کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سەیرە لە هەرێمى کوردستان

Monday, 12/06/2017, 10:11


حیزبەکەى دایکى قوباد و ڕیفراندۆمى ڕەش:
دایکى قوباد بۆ ئەوەى دەستى لەکلکى زەردى مەسعود بەرنە بێت و حیکمەتە کوێرى لگاوچى و عەبەى ڕەسوڵە چڵێسى بۆلاى مەسعود نارد هەتا وادەى ڕیفراندۆمەکەیان پێبڵێت و بەوەش گیانى مامى گەورە ئاسودە بێت، چونکە تواناى نەماوە نامەى لێبوردن بۆ پاشاى ٣١ى ئاب بنوسێت، ئەو دوو بونەوەرەش، ئەوەندە دڵسۆزانە و بەمەیلەوە ئەو ئەرکە سەوزەیان بە جێگەیاند و کۆتاییەکەى بە وێنەیەکى دەستە جەمعى ئاوێکى فێنکیان پژاند بەڕوخسارى یەکێتیەکان، ئەوەى لەوێنەکە وورد ببێتەوە کەچۆن راست و چەپى مەسعودیان گرتووە، مەسعودیش هێندە دڵخۆشە حەمە ملپانى حاجى مەحمودى وەلا ناوە بۆ خوارەوە. 
 وێڕاى دەسکەوتە مەزنەکانى ئەم بەرکوڵە لە ڕیفراندۆمەکەى سەرى ڕەش، چەند دەستکەوتێکى کەسیشى بۆ ئەندامانى وەفدەکەى یەکێتى تیایە، کەئەوەش مایەى دڵخۆشى هەموو یەکێتیەکانە لەوانە، مەسعود بەگۆڕى بابى سوێندى خواردووە فلیمە ڕووتەکانى مەلاحیکمەت نەخاتەسەر سیستەمى HD هەروا لە ئەرشیفەکەى مەسرورى کوڕیدا وەکو چاوى خۆى پارێزگارى لێبکات، مەسعود هەستى بەو زوڵمە گەورەیە کردووە کە لە کچى کۆسرەت کراوە هەتا ئێستا نەکراوە بەوەزیرى تەندروستى مەیلى پیشانداوە لە دەوڵەتە کوردیەکە قاشێکى بداتێ، زۆر سوپاسى کۆسرەتى کردکە ئەرکى سەرۆکایەتى هەرێم لەسلێمانى جێبەحێئەکات بەڕستە پسوڵەى جامڕەشکردن ئۆتۆمبیل لەزۆنى سەوزدا ئەکات و ئەوەشى بەئەرکێکى نیشتمانى وەسفکرد، هەروەها بەگۆڕی نەمران سوێندێکى ترى بۆ جەنابى کاک کۆسرەت خواردووە کە چۆن بیهەویت ئاوەها لە بازگەى دێگەڵە بدات و حەزئەکات فول لایتیش هەڵبکات.

مەلا بەختیارو و کۆبتەرەکانى سلێمانى
لە هەواڵێکى snn غەدرێکی تر لە سلێمانى کرا
به‌ئامانجی كۆنترۆڵی باری ئه‌منیی و گه‌یشتنی خێرای پۆلیس بۆ شوێنی ڕوداوه‌كان، حكومه‌ت ژماره‌یه‌ك كۆپته‌ر بۆ پارێزگاكانی‌ هه‌رێم دابینده‌كات، به‌گوێره‌ی‌ زانیاریه‌كانیش له‌ئێستادا سلێمانی‌ خاوه‌نی‌ ته‌نها شه‌ش كۆپته‌ره‌، " به‌ڵام دهۆك و هه‌ولێر 15 كۆپته‌ریان هه‌یه.".
ئەبێت هۆى ئەم ناهەقیە چى بێت؟
مەلا بەختیار ئەوەندەى باسى هێلیکۆبتەری کردوو ژماردنى و سەوزە فشەى پێوەکرد وەزارەتخانەکەى کەریم سنجارى وەها سەرى لێشێوا واى زانیوە سلێمانى ٢٢ هێلیکۆبتەرى هەیە بۆیە بۆ سلێمانى بەو هەموو بەرفراوانى حەشیمەتەیەوە خرایە داوێنى دهۆک حسابى قایمقامیەتێکى سەردەمى بەعسى بۆنەکرا .
 http://snnc.co/News.aspx?id=10853&MapID=1

یادى دامەزراندنى یەکێتى
با کەمێک لە مەلاى دابڕان ئەولا کەوین، ئەزانین هەست و سۆزى بریندارە و شەکرەکەى زۆر بەرز بۆتەوە، ئاخر ئەو بەنیازبوو لەیادى یەکێتى پێشوازى لە مەسعودى گەورەى لە هەولێر بکات و عەهد و وەفاى بۆتازە بکاتەوە و بەڵام یادەکە چوو بۆ یاخسەمەر، مەلاش هەر بەناو هێنانى یاخسەمەر هێڵنجى میز ئەدات، دوور نیە ئەگەر ڕفرانۆمەکەى مەسعود سەر بگرێت مەلا یاخسەمەر ئەنفالى کوردایەتى و ڕێبازى کاک ئدریسى جوانەمەرگ نەکات.

نوێنەرى هەرێم لە ڕوسیا
 ئاسۆ شێخ جەنگی بە ئێن ئاڕ تى راگەیاند، شاندەکەی حکومەتی هەرێم بۆ پێشوازیکردنیان لە فڕۆکەخانە بە هیچ شێوەیەک نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێمیان ئاگادارنەکردووەتەوە، لەکاتێکدا نوێنەرایەتی پارتیان لە ڕوسیا ئاگادار کردبووە.
 کەواتە : دەستگێرەکانى بنەماڵە سامانى کوردستانیان داوە بەکۆڵیاندا وەکو چەرچیەکانى جاران شاربەشارو وڵات بەوڵات ئەیگێڕن بۆ هەڕاجکردنى و قوبادى دادە هێرۆش بووە بە زارۆکە بەنازەکەى بنەماڵەى بەرزانى و ئیتر چۆن بە ئاسۆى ئامۆزاى ئەڵێت لە ڕوسیام بۆچى هاتووم، بۆ کاک ئاسۆش مەسرەفێک کەمتر لەم قەیرانى داراییەدا . وێراى ئەوەش حیزبەکەى کاک ئاسۆ ئێستا بووە بەلقێک لە پارتى ئیتر هیچ زەرورەتێک نیە ئاگادار بکرێتەوە، ئاگادارکردن و ئامادەبونى نوێنەرى پێشو لە ڕوسیا کە پارتیە باشترە پرۆفیشناڵە لەکلکە لەقێ.

بەهەرێمکردنى سلێمانى و ...
بەهەرێمکردنى سلێمانى و گەرمیان و کەرکوک، یەکێکە لەو ئەگەرانەى کە ئەگەر بچیتە بوارى قانونى واقعى کارێکى زۆر چاکەو لە دنیادا چەمکى لامەرکەزى سەرکەتوبووە لەبوارى بەڕیوەبردن، ئەمە پارتى و مێگەلەکەى ئاڵۆز کردووە و کارگەیشتۆتە ئەوەى، ئەوەى کە لەهەرێمەکەى ئەولا بەسەروگوێلاکى شکاوەوە ناردیانەوە بۆ هەرێمەکەى ئەملا هەرچى داواى بەهەرێمکردن بکات ئەڵێت : بڕۆن یەک دوو کتێب بخوێننەوە، کۆسرەتیان بەوهەموو تفاقى جەنگی و ئەو قافڵە لاندکرۆزەرەى بەدوایەوە بوو نەکردەوە بەسنورى هەرێمى ئەم لا لە سنورى دێگەڵە وە، سەرۆکى پەڕلەمانیان لە سنورى پردێوە نەکردوە بە هەرێمى ئەمدیوا، هێمن بنەسڵاوەییان بۆ هەرێمى ئەملا دەرنەکرد، تارا حسین یان لە هەولێر بۆ سنورى هەرێمى ئەملا سنور داش نەکرد، یەکێتى و پارتى پێیان شەرمە بڵێن هەرێمى هەولێرو سلێمانى ئەلێن زۆنى سەوز و زەرد، دیارە نەبەز گۆران ڕاوکەیەکى لەهەوڵێر داناوە بۆیە بە هەرێمى سلێمانى ئاڵۆزە.

ساڵار عەزیز
ئەم کابرایە لە ئاستى کۆمەڵایەتیدا کێشێکى نەماوە، لەوەش خراپتر لەدنیاى ئەم سیاسەتەى کوردایەتیدا ڕیسواى زەمانەبووە، ئەیەوێت لەو پێشبڕکێیەى کە مەکتەب سیاسیەکانى یەکێتى بۆ لاى مەسعودى دەیکەن ئەمیش ئەسپى خۆى تاو بدات و هەر لەو پێناوەدا لەم دواییەدا لە کەناڵى ڕوداودا کەوتە وەسف و پیا هەڵدانى مەسعود و بە سەرۆکى هەرێمى نای برد، لیکاوى وڕێنەى هەتا کۆتایى بەرنامەکە وشکى نەکرد، لەهەموى سەمەرەتر بەگوێرەى ئەو زانیاریانەى لەسەرچاوەى باوەڕپێکراوەوە چنگمان کەوتووە (چ کەسێک گومانى لەدروستى هەیە، ئامادەم بەڵگەى کۆنکرێتى بخەمەروو)، دوایى چاوپێکەوتنەکەى سالارى عەزیزی شانشکاو، وەزیرى شارەوانى تەلەفون بۆ یوسف یاسین سەرۆکى شارەوانى سلێمانى ئەکات و ئەڵێت کەسیکى ماندوو هەیە و غەدرى لێکراوە داواکارم (٦٠٠م٢ ) زەوى بدەنێ، کە دەپرسێت ئەو کەسە کێیە، لە وەڵامدا ئەڵێت: سالار عزیزە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە