كه ماڵه‌كه‌ی نه‌وشیروان موسته‌فا ساده بێت، بۆچی گۆڕه‌كه‌ی ده‌رازێننه‌وه ؟
Saturday, 10/06/2017, 12:06
وه‌ك ده‌بینین، ماوه‌یه‌كی دریژ به‌سه‌ر كاریگه‌ری و كارلێكی زۆرێك له بیر‌و بۆچونه‌كانی سه‌ركرده‌ی خاكی و نه‌مر نه‌وشیروان موسته‌فادا له ناو هاوكێشه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا نه‌رۆیشتووه، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی له رێوره‌سم و ناشتنیدا، تا راده‌یه‌كی باش شێوه سیاسه‌ت كردنێك به مردنه‌كه‌یه‌وه دیاربوو، ئه‌مه‌ش وای له زۆرێك كردووه بڵین تاوه‌كو ئه‌مرۆ میراتگرانی له بزوتنه‌وه‌ی گۆران له سه‌ر بیركردنه‌وه و فكر و فه‌لسه‌فه و ره‌وتی ژیان و خاكیبون و رێگه‌ی دروست ی ئه‌و زۆر به جوانی نه‌رۆیشتون . وه‌ك چۆن پێشتر ره‌خنه و قسه له‌سه‌ر حزب و خه‌ڵكی تر ده‌گیرا، كه كار له‌سه‌ر پیرۆزكردنی شه‌خس ده‌كه‌ن و به‌رژه‌وه‌ندی میله‌ته‌كه ده‌خه‌نه گۆمی ئاوه‌وه، كه‌چی وا دیاره به خۆیان كار له‌سه‌ر ئه‌و راوبۆچونه‌ی كه له خزمه‌ت خه‌ڵك و هه‌ژاراندا بێت به خۆیان ناكه‌ن و په‌یمانه‌كانیان نهابه‌نه سه‌ر و ته‌نانه‌ت پابه‌ند نابن به زۆرێك له تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی نه‌مر نه‌وشیروان موسته‌فاوه . ئه‌وا ئه‌مرۆش به رازاندنه‌وه و به مه‌زار كردن و نزرگه و شتی روكه‌ش و شكلیات، ده‌یانه‌وێت له‌پێناو مه‌به‌ستی لاوه‌كی كه هیچ په‌یوه‌ندی به به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكه‌وه نیه، ئارامگه‌ی كاك نه‌وشیروان برازێننه‌وه .
ئه‌گه‌ر به ناشتنی كاك نه‌وشیروان له گرده‌كه له هاورێ شه‌هیده هه‌ژارو خه‌ڵكه كه‌م ده‌رامه‌ت و خاكیه‌كانی رۆژانی سه‌خت و شۆرشیان جیاكرده‌وه و، به هه‌ر مه‌به‌ستیك بێت چی بۆ قازانجی هه‌مه‌جۆری بزوتنه‌وه‌كه‌ی بێت، یان بۆ ئاسایش و ئارامی و رێگه‌گرتن له شتی نه‌خوازراو بێت، یان به ره‌هایی له پێناو سیاسه‌تدا بوبێت و ئه‌و بواره نه‌بوبێت كه له‌گه‌ڵ هاورێ ساده و ساكار و هه‌ژار و خێرله‌خۆنه‌دیوه‌كانیدا بنیژرێت و خه‌ڵكی به ئاسایی وه‌ریگرتبێت . به‌ڵام وا ئه‌مرۆ خه‌ریكن به هه‌مان ره‌فتاری سه‌ده‌كانی پێشوو و به پیرۆزكردنی گۆر و ئارامگه و مردندۆستی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ گۆر و ئارامگه‌ی سه‌ركرده‌یه‌كدا بكه‌ن كه له ژیانیدا قه‌ت باوه‌ری به‌م ره‌فتارانه نه‌بووه و ئێستاش به‌م كرده‌وه سیاسیه دوور له ناخ و بیر‌و فكره‌ی ئه‌ودا، ئه‌گه‌ر به‌خۆیان بزانن یان نا ئازاری روحیی ده‌ده‌ن و، ئه‌وا په‌رده‌یه‌كی ناروون ده‌خه‌نه نێوان خۆی و هه‌ڤاڵانیه‌وه و جیای ده‌كه‌نه‌وه و له دونیا بینی ئه‌و ده‌ده‌ن و بۆ مه‌رامی تایبه‌ت ره‌فتاری دژ به بیر‌و باوه‌ر و بۆچونی ئه‌و ده‌وه‌ستن. دیاره ئه‌گه‌ر باری ئابووری بزوتنه‌وه‌كه كاریگه‌ری خۆی هه‌بێت له سه‌ر ره‌فتار و مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ قۆناغی پاش نه‌شیروان موسته‌فادا، چی له رووی له‌به‌رچاوگرتنی دابونه‌ریته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كه بێت یان وا فه‌رز بكات له هه‌ندێك بۆچونی نه‌مر بده‌ن و ته‌نانه‌ت له باری میراتگریه‌وه هه‌نگاوی ناروون بنێن، یان شتێك بكه‌ن كه كتومت و راشكاوانه دژ به ئیدعای پێشوتریان بێت، ئه‌وا زوڵمێكی گه‌وره له خۆیان پێش جه‌ماوه‌ری گۆران و بیروبۆچونی كاك نه‌وشیروان ده‌كه‌ن . به كرده‌وه و هه‌نگاوی به‌ده‌ر له رێچكه‌ی تایبه‌ت به نه‌وشیروان موسته‌فا به‌دوور ده‌بن له ئامانجه‌كه‌ی و رێگه‌كه‌ی به‌رده‌ده‌ن .
من وه‌ك خه‌ڵكێكی بی لایه‌ن، پاڵپشتی هه‌ر لایه‌نێك ده‌كه‌م كه به واقعیانه له خزمه‌ت چینی چه‌وساوه‌دا بێت . كاك نه‌شیروان به ره‌فتار سه‌لماندی كه له‌گه‌ڵ هه‌ژاراندایه، هیودارم میراتگره حزبی و بنه‌ماڵه‌ییه‌كه‌ی وه‌ك خۆی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن . بۆیه تكام وایه دیزاینی ئارامگه‌ی كاك نه‌وشیروان ساده و ساكار بێت و تایبه‌ت نه‌بێت و له گۆڕی هاورێكانی جیاوازتر نه‌بێت و ئه‌و ده‌نگانه‌ش كه داوای ئه‌وه ده‌كه‌ن كوره‌كانی بێنه پێشه‌وه، بۆ چاپلوسی نه‌بێت كه كاك نه‌وشیروان نه‌فره‌تی لێ ده‌كرد .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست