کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کورته‌ وه‌ڵام/ 21 حه‌ویجه‌و بزماره‌که‌ی مه‌لای مه‌زبوره‌

Saturday, 10/06/2017, 11:54


وه‌ک حه‌ویجه‌ به‌شێ نه‌بێ له‌م وڵاته‌! یابه‌شێکه‌و دائشی تیانیه‌!. تۆبڕوانه‌، له‌ئیراکو سوریاو هه‌مو دنیا شه‌ڕ دژی دائش گه‌رمه‌، که‌چی حه‌ویجه‌ له‌ته‌واوی ئارامیدایه‌! هێزه‌چه‌کداره‌کانی هه‌رێمو هیزبه‌ کوردییه‌کانو به‌رپرسه‌کانی که‌رکوکیش، مێشێ میوانیاننیه‌ وه‌ک کڕیاری خانوه‌که‌ی مه‌لای مه‌زبوره‌ که‌ به‌نرخێکی زۆر هه‌رزان له‌مه‌لای کڕی به‌مه‌رجێ بزمارێکی داکوتراو به‌دیواری حه‌وشه‌که‌وه‌، هه‌ر هی مه‌لابێ. جائه‌و بزماره‌چیه‌!؟
رۆژی دوایی مه‌لا که‌رێکی به‌ بزماره‌که‌وه‌ به‌سته‌وه‌.
+ئه‌وه‌چیه‌ مه‌لا!؟
-بزماری خۆمه‌ و که‌ری پێوه‌ئه‌به‌ستم.
دوه‌م رۆژ گایه‌ک، سێیه‌م رۆژ ئه‌سپێ! مه‌لا هه‌ر هه‌مان وه‌ڵامی هه‌بو.
زه‌ڕه‌ی که‌رو بۆڕه‌ی گاو هیله‌ی ئه‌سپ به‌جۆرێ ماڵه‌که‌یان بێزارکرد، به‌په‌له‌ گواستیانه‌وه‌و مه‌لا به‌خانوه‌که‌ی شادبوه‌وه‌.
له‌دوای شه‌ڕی موسڵو ته‌لئه‌فه‌ر، هه‌مو هێزه‌کانی ئیراک، به‌بیانوی بزماره‌که‌ی حه‌ویجه‌وه‌، ئه‌ڕژێنه‌ ناوه‌ندو ده‌وروبه‌ری ‌که‌رکوکو پێی شادئه‌بنه‌وه‌و ده‌ستێ به‌ هه‌مو ئاسه‌واره‌کانی کورد له‌که‌رکوکا ئه‌‌‎هێننه‌وه‌ به‌ئاڵاکه‌شمانه‌وه‌و ئاڵاخانه‌کانیش ئه‌ڵێن به‌خێربێنه‌وه‌ بۆ وڵاتی خۆتان ئه‌ی پاڵه‌وانه‌کانی به‌نی ئه‌سه‌د!.
ئه‌رکی ده‌سه‌ڵاتی کوردیه‌، هه‌رچی زوتره‌، خۆی ئه‌و بزماره‌ ده‌ربێنێو به‌نی ئه‌سه‌ده‌کان بیانوبڕبکا. ئه‌گینا نه‌ک هه‌ر ریش، سمێڵیش ئه‌نێینه‌ بانی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە