراستن شۆڕ بکات، بۆیە خەریکی تەسلیمکردنی یەکێتییە بە پارتی، شەوانە بە تەلەفۆن هەڕەشە لە ئەندامی مەکتەب سیاسی و سەرکردایەتییەکانی یەکێتی دەکات، کە دژ بە تەسلیمکردنی یەکێتین بە پارتی.
ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی یەکێتی ئاماژەی بەوەشکرد:
کۆسرەت ڕەسوڵ و مەلا بەختیار یەکێکیان لە بەر بەرژەوەندی بازرگانییەکانی لەگەڵ پارتی و ئەویتریان لە بەر ڤیدیۆ حەیابەرەکانی خەریکی تەسلیمکردنی یەکێتین بە پارتی.
نەشیشاردەوە کە هەردوو کوڕەکەی تاڵەبانیش ڕۆڵێکی خراپیان هەیە و کەس ئاگای لە یەکێتی و کادیرە دڵسۆز و کەسوکاری شەهیدەکانی نەماوە، هەمویان خەریکی بازرگانین لەگەڵ پارتی.
باسی لەوەشکرد مەلا بەختیار و کۆسرەت ڕەسوڵ کۆبوونەوەیان بە ئەندام پەرلەمانەکانی یەکێتی کردوە، بەشێک لە ئەندامانی پەرلەمانی یەکێتی پێیان وتوون ئەگەر بەم شێوەیە لە پارتی نزیک ببینەوە 8 کورسی ناهێنین، مەلا بەختیاریش وەڵامی داونەتەوە، وتوێتی 8 کورسیش بهێنین هەر ئێمە حکومەت لە گەڵ پارتی پێک دەهێنین؟

سەرچاوەیەکی دیکە پێی ڕاگەیاندین، ئەو کاتەی پافێڵ تاڵەبانی بەرپرسی دەزگای دژە تیرۆر بوو 100 ئۆپەراسیۆنیان بەناوی تیرۆرەوە ئەنجام دابوو، لەوانە 95ی ئەو ئۆپەراسێۆنانە دزیکردن بوو لە ماڵە دەوڵەمەندەکان، ئەوکات لێژنەیەکی مەکتەبی سیاسی سەرجەمی ئۆپەراسیۆنەکانی بە راپۆرتێک ڕادەستی جەلال تاڵەبانی کردبوو، دواتر ئەم ڕاپۆرتە دەست ئەمریکییەکان کەوت، ئەمریکییەکانیش بە جەلال تاڵەبانییان ڕادەگەیاند، کە دەبێت لە بەرپرسی دەزگای دژە تیرۆر دەربکرێت و لە عێراق و کوردستانیش نەمێنێت، ئەوە بوو تاڵەبانی لە ژێر فشاری ئەمریکییەکان دەریکرد و ناردییەوە بۆ بەریتانیا، ئەو کاتەش هاوکات بوو بە دزینی چەندین ملیۆن دۆلار لەگەڵ عومەر فەتاح، کە لە برۆژەی کارەبا بۆ سلێمانی پێکەوە بردیان، ئیتر پاڤێل لە ترسی هەڕەشەی ئەمەریکییەکان نەی وێرا بێتەوە کوردستان هەتا ئەو کاتە ئەمریکییەکان هێزەکانیان لە عێراق کشاندەوە، بەڵام بنەماڵەی تاڵەبانی ئەو کات، وایان پرۆپاگەندە دەکرد، گوایە ئێرانییەکان ئەو هەڕەشەیان کردووە، بەڵام لە راستییدا ئەمە وا نەبوو.

 سەرچاوە:
ئەم دوو سیمبوڵە
 :

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە