دیداری تەمەن و درۆ شخدارەکانی جەلال تاڵەبانی
Saturday, 10/06/2017, 14:34
*کاتێک زانست دەڵێن "خۆر" ناجوڵێت، تۆ دەڵێی ئەی ئەگەر بجوڵێت، چۆن دوو دەریا تێکەڵ بە یەک نابن، کاتێکیش دەڵێن خۆر ٣٥٠ هەزار جار لە زەوی گەورەترە، کەچی تۆ دەڵێیت وانییە خۆر دەچێتە ناو چاڵێکی قوڕاوەیەوە. ئیتر ئەمە دەبێتە چەلەحانێ.
* پێشمەرگەیەکی یەکێتی تەقە لە ئاسمان دەکات، کە لێیان پرسیوە، بۆ وادەکەیت، ئەویش ووتوویەتی: تەنها خودا ماوە، شەڕی لەگەڵدا نەکەین بۆیە سەلیەیەکم بەویشەوە نا.
-------------------------------
جەلال تالەبانی لەسەرەتای بیرەوەریەکانییەوە وا خۆی پیشان دەدات و خۆی کردۆتە فریشتە، کە گوایە ئەو نەیویستووە، پۆستی هەبێت، ببێتە بەرپرس، بۆیە ئەڵێم کە هەموو کەسێک دەیزانێت و شاهیدە، کە هەروەکوو چۆن لە سەرەتای ڕاپەڕینی گەلانی ئێرانەوە خومەینی لەهیچ کوونێکەوە دیار نەبوو، بەهەمان شێوە مەسعودی مەلا مستەفاش لە هیچ کوون و کوژبنێکەوە دیار نەبوو.
هەموو دەزانینن کە ڕاپەڕین کۆتایی هات و گەیشتە ئامانجی خۆی، کەچی هێشتا مەسعود کوڕی مستەفای ئەشبەتاڵچی، لە کەرج دانیشتبوو.
من باس لە کۆمەلێک ڕوداو ناکەم، کە لە نزیکەوە ئاگاداریانم کە چۆن خەڵکیان ناردووە بۆ کەرەج تا مەسعود بگەڕێتەوە و بیهێنەوە، بەڵکو من باسی ئەوە دەکەم کە هەموو کارەکان کۆتایی هات، کەچی هێشتا مەسعود لە کەرچ بوو. هەرچەند ڕاپەڕینیش ئەگەر گەمژەیی سەدام و لێدانی ئەمەریکا نەبوایە، هەرگیز بەو شیوەی کە ناومانابوو شۆڕش هەرگیزکەس نەیدەوێرا تەنانەت لە سنوورەکانیشەوە سەرەتاتێکی لەگەڵ ڕژێمی بەعسدا بکات.
چونکە ئەوەی لە باشور ڕوویدا، شەڕی ناوخۆ یان شەری براکوژی نەبوو، بەڵکوو شەڕی سەفەوی و عوسمانی بوو، (کەلەلایەن ووڵاتانی سەرمایەدارییەوە زیندووکرایەوە، بە مەبەستی دادۆشینی توخمە سروشتیەکانی ناوچەکە. ئیمپریالیزم بیرکردنەوەی گەلانی ناوچەکەی باش خوێندبویەوە، بۆیە توانی ٨ ساڵ تەواوی چەکە ئەنبارکراوەکانی کە ژەنگیان هەڵهێنابوو بە عێراق و ئێران بفرۆشیت، خۆشیان بە شێنەی ناوچەکە تاڵان بکەن). هەر هیچ نەبێت، هەروەکوو بۆتە وێردی سەر زمانی هەموو، پاسۆکێک، کە مەنجەێڵک یاپراخ بەشی دەکردن، ئەی لەوانیش درا؟ مەگەر ئەو هەموو شەڕ و پەلامارەی نێوان حیزبەکان بۆچی بوو؟ کام حزب ما، کە نەکەوێتە بەر پەلاماری هێزەکانی یەکێتی؟ ئاخر ناکڕێت هەر هەموو حیزەکان هەڵەبن، تەنها حیزبەکەی جەلال تاڵەبانی ڕاست بێت. هەر هەموومان ئەو ڕاستیە دەزانین کە یەکێتی پەلاماری هەر هەموو حیزەبەکانی دا، جگە لە "بەعسی یەساری" کە سەربە حافز ئەسەد بوون.
پێشمەرگەیەکی یەکێتی تەقە لە ئاسمان دەکات، کە لێیان پرسیوە، بۆ وادەکەیت، ئەویش ووتوویەتی: تەنها خودا ماوە، شەڕی لەگەڵدا نەکەین بۆیە سەلیەیەکیشم بە ئەویشەوە نا.
ئەو هەموو کوشتارە تۆ بڵیی بۆچی بووبێت، جگە لە دەسەڵات چی دیکە هەیە؟! یان ڕاستییەکی دیکە هەیە، کە دەڵی: یەکێتی نیشتیمانی بە داخوازی موساد، سی ئای ئەی، ئێم پێ5، دامەرزرێندرا، چونکە موساد و سی ئای ئێم5 پێیان وابووە کە چەپ و شیوعیەت لە کوردستان ئێران و عێراق، و تورکیا لە پەرەسەندندایە، بۆیە جەلال پێویستە بگەڕێتەوە کوردستان، چونکە بلەی ئەحەڕەش نەخۆشە و خەریکە دەمرێت. جەلالیش پێوسیتە بۆ نانەوەی پشێوی و ئاشووب لە کوردستان و ناوچەکە، نامەکە لەلایەن "سی، ئای، ئەی"ەوە گەیەندرایە دەستی مەزهەری خالقی و خالقیش نامەکەی گەیاندە دەستی جەلال تاڵانی. سەرچاوە لە گرتنی سەفارەتی ئەمەریکا لەتاران، لە بڵاوکراوەی چریکەهای فدای خلق، حزب الله ی ئێران، بەسیج. ئەوە دەقی نامەکەی سیا بوو.
لە کرداریشدا، زۆربەمان ئەو راستیەمان بینی، کە لە پڕ هەر هەمووەیان بەکژ یەکتریدا داو کار گەیشتە ئاستێک کە ئیتر دوژمنی سەرەکی لە بیرکرا، شۆڕش مانایەکی بۆ نەمایەوە، ووردە ووردە شۆڕش بوو بە چەتەگەریی.
کاکە حەمە سۆشیالیست بارەگایەکی گەورەی لە مەیدانی "مەلا جامی، نزیک چوارچرا"ی لە مەهاباد کردەوە، حمە لە بیرەوەریەکاندا نووسیوەیە، پێنج عەزیز پێنج خێزانیان سەرگەردان کرد و کردیانە دوژمنی شۆڕش، هێندەی دیکە شۆڕشیان قێزەوونتر کرد (تێبینی: ناوی ئەو کەسەم بیرنەماوە، کە نوسیمە عەزیز لێی دڵنیا نیم، بەڵام دڵنیام کە حەمە نووسیویە پێنج کەسمان کوشت، بەلام هیچیان خۆی نەبوو).
--------------------
مەسعود هەر لە کەرج مایەوە. کە ١٥٠٠ کیلۆمەتر دوور بوو لەو سنوورە دەستکردەکەی نێوان ئێران و عێراق، قیدەی مەرکەز و بارزانییەکان پێش پاسداران دەکەووتن بۆ گەڕاندنەوەی ناوچە ئازادکراوەکانی ژێر دەسەڵاتی حزبی دیموکرات و کۆمەڵە. یەکێتیش وەکوو زیکزاگ تاوێک لەم بەر و تاوێکی دیەک لەوبەر، لە پڕیش خۆیان کرد بە بەغدادا. تەنانەت خوودی یەکێتیەکان دەیان گووت هێندە شەڕی ناوخۆمان کردوە، ب ۆپشوو دانوساندنێکمان لەگەڵ حکومەت کردووە. کار گەیشت ئاستێک، کە دەبوو کە لە ناوچە بەناو ئازادکراوەکانیش پێشمەرگە ووریای خۆی بێت، وریاتر لە ناوجەرگەی دەسەڵاتی دوژمن، چونکە جەلالیەکان لەنزیکەوە بوون لەگەڵماندا بوون.
ئەو ڕوو رەشە وایکرد کە وورەی پێشمەرگە بڕوخێت و باوەڕیان بە شۆڕش نەمێنیت، جاش هێندە زۆر بوو بوو، ئیتر نیشتیمان سەراپا بوو بوو بە جاش و ژمارەی جاش گەیشتە٧٠٠ هەزار کەس. من بیرم دێت نامەم بۆ برادەرێکم نووسی، کە سەرباز بوو، نوسیم جاش و سەرباز هەردوکیان دەسەڵات دەپارێزن و دژ بە ئاواتی خەڵک و خاکن. دڵنیابە ئەگەر ئەو نالەباریی ناوچەکە نەبوایە ئەو ژمارە زۆر و زەبەندەی جاش دروست نەدەبوو، زۆربەی هەرە زۆری جاشەکانیش وەکوو ئێوەی سەرباز ناچارن. هاوڕێکەم لە وەڵامی نامەکە نووسی، ئەگەر کوژرام هیچ نەبێت کەسوکارم بژێوی ژیانیان دابین دەکرێت، بەڵام ئەگەر تۆ بەگوولەی جەلالی کوژرایت چی؟
وەک لەسەرەتاوە ئاماژەم پێدا، ئەوانەی دەبوونە سەرباز، یان جاش، سەرتاپایان تاوانی حیزبەکان بوون، بەتایبەت جەلالی، خواستی دەسەڵاتپەرستی جەلال بوو، هەروەها کە خەڵیکیش دەبوو بە جاش زۆرینەی هەرە زۆریان کەسانی باش بوون، خراپەکار نەبوون، بۆ نموونە پێش ئەوەی هاوڕێی خۆشەویستم "بایزی سەید باقی" بەدەستی ئامر کەرتێکی یەکێتیشەهید بکرێت، شەوێک لە چالاکیەکدا لەناو شاری دەربەندیخان لە پڕ لە هاوڕێکانی دادەبڕێت، ڕێگای بزر دەکات، چونکە شارەزای شارەکە نەبوو، شەهید بایز سەید باقی سەردەرناکات کە بۆ کوێ بڕوات، ناچار خۆی دەکات بەماڵیکدا، ماڵەکەش مەردانە دەیشارنەوە و پاشان دەپرسن کە کێ لەم شارە دەناسیت، شەهید بایز یەکسەر ئەڵی: ئیبراهیم مام ئەحمەد" بلەی نەجیبە" ئەوکاتە کاک ئیبراهیم جاش بوو، خاوەن ماڵەکە دەستبەجێ کاک ئیبراهیم ئاگادار دەکەن، ئیتر کاک ئیبراهیم شەهید بایز دەیباتە لای خۆی پاش خزمەتیکی باش، دوای چەند ڕۆژێک ڕێگای بۆ دەدۆزێتەوە و ڕەوانەی شاخی دەکاتەوە، هەموومان دەزانین ئەگەر ئەم کارەی کاک ئیبراهیم ئاشکرا ببوایە، بێگومان ئیبراهیمیان دەکرد بە هەزران پارچەوە. مەبەستمە بڵێن زۆرینەی هەرە زۆری ئەوانەی کە بوونە جاش، بە ناچاری بوون و دەروازیەکی دیکەیان شک نەدەبرد. هەر خۆم ئاگادارم، ئەوکاتەی کە بەرپرسی ئیداری لق بووم، شەهید جەوهەر"ڕەئووف حاجی کاکە ئەوڵا" ناردمی تا بچم گووللە بهێنم کە ساڵحی خەیات ناردوویەتی. "ساڵحی خەیات سەرۆک جاش بوو لە دەربەندیخان" کە چووم فەردە گوللەکانم هێنا، یەکەمجار"هاوڕی ئەنوەر قادر فارس بانیخێڵانیم" لە دێی هۆمەرقەڵا دیت، مام ئەولقادری فارس تەماشای کرد ووتی خۆی هەمووی هی کڵاشینکۆفە، مام ئەولقادر ووتی بەو باوە حیزەمان ووت کە فیشەکەی بیکەیسیمان پێویستە زیاتر تا کڵاشینکۆف، بیرم دێت وتم هاوڕی بیگەڕێنمەوە بۆی، بە چەند لێتان کڕیوە؟ مام ئەولقادر ووتی" خوا چاری ئێوە دەکات، دەم ڕووت؟ ئەو مەبەستی بوو کە بە پارە ئەوانەمان بۆ نانێرێت.
دڵنیام و باوەڕ ناکەم کە هیچ کەسێک و هیچ لایەنێک ، تەنانەت موساد و سی، ئای. ئەی و کە، گە، بێ و ساواکیش هێندی جەلال تالەبانی بنەماڵەی مەسعود و دەست و پێوەندەکەی بناسێت، جەلال ئاگادار بوو، کە ئەو کۆمەکەی کە هونەرمەندە چەپەکانی جیهان کۆیان کردەوە بۆ کۆچە مەزنەکەی کوردی باشووری ساڵی ١٩٩١ نزیکەی ١٢٠ ملێۆن دۆلاربوو، ئەو پارە زەبەلاحە لەو سەردەمە چارەنوسزادەدا، لە نێوان "جێفری ئارچەر" ئەندام پەرلەلامانی بەریتانیای سەربە لابوور، وەکوو دەنکە زەنگیانە گووم بوو. تکا دەکەم ئەو لینکەی خوارەوە بشێلە بە چەپ ڕاستدا، ئەوسا بەڵگەکانی دادگای بەریتانیا دەبینیت، بە زمانی عەرەبی و ئینگلیزی، کە چۆن جێفری ئارچەر لەسەر دزینی قووتی ئەو ڕەش و ڕووتەی کە لە ژێر بەفرو باراندا، لە چاوەڕی بەزەیی سروشت بوون، درایە دادگا و سزادرا. ئیتر کەسێک هێندەی مەسعود مستەفا چاو چنۆک و بێویژدان بێئەخلاق بێت، چۆن دەکرێت بکرێتە سەرپەرشتی وولاتێک کە لەهەموو جیهانەوە دڕندە و جانەوەرەکان چاویان تێ بڕیوەتە خێر بێری وڵاتەکەی، ئەمە چ جای ئەو دوژمنە خوێن خۆرانەی دەورووبەری، ججای نەخوێندەواری هەژاری گەلەکەمان.
جەلال تاڵەبانی ئاگادار بوو، کە مەسعود هێندە نەفس نزم و چاوچنۆکە کە ڕاپۆرتی سیخوڕی لەسەر هاوسەنگەرەکەی خۆی ناردووە بۆ موساد بە 50 دۆلار، واتا بە 50 دۆلار جاسوسی کردوە، بڕوانە ئەرشیڤی "میترۆخین" وەرگیڕانی کەمال سەید قادر(ئەو بەڵگەنامەیە کەمالی سەید قادر کاتی خۆی لە کوردستانپۆستادا بڵاوی کردەوە). کەسێک ئەوە ئاستی ویژدان و ئەخلاقی بێت، ئەگەر بۆ حەزە بۆگەنەکانی خودی جەلال تالەبانی نەبێت، ئەدی چۆن لەپڕ مەسعود مستەفا بووبە پێشمەرگەی قارەمان و دێرین؟
جەلال تاڵەبانی بەد دووروو بە درێژاییی ٤٠ ساڵ هاوارێی بنەماڵەی بارزانی خێڵەکین، دەستکردی دوژمنن، کەچی دەچێتە سەرگۆڕەکەی و داوای لێبودن لە مستەفا بارزانی و دەست و پێوەندەکەی دەکات و دوایش ئەڵێ دەنگ بدەن بە مەسعود بارزانی پێشمەرگەی دێرین، مەگەر ئەو هەموو ماستاوە بۆ ئەوە نەبوو کە خۆی ببێتە سەرۆک کۆمار، کوردستان بداتە دەستی مەسعود؟ ئەی ئێسا قوباد چ کاریە، مەگەر شاناز بەبێ ئەوەی ڕۆژێک لە ڕۆژان تاڕپیجییەکی تەقاندبێت، چۆن بوو بە عەقید؟ ئەدی خێڵ مانای چی؟
لە کۆتایی ساڵی ١٩٧٧ بەعس کەوتە ڕاونانی شیوعیەکان، ژمارەیەکی زۆری دەستگیرکرد، زۆرێکیش بەناو ووڵاتانی عەرەبیدا بڵاوەیان کرد، زۆرێکیشیان توانیان کە خۆیان بگەیەننە کوردستان. لە دەروبەری گوندی عەیزی قادر و تووکن، کۆشک ، قەواڵی، ڕەمەن، قەواڵێ، ئەوکاتە کە شەهید بابەعەلی سەرلق مانبوومان بوو، هاوڕێ عەرەبەکانمان لە ناوچەکە کۆکردەوە و لەگەڵ خۆمان گەیاندماننە قەرەداخ و پاشانیش بۆ خڕەی ناوزەنگ، بەدەم ڕێگاوە لەگەڵ هەموویاندا بووینە ئاشنا، لەگەڵ هاوڕێیەک بەناوی "مشعل" بەتەواویی بوین بە دۆستێکی نزیک، بەڕاستی بە لێهاتووی و توانا بێسنووری ڕۆشنبیری مشعل سەرسام بووم، بەو تەمەنە کەمەیەوە بەباشی لە جولانەوە و بزوتنەوەی مارکسی ئاگادار بوو، باوەڕێکی پۆڵاینی بە شۆڕش و سەرکەوتن هەبوو، سەرەڕای ووشیاریەکەی، کەسێکی قسە خۆش و دەم بە پێکەنینن بوو، هەرکە گەیشتینە گوندی "چرچەقەڵا" پێویست بوو ئەو بگەیەنینە قەرەداخ دەبوو کە بە شاخەکەی پشتی چەرچەقەلا سەربکەوین، شاخەکەی پشتی چرچە قەڵاش خوار نەبوو، بەڵکوو ڕێک وەک گۆشەی 90 پلەی ڕاست وەستاوە، زیاتر لە دەوار دەچێت، بۆیە کە نزیک یەکەم پلەی سەرکەتن بوینەوە، هاوڕی مشعل پرسیاری کرد، بۆ کوێ، ووتمان دەبێت سەرکەوین، ووتی (صدگ چذب) من لەماڵەوە دەستیان دەگرتم بۆ ئەوەی سەرکەوم بۆ قاتی دوەم، وەڵا بابە من نایەم بوتڵەکە باشترە تا بەم شاخەدا سەربکەوم. هەتا شارەزوور پێکەوە بووین و دوای هەرهەکەس ڕووی کرد ئەو جێگایەی کە بۆی دیاری کرابوو. مشعلەم دوای دووسێ ساڵ لە خڕی ناوزەن بینیەوە ئەوەیش تازە لە مقەڕەکانی "باتوفە"ی بادینانەوە هاتبوو، پاش چاک و چۆنی و هەواڵ پرسینی هاوڕێانی دیکە و چا خوارنەوە جگەرەکێشان، هاوڕێ مشعل ووتی: باش نین و ئایندەش باش نابینم، پرسیم بۆ؟ هاوڕێکەم ووتی: بە دوو سێ مانگ ڕەنج ئازار و ماندووی چەند خانوویەکمان دروستکرد، هاوڕی ئاخر من لەژیانمدا خاکەنازم هەڵنەگرتووە، زۆر زۆر زەحمەت بوو، کەچی هێشتا نەچووبوینە ناو خانوەکەمان کە وەک بارەگا "مقەڕ" دروستمان کردبوو، وتی کەچی لە پڕ ئەدهەم بارزانی هات بە ئاڵایەکی سپی کە لەسەری نوسرابوو لا الله الا الله، یەکسەر لەبەردەم هەمووناندا ووتی: جاء حق و زهق باطل، ووتی چۆڵی بکەن، ووتمان بابە ئەمە خاکی عێراقە حزب و اللەی ئێرانی کاری بە ئێرەوە نییە، نەخێر کەڵکی نەبوو بەکورتی لە سەر خاکی عێراق لەناو بارەگاکانی خۆمان دەریان کردین.
پاش گفتووگۆی دووروو درێژ، داواتر هاوڕێکەم مشعەل لەناو باخەکانی هەڵەدن ووتی: باوەڕم بەم شۆڕشە نیە، یەکێتی و پارتی وحسکیش داردەستی ئێرانن ئیترشۆڕشی چی؟ ئێمە هیچمان پێناکرێت، ئەستەمە بە شێوە بتوانین درێژە بە شۆڕش بدەین، سەر دەهێنم و سەردەبەم تێناگەم بۆ ئەم حزبە کوردیانە، لەم کاتە ناسکەدا وا دەکەن، تێگەیشتن لەم زروفە زۆر گران نیە کە کورد لەبەردەم مەترسیدایە، بۆ دژ بە نەتەوە چەوساوەی خۆیان بوونەتە دار دەستی ئەم دوژمنە سەرسەختانە؟!
جگە لەوانەش هەرهەمووی دەبینن لەناو ڕیزەکانی یەکێتیدا، ئەوانەی کە بۆنی مرۆڤایەتیان لێدەکات هەرلە سەرەتاوە ووردە ووردە پەرتەوازەبوون، لە جێگایاندا کەسانی سەرسەری و شەلاتی وەک مەلا بەختیار، شێخ جەعفەر، بە خواستی خوودی جەلال تاڵەبانی بوونەتە باڵا دەست و شەقامیان بۆ تەخت کراوە گەلیش لە هەڵدێرەوە بەرەو هەڵدێری دیکە دەبەن، ئاخر هەموومان ئاگادارین کە شێخ جەعفەر لە ١٧ شوباتدا بە قوتابیانی زانکۆی گووت هەمووتان دەگێم، ئەم ئەقڵە کراوە بە وەزیری پێشمەرگە. جەلال تاڵەبانی کەسێکی گەمژە و ساویلکە نییە، ئەو لە پلنێۆمی ١٥ی یەکێتی بەبەشداری سەدان کەسەوە بەهەموویان ئەڵێت پیاوتان تیدا نییە، جەلال دەیزانی کە بۆ شێخ جەعفەر دەکاتە وەزیری پێشمەرگە.
فەرەحی هاو سەری شای گۆڕبەگۆڕ لەبیرەوەریەکانیدا نووسیوەیە، کە سەرکۆنەی شام کرد، سواری ژن و کچەکانی وەزیر و و جەنەڕاڵەکان دەبوو، فەرح ئەڵێ: شا لە وەڵمدا گووتوویە، کە سواری کچ ژنەکانی وەزیر و جەنەڕالەکان دەبم ئەوە بۆ شکاندناینە، تە لە بڕیارەکانی خۆی دەرنەچێت و خۆیان بە جەنەڕاڵێکی راستیی نەبینن. بەڵام شا ئەقڵی بەوە نەدەشکا کە جەنەڕاڵێک ئامادەبێت کە شای وڵات بەبەرچاویەوە سواری ژن و کچەکانیان ببێت، ئیتر ئەو جەنەڕالە چۆن چاوەڕیی ئەوەی لێبکرێت، ڕۆژێک لە ڕۆژان پارێزگاری لەگەلەکەی بکات!
زۆر بەکورتی جەلال تاڵەبانی لە "دیداری تەمەن"دا ڕاستگۆ نییە، چونکە ئەگەر پەلەقاژەی جەلال نەبوایە بۆ سەرۆک کۆماری، هەرگیز مەسعود و بنەمالەکەی نەدەبوونە ئەو کەڵەگایەی ئەمڕۆ، ئاخر سەرۆکێک ئەوەندە بیرکردنەوەی بێت بە ناڕەزاییەکانی خەڵک بڵی بڕۆن هەڵپەڕن، کەی دەتوانێت بگاتە ئەو پلە و پایەیە؟ ئەگەر ساختەچێتی جەلال تالەبانی نەبوایە بۆ مەرامی تایبەتی خۆی، ئەم مەسعودەی ئەمڕۆی لێدەرنەدەچوو.
سەراپای کارەساتەکان ئەوە دەردەخەن، کە جەلال ڕاسپێدراوە بزووتنەوەی نەتەوەکەمان لە جێگای خۆی ڕابگرێت و ڕیگەی لە بەرەو پێشچوونی بگرێت، وەکو گووتمان بە تیۆری ئەو بەڵگانەن کە لە سەفارەتی ئەمەریکای تاراندا دەستی بەسەرداگیرا، بە کردەوەش هەربە گەیشتنەوەی جەلال تاڵەبانی، سەرجەم حزبەکان دوژمنیان لە بیر چووینەوە و سەرگەرمی خۆکوژی بوون، ئەنجامەکەشی دەریایەک جاش و سەرباز بۆ خزمەتی بەعس دروست بوون، چونکە باوەڕی خەڵک گەیشتە ئاستێک کە سەربازی و جاشایەتی هێشتا باشترە، تاکوو بەدەستی براکەی خۆی بکوژرێت.
کلیکی ئەو لینکەی خوارەوە بکە:
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست