کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا سەردانی پێشمەرگەی (شاخ و شار) مەحمود سەنگاوییان کرد

Thursday, 15/06/2017, 22:40


مەحمود سەنگاوی لە پەیجی خۆی هەواڵی سەردانی هەردوو کوڕەکەی نەوشیروان مستەفای راگەیاند، کە بە پێی خۆیان چوونەتە لای بكوژ و جه‌لادی شه‌هیدی قه‌له‌م كاوه‌گه‌رمیانی و سەردانیان کردووە، هەڵبەت ئەم هەواڵ و زیارەتکردنە، مەبەستی دیکەی شاراوەی لە پشتە، هەروەک لە گردەکەوە باس دەکرێت، دەنگۆی ئەوەش هەیە، کە کوڕەکانی نەوشیروان مستەفاش، وەک کوڕانی بەرپرسەکان لە ئیستاوە لە هەوڵی ئەوەدان جێگای باوکیان بگرنەوە و دەسەڵاتی سیاسیی و بازرگانی خۆیان برەو پێبدەن، ئەم جۆرە سەردان و زیارەتکردنەش هاوكاتە دەچێتە خانەی نزیکبوونەوە و یەکترناسینی بەرپرسەکان، هەروەک چۆن بۆ نمونە کوڕەکانی تالەبانی و کۆسرەت و ئەوانی تر لە سەرەتادا کردیان. با لیبگەڕێنین بزانین بۆ داهاتوو چی دیکەی بە دوادا دێت.
مەحومد سەنگاوی ئاوا دەنووسێت:
لە ڕۆژی ۲٠۱۷/٦/۱٤ ـ سلێمانی
لە سەردانێکی دۆستانەدا، هەردوو کوڕی هەڤاڵی سەرکردەی خولێخۆش بوو کاک (نەوشیروان مصطفی) کاک چیا و کاک نما لە ماڵی خۆمان لە شاری سلێمانی سەردنیان کردم.
 پەیجی سەنگاوی:

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە