دەوڵەت بە پیاو دروست دەکرێت، نەک بە کەسی نامەرد و خائین!
Sunday, 11/06/2017, 18:25
لهكۆبونهوهی مەسعود و لایهنهكان له پیرمام 25ی ئهیلول بۆ ئهنجامدان و دەستنیشانکردنی ڕیفراندۆم، بهرپرسێكی تهڤگهری ئازادیش لهسهر ئهو ڕێكهوته هاتهدهنگ و ڕایدهگهیهنێت، کە ئهو ڕۆژه هاوكاته لهگهڵ یهكهم ڕۆژی لهشكركێشی توركیا بۆسهر خاكی ههرێمی كوردستان.
-------------------------
هەموو ڕاستیەکان ئەوە دەسەلمێنن کە مەسعود ئەو پیاوە نییە، دەوڵەت دروست بکات، لەکاتێکدا مەسعود، ئەوانەی کۆیکردونەتەوە کەسانی سوک و پاشەڵپیس و فاسدنو فایلدارن.
ئەو هەرێمە داگیرکراوەش هیچ بنەمایەکی تێدا نییە کە هەنگاو بنێت بەرەو دروستبوونی دەوڵەت، لەکاتێکدا هەموو نهێنییەکان لەلایەن ئەم سیاسییە پوچەکانەوە دیارە و ئەو نیشتمانە هیچ شتێکی نهێنی تێدا نییە کە چارەنوسی گەلەکەمان پارێزراو بکات.
هەندێک پرسیاری بنەڕەتی هەیە، کە ڕاستەوخۆ وابەستەیە بەخودی مرۆڤ خۆیەوە، نەک بە سەردەم و ئەو جێگەکەی تێدا دەژی، چونکە لە ڕاستیدا ئەوانە پرسیار گەلێکن هیچ پێویستمان بە بەدوا چون نییە.
هەموومان دەزانین ئەم خائینە سیاسیانە لەماوەی ئەم ٢٦ساڵەدا هێندە لەسەر تێکشکانی تاک بەتاکمان کاریان کردوە، هێندە لەسەر دروستبوون و پاشەڕۆژی گەلەکەمان کاریان نەکردوە تەنانەت بەپلان هەموو هیوایەکیان مراندووین.
ئەمڕۆش پڕوپاگەندەی ئەوە دەکەن، گوایە دەوڵەت دروست دەکەن، من ماوەی ١٧ساڵە نەم توانیوە بچمە هەولێر، نەک لەبەر ئەوەی دەترسم لەمردن، نا لەبەر ئەوەی دەمەوێت پارێزگاری لە کەرامەتم بکەم.
ئێستا مەسعود و پارتەکەی چۆن دەتوانن دەوڵەتێک دروست بکات، کە تاک تێیدا ئازاد نییە؟
ئەمە بەو مانایەش نا، کە لە هەرێمی سەوزی یەکێتییدا گورگ و مەر پێکەوە ئاو دەخۆنەوە و کەس لەکەس ناکەوێت.
ئێستا ئێوە ڕیفراندۆم بۆ خۆتان دەکەن بۆ ئەوەی تا ئەم بەرپرس و سەرانە تا دەتۆپن لە سەر کورسی دەسەڵات بن و لە دزیی و خیانەت بەردەوام بن.
کاتێک ئەمەریکییەکان عێراقیان داگیر کرد، پۆلیسێکی هاتوچۆ لە پایتەخت نەما، ئێوە بەهەڵەداوان چون و بەغدادی تاوانتان دروست کردەوە، شەڕتان دەکرد و لە عێراقداو ئێمەتان بە زۆر لکانەوە بەو دەوڵەتەوە، کە دەتانتوانی پێچەوانەکەی بکەن، یان لایەنی کەم بە پێی بەڵگە مێژوویەکان ناوچە داگیرکراوەکانی وەک کەرکوک و خانەقین و موسڵ و هتد بە هەرێمەوە بلکێننەوە! مەسعود و تاڵەبانی شیعر وشانامەیان بۆ عێراقی فیدراڵ دەنووسیییەوە و گەلی کوردیان لە بەردەم چەقۆی قەسابی سونە و شیعەدا دانا، ئێستاش مەسعود دەڵێت من دەوڵەت دروست دەکەم!؟
هێشتا هیچتان نەکردووە وا هوشیار زێباری فایلدار دەڵێت : " ڕیفراندۆم بۆ جیابونەوە نییە".
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست