چەتەکانی کۆسرەت ڕەسوڵ، هەروەها دژە تیرۆر فێربوون لە سلێمانی سەرانە لە خەڵک وەردەگرن
Saturday, 17/06/2017, 13:57
پەیامنێری کوردستانپۆست/ سلێمانی
سەرچاوەیەک لە ئاسایشی سلێمانی لە بەر هەستیاری شوێنەکەی نەیویست ناوی خۆی ئاشکرابکات٫ بە کوردستانپۆستی ڕاگەیاند: ماوەیەکە هێزەکەی کۆسرەت ڕەسوڵ لە سلێمانی شەوانە هەڵدەکوتنە سەر خاوەن ئوتێل و یانە شەوانەکان داوای سەرانەیان لێدەکەن٫ ئەگەر خاونی ئوتێل و یانە شەوانەکان سەرانەیان نەدەنێ٫ بۆ شەوی دواتر بە هێزێکی زۆرەوە و بەچەکی قورس هەڵدەکوتنا سەریان و هەرچی پارەیەکیان دەست بکەوێت دەیبەن۰
ئەو سەرچاوەیە وتیشی: سێ شەو پێش ئێستا ئاگەدارکراینەوە کۆمەڵەیەک چەکدار هەڵیان کوتاوتە سەر یانەیەکی شەوانە٫ کاتێک مەفرەزاکانمان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە٫ دەرکەوت ئەو هێزەی هەڵی کوتاوەتە سەر یانە شەوانەکە هێزێکی سەر بە کۆسرەت ڕەسوڵ عەلییە۰
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەش کرد٫ ماوەی پێشو هێزێکی دژە تیرۆریش بەهامان شێوە هەڵیان کوتایە سەر کۆمپانیاییەکی لوبنانی و دەستیان بەسەر کەلوپەلەکانیاندا گرت و تاڵانیان کرد٫ خاوەنەکانیشیان لە فڕۆکەی سلێمانییەوە ڕەوانەی لوبنان کرد٫ جەوازەکانیان بەشێوەیەک لێکردبوو جارێکی دیکە نەتوانن سەفەری کوردستان بکەنەوە۰
هەمان سەرچاوە باسی لەوەش کرد٫ ئەیوبە ڕیشە پیاوی پارتی لە سلێمانی کە پێشتر ئێمە لە ئاسایشی سلێمانی لەسەر کۆمەڵێک دۆسییەی کوشتن دەستگیرمان کرد٫ دوایی بەهەڕەشەی ئەدهەم بارزانی لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی ئازادیان کرد٫ پێرێ شەو هەواڵمان پێدرا ئەو ئەیوبە ڕیشەیە، کەسێکی ڕفاندووە و ئەیەوێت بیکوژێت٫ مەفرەزەکانمان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و کاتێک ویستمان دەستگیری بکەین٫ لەسەروی خۆمانەوە ئاگەدار کراینەوە، کە لە مەکتەبی سیاسی یەکێتییەوە ئەمرمان پێکراوە دەستگیری نەکەین۰
ئەو سەرچاوەیە جەختی لەوەش کردەوە٫ ئاسایشی سلێمانی هیچ هەیبەتێکمان نەماوە و خەڵک هیچ متمانەیەکی بە هێزەکانی ئاسایش نەماوە، چونکە هەر تاوانبارێک بگرن، یان پێبازانن، یەکسەر بەرپرسێکی یەکێتی، یان پارتی بە تەلەفون و یان هەڕەشە ناچارمان دەکەن بەرەڵایان بکەین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست