له‌گه‌ڵ 25 ی 9 دا بین یان.... ؟
Saturday, 10/06/2017, 11:22
ئه‌گه‌ر هه‌راو هوریای ئه‌م كۆمه‌ڵه فه‌رمانره‌وایانه موزایه‌ده نه‌بێت و سه‌ركیشیه‌ك بێت له‌پێناومه‌به‌ستی ته‌سكی دوور له ئامانجی راسته‌قینه‌ی خۆی، كه جگه له‌م رێگه‌یه هیچ كارتێكیان به‌ده‌سته‌وه نه‌مابێت بۆ په‌رینه‌وه له‌م قۆناغه و بۆ راسته‌رێ كردنی كاری حزبایه‌تی شكستخواردووی خۆیان و هاتنه‌وه ریزی ركابه‌ری كردن، ئه‌وا پێویسته هه‌ڵوێست له‌مه‌ر هه‌نگاوه‌كانیان به شێوه‌یه‌كی تر وه‌ربگیرێت . با خاتریان بگرین و ئه‌گه‌ری ئه‌وه دانێین كه پارتی دیموكراتی كوردستان رێره‌وه‌كه‌ی ئه‌وه‌نده ته‌سك بۆته‌وه جگه له وه‌رچه‌خانی ده‌ستكردی خۆی هیچ شتێكی‌تر دادی نادات و وه‌كو حزب و ده‌یه‌وێت خۆی له‌م زه‌لكاوه قوتار بكات، یان هیچ نه‌بێت با بڵێین وا بیرده‌كاته‌وه كه روو بكاته كرده‌وه‌یه‌ك ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی یان هه‌ره ده‌بێت یان وه‌ره، واته چۆن گیریخواردووه له ئاست به‌رێوه‌بردنی كاروباری كوردستان و خه‌ڵكی توشی قه‌یرانه هه‌مه‌چه‌شنه‌كان كردووه، ئه‌وه‌ی پارتی بناسێت ده‌زانێت كه ده‌یه‌وێت به له‌بیركردنی نه‌هامه‌تیه‌كان له رێگه‌ی جه‌خت كردن له سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی وه‌ك كۆتا ده‌رمانێكی چاره‌سه‌ری ده‌ردی حزبه‌كه‌ی له‌مه‌ر ركابه‌ری و مانه‌وه‌یه، پێش ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی به‌دیهێنانی ئامانجه گه‌وره‌كه‌ی گه‌لی كوردستان بێت، به‌ڵگه‌ش ئه‌وه‌یه كه ته‌نانه‌ت تاكه هه‌نگاوێك له چاره‌سه‌ری كێشه نێوخۆییه‌كان نه‌رۆیشتۆ‌ته پێشه‌وه و قوربانی به بچوكترین به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی بنه‌ماڵه‌یی و حزبی نه‌داوه، له پێناو ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی كه ئیدعای ده‌كات . ئه‌وه‌ی وه‌ك ستراتیج بیبینێت و ئامانج و ئاواتی سه‌ربه‌خۆیی راسته‌قینه بێت، هه‌موو شتێك ده‌كاته‌ه قوربانی به حزبه‌كه‌شیه‌وه، كه‌چی پارتی نه‌ك قوربانی به حزب و بنه‌ماڵه‌كه نادات به‌ڵكو تاكه هه‌نگاوێكی بچوك رووه و لایه‌نه‌كانی تر ناراوت كه وا دریبخات برا گه‌وره‌یه و بیسه‌لمێنێت كه به قوربانیدانی هه‌مه‌چه‌شن ده‌یه‌وێت ئاواته له‌مێژینه‌كه‌ی گه‌لی كوردستان بێته‌دی.
با له‌وه گه‌رێین كه پارتی مه‌به‌ستی راسته‌قینه‌ی چیه و، له‌ده‌می خۆیه‌وه ئیدانه‌ی بكه‌ین كه ده‌ڵێت ریفراندۆم ده‌بێته كارتێكی فشار بۆ گفتگۆ و دانوستان . دانوستانیش به كارتێك ته‌نازولی ده‌ویت و به‌و پێیه‌ش ده‌كریت واز له سه‌ربه‌خۆیی بهێنێت بۆ مه‌به‌ستێكی تر .
با لێره‌دا ئه‌وه نیشان بده‌ین كه به‌ڵی پارتی راست ده‌كات و مه‌به‌ستی سه‌ربه‌خۆییه، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی له بیرمانه كه به هه‌زار دادی عه‌لی هاته سه‌ر ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی كه فیدراڵیزم مه‌یسه‌ر ده‌بێت له‌كوردستاندا، به‌ڵام دان نه‌نان به‌وه‌ی كه پاش پرۆسه‌ی ریفراندۆم هه‌زار ئه‌گه‌ر دینێته پێشه‌وه و ئه‌گه‌ر كه‌سایه‌تی حزبی و دوور له خه‌ڵكی بێ لایه‌ن سه‌رپه‌رشتی بكه‌ن، جگه له‌به‌رچاوگرتنی ئامانجی ته‌سكی حزبی هیچ شتێكی تر ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی دیاری ناكات، هه‌زار گومانمان بۆ دروست ده‌كات . مێژووی پارتی ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رناخات كه هه‌روا به ئاسانی و بێ به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سك روو بكاته كۆتا هه‌نگاوی سه‌ربه‌خۆیی، له‌كاتێكدا به‌م وه‌زعه و دوور له زه‌مینه سازیه یاسایی و ئاساییه نێوخۆییه، له‌م كاته‌دا به سه‌ركه‌شی له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت . له‌مه‌دا دووئه‌گه‌رمان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت:
1-ئه‌گه‌رپارتی ریفراندۆم وه‌ك كارتێك بۆ به‌ده‌ستهێنانی قازانجی ته‌سكی شه‌خسی و حزبی به‌كار بێنێت و بیه‌وێت خۆی له‌و قه‌یرانه خؤده‌ستكرده‌ی قوتار بكات كه به‌ده‌ستی خۆی بۆ خۆی و میله‌تی كوردی دروست كردووه، ئه‌وه؛ نه‌ك هه‌ر بنه‌ماڵه به‌ڵكو حزبه‌كه و گه‌لی كوردستانیش توشی نه‌هامه‌تیه‌كی وا ده‌كات كه به‌ده‌یان ساڵی تر لێی ده‌رنه‌چین و دووباره توشی ئه‌و سته‌م و قه‌ڵاچوكردن و كشتوبره ده‌بینه‌وه كه له مێژووی گه‌لی كوردستاندا زۆرن .
2- ئه‌گه‌ر له قوماره‌كه‌ی به‌سه‌ركه‌وتوو ده‌رچوو و بردیه‌وه، كه ئاواتی هه‌موو كورده، ئه‌وا وه‌كو پارتی تا راده‌یه‌ك له‌و چاڵه ده‌رده‌چێت كه خۆی تێخستووه و به‌ده‌ستی خۆی قوڵیكردۆته‌وه و میله‌تیشی توشی ده‌رده‌سه‌ری كردووه و دووباره وه‌كو حزبێكی خودپارێزكاری بنه‌ماڵه‌ی ماوه‌به‌سه‌رچوو زیندوو ده‌بێته‌وه و بۆ ماوه‌یه‌كی درێژتر خۆی ده‌سه‌پێنێت به‌سه‌ر خه‌ڵكه هه‌ژارو كه‌ساسه‌كه‌دا و جگه له ئه‌ڵقه‌یه‌كی ته‌سك هیچ كه‌سێك له ژیانی تایبه‌تی خۆیدا زه‌ره‌یه‌ك قازانجی لێ ناكات . به‌ڵام كورد وه‌ك میله‌ت و به‌تایبه‌تی نه‌وه‌ی نوێ، له‌م كاته‌دا قازانج و زه‌ره‌ری هاوشانه و، ناتوانن ته‌نانه‌ت به راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردستانیش دلخۆش بن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تێكۆشانێكی سه‌ختریان له‌به‌رده‌میان قوت ده‌بێته‌وه كه به بێ قوربانیدان سه‌رناكه‌ون تێیدا، ئه‌ویش تێكۆشانی هه‌مه‌جۆری نێوخۆییه بۆ وه‌لانانی دسه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی و چینی خۆسه‌پێن به زۆر و سته‌م و زوڵم . به‌ڵێ، ته‌نانه‌ت له حاڵه‌تی ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی ریفراندۆم و له ئه‌گه‌رێكدا كه مه‌به‌ستی پارتی سه‌ربه‌خۆیی رووت بێت نه‌ك شتی تایبه‌ت به خۆی، ئه‌وا له رۆژی یه‌كه‌می راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆییه‌وه خه‌باتی راسته‌قینه‌ی پیرۆزی گه‌لی كوردستان بۆ له‌ناوبردنی جه‌ور و سته‌می راسته‌قینه‌ی نیێوخۆیی ده‌ست پێده‌كات و له‌و كاته‌دا نه ساوایی حكومه‌ت و نه‌ش نه‌بونی ده‌وڵه‌ت و سنوور و نه‌ش ده‌ستی ده‌ره‌كی و پیلانی ده‌وروبه‌ر و دوژمنان نابنه‌به‌هانه بۆ خه‌باتی راسته‌قینه‌ی نێوخۆیی كوردستان بۆ رزگاری یه‌كجاره‌كی له سته‌می ده‌ره‌كی و نێوخۆیی كوردستان .
بۆیه باشترین هه‌ڵوێست له‌مه‌ر ئه‌وه‌ی له‌م كاته‌دا كه پارتی و پرۆ پارتیه‌كان سه‌ركێشیه‌كی گه‌وره‌ی بۆ ده‌كه‌ن و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان میله‌تی كوردیش ده‌خه‌نه به‌رده‌م دوو ئه‌گه‌ری نه‌خوازراوه‌وه، جگه له هه‌ڵویستی راست و گونجاوی نێو ئه‌م جه‌نجاڵه‌ی كوردستان به‌م فه‌رمانره‌وایانه‌وه و، جگه له دژایه‌تی نه‌كردنی هه‌وڵی ریفراندۆم كه ده‌رئه‌نجام و ئه‌ڵته‌رناتیڤی خراپتر ده‌كه‌وێته‌وه و، به ئاواتی سه‌ركه‌وتنی ئه‌م پرۆسه‌یه و نزیكبونه‌وه‌ی وه‌رچه‌رخان و خه‌باتی راسته‌قینه دژ به دوژمنی سه‌رسه‌ختی نێوخۆیی نه‌یاری چینی چه‌وساوه هیچ شتێكی ترمان له‌به‌رده‌ستدا نیه . به‌ڵێ، پارتی و هاوكوفه‌كانی به‌و كارته سیاسی و عه‌سكه‌ریانه‌ی به‌ده‌ستیانه‌وه‌یه، میله‌ت ده‌خه‌نه نێو گێژاوی دوو ئه‌گه‌ره‌وه، یان به پشێویه‌كی مه‌زن كۆتایی دێت یان ئه‌گه‌ر زۆر گه‌شبین بین ده‌ڵێین سنوربه‌ندی ده‌وڵه‌تی كوردستان به فه‌رمی خۆی ده‌سه‌پێنێت و له‌و كاته‌وه سه‌ره‌تای شۆرشی زه‌حمه‌تكێشانی گه‌لی كوردستان دژ به جه‌ور و سته‌می ده‌سه‌ڵاتی كوردی له ئاسۆوه ده‌رده‌كه‌وێت .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست